پڕۆژه فه‌لسه‌فیه‌که‌مان …4
ئه‌گه‌رچی ڕۆژهه‌ڵات داهێنه‌ری دینه گه‌ردونیه گه‌وره‌کان بوو، له پێشه‌وه‌یان مه‌سیحه‌ت و ئیسلام، ڕۆژئاواش(به مانای ئغریقی کۆن و ئه‌ورپای نوێ) داهێنه‌ری فه‌لسه‌فه بوو له جیگه‌ی دین، ئه‌گه‌ر دژیشی نه‌بوبێت. زیاده‌ڕۆیی نیه ئه‌گه‌ر بڵێین ململانێی نێوان فه‌لسه‌فه و دین ململانێیه‌کی هه‌ژیو و توڕه بوه هه‌ر له دروستبونی فه‌لسه‌فه‌وه له دورگه‌ی ئیونیای ئغریقی فینیقیه‌وه تا ئه‌مرۆمان. فه‌لسه‌فه شۆڕشێکی به‌رپاکرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌فسانه‌دا. به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دینه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان قبوڵکردنی هه‌ندێک له بنه‌ماکانی فه‌لسه‌فه‌بو له‌پێناوی ئه‌وه‌ی بتوانێت ئیحتوای بکات و پێدراوه بێچه‌نوچونه‌کانی(به‌ڵگه نه‌ویسته‌کانی)بخاته ژێر ڕکێفی خۆیه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌دیهێنرا لای فه‌لسه‌فه‌ی عاره‌بی و ئیسلامیه‌کانه‌وه. به‌ڵام فه‌لسه‌فه به سروشتی خۆی یاخیی و دژه به ڕێبازی ئیمانی. له‌به‌رئه‌وه بێگومان ده‌وڵه‌ته دینیه‌کان ده‌بوایه هه‌وڵی پاکتاوکردنی فه‌لسه‌فه‌یان بدایه یان بیانگواستایه‌ته‌وه بۆ پراکتیزه‌کراوه‌کان و سروته سۆفیگه‌رێتیه‌کان. ئه‌وه‌ش کرا. ئه‌وه‌بوو پاکتاوی فه‌لسه‌فه کرا له جیهانی عاره‌بی سونیدا له‌سه‌ر ده‌ستی غه‌زالی و قوتابیه‌کانیدا، وه له جیهانی فارسیشدا فه‌لسه‌فه گۆردرا بۆ لاهوتی و شیعه‌گه‌رایی.
له جیهانی ئه‌ورپای مه‌سیحیشدا هه‌وڵی پاکتاوکردنی فه‌لسه‌فه‌درا، به‌ڵام گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی بۆرژوازیه‌تی ئه‌ورپی پاڵنه‌ربوو بۆ گه‌شه‌و توانای فه‌لسه‌فه و گه‌یشتنی به جیهانیکردنێکی به‌رده‌وام، که به‌دوایدا لێکترازانی فه‌لسه‌فه و زانست به دینه‌وه هاته ئاراوه، به‌ڵکو په‌راوێزخستنی ده‌وری دین له کۆمه‌ڵگادا و ئیحتواکردنی و هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ده‌وری فه‌لسه‌فه له جێگه‌یدا. نیشانه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م پرۆسێسه: (1) گواستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ڕاسته‌قینه‌یی مه‌عریفی له خودی خواوه بۆ خودی مرۆڤایه‌تی(دیکارت)؛ (2) گواستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی بوون له بیری خوداییه‌وه بۆ پسپۆڕییه ڕاسته‌وخۆکانی مرۆڤه‌کان( ئه‌زمونگه‌راییه‌کان، لۆک،هیم)؛ (3) گواستنه‌وه‌ی توانا بۆ ڕێکخستنی جیهانی هه‌ستپێکراو له خودی خواوه بۆ عه‌قڵی مرۆڤه‌کان(کانت)؛ (4) گوستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی چاکه و ئاکار له ده‌قه خوداییه‌کانه‌وه بۆ ویستی مرۆڤه عاقڵه‌کان(کانت، دوباره)؛(5) دانانی سروشت و مێژوو هاتنه‌ڕوی عه‌قڵی ڕه‌هایه، وه دانانی فه‌لسه‌فه و ده‌وڵه‌تیش به دوایی هاتنی مێژووه و به‌دوا لوتکه‌شی داده‌نرێت(هیگڵ)؛ (6) دانانی عه‌قڵی ڕه‌های هیگڵ به ده‌ربڕینێک بۆ خودی مرۆڤ خۆی، واته دانانی به ناوه‌ڕۆکێکی نادیار له تاکی مرۆڤدا(فویرباخ)؛ (7) دانانی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی ئامانجگر(عه‌قڵانی) بناغه‌ی مه‌عریفه و مێژو و پیشکه‌وتنی به‌شه‌ریه‌ته(مارکس).
به‌مجۆره، ئه‌ورپای نوێ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا له به دنیاییکردنی بیردا به‌ته‌واوی، واته پێکهێنانی سیسته‌مێکی بیری ته‌واو دنیایی له جیگه‌ی دین بۆ ڕێکخستنی ژیان و ڕێنمایی مرۆڤه‌کاندا، واته پێکهێنانی بروایه‌کی نوێ( بڕوای ڕۆشنگه‌ریی) به شێوازێکی نوێ که چه‌قده‌به‌ستێت له سه‌ر زانست و واقیعی ماتریالی و توانای مرۆڤه‌کاندا بۆ دروستکردنی خودی مرۆڤ خۆی و ژینگه‌که‌ی. باڵاترین لوتکه‌ی ئه‌م ىڕوا نوێیه، وه‌ک باسمانکرد، کارل مارکس بوو، که تیایدا رۆحی مێژویی نوێی گه‌شانه‌وه که بزوێنه‌ری مرۆڤی نوێ خۆیه‌تی و وه بزوێنه‌ری میژوی نوێ مرۆڤ خۆیه‌تی، واته سه‌رچاوه‌ی کۆی چاپوکی وچالاکی مرۆڤ خودی خۆیه‌تی که به‌به‌رده‌وام نوێیده‌کاته‌وه.
گومانی تیانیه ئه‌م گه‌شه نوێیه‌ی درا به فه‌لسه‌فه سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی بێ وێنه‌ی له مێژودا پێکهێنا بۆ فه‌لسه‌فه به‌سه‌ر دیندا، که بڕوای ڕۆشنگه‌ریی ته‌نیا ڕزگاری نه‌بو به ته‌واوی له دین و په‌راوێزخستنی دین له کۆمه‌گای ئه‌ورپیدا، به‌ڵکو سه‌رکه‌وتنی له‌وه‌شدا به‌ده‌ستهێنا که دینی ڕوتکرده‌وه له وه‌زیفه جه‌ماوه‌رییه نه‌ریتیه‌که‌ی که خۆی له حوکمکردن به هوشیاری خه‌ڵک و ڕه‌فتاری ڕۆژانه‌یان ده‌بینیه‌وه، به‌جۆرێک ببو به بزوێنه‌ری سه‌ره‌کی له کۆی ره‌فتاره‌کانی خه‌ڵکدا، به‌لایکه‌مه‌وه له ناوه‌نده سه‌رمایه‌داره پێشکه‌وتوه‌کاندا. به‌ڵام به‌جیگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌رکه کاتی پێویستبو، له درێژخایه‌نی ئه‌و (کاته‌دا) هه‌ندێک له تایبه‌تمه‌ندیه بناغه‌ییه‌کانی دینی وه‌رگرت و به‌شێکی گه‌وره‌ی له ڕۆحه ڕه‌خنه‌ییه‌که‌ی فه‌لسه‌فه‌ی دۆڕاند، وه‌ک ئه‌وه‌ی دین ژیانی سه‌رکه‌وتنی تاڵکرد و خۆی سه‌پاند به‌سه‌ریدا له‌وپه‌ڕی ئاهه‌نگێڕانی سه‌رکه‌وتنیدا. ڕه‌وشی جه‌ماوه‌ر تێکشکا به‌وه‌ی که ڕۆشنگه‌رێتی گۆڕدرا له فه‌لسه‌فه‌وه بۆ جۆرێک له دینی به دنیاییکراو، به‌ڵام ئه‌م گۆڕانه کارێکی کرد که ده‌بێت پێشبڕکێی دین بکات له ناو ماڵی خۆی و له سه‌ر ئه‌و خاکه‌ی که چه‌ندین سه‌ده بو ڕاهاتبوو له داگیرکردنی. ئه‌مه‌ش ئه‌م پرسیاره ده‌وروژێنێت: ئایه فه‌لسه‌فه ده‌توانێت ململانێی دینی نه‌ریتی بکات له ماڵی خۆیدا و له‌سه‌ر خاکی نیشتیمانی خۆی، هه‌رچه‌نده ڕوپێوه‌که‌ی بسڕێته‌وه؟ وه ئایه ئه‌لته‌رناتیڤێک هه‌یه بۆ ئه‌مه؟ ئه‌م پرسیارانه ده‌که‌ین، به‌ڵام وه‌ڵامه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرین بۆ ئارتیکله‌کانی دواترمان له میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا له‌و ئاراسته‌یه‌ی که به‌دواچونمکردوه له بڕوای ڕۆشنگه‌رێتیدا له سه‌ده‌ی بیستدا.
ئێمه له‌و بیرۆکه‌یه‌وه تێهه‌ڵده‌چینه‌وه که ته‌وه‌ری نوێگه‌رایه‌تی و بزوێنه‌ره‌که‌ی ئه‌م عه‌قیده‌ی رۆشنگه‌رێتیه‌یه. لێره‌وه سێ پرسیاری بناغه‌یی و زه‌روریمان هه‌یه بۆ تێگه‌یشتن له نوێگه‌رایه‌تی و کێشه‌کانی: (1) چۆن عه‌قیده‌ی ڕۆشنگه‌ریی دوای مارکس گه‌شه‌یکرد، ئه‌و ئاراسته و شێوازانه کامانه بوو گرتیه‌به‌ر ؟؛ (2) به‌رپه‌رچدانه‌وه‌کانی بیری بۆرژوازی ڕۆژئاوایی کامه‌نه بوو دژ به عه‌قیده‌ی ڕۆشنگه‌ریی، وه چۆن بۆرژوازیه‌تی رۆژئاوایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م عه‌قیده‌یه‌دا کرد؟؛ (3) چۆن نه‌ته‌وه نا ڕۆژئاوایه‌کان، له پێشیشیانه‌وه نه‌ته‌وه‌ی عاره‌بی، مامه‌ڵی له‌گه‌ڵ ئه‌م عه‌قیده‌یه‌داکرد؟
ئه‌م پرسیارانه گه‌وره‌ن و به هه‌مویان پرۆژه‌یه‌کی بیری به‌رزه‌خه‌ون و مه‌زن پێکده‌هێنن که پێویستی به تیپێکی ته‌واو له بیرماندان و لێکۆڵه‌ره‌وان هه‌یه، به‌ڵام خۆلانادرێت له جێبه‌جێکردنی، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌قوڵی به‌رامبه‌ر به واقیعه مێژوییه‌که‌مان بوه‌ستینه‌وه، وه چونه ناو تواناکانیه‌وه، وه ده‌وربینینێک له پاشه‌ڕۆژی چاوه‌ڕوانکراودا، وه دوباره دروستکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عاره‌بی له‌سه‌ر بنه‌مای نوێگه‌رایه‌تی.
زه‌حه‌مترین پرسیار پرسیاری بێ ئه‌ملاولا پرسیاری دوه‌مه، چونکه ڕامانده‌کێشێت بۆ قوڵایی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ورپا له نیوه‌ی دوه‌می سه‌ده‌ی نۆزددا و تێکڕای سه‌ده‌ی بیستدا؛ ده‌مانگه‌یه‌نێت به ماخ و دلتای و نیتشه و هوسرل و هیدغر و راسل و فتغنشتاین و سارتر و فۆکو و دریدا و بۆبر و باشلا‌ر و کۆهن و فایرانبد، ئه‌مانه فه‌یله‌سوفی گه‌وره‌بوون نقومبوبون له ته‌مومژی و تایبه‌تمه‌ندێتی و زمانی هونه‌ری تایبه‌تمه‌ند. له کاتێکدا که ئامانجمان ئه‌کادیمیانه نیه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆشنبیریی ئایدۆلۆژییه، وه له کاتێکدا پڕۆژه‌که‌مان ده‌ستێوردانه له ژیانی ڕۆشنبیری عاره‌بی و وه هوشیاری باوی عاره‌بی، ئێمه قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره زه‌حمه‌ته دواده‌خه‌ین تا ده‌رفه‌تمان هه‌بێت بۆ دوو پرسیاره‌که‌ی تر.
به‌ڵام پرسیاری یه‌که‌م، ئه‌ویش پرسیارێکی زه‌حمه‌ته ڕامانده‌کێشێت بۆ قوڵایی فه‌لسه‌فه‌ی مارکسی به‌تایبه‌تی، وه فه‌لسه‌فه‌ی ماتریالی به گشتی، دیسان ڕامانده‌کێشێت بۆ میژوی نوێی بزوتنه‌وه‌ی شیوعی و به‌رجه‌سته بونیاده‌کانی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م مێژوه مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌وروپیه له ناوه‌ڕۆکدا، کاریگه‌ریه‌کی جیهانی گه‌وره‌شی هه‌یه، به‌تایبه‌تی له ڕوی بیریه‌وه. مارکسیه‌ت له بناغه‌دا فه‌لسه‌فه‌یه‌کی ئه‌ورپیه وه‌ک لوتکه‌ی که‌له‌پوری فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ورپی ده‌رکه‌وت. له‌گه‌ڵ هاوبه‌شیکردنی گرنگی زۆرێک له کۆمه‌ڵگا نائه‌ورپیه‌کان له فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیدا وه‌ک(سین و وڵاتانی عاره‌بی و ئامریکای لاتینی)، به‌ڵام ناوه‌رۆکی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه و ناوه‌ڕۆکی گه‌شه‌کردنی ئه‌وروپیانه‌یه. ئه‌مه‌ش به‌ومانایه ناه‌یه‌ت که ئاماژه‌و و بایه‌خه شاراوه‌کانی ئه‌ورپیبن. نا! مارکسیه‌ت ئامژه‌و بایه‌خ و مانایه‌کی جیهانی هه‌یه به هه‌موو مانایه‌ک، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕیشه‌ی له ئه‌ورپادایه و زۆرێک له تایبه‌تمه‌ندێتی ڕۆشنبیری ئه‌و خاکه‌ی هه‌ڵگرتوه. ئه‌مه هه‌ندێک له دینه نه‌ریتیه‌کانمان بیر ده‌خاته‌وه، که زۆرێک له تایبه‌تمه‌ندێتی ڕۆشنبیری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌یی هه‌ڵگرتوه که به‌رهه‌میهێناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئارسته‌یه‌کی گه‌ردونی و به‌رزه‌خه‌ون و ئاماژه و بایه‌خێکی شاره‌وه‌ی جیهانی هه‌یه. مارکسیه‌ت هاوبه‌شیه‌کی ڕۆشنبیری ئه‌روپیانه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی جیهان، وه‌ک دینه عاره‌بیه‌کان( یه‌هودی و مه‌سیحه‌یه‌ت و ئیسلام) هاوبه‌شیکردنێکی ڕۆشنبیریی عاره‌بیه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه جیهانیه‌کان. هه‌روه‌ک چۆن پێویستبون به دینه عاره‌بیه‌کان ته‌نیا له ناو نه‌ته‌وه عاره‌بیه‌کاندا کورتنه‌بوه‌ته‌وه، به‌ڵکو هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تری گرتوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ دروستکردنه عاره‌بیه‌که‌ی و مۆرکه عه‌ره‌بیه‌که و ڕۆشنبیریه عاره‌بیه‌که‌ی، مارکسیه‌تیش پێویستیه گه‌ردونیه‌کان چاره‌سه‌رده‌کات و کورتنه‌بوه‌ته‌وه له نه‌ته‌وه ئه‌ورپیه‌کاندا که به‌رهه‌میانهێناوه. له‌به‌رئه‌وه، له تێڕوانینمانه‌وه بۆ هاورده‌کردنی زیانبه‌خش نیه و ئارگومێنتێک نیه بۆ دژایه‌تیکردن له قبوڵكردنی و دامه‌زراندنی له لایه‌ن خۆمانه‌وه و بۆ خۆمان و بۆ که‌لك وه‌رگرتنمان لێی. زیان ناکه‌ین له‌هاورده‌کردنی پێویستیه ڕاستیه‌کانمان، به‌ڵکو زیان له هاورده‌کردنی شتێکدا ده‌که‌ین که به وه‌هم وابزانین پێویستمان پێیه‌تی، یان زیانی لێده‌که‌ین، یان له ده‌ره‌وه‌ڕا ده‌سه‌پینرێت به‌سه‌رماندا. پرسیاری کرۆکی لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایه بوژانه‌وه‌ی نته‌وه‌ی عاره‌بی و نا رۆژئاواییه‌کان دوباره دامه‌زراندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای نوێگه‌ری و به‌ده‌ستهێنانی خه‌ونه مێژوویه‌کانی داوا و سوربونه له‌سه‌ر قبوڵکردنی مارکسیه‌ت و پشتپێبه‌ستنی وه‌ک بنچینه‌یه‌ک بۆ هوشیاری کۆمه‌ڵ؟ ئه‌وه پرسیارێکی ناوه‌ڕۆکیه. به‌ڵام هه‌ڵوێست له نه‌ویستنێکی ڕه‌هاوه بۆ هاورده‌کردنی بیر، ئه‌وه هه‌ڵوێستیکی پوچ و پارادۆکسه له‌گه‌ڵ خۆیدا ناکۆکی دروستده‌کات له ناخدا. به‌ڵام، له‌گه‌ڵ مۆرکه گه‌ردونیه‌که‌ی مارکسیه‌تدا، وه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی ڕۆژئاوایی ده‌مێنێته‌وه و گه‌شه‌کردنیشی گه‌شه‌کردنێکی ڕۆژئاوایانه‌یه، سه‌رلێده‌رچون و بزانی و گرنگیدان به فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوایی و ڕۆشنبیری ئه‌وروپی نوێ بوه به پێویستی.
له‌به‌ر ئه‌مه هه‌موی، ناکرێت ده‌ستنه‌که‌ین به پرسیاری سێیه‌م که په‌یوه‌ندی به بیری عاره‌بی وئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌وه هه‌یه که ڕۆشنگه‌ریی به گشتی تیادا په‌ره‌ی نه‌سه‌ندوه و تا هه‌نوکه کۆمه‌ڵگایه‌کی دینین و دورن له فه‌لسه‌فه‌وه وه هه‌روا به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ که‌له‌پوری ڕۆشنگه‌ریدا. ئه‌م پرسیاره زۆر گرێدراوه به ئامانجی هه‌مو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌وه، له دوایشدا ده‌روازه‌یه‌کی گونجاوه له چونه‌ژوره‌وه‌دا بۆ دوو پرسیاره‌که‌ی دوایی.
بێگومان، ئه‌م پرسیاره ده‌مانباته‌وه بۆ ته‌ماشاکردن له سروشتی بیری ئه‌و کۆمه‌ڵگا نوێیانه و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی. بیری عاڕبی نوێ هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندیه‌که که له بونیادیدا گرێدراوی دوو که‌له‌پوره: که‌له‌پوری عاره‌بی ئیسلامی و که‌له‌پوری ئه‌وروپی نوێ. گرێدراوی یه‌که‌م به حوکمی به‌رده‌وامیی مێژویی دامه‌زراوه شارستانیه عاره‌بیه ئیسلامیه‌کان و دامه‌زراندنه‌که‌یه‌تی. گرێدراوی دوه‌م به حوکمی په‌یوه‌ندیه بونیادیه‌کانی که نیشتیمانی عاره‌بی نوێی به‌ستوه‌ته‌وه به ناوه‌ندی سه‌رمایه‌داری ڕۆژئاوایی گه‌وره‌وه. که‌واته بیری عاره‌بی نوێ به‌ستراوه‌ته‌وه به بیری ئه‌ورپای نوێوه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی کراوه نیه به ڕویدا. ئاستنگێکی زۆر هه‌یه له به‌رده‌می ئه‌و کرانه‌وه‌یه‌دا، له‌گه‌ڵ زه‌روره‌تی ئه‌و کرانه‌وه‌یدا بۆ ڕه‌وڕه‌وه‌ی پێشکه‌وتن و ڕزگاربوونی عاره‌ب. که‌ماسیی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه سه‌ره‌کیه‌کان له وڵاتانی عاره‌بیدا له بوونی ئامارازی نوێگه‌رێتیدا و وه تێپه‌ڕاندنی شێوازه بیریه میراتگره‌کانی سه‌رده‌مه نزم و بێبایه‌خه‌کان، وه نه‌توانین له ڕوخانی ئه‌و دیوارانه‌ی که بیری عاره‌بی نوێ ده‌گوێزێته‌وه بۆ ئه‌م دوو که‌له‌پوره به‌بێ کرانه‌وه‌ی هوشیاری عاره‌بی نوێ، هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه هۆکار بۆ نه‌کرانه‌وه‌یه‌کی پێویستی ئاستنه‌نگه‌کان له‌به‌رده‌می ئه‌و هوشیاریه عاره‌بیه‌دا، دواجاریش بۆ پێکنه‌هاتنی هوشیاری و ئاگاییه‌کی سه‌رده‌میانه‌ی زیندو و کارا. له‌به‌رئه‌وه ده‌بینین بیری عاره‌بی نوێ به هه‌موو ره‌نگه‌کانیه‌وه کۆبوه‌ته‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستوه‌رگرتن له‌و دوو که‌له‌پوره. له‌به‌رئه‌وه‌ی که فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی کلاسیکی چه‌قیبه‌ستبوو له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان خوا و جیهان و مرۆڤ، وه فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وروپا چه‌قیبه‌ستوه له سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان خود و بابه‌ت، بیری عاره‌بی نوێ له هه‌ڵوێستوه‌رگرتنه له‌سه‌ر که‌له‌پوری عاره‌بی ئیسلامی و که‌له‌پوری ڕۆژئاوای نوێ‌و، وه چه‌قبه‌ستوه له‌سه‌ر شێوازه‌کانی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌م دوو که‌له‌پوره به خۆیه‌وه. ” که‌واته بیری عاره‌بی نوێ، یان باشتره بڵێین بیری نوێ له وڵاتانی ڕۆهه‌ڵاتی ناوین یان جیهانی سێیه‌مدا، ده‌بێت چه‌قبه‌ستێت له‌سه‌ر هه‌وڵوێستوه‌رگرتنێکی ڕه‌خنه‌گرانه و به‌رجه‌سته‌بوونی ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ش له واقیعدا به‌رامبه‌ر به هه‌ردوو که‌له‌پوره‌که(رۆژئاوایی و ئیسلامی)، ئه‌م ڕه‌خنه‌گرتنه‌ش ده‌بێت شۆڕشگێڕانه و بوێرانه‌بێت و هه‌ردوو که‌له‌پوره‌که ڕه‌خنه‌بکات به شێوازێک که بتوانێت ڕۆشنگه‌ریی بخاته‌وه سه‌ر ئه‌و سکه ڕاستیه‌ی خۆی که مرۆڤایه‌تی و مرۆڤدۆستیه، وه که‌له‌پوره ئیسلامیه‌که‌ش به‌جۆرێک ڕه‌خنه‌بکات که ده‌ستبه‌رداری بواره‌کانی ژیان بێت تا هه‌موو بوره‌کانی ژیان بتوانن له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی مرۆڤ دۆستانه کراوه‌بن بۆ که‌له‌پوره ڕۆژئاواییه‌که، وه په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردو که‌له‌پوره‌که ئۆرگانیبکرێت، واته له‌سه‌ر بناغه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کی دایلێکتیکیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌کتریبکه‌ن(من لێره‌دا ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌م له نوسه‌ر هه‌یه که باس له که‌له‌پوری عاره‌بی ده‌کات، که ده‌بوایه ئاگادار بوایه له‌وه‌ی ئه‌و که‌له‌پوره ته‌نیا عاره‌بی نیه، دبوایه له جیاتی که‌له‌پوری عاره‌بی ئیسلامی که‌له‌پوری ئیسلامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به‌کارببردایه، وه باشتریش ده‌بو که که‌لپوری دینی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به‌کاربردایه، چوونکه که‌له‌پوره‌که ته‌نیا ئیسلامی نیه به‌ڵکو دینیه و دینه‌کانی تری وه‌ک جوله‌که و مه‌سیحیه‌ت به‌شدارن یان به‌رپرسن له دۆگامیی ئه‌و که‌لپوره و نه‌کرانه‌وه‌ی ئه‌و که‌له‌پوره به ڕوی که‌له‌پوره ڕۆژئاواییه‌که‌دا)……وه‌رگێر”
ده‌توانین بڵێین بیری عاره‌بی نوێ، له په‌یوه‌ندیدا به بیری ڕۆژئاوای نوێوه، له نێوان سێ هه‌ڵوێستدا له‌نگه‌رده‌گریت: هه‌ڵوێستی ڕۆژهه‌ڵاتناسی، هه‌ڵوێستی ڕۆژهه‌لاتناسی پێچه‌وانه، هه‌ڵوێستی ڕۆژئاواییناسی.
هه‌ڵوێستی ڕۆژهه‌ڵاتناسی، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه که پێدراوه‌کانی دامه‌زراوه له ڕۆژهه‌ڵاتناسیه ڕۆژئاواییه‌کانه‌وه و له گوتاره بناغه‌ییه‌کانیه‌وه ده‌رباره‌ی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات هه‌ردوکیانه‌وه ده‌رده‌چێت. ئه‌مه هه‌ڵوێستی نوێنه‌رانی کۆلۆنیالیزمی ڕۆژئاواییه له عاره‌ب و ڕۆشنبیریی عاره‌بی نوێ. ئه‌م هه‌ڵوێسته له شاره‌زایی عاره‌به‌وه بۆ ڕۆژئاوا نه‌هاتوه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵقوڵاوی به‌رزیخوازی ڕۆژئاوایه له سامانی عاره‌ب و ماڵی عه‌ره‌بی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌م هه‌ڵوێسته زۆر کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ناوه‌ندی بیری عاره‌بی نوێ. هه‌ره‌وه‌ها ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له هه‌ڵوێستی ڕۆژهه‌لاتناسی پێچه‌وانه‌شدا هه‌روا کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه.
مه‌به‌ستمان له ڕۆژهه‌ڵاناسی پێچه‌وانه، هه‌ڵوێستی سه‌له‌فیه‌کانه که هه‌موو که‌له‌پوری عاره‌بی ئیسلامی به ناوه‌ڕۆکێکی پیرۆزداناوه و هه‌روه‌ها وه‌ستانه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر به‌م که‌له‌پوره یان ده‌ستێوه‌ردان و قسه‌کردن و ڕه‌خنه‌گرتن له‌سه‌ری به سه‌رچاوه‌یه‌کی دوژمنکارانه‌ی به‌رده‌وام و هه‌تاهه‌تایی داناوه. قسه‌کردن و ده‌ستێوردان و هاتنه ناوه‌وه‌ی هه‌ر که‌له‌پورێکی تر به لێکۆڵینه‌وه و واقیعیانه نابینێت و نایانخوێنێته‌وه، به‌ڵکو به نه‌گه‌تیف و به‌وه‌سفکردنی به دژێکی ته‌واو بۆ ناوه‌ڕۆکه پیرۆزه‌که‌ی ته‌ماشاده‌کات. پێویستی به به‌ڵگه و ئۆرگۆمێنت نیه بۆ ناسینی ئه‌م هاتنه ژوره‌وه‌ی که‌له‌پور و بیری نوێ و ناسینی سه‌رچاوه‌که‌ی و واقیعه‌یه‌تی و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیانه له‌سه‌ری، بێچه‌ندوچوون و پێشوه‌خت به دژێکی شه‌یتانیانه‌ی ده‌ناسێت دژ به ناوه‌ڕۆکی پیرۆز. که‌واته گریمانه‌یه‌کی پێشوه‌خت و ناسێنێکی پێشوه‌خت و نه‌ویستنێکی پێشوه‌ختیان هه‌یه.
دواجار و دواهه‌مجارنا، هه‌ڵوێستێکی ڕۆژئاواییناسیش هه‌یه( ڕۆژئاواییناسی دژ به ڕۆژهه‌ڵاتناسی). ئه‌م هه‌ڵوێسته له پێ‌زانین و تێگه‌یشتنێکی مێژوویی جه‌ماوه‌ری عاره‌بیه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتوه بۆ ڕۆژئاوا به‌وه‌سفکردنی به دوژمنێکی سه‌رکه‌وتو ده‌زانێت، که شاراوه و نادیاره له مۆرکه نوێگه‌رایه‌تیه دواینه‌هاتوه‌که‌یدا، نه‌ک ته‌نیا له زاڵبوونی به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا به‌ڵکو له هه‌ژمونی ڕۆشنبیریدا به‌سه‌ریدا و دوباره پێکهێنانه‌وه‌ی به‌و جۆره‌ی که ئامانجه‌کانی خۆی تیا به‌ده‌یبهێنێت. له‌به‌رئه‌وه، خاوه‌نه‌کانی ئه‌م هه‌ڵوێسته هه‌وڵئه‌ده‌ن بۆ ناسینی دوژمن به قبوڵکردنی بیره‌که‌یان له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه و زانستیانه، به‌و وه‌سفه‌ی ئه‌و بیره ڕۆژئاواییه شۆڕشێکه به‌سه‌ر شێوازی به‌رهه‌مهێنانێکی هه‌زاران ساڵه پێش سه‌رمایه‌داری، وه ده‌ربڕینێکه له سه‌رمایه‌داریی و به ناوه‌ندکردنی به‌رده‌وامی سه‌رمایه‌داری. ڕۆئاوایناسان تێده‌گه‌ن له‌وه‌ی که هوشیارییان پێوسته ئاماده‌بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له رۆژئاواتێبگات و که‌ڵکی لێوه‌ربگرێت، واته قبوڵکردنی بیری نوێی ڕۆژئاوا به ڕه‌خنه‌گرانه و زانستیانه. له‌به‌رئه‌وه، ده‌زانن که رۆژئاواییناسی سه‌رچڵیه‌کی بیری و قورس پێكده‌هێنێت و شۆڕشێکی ڕۆشنبیریی به‌رده‌وامه که هوشیاری عاره‌بی باو هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و سه‌رله‌نوێ پێکیده‌هێنێته‌وه. مه‌به‌ستیش له‌مه دامه‌زراندنی عه‌قڵی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی عاره‌بی و وه تا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ببێت به خاوه‌نی ئامرازه بیرییه‌کان، که به‌هۆیه‌وه ده‌توانێت بکرێته‌وه بۆ سه‌رده‌مێکی نوێ و وه که‌له‌پوره‌که‌شی که له قوڵایی مێژوه‌وه هاتوه بکرێته‌وه به‌رامبه‌ر به که‌له‌پور و بیری نوێ له جیهاندا.
jihadhammah@yahoo.com
سه‌رچاوه: حوار متمد
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=255468