قوونباما…… فەرهاد کەریم
دهڵێن لێکتێنهگەیشتن دەچێتە خانەی قەوچە قەوچەوە، ئیتر گەر تۆ بە هەموو جوانییتهوە خەریکی کۆکردنەوەی پارچە شکاوەکانی مرۆڤبوون بی یا بەخشینەوەی سۆز و خۆشەویستیی و میهرەبانیی بی، جا کە بارانێک نەبارێ بۆ جوانیی تۆ و بایەکیش هەڵناکا بە رووتدا، تۆش دەبێ لە بێ هیوایی باوەش لە نیگەرانیی خۆت بدەی، رەنگە باوەش لەخۆدان هزرێکی منداڵانه بێ لە تەنیایی و لە پاکیزەیی و خاوێنییدا، خۆتت بێتەوە بیر لە کوێدای.
– دوور لە رەنگ و ئاین و سیاسەت و بازرگانی، ئاشتی خەونی هەموو مرۆڤێکی جوانە لە جیهان، جیهانیش ماڵی هەموومانە و دایکمانە و دایکە گەورەی هەموومان.
– لە تەیراوە لە دایک بوومە و لە تەمپی دەژیم.. ئەو گوڵهی دایکم لە باخچەکەی چاند هەمان جۆری گوڵه لە باخچەکەی ماڵهکەمم چاندووە، هەمان بۆن و هەمان رەنگیشە، حەز ناکەم ناوی گوڵهکەش بزانم، بۆ خۆشەویستیی و جوانیی دایە.. ناوم ناوە گوڵی دایک…
– تاران و ترحێو تورکیا و تەیراوە و تەرەماش، تۆپخانە و تۆکیۆ و تۆپزاوە و تەنیایی و تایوان و تەماتە و تەڕەوتوولە، بە تەرەتیزەش دێ لە تۆرەبۆرەی ئەوبەر لای ماڵی تەهای تووتنی تایی، تاهیری نا تایی واتە تایلەندیی، ئای کە خواردنی تایی بە چێژه.. زۆرم پێ خۆشترە لە ترخێنە و تۆرکەی کوردی، تایی خواردنیان زۆر تیژە وەک خەنجەری یەمەنیی، بەو واتایە هێندە پر بیبەری وشک و تەڕە هەتا ناو زگت دەیبڕی، کورد لهگهڵ بیبەری تیژ دۆست نییه بەلام بۆ خۆیی خاوەن خەنجەرە، مەکسیکییهکان جۆرە (مەی)یەکیان هەیە ناوی تەکیلەیە هێندە قورسە لێی نەزانی دەتتڕێنێ، ئەمەریکییهکان ناویان ناوە تەکێلیە واتای دەتکوژێ زۆر خواردنەوەی.. باش نییه بۆ جەرگ و هەناوت، خواردنەوەشی لە پەرداخێکی بچووکتر لە پیاڵهی چای بە یەک جار هەڵیدەدەی لە دوایدا بیرەی سارد نۆش دەکرێ، هەر جارەی ئەو (مەی)یە لەگەل هاورێکانت هەڵدهەدەی وەک رێز لە (مەی)یهکە و دانیشتنەکە دەبێ بڵێی سەلووت بە ئیسپانیی، بە واتای بە خۆشی.. لە دوای پژمینیش سەلووت بە کار دێ، بە کوردیەکەی نا بە ئینگلیزیەکەی (کێر) یشی پێدەلێن، لای خۆمان هەمان وشە هەر بە هەوەس – بێرێزیی نەبێ – میللەتێکی گەورە و گرانی پێ دهگایرێ، گەر بکۆخن و خەو ببینن.. وەک خەونی سەمەدی بەهرەنگیی (یەکسانیی بۆ هەمووان)، گەر ئەو خەونەش بچێتە سەر خەرمانی خەونی شاعیران، من هەر ئەوەندە دەڵێم چ شتێک جوانتر و پیرۆزترە لە خەونی شاعیران، ئەی ناڕابەری سووک و هەرزانتر لە تەپالە و تڕۆ و تڕکەنی خۆماڵیی و توند و تیژیی بیبەری تایوان، تایوان هەرزانترە لە تایلاند، گەر رانەهاتووی لەگەڵ خواردنی تیژ زۆر مەچۆرە سەرئاو، چونکە قوون دەبێتە دووزەلە و دەف…
– ئەو رۆژە کارم لەسەر ووشە و ناو و گۆڕینیان بۆ کوردی دهکرد.. سەیری ئەو دوو ناوەکە.. ماوەیەکە هەموو میدیای جیهانی سەرقاڵ کردووە و تا ئێستاش هەر خوێندنەوە و شیکردنەوەی بەردەوامە و قەیرانێکە دەچێتە ناو مێژووش، باسەکەم ناوی (ئۆباما و ئوسامە)یە، قسەم لە سەر ئاشتیخواز و هەڵگری خەڵاتی نۆبل نییه یان گەورەترین تیرۆرست و داواکراوی یەکەم لە جیهان و هەڵگری بیری تاریک و وێران، بۆ من مایەی پێکەنینی ئەو دوو ناوەیە (ئاس) و (باما).. بە نیوە کوردی و ئینگلیزیەکەی ئەو شتە جوانە دەردەچێ (قوون باما)، تکا دەکەم بیر لە بیروبۆچوونی دزێو و ناشرین و قێزەون مەکەنەوە، من هەر ئەوەندە دەڵێم مۆسیقاژەنەکانی ئەمرۆ تەمبەڵن یان بیریان لەو ئامێرە جوانەی کە ناوی (قوون)ە نەکردۆتەوە کە دەتوانن هەموو ئاوازێکی پێبژەنن، شۆڕشێک بەرپا بکەن و پشتی دیکتاتۆر و بازرگانەکان بشکێنن، شۆڕشێک هەموومان پێکەوە بتڕین.. شۆرشەکەش ناوی بنێن (شۆرەشی تڕین).. کەس رابەر و سەرکردە نەبێ هەر کەسەو قوونی خۆی رابەر و سەرکردەی بێ، تتتت ررررر ت ت ت ت رت رت رتت تت تت تتتت تتتتڕڕڕڕڕ…..
– بەدەم قاوەخواردنەوە هایکۆکانی تۆکیۆ دەخوێنمەوە، هایکۆش بە کورتکراوەیی پێکەوەنانەوەی مرۆڤە لە دابڕان، وێنەی جوان و قووڵبوونەوە و وردبینینە لە رامان، هووردە شیعری پڕ لە جوانی و لە جوولەن و پر خوێندنەوەن، گەر یەک تۆز شیر لە قاوە بکەم ئای بابەڕۆ کە دەتڕم.. خۆم باش دەناسم بە بهرداخێک شیرخواردنەوە سەد جار دەتڕم.. نازانم ئێوە بەچی دەترن؟ تتتڕڕت رت رت رت رتترتت رتت رت تتتتڕ تتتتتڕ تتتڕ تتتڕ تتڕ تتتتڕڕڕڕتت، وای دەخوێنمەوە ئەی دڕندە مرۆڤ بە کوشتن جیهان ناشرینتر مەکە بۆ مرۆڤ، بە ناوی ئاشتی و چارەسەر و دانوستان و پلان گاڵته بە گەورەیی و پیرۆزیی مرۆڤ مەکە.
– کچێکی لە دایک و باوکی تۆرەبۆرەیی و لەدایکبووی ئێرە لە بازاڕێکی شاری توساندا، ئامێزم لێدەدا و پێمدهڵێ بۆنی خاکێکی خۆشت لێدێ و ئێجگار دووری لە وڵات، خوا دەست بە باڵتهوە بگرێ لە (تەیرەل ئەبابیلە)ش ناچی ئەی ئەو هەموو فڕینەت لەچی؟
– وەک دایک و باوکی تۆ هیوا بوو منی گەیاندە ئێرە هیوا هیوا، بێ نرخبوونی مرۆڤەکان و ریسواکردن و سووکبوونی مرۆڤەکان هەموومان دەخاتەژێر پرسیار و لە مرۆڤبوونیشمان گومان، کاتی تڕیینە ئازیزان تتتتڕڕڕڕڕ تڕتڕتڕتڕییییننننن….. تتتتڕڕڕڕڕ تڕتڕتڕتڕییییننننن