
زه‌وی خه‌ون ده‌بینێت یان له زه‌وی چی بكه‌ین؟
1
زه‌وی پشتی كه‌وته ژان
به ئاسمانێك مه‌راقه‌وه
به‌سه‌ریدا هه‌نگاوم ده‌نا
2
زه‌وی سكپڕبوو به ئاگر
من له‌دایكبووم.
3
زه‌وی به‌ردێكی گه‌وره‌یه
له ده‌ستی خودا به‌ربۆته‌وه.
4
مرۆ دڵڕه‌قن
به‌زه‌ییان به زه‌ویدا نایه‌ته‌وه
هه‌زاران كون ده‌كه‌نه سه‌ر دڵی.
5
ڕۆژێك ئه‌م زه‌وییه كۆنه
له ماندوێتی وه‌ڕس ده‌بێت
خۆی ده‌هاوێته ناو ئاگر
ئه‌وه‌یه كۆتایی دونیا.
6
له كاسه‌ی سه‌رمه‌وه
ئاگر ده‌ڕژێته ناو زه‌وی
له ناواخنی زه‌ویشه‌وه بیره‌وه‌ریی
بۆ ناو سه‌رم.
7
سه‌ری من و زه‌وی
له ساتێك‌دا قڵیش ده‌به‌ن
له سه‌رمه‌وه وێنه‌ی درزبردووی بوونم
له زه‌وییه‌وه خوێنی خودا
ده‌ڕژێته گه‌ردوونه‌وه.
8
خودا له مێژه زه‌وی له بیركردووه
ده‌نا بۆچی له‌سه‌ر كۆڵمان دایناكرێت.
9
من مناڵی ڕۆژهه‌ڵاتم
خه‌یاڵم له ڕۆژئاوایه
من لێره خه‌ون ده‌بینم
له‌وێ ده‌بێته واقیع
ئه‌مه چاره‌نووسی منه
ده‌بێت تا ماوم
به كۆڵێك خه‌ونه‌وه
زه‌وی تهی بكه‌م و
ماندوونه‌بم.
10
خۆمان به زه‌وییه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كه‌ین
زه‌وی خۆی به ئێمه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات
سه‌رقاڵی ئێمه و زه‌وی
سه‌رقاڵییه‌كی دێرینه.
11
دووباره‌یه ئه‌م پوچییه‌ی ئێمه
زه‌ویش بێزاره له بوونمان.
12
مرۆ له ئاسمان بیری كرده‌وه
زه‌وی به‌رهه‌مهێنا
له زه‌وی بیر ده‌كاته‌وه
وهختهله ناوی به‌رێت.
13
مناڵێك كه‌وته سه‌ر زه‌وی
چوومه په‌نا گوێی و
پێم گوت:
بۆخۆت خۆشبیت.
14
زه‌وی سێوێكی ڕه‌ش و سپییه
ڕه‌ش سپی ده‌خوات
سپی ڕه‌ش
ئه‌مه جه‌نگێكی ئه‌به‌دییه.
15
خودا و زه‌وی دووانه‌ن
مرۆ له نێوانیاندا ته‌نیایه.
له ژماره(2)ی گۆڤاری (كۆنسێپت)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.