
ژن له دنیای هونه‌ردا
Closed
1- سه‌ره‌تا
ده‌توانین له مێژووی هونه‌ری شێوه‌کاریی خۆرئاوا له‌دوای ساڵانی هه‌شتای سه‌ده‌ی بیسته‌وه ئه‌و دیارده‌یه ببینین که ژنی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار توانیویه‌تی هه‌روه‌ک هونه‌رمه‌ندی پیاو له ڕێی به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کانیه‌وه جێی خۆی له دنیای هونه‌ردا بکاته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وکاته‌وه گرنگیی زیاتر به چۆنێتی (کواڵیتی) کاره هونه‌ریه‌که دەدرێت و ئه‌و په‌یامه‌ی هونه‌رمه‌ند ده‌یه‌وێت بیگه‌یه‌نێت به بینه‌ر. به واتایه‌کی تر چۆنییەتیی کاره هونه‌رییه‌که و مه‌به‌ستی هونه‌رمه‌ند خۆی زۆر گرنگتره له شوناسنامه‌ی هونه‌رمه‌نده‌که. ….