Skip to Content

Tuesday, December 5th, 2023

ئیتر به‌س …. به‌ندی عه‌لی

Closed
by June 1, 2011 هۆنراوە

 .. به‌هاری 2011

پڕین له‌شه‌ربه‌تی روحی
هه‌ناره‌ هه‌ڵوه‌ریوه‌کانی خۆنه‌ویستیی
 ئه‌وانه‌ی باڕه‌شی فیتنه‌ی
گیانبازی بۆ شه‌ره‌فی باخ
له‌باسکی ئارامی داری دایکی کردن
 ده‌سا ئه‌ی به‌ختی پاییزان 
با سه‌مای بێ زه‌قی وه‌رین .. ئیتر به‌س بێ
هه‌گبه‌ی سه‌فه‌رمان سیخناخه‌
به‌ئێسک و پروسکی خێڵی یاران
ڕێی مه‌رامیش هه‌ر بیابانێکی ڕوته
ده‌هرێکه تۆوی مێخه‌کی عیشق ئه‌چێنن
ده‌هرێکه‌ پێده‌شتی ژیان
به‌عه‌تری چۆڕاو له‌دڕکی خه‌م ئاو ئه‌ده‌ین
ده‌سا ئه‌ی ڕمی بێ هه‌ستی ده‌ستی قه‌ده‌ر
با پێکانی هه‌مان برین .. ئیتر به‌س بێ
دڵمان چه‌ند پاساریه‌کی پیری باڵکراون
ویستی خۆیان نیه ، یاران
له‌بێ میهریی بازه‌کانی نیشتمانه
له‌نێو قه‌فه‌زی سینه‌دا هه‌ڵکوڕماون
ده‌سا ئه‌ی ده‌هری بێ مروه‌ت
با حوکمی زیندانی نیگا .. ئیتر به‌س بێ

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.