
كۆكردنه‌وه‌ی شیعر و رژاندنی فه‌توا
له په‌راوێزی كۆكردنه‌وه و فه‌توادان دژی كۆمه‌ڵه شیعری ( ستیانی به‌فر پڕه له ریشۆڵه ) ی قوبادی جه‌لیزاده‌دا
( زوبده‌ی مه‌تاعی حیكمه‌ته ئه‌م شیعری كوردییه
هه‌رزانه ، بێ موباله‌غه ، حه‌رفی بی گه‌وهه‌رێ
جامــهی حــهیاتی عارییه‌ت كورتــه زیـــــنهار
ئاڵـــــــــووده دامه‌نی مه‌كه بۆ پێچی مێزهرێ )
شێخ ڕه‌زا
1
په‌نجه‌ره‌ی شاعیر و دیواری مه‌لا
له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا ، كۆمه‌ڵێك مه‌لا ( كه گوناهه ناوی مه‌لایان له نالی و مه‌حوی و حاجی قادره‌وه بۆ بمێنێته‌وه ) ده‌ستیان ناوه‌ته بینه قاقای شیعر و شاعیران و ده‌یانه‌وێت دره‌خته‌كانی جوانی ببڕنه‌وه و بیخه‌نه ناو كوڵخهنی مزگه‌وته‌كانیان ، به سوتاندنی ئه‌و لقانه‌ی كه به‌ری جوانی و هه‌قیان گرتووه ، فیكر و خه‌یاڵی ساردی خۆیان و ئه‌و چێشتانه‌ی پێ گه‌رم بكه‌نه‌وه كه 1400 ساڵه له فرێزه‌ری مێژوودا كه‌ڕوویان هه‌ڵێناوه ، دوایین ئه‌ڵقه ( كه دوایین نابێ ) كۆكردنه‌وه و فه‌توادانه له دژی كۆمه‌ڵه شیعرێكی شاعیری ناسراو قوبادی جه‌لیزاده ( ستیانی به‌فر پڕه له ریشۆڵه ) .
سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مان ده‌رچووه ، بۆیه‌ش سه‌یره چونكه ئه‌مه كاری په‌رله‌مان نییه ، په‌رله‌مان تاكه كاری بریتییه له یاسادانان و چاودێریكردنی حكومه‌ت ، نه‌ك دا‌نیشێت و كتێبێكی شیعری قه‌ده‌غه بكات و ناوی بنێت هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایانی ئاینی ( ئه‌و یه‌كێتییه‌ی به فیفتی فیفتی دانراون و ئێستاش نیوه‌یان 31ی ئابیان پێ رزگارییه له زوڵومات و نیوه‌شیان پێیان وایه خیانه‌ته ! ) ، جارێ قه‌ده‌غه كردنی كتێب كاری ده‌سه‌ڵاتی قه‌زاییه و دواتر كاری ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه ، لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مان به چ شه‌رعیه‌تێك بازده‌داته سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی قه‌زا و جێبه‌جێكردنه‌وه ؟ له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و لیژنه‌یه هانی چه‌ند مه‌لایه‌ك ده‌دات تاوه‌كو دوعا بكه‌ن ناو جه‌رگی قوبادی شاعیر پڕبێت له خهلایهی سه‌ڕه‌تانی ! سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌و لیژنه‌یه‌ی په‌له‌مان و ئه‌و مه‌لایانه له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا كه فه‌سادی ئیداری رژاوه ، كه گه‌ڕه‌كه‌كان بێ ئاو و كاره‌با و نه‌وتن ، كه گه‌نجه‌كانی بێكارن و به‌شێكیشیان له‌گه‌ڵ قاچاخچییه سۆماڵییهكاندا خۆیان له ده‌ریاكان ده‌ده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی پارچه زه‌ویێك له هه‌نده‌راندا بیانگرێته خۆی ، مته‌قیان كردووه و نقه ناكه‌ن ، چش له‌وه‌ی مهعاشهكانیان به ئاودیوكردنی نه‌وتی ره‌شی كوردستان وه‌ربگرن .. قهیچیهكهیان لێكردووه ، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر شاعیرێك كه ته‌نیا قه‌ڵه‌م و وشه‌ی هه‌یه ده‌بنه عه‌نته‌ری كوڕی شه‌دداد ؟ ئه‌رێ شیعر كوفره ، یان نه‌بوونی یه‌كسانی له‌لایه‌ن خاوه‌ن مهعاشهكانتانهوه ؟
ئه‌و مه‌لایانه زۆریان پێ ئاساییه رۆنی قه‌ته‌ری سعودیان له ریشدا بچۆڕێ و سڕه‌ی برنج له باره‌گاكانی یه‌كگرتوودا بگرن ، به‌ڵام پێیان ئاسایی نییه شاعیرێك باس له موعاناتی خه‌ڵك بكات ! پێیان ئاساییه په‌نجا عه‌ریزه بده‌نه مهسولێكی نوێژنه‌كه‌ری ، رۆژوونهگری ، زه‌كات نه‌ده‌ر ، به‌ڵام ده‌بنه شێری مه‌یدانی مه‌نع و ته‌قتیعی كتێبان ! گه‌ر ئه‌وانه به‌راستی زانای ئاینی بوان ده‌بوایه بیانزانیایه كه شیعری ( خودا ده‌یه‌وێ پشوو بدات ) شیعرێكی تا سه‌ر ئیسقان عیرفانییه ، ئه‌و له به‌ره‌ی مهزڵوماندایه و ده‌یه‌وێت بڵێت بارسته‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵك ( ئه‌و خه‌ڵكه‌ی لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مان پێی وایه نوێنه‌رێتی ) هێنده گه‌وره‌ن ، خوداشی بێزار كردووه ، بۆ هاوسه‌نگی نه‌هامه‌تی موتڵه‌قیش قوباد په‌نا ده‌باته به‌ر هێنانی ناوی خودا وه‌ك هێزێكی موتڵه‌ق .
دواتر ئه‌و مه‌لایانه بۆ ناچن مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی بخوێننه‌وه ؟ خۆ مه‌لایه‌كی مننهوهری وه‌كو عه‌لادین سجادی له رۆژنامه‌كه‌ی خۆی ریكلامی بۆ شه‌مپانیا و كۆنیاك ده‌كرد ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مان ده‌توانێت بیسه‌لمێنێت كه له مامۆستا سجادی مهلاتره ؟ ئهخۆڵی شاعیر پێش نیو سه‌ده نووسیویه‌تی ( بتی تۆ ، ده‌تپه‌رستم ، عیبادهت بۆ خودا ناكه‌م ) ، ئایا ئهخۆڵی شاعیریش هه‌قی سوتاندنی هه‌یه ؟ گه‌وره شاعیری عه‌ره‌ب نزار قه‌بانی دیوانێكی هه‌یه به ناوی ( اشهد ان لا امراه الا انت ) كه ڕێك له رسته‌ی شایه‌تمانی خواستووه ، ئێستاش نه‌ك شێخ قه‌ره‌زاوی ، شێخی ئه‌زهه‌ریش به خراپه ناوی نزار قه‌بانی نه‌هێناوه ، كه‌چی لای ئێمه كۆمه‌ڵێك له مه‌لاكان خۆیان پێ میراتگره‌وه‌ی خودایه و ئه‌وه‌ی ئه‌وان په‌سه‌ندی نه‌كه‌ن ، په‌سه‌ند نابێت و ئاسایش ده‌چێته سه‌ر شیعر و ، حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش مێشیان میوان نییه .
2
شیعر و ئیسلام
دووڕیانی داهێنان و پاشكۆیه‌تی
گرفتی نێوان شیعر و ئاین ، گرفتێكه به درێژایی مێژووی ئاینی ئیسلام درێژه هه‌بووه ، هه‌ر له سه‌ره‌تای درووستبوونی ئیسلامه‌وه یه‌كه‌م ده‌ست وهشێندرابێت له شاعیران بووه ، ئیسلام پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یههودییهكانیش یه‌كانگیر بێته‌وه ، له‌گه‌ڵ شاعیران هه‌رای نایه‌وه ، دنیابینی ئیسلامدا سهرهخهو بشكێنێت ، ئه‌و كاته‌ی ئیسلامیش بووه ده‌زگای ده‌وڵه‌تی و خه‌لیفه بووه شوێنگره‌وه و پارێزه‌ری ئاین ده‌بوایه له نه‌زه‌ری ئیسلامیه‌كاندا شاعیران ببنه مهدحكار و پیاهه‌ڵده‌ری خه‌لیفه و رژێمه‌كه‌ی ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م دیواره كۆنكرێتیهی ئیسلام و شهریعهیشه ده‌بینین له مێژووی حوكمڕانی ئیسلامیه‌كاندا چه‌ندین قوتابخانه و تیره‌ی فیكری و مه‌زهه‌بی هاتنه كایه‌وه و هه‌وڵیاندا له‌و چوارچێوه ئاسنینه ده‌ربچن ، ده‌یه‌ها كه‌ڵه شاعیر و بیرمه‌ند و زانای گه‌وره‌ش له‌و پێناوه‌دا سه‌ریان په‌ڕی .
به دنیابینی ئیسلامی و مه‌لاكان شیعری ئیسلامی جیاواز له شیعری دیكه ( كه هی سه‌رلێشێواو و موڕتهدانه ) گرنگی به جوانی و پاكی ئینسان ده‌دات ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن كه ئه‌و شیعرانه‌ی بۆ ئیسلام ده‌نووسرێن ( جیاواز له شیعری دیكه ) شیعری بیره پووچه‌كانی دنیای زه‌لیل و زه‌عیف نییه ، به‌ڵكو په‌یامی پاكبوونه‌وه‌یه له گوناهه مههوولهكانی دنیا و بردنه‌وه‌ی گره‌وی قیامه‌ته . ئیسلامییه‌كانی كوردستان ده‌ستیان له زۆر بواردا په‌یداكرد كه لێیان به دوور ده‌بینرا وه‌ك وه‌رزش و زانكۆ و رۆژنامه‌وانی و …. هتد ، به‌ڵام كار بگاته ئه‌وه‌ی خۆ بخزێننه ناو شیعریشه‌وه كه له رووی مێژووییه‌وه دیارترین بهوتهقهی مه‌عریفی كورده ، ئه‌وا پێویستی به هه‌ڵوه‌سته و قسه‌كردنه ، بێگومان ئه‌وان ئازادن له نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی شیعره‌كانیان چۆنیان ده‌وێت ، ئازادیشن له‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی پاكترین شیعری بۆ بكه‌ن ( چونكه شیعر ماڵێك نییه تاپۆ بكرێت یان زه‌وییه‌ك نییه یه‌ك جۆره گیای لێ بڕوێت ) به‌ڵام كار نه‌گاته ته‌زویر كردنی مێژوو ، كار نه‌گاته ئه‌وه‌ی هه‌موو باشیه‌كانی شیعری ئیسلامی له‌سه‌ر ( به ناو ) خراپییه‌كانی شیعری نا ئیسلامی بنیاد بنرێن ، كار نه‌گاته حه‌رام و حه‌ڵالی شیعری .
ئه‌وان مێژوو به‌وه ته‌زویر ده‌كه‌ن كه ده‌ڵێن هاتنی ئیسلام وه‌رچه‌رخانێكی داهێنه‌رانه بوو له ئه‌رك و ئامانجی شیعر ، له كاتێكدا ئه‌وه‌ی خوێنه‌وار بێت ده‌زانێت كه هاتنی ئیسلام گه‌وره‌ترین نه‌هامه‌تی به‌سه‌ر شیعری عه‌ره‌بیدا هێنا (ئه‌دۆنیس و جابری زیاتر له نووسینێك به درێژی باسی ئه‌و نه‌هامه‌تییه ده‌كه‌ن ) به‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌نگاوی پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه بوو كه وه‌حی له شاعیره‌كان سه‌نده‌وه و گوتی له دۆڵی عه‌بقه‌ر جنۆكه ئیلهامیان بۆ دێنێ ، به واتایه‌ی كه هێڵی ره‌حمانی ته‌نها بۆ وه‌حی خۆی مایه‌وه و شاعیرانی خسته سه‌ر هێڵی جنۆكان ، له كاتێكدا پێش هاتنی ئیسلام تاكه سه‌رچاوه‌ی زانین و قووڵبونه‌وه له بوون نه‌بووندا شیعر بوو ، به‌و پێیه‌ش كه قورئان كه‌لامی خوایه، كه‌واته ده‌بێت هه‌موو زمان ( به قسه و شیعریشه‌وه ) له خزمه‌تی راڤه كردنی قورئاندا بن ، لێره‌وه شیعری ده‌ربار و شاعیری ده‌ربار درووست ده‌بن ، چونكه مادامه‌كێ خه‌لیفه‌ی موسڵمانان نوێنه‌ری پێغه‌مبه‌ر و پارێزی كه‌لامی خوایه ، كه‌واته كه‌س بۆی نییه قسه‌یه‌ك بكات یان شیعرێك بنووسێت كه گه‌وره‌یی ئه‌وی تێدا به‌رجه‌سته نه‌كرابێت . له ئیسلامدا هیچ وشه‌یه‌ك نییه له قورئان گه‌وره‌تر بێت ، كه‌واته پێویسته شیعریش له سێبه‌ری قورئاندا ته‌نیا به گه‌وره‌یی ئه‌ودا هه‌ڵبدات . لێره‌وه عه‌ره‌ب تووشی گرێی زمان ده‌بن ، عه‌ره‌ب جیاواز له هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تر زمان وه‌ك ئامرازی گه‌یاندن به‌كار ناهێنێ ، به‌ڵكو ده‌یپه‌رستێ ،له به‌كارهێنان و هه‌ڵبژاردنی قورسترین وشه ده‌یه‌وێت ته‌ماهی له‌گه‌ڵ ئیعجازه زمانه‌وانیه‌كه‌ی قورئاندا بكات ، ئه‌مه‌ش تووشی شیزۆفرینیای زمانی كردوون ، چونكه منداڵه‌كانیان له بیست وڵاتی عه‌ره‌بی ئه‌و زمانه‌ی شێر و خه‌تی پێده‌كه‌ن جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌و زمانه‌ی پێی ده‌خوێنن ، زمانی رۆژانه‌یان جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ زمانی كتێب و شیعره‌كانیان .ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه نابێت هیچ زمانێك شوێنی ئه‌و زمانه بگرێته‌وه كه كه‌لامی خوایه . من پێم وایه شیعری ئیسلامی كه ئه‌مڕۆ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت هه‌مان ئه‌و په‌تایه‌یه كه زیاتر له حه‌فتا ساڵ ، چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان بانگه‌شه‌یان بۆ شیعری كرێكاری ده‌كرد ، پێشم وایه له رووی ئیستاتیكیه‌وه یه‌ك چاره‌نووسیان ده‌بێت ، چونكه هه‌ردووكیان سرووشتی شیعر ناناسن ، شیعر وه‌ك كۆترێكی ماڵی سه‌یر ده‌كه‌ن له كاتێكدا كه شیعر ئاژه‌ڵێكی كێوییه ، شیعر زه‌وییه‌ك نییه ئایدۆلۆژیای لێ بچێنیت ، به‌ڵكو ده‌شتێكه ئه‌وبه‌ری دیار نییه و له ژماره نه‌هاتوو گیای بێ ناو و گوڵی نه‌ناسراوی تێدایه ، شیعر رابردوو نییه بخوێنرێته‌وه ، شیعر ئاینده‌یه‌كی نادیاره و كه‌شف ده‌كرێت ، شیعر جۆگه‌له نییه لێی بپه‌ڕیته‌وه ، شیعر ده‌ریایه و تێیدا ده‌خنكێیت . به كورتی شیعر وه‌ڵام نییه ، به‌ڵكو پرسیار و گومانه . من لێره‌وه ده‌پرسم : پرسیار و گومانی مه‌لاكان سه‌باره‌ت به دنیا چییه ؟ لای ئیسلامییه‌ك له رۆژی په‌یدا بوونی مرۆڤه‌وه تا ده‌گاته ئه‌م له‌حزه‌یه و له‌م لهحزهیهشهوه تا ده‌گاته رۆژی قیامه‌ت ، بگره له‌وێش چ رووده‌دات ده‌یزانێت ، گومان و پرسیار له چی و له كێ ؟ هه‌تا پرسیاره‌كانیشیان بۆ زانین نییه بۆ خزمه‌تی وه‌ڵامه‌كانه ، بۆ نمونه كه ده‌پرسێت (سه‌یری دار پرته‌قاڵ بكه چه‌ند نایابه ؟ ) بۆ ئه‌وه‌ی نییه زانستی رووه‌ك بدۆزێته‌وه ، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه‌تی خزمه‌تی ئه‌و وه‌ڵامه‌ی پێبكات كه ئه‌و دار پرته‌قاڵه خوا درووستی كردووه ، كه ده‌پرسێت : ئه‌ستێره چۆن به ئاسمانه‌وه وه‌ستاون ؟ (مه‌به‌ستی دوزینه‌وه‌ی زانستی فه‌له‌ك نییه ) ئه‌و پرسیارانه هه‌مووی غولامی وه‌ڵامه ئامادهكانن .
خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌وه‌یه رێگه‌ی چاكه و خراپه ، حه‌ڵاڵ و حه‌رام به ئیمانداران نیشان بده‌ن ، ناو له نوسینانه بنێن ( نه‌زم و هۆنینه‌وه ) یان مه‌وعیزه‌ی حه‌سه‌نه ، به‌ڵام ناكرێت ناو بنرێن شیعر ، من نه‌مبیستووه و نه‌مزانیوه شیعر بكرێته دروشمی یه‌كبوونی نه‌ته‌وه (نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام و غه‌یری ئیسلام ) ، روناكبیری به هه‌موو كایهكانییهوه هه‌میشه ده‌بێته مایه‌ی درووستكردن و هێنانه‌دی جیاوازی ، به بوونی جیاوازیش كۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه پێشده‌كه‌ون ، نه‌ك به هاوڕا بوون . كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆمه‌ڵێكی یه‌كڕه‌نگ و بێ پرسیاره ، ئه‌وه‌نده‌ی ململانێی سه‌پاندنی وه‌ڵامه‌كانی ده‌كات ، گومان به‌رهه‌م ناهێنێت ، شیعری ئیسلامی له باشترین حاڵه‌تدا بریتییه له بێ نرخ كردنی ئینسان به‌رامبه‌ر به وه‌ڵامه‌كانی ئاین ، تیایدا مرۆڤ ده‌بێته كۆیله‌یه‌كی گوناهكار و ده‌پاڕێته‌وه ! له كاتێكدا شیعر خۆی خالقی دنیابینی نوێ و گه‌ڕانی مرۆڤه به شوێن نادیار و نوێبوونه‌وه‌دا ، شیعری ئیسلامی ده‌بێته كولانهیهك بۆ خۆ شاردنه‌وه له‌و گومانانه‌ی كه ئاین رێگه‌یان پێنادات . شیعری ئیسلامی كار بۆ نه‌هێشتنی جیاوازییه‌كان ده‌كات و ده‌یه‌وێت هه‌موو كۆمه‌ڵ بخاته ناو یه‌ك كایه‌ی دنیابینییه‌وه و ئه‌و دنیا بینییه‌ش بخاته ژێر ركێفی وه‌ڵامه‌كانی ئاین ! له كاتێكدا شیعری كوردی هه‌رده‌م ویستویه‌تی كۆمه‌ڵی یه‌ك كایه‌ی دواكه‌وتووانه پارچه پارچه بكات و له درووستكردنی به‌ریه‌ك كه‌وتنی به‌رده ئهستێی جیاوازییه‌كان ئاگری نوێبوونه‌وه و تازه‌گه‌ری بكه‌وێته‌وه ، له مێژووی كورد دا هێنده‌ی شیعر كاری نوێكردنه‌وه‌ی روناكبیری كردووه هیچ ژانرێكی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری نه‌یكردووه . یه‌كه‌م دیۆكۆمنتی بیری نه‌ته‌وه‌یی لای كورد ، مهم و زینی ئه‌حمه‌دی خانییه (كه شیعره ) ، یه‌كه‌م سۆسیۆلۆژێست كه داوای ئازادی ئافره‌ت و هێنانه‌دی یه‌كسانی كردبێت ، فایه‌ق بێكه‌سه (ئه‌میش هه‌ر به شیعر ) ، ره‌نگه بگوترێت بێكه‌س سه‌روبه‌ندی له‌گه‌ڵ ئایندا نه‌بووه ؟ خۆ حاجی قادری كۆیی مه‌لا و دینناسێكی گه‌وره بووه ، كه‌چی هه‌رگیز پشتی له زمان و نه‌ته‌وه‌كه‌ی نه‌كردووه ، حاجی له شیعرێكدا ده‌ڵێت :
ده‌ته‌وێ پێت بڵێم چییه كوردی
عاقڵی و چاپوكی و جوانمه‌ردی
میلله‌تێكه له فه‌وقی تورك و عه‌جه‌م
صاحیبی حه‌زم و ره‌زم و به‌زم وكهرهم
هه‌رچه‌نده من پێم وانییه كورد له هیچ میلله‌تێكی دیكه‌ی دنیا مه‌زنتر بێت ، به‌ڵام لێره‌دا حاجی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه له هیچ میلله‌تێكی دیكه‌ی دنیاش كه‌متر نییه .
كێ هه‌یه گومانی له دینداری و موسڵمانێتی نالی هه‌بێت ؟ كه‌چی سلێمان پاشای بابان به سلێمان پێغه‌مبه‌ر ده‌چوێنێت :
هودهودی دڵ حه‌بسی به‌لقیسی سه‌بای دیوه یه‌قین
خۆی كه دامه‌نگیری شاهی ئاصه‌فی سانی ده‌كا
له كاتێكدا كه شاهی ئاصه‌فی یه‌كه‌م سلێمان پێغه‌مبه‌ره و نالی سلێمان پاشای بابان به شاهی ئاصه‌فی دووه‌م ناوزه‌د ده‌كا . لێره‌وه‌یه شیعر له سه‌راپای مێژووی كورد ده‌بێته ساباتێك بۆ پاراستنی زمان و كه‌لتوور ، هه‌تا شاعیره دینداره‌كانیش پێان خه‌وش نه‌بووه شیعر به چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌یان ببه‌ستنه‌وه ، كه‌چی له هیكڕا كۆمه‌ڵێك نووسه‌ری هۆنه‌ری شیعر له ژێر سایه‌ی حزبه ئیسلامییه‌كاندا بانگه‌شه بۆ شیعرێك ده‌كه‌ن كه پێی خه‌وشه له كۆتاییدا تێكه‌ڵ به كورد ببێته‌وه ! به وه‌همی هیومانیزمی ئیسلامی ، باسكردنی كورد ده‌بێته نه‌نگی !
وێڕای ئه‌مانه‌ش خۆزگه جورئه‌تی پرسیار و گومانیان ده‌بوو ، نه‌ك پێچه‌وانه‌ی ته‌وژمی ژیان مه‌له بكه‌ن و رقیان بته‌قێننه‌وه به‌رامبه‌ر به شاعیران و زانیان .. ئا زانایان ، به تایبه‌تی داروین و نیوتن ، به‌ڵێ نیوتن ، چونكه لای ئیسلامییه‌كان دوور له قانوونی جازیبیه( كه‌وتنی سێ‌و كاری خوایه ) .
3
سه‌دای كهڕكهری موكهبیرهكان و
نوزه‌ی نزمی هه‌ڵوێسته‌كان
ئه‌وه‌ی له‌م هه‌را و زه‌نای لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مان و یه‌كێتی زانایانی ئاینی و چه‌ند مه‌لایه‌كی جوانینهناس زیاد له هه‌موو شتێك په‌ستی كردم نه‌بوونی هه‌ڵوێستی چه‌ند رێكخرا و ده‌زگایه‌ك بوو كه هیچ نه‌بێت بۆ خاتری لافیته‌ی به‌ر ئۆفیسه‌كانیان قسه‌یه‌كیان بكردایه ، جارێ من گله‌یی له وه‌زارتی رۆشنبیری ناكه‌م ، چونكه ده‌زانم ئه‌و وه‌زاره‌ته ته‌نیا له وڵاتانی دیكتاتۆری و پاشكه‌وتوودا هه‌ن ، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌مه‌ڕ خۆمان هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی له رۆمانیا و یه‌كێتی شوره‌وه‌ی سۆڤیه‌تدا هه‌بوون ، تاكه كاری یهخشینهوهی بڕه پاره‌یه‌كه به‌سه‌ر ئه‌و سه‌نته‌ره رۆشهنبیریانهی كه كۆمیته و ناوچه‌كانی یه‌كێتی و پارتی به‌ناوی رۆشنبیریه‌وه كادیره‌كانیان ده‌نێرنه‌وه ناو كۆڵانه‌كان ، به‌س هه‌ر هیچ نه‌بێت كاكی وه‌زیری رۆشنبیری خۆی به شیوعی و ماركسی و چه‌پ ده‌زانێت ، ده‌بوایه ئه‌م وه‌زعه و ئه‌م هه‌ڕه‌شانه قبوڵ نه‌كات ! باشه خۆ راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تیش بۆ كاروباری فه‌رهه‌نگی ساڵانێكی زۆر شیوعی بووه ، ده‌بوایه بۆ رووسوور كردنی به‌زۆری حكومه‌ته‌كه‌یشی بوایه ، به‌یانێكی ده‌ركردایه ، باشه ئه‌دی یه‌كێتی نووسه‌ران له كوێیه ؟ خۆ كاك قوباد ئه‌ندامی كارای ئه‌و رێكخراوه‌یه ، باشه رێكخراوێك له‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی كتێبی ئه‌ندامێكی نه‌یه‌ته ده‌نگ ، بۆچی درووست بووه ؟ هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بڵێت نووسه‌رمان هه‌یه و ئه‌وه نییه له بارهگاكانیاندا دانیشتوون و چا و بیبسی ده‌خۆنه‌وه ؟ باشه سه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌ران بۆچی تاقه‌تی هه‌یه چه‌ندین لاپه‌ڕه له كتێبی یاداشته‌كانی خۆی بۆ ده‌رمانه‌كانی سیل ته‌رخان بكات و ده‌رزییه‌كانی سیل ( په‌نسلین و ئایزۆنیازید و پیرازینامید و نیمانپین ) بژمێرێت ، كه‌چی تاقه‌تی نییه دوو دێڕ بۆ به‌رگری له ئه‌ندامێكی دیاری رێكخراوه‌كه‌ی و شاعیرێكی ناسراوی كورد بنووسێت و وه‌ڵامی مه‌لایه‌ك بداته‌وه كه خۆی لێ بۆته میراتگری ئالی به‌یت ؟ خۆشبه‌ختانه كاك قوباد پیاوێكی له‌خۆبورده و نه‌فه‌س درێژه ، ده‌نا یه‌كێك له شوێنی ئه‌و بێت ، شیعر بۆ پاكی و پاكبوونه‌وه ، جوانی و جوانبوون بنووسێت و ئاوای لێبكرێت و كه‌سیش نقه‌ی نه‌یه‌ت ، بۆ خۆی به دیار رۆتانا كلیپه‌وه پاڵده‌كه‌وێت و ده‌گاته ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌و میلله‌ته شایه‌ن نییه شیعری بۆ بنووسیت ، به‌ڵام كاك قوباد ده‌زانێت نه ئه‌و مه‌لایانه بریتین له ئاین و نه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش بریتییه له میلله‌ت .
وه‌ك ده‌ره‌نجامێكی به‌رگری كردنیشمان ( به‌نده و كاك شوان داودی ) له دیوانه شیعری ( ستیانی به‌فر پڕه له ریشۆڵه ) ، له زۆرێك له كه‌ناڵه میدیاكانی حزبه ئیسلامییه‌كان و له سایتی یه‌كێتی زانایان و لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مانه‌وه به گێره‌شێوێن له قه‌ڵه‌م دراین و بڕیاره بدرێینه دادگا . وێڕای ئه‌و هه‌موو قسه نابه‌جێیانه‌ی سهبارهتمان كراوه ، پێم وایه ئه‌م هه‌نگاو یاساییانه‌ی ناویانه مافی ره‌وای ئه‌و میدیا و كه‌سانه‌یه و كه‌س لاری له چوونه داداگا نییه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه سه‌یر بوو ئه‌وه‌بوو وته‌بێژی یه‌كێتی زانایان ( كه بێگومان خۆیشی به زانا ده‌زانێ ) ده‌ڵێت : ( رۆژنامه‌ی هه‌واڵ و نووسه‌ری بابه‌ته‌كه ) له‌و رێنماییانه ده‌رچوونه كه له به‌یانێكی هاوبه‌شی نێوان یه‌كێتی زانایان و یه‌كێتی نووسه‌ران و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و هه‌ردوو لیژنه‌ی ئه‌وقاف و رۆشه‌نبیری په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووه ) ،
من یه‌ك به خۆم ئاگاداری ئه‌و ئاگربڕه درێژخایه‌نه‌ی نێوان مه‌لا و نووسه‌ران نیم و ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و مفاوه‌زاته هه‌شت قۆڵییهش نازانم ، سه‌یریشه .. له كاتێكدا زۆربه‌ی میلله‌ت به‌ده‌ستی رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی و پارتییه‌وه بناڵێنێت و خه‌ون و خولیاكانیان دیزه بهدهرخوونه بكرێت ، كه‌چی ئێستا یه‌كێتی زانایان ده‌یه‌وێت رێكه‌وتنێكی ستراتیژی دیكه له نێوان مه‌لا و نووسه‌ران به‌سه‌ر ئه‌دیب و هونه‌رمه‌نداندا ساغبكاته‌وه ! جارێ پێش هه‌موو شتێك یه‌كێتی زانایان ده‌بێت بزانێت ته‌نیا بۆ ئه‌وه درووست بووه به‌رگری بكات له مافه پیشه‌یی و دیموكراتییه‌كانی ئه‌و شهریحهیهی نماینده‌ی ده‌كات ، دوور و نزیك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به بڕیاردان له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی كتێبه‌وه نییه ، تاكه ئامراز بۆ یه‌كێتی زانایان هه‌بێت ته‌نیا وه‌ڵامدانه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆچوونی خۆیه‌تی له‌مه‌ڕ كتێبه‌كه ، نه‌ك كشاندنه‌وه‌ی له‌بازاڕ و به سه‌ركه‌وتنیشی بزانێت ، خۆ ئه‌گه‌ر روانگه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به كتێبێكیش هه‌بوو ئه‌وا ده‌توانێت سكاڵا تۆمار بكات و ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی بابه‌ته‌كانی ( خهدشی حه‌یای عام ) یه‌كلا بكاته‌وه ، پێویسته ده‌سه‌ڵاتی قه‌زاییش بڕیار له‌سه‌ر شیعرێك نه‌دات تاوه‌كو ئه‌كادیمییه‌كان بابه‌ته‌كه یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی ئایا ئه‌وه‌ی له شیعردا گونجاوه چییه و كامه‌یه ؟ ئه‌م قسانه رێك بۆ لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مانیش شیاوه ، لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌كه بۆ چاودێریكرنی حكومه‌ت دامه‌زراوه ، نه‌ك باز بداته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی و جێبه‌جێكردنه‌وه و به میزاج و ئاستی تێگه‌یشتنی خۆیه‌وه ئیعاز بداته ده‌زگاكانی ئاسایش و شیعر كۆبكه‌نه‌وه ، یه‌كێتی زانایان قبووڵی نییه قوبادی جه‌لیزاده ئازاد بێت له شیعر نووسیندا ، به‌ڵام قبووڵیه‌تی و مێشیشی میوان نییه كه مه‌لایه‌ك به‌سه‌ر شاعیرێكی ناسراوی كورددا بڕشێته‌وه و ده‌یه‌ها ناو و ناتۆره‌ی ناشیرینی لێبنێت و داوا بكات جه‌رگی پڕ بێت له سه‌ڕه‌تان ! یه‌كێتی زانایان قبووڵییه‌تی مینبه‌ری مزگه‌وت له‌لایه‌ن مه‌لایه‌كه‌وه ببێته مینبه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی رق و كینه‌ی جه‌هل ، و راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه له ژیانی شاعیرێك بكات كه ته‌نیا بۆ جوانی و پاكبوونه‌وه ده‌نووسێت !
یه‌كێتی زانیان ده‌ڵێت ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نووسه‌ران به‌یانی هاوبه‌شمان ده‌ركردووه ، جارێ پێش هه‌موو شتێك نه من له مۆزه‌مبیقه‌وه هاتووم و نه داودیش له به‌لجیكا ده‌ژیێت ، هه‌موومان ده‌زانین كه یه‌كێتی نووسه‌ران چۆن درووستكراوه و كێ ناوه‌كانی داناوه ؟ قه‌تیش ماڵی نووسه‌ران نه‌بووه ، ته‌نیا ماڵی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خه‌لایای نووستووی شه‌ڕه‌كانی یه‌كێتی و پارتین ، ده‌نا بۆچی له كاتی سوتاندنی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می فه‌رهاد پیرباڵ له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێكی گه‌رمیانه‌وه ، هه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و یه‌كێتی نووسه‌رانه بوون له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌میان بووه ته‌ڵه‌ی ته‌قیو له‌باره‌ی تاوانی سوتاندنی كتێب و ئازادی شاعیران و گهلهكۆمهكییان بوو له‌سه‌ر تازه كردنه‌وه‌ی وه‌لائیان بۆ لق و مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی و پارتی ! ئه‌ی بۆچی ئێستا ده‌چن چای به حه‌لیب له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی سه‌ربڕینی دیوانه‌كه‌ی قوباد ده‌خۆنه‌وه و بوونه‌ته ( الاترش بالزفه ) ؟ ئه‌گه‌ر ده‌شڵێن یه‌كێتی نووسه‌ران به‌م شێوه‌یه نییه با بیسه‌لمێنین : له ساڵی 1991وه یه‌كێتی نووسه‌ران ئه‌ندامی تازه‌ی وه‌رنه‌گرتووه ، باره‌گای له سلێمانی نه‌بووه ( هه‌رچه‌نده كرێ خانوویشی وه‌رگرتووه ) ، ئایا له ساڵی 1991 وه بۆچی ئه‌ندام وه‌رناگرێت ( له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسه‌ری نوێ نه‌بوون ) یان بڕیاری سیاسی ده‌ویست ؟ ئه‌و یه‌كێتی نووسه‌رانه‌ی ئاگربڕ له‌سه‌ر حیسابی ئه‌فراندن له‌گه‌ڵ متبووندا ده‌به‌ستێت تاوه‌كو گشتاندنی له هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتییه‌وه پێنه‌گه‌یشت نه‌یده‌توانی به‌ڵكو نه‌یده‌وێرا بشڵێت هه‌م ؟ ئه‌و یه‌كێتی نووسه‌رانه‌ی ورته‌یه‌كیان لێوه نه‌هات له‌باره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی قوباد كه ئه‌ندامی كارای هه‌نووكه‌ی یه‌كێتی نووسه‌رانه و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای رێكخراوهكهیش بووه له خولی رابردوودا ؟ به چ هه‌قێك ئه‌و یه‌كێتیی نووسه‌رانه رێكه‌وتنی ستراتیژی قوڕقهپ كردنی ئیمزا كردووه ؟ ئه‌ی باشتر نه‌بوو له‌جیاتی ئه‌و هه‌موو بیبسی و عهصیری پرته‌قاڵ فرێشه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كانی ئاگربڕدا ههڵیانقوڕاند دوو قسه‌ی خێر بۆ دیوانێكی شیعر بكه‌ن ؟
ئه‌گه‌ر یه‌كێتی زانایان به راستی یه‌كێتی زانایان بێت ، پێویست بوو چه‌ند زانایایهك كۆبكاته‌وه و به توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه وه‌ڵامی كتێبه‌كه‌ی قوباد بده‌نه‌وه ، ئه‌وه‌ی كردنیان بیانه‌وێت و نه‌یانه‌وێت ئه‌و كتێبه ده‌كاته پڕفرۆش‌ترین كتێبی ساڵ ، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌یناسم هه‌ر به‌شوێن په‌یداكردنی ئه‌و شیعرانهوهیه ، ده‌نا قوباد چه‌ندین ساڵ به‌ر له ئێستا ئه‌و شیعره‌ی نووسیوه و بڵاویشی كردۆته‌وه ، چه‌شنی زۆربه‌ی شیعره‌كانی لای خوێنه‌ر خۆشه‌ویست بووه و خوێنراوهتهوه و ته‌واو .. به‌ڵام یه‌كێتی زانایان كارێكیان كرد دووباره و ده‌باره ئه‌م شیعره له سایته‌كاندا پرینت و سێڤ بكرێته‌وه .
ته‌ڵعه‌ت تاهیر