
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان له‌نێوان عه‌قڵانییبوون و فانته‌سییدا
کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی ئاره‌زووی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بووه‌و هه‌یه. به‌ڵام ئارێشه‌کان هه‌ر له‌وێوه ده‌ست پێده‌که‌ن، ئایا به‌درێژایی مێژووی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن و ده‌رکه‌وتنی فیکری ناسیۆنالیستیی، بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستیی کورد له‌کۆن و نوێ‌دا له‌کوێی هاوکێشه سیاسیی و هه‌رێمیی و جیهانییه‌کاندا وه‌ستاوه؟ ئایا ئێمه شایانی ئه‌وه بووینه که ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێ و هه‌لومه‌رجه سیاسیی و جیۆسیاسییه‌کان رێگرییان کردووه؟ ئایا له‌ڕابردوودا قوربانیی پێویست نه‌دراوه؟ ئاخۆ سه‌رکرده‌و رابه‌ڕه سیاسییه‌کانی کورد، ئیراده‌ی سیاسی‌یان نه‌بووه یاخود به‌شێکی زۆریش له تاک و جڤاکی کوردیی به‌درێژایی مێژوو به‌رپرسیارییه‌تییان له‌سه‌ر شان بووه‌و به‌جێیان نه‌گه‌یاندووه.
پێش هه‌موو شتێ، پرسی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، که به‌شێک له‌خاکی کوردستان له‌خۆ بگرێ، ده‌بێ له‌یه‌کێک له‌پارچه‌کانی کوردستانه‌وه بێت. تا ئه‌م ساته‌ش ئه‌م دۆخه و ئه‌م هه‌له زێڕینه بۆ کوردستانی عێراق گونجاوترین و له‌بارترین و عهقڵانییترینه. به‌ڵام کاتێک له‌دیدی ناسیۆنالیستێکی توندڕۆی کورده‌وه پرسی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێ به فانته‌سیی و به‌شین و شه‌پۆڕ بۆ پارچه‌کانی کوردستان و کوردستانی گه‌وره ده‌کوڕوزێته‌وه، ئیتر شیعر جێگه‌ی لۆژیکی سیاسیی ده‌گرێته‌وه‌و له وه‌همی سیاسیی خۆیدا کوردستان ده‌کاته پارچه کێکێک و باشوور‌و باکووری کوردستان ده‌بڕێ و پێکیانه‌وه دهنووسێنێتهوه، ئه‌وه ئیتر ئه‌و راستییه‌ت پێ ده‌ڵێ، که‌هه‌ندێ له ناسیۆنالیسته‌کانی ئێمه چه‌ند کۆڵه‌وارن له‌ئاست کۆمه‌ڵێ هاوكێشه‌ی ساده‌دا که نهدهیانهوێ تێی بگه‌ن و نهتێیشی ده‌گه‌ن. لێره‌وه‌یه بۆ مهسهیهلهکی ستراتیژیی و چاره‌نووسێکی سیاسیی زۆر گرینگ، کۆده‌نگیی دروست نابێت! به‌شێکی زۆری ئه‌م ناته‌باییه‌ش بۆ ناڕۆشنیی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاخر له‌و تراژیدیایه‌ی له‌ناو هه‌ندێ له ئینتێلێکچوواڵه کورده‌کاندا هه‌یه، زۆربه‌یان پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و لێکۆڵینه‌وه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان له زانکۆکانی رۆژئاوادا خوێندووه. که‌چیی کاتێک دێته سه‌ر جێکه‌وتکردنی مه‌غزی سیاسی‌یان، پێیانوایه به راسیزمبوون به‌رامبه‌ر به‌عه‌ره‌ب و تورک و فارس، کورد رزگاری ده‌بێت! پێیانوایه به وڕێنه‌ی ئه‌ده‌بیی و دروشمی سیاسیی کاڵفامانهو گوتاری هه‌رزه‌کارانه‌و پرگالکێشیی فانتهسییانه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی کوردستان و به‌یه‌که‌وه لکاندنه‌وه‌ی کوردستانی عوزما له‌ڕێگه‌ی باشووری کوردستان و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و باکووری کوردستان و …..تاد کۆمه‌ڵێ ده‌وڵه‌تۆکه‌ی کوردیی دروست ده‌بن و دواتریش له ئاسۆیه‌کی نزیکدا ده‌وڵه‌تی کوردستانی گه‌وره خۆبه‌خۆ چێ ده‌بێ. ئه‌م عه‌قڵییه‌ته سیاسییه جێنتڵمانییهی هه‌ندێ ناسیۆنالیستی کورد زیانی له‌قازانج زۆرتره. به‌بڕوای من ئه‌وانه‌ی له‌ڕووی ئایدیۆلۆژییه‌وه باشووری کوردستان له‌بری کوردستانی باشوور یاخود دروستر کوردستانی عێراق به‌کارده‌هێنن، هه‌مان عه‌قڵیه‌تی شۆڤینیزمی عه‌ره‌بیی و به‌عسیزمه که عێراقی به به‌وابه‌ی شه‌رقیی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌چوواند، به‌ناوی دژایه‌تیی مه‌جووسییه‌کان و زایۆنیزمه‌وه، نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بیان له‌هه‌موو به‌هایه‌کی مرۆیی دادهدۆشیی و به‌گژ دوژمنه وه‌همییه‌کانیاندا ده‌کرده‌وه.
راسته وه‌ک زۆرینه‌ی تاکی کورد خه‌ونی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر زۆرترین زه‌مینی کوردستان، خه‌ونێکی مه‌شروعه به‌پێی هه‌موو به‌ها و پره‌نیسپه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، به‌ڵام کاتێک لهسهرهنگی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ده‌ده‌ی، ده‌بێ وه‌ک فاکت به‌شێوه‌یه‌کی عه‌قڵانیی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چوار پارچه‌ی کوردستان، که بوونه به‌به‌شێک له‌چوار وڵاتی ته‌واو جیاواز له‌یه‌کتریی بکه‌ین. بۆیه لێره‌دا ده‌بێ له ره‌هه‌ندی تیۆرییه‌وه بێینه‌وه ناو ره‌هه‌ندی پراکتیک و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع به‌ناچاریی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارچه جیاوازه‌کانی کوردستانه دابه‌شکراوه‌که بکه‌ین.
ئه‌م تێکهڵوپێکهڵکردنه له تێرمه سیاسیی و کولتوورییه‌کاندا، به‌شێکی بۆ که‌مشاره‌زایی و بێ پره‌نسیپیی و غهمساردیی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌شێکیشی بۆ ناسیۆنالیستبوونی فهناتیکیی ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌گه‌ر حیزبی سیاسیی، که‌سی سیاسیی و ئینتێلێکچوواڵی شاره‌زاو ئهکادیمسیتی خاوه‌ن فیکر‌و داهێنه‌ر نه‌توانێ جیاوازیی له‌نێوان باشووری کوردستان و کوردستانی باشووردا بکات، کوردستانییبوون و کوردستانییان لێک جوێ نه‌کاته‌وه، نه‌زانێ جیاوازییه سیاسیی و ئابووریی و کو‌لتووریی و زمانه‌وانییه‌کانی نێوان نه‌ته‌وه‌ییبوون(Nationalism) و نیشتمانییبوون(Patriotism) چیین؟ جیاوازیی نێوان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردیی و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان چییه؟ زۆر ئه‌سته‌مه دیدێکی له‌م چه‌شنه خزمه‌ت به پرسی بێده‌وڵه‌تیی و بێکه‌سیی و سه‌رگه‌ردانیی گه‌لی کورد بکات! به‌بڕوای من، دیدێکی فانته‌سیی له‌و چه‌شنه زیانی لێده‌دات تا قازانج به پرسی سه‌ربه‌خۆیی بگه‌یه‌نێت.
عه‌قڵانییه‌ت ئه‌وه‌یه که کوردستانی عێراق، کوردستانی ئێران و تورکیا و سوریا، وه‌ک دیفاکتۆی سیاسیی و جیۆگرافیی به‌شێکن له چوار وڵاتی جیاواز. کورده‌کانی هه‌ر پارچه‌یه‌ک ده‌توانن پاڵپشتیی مه‌عنه‌ویی و خه‌باتی سیاسیی و دیپلۆماسیی و دێمۆکراتیی و لۆبییکردن بۆ مه‌سه‌له سیاسییه‌کانی کورد له‌پارچه‌کانی تردا بکه‌ن، به‌ڵام به‌شێوه‌ی ده‌خاله‌تی راسته‌وخۆ ئه‌گه‌ر بیکه‌ن به‌زیان ده‌شکێته‌وه. کورده‌کانی کوردستانی ئێران و سوریا‌و تورکیا… هێشتا خه‌باتێکی زۆری سیاسیی و دێمۆکراتیی و کولتوورییان له‌به‌رده‌مدا ماوه تا به‌مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی تاکێکی ئازاد بگه‌ن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه له‌کوردستانی عێراقدا، مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان ئه‌و ره‌ونه‌قه‌ی نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت جوغزی نیشتمانییبوونیش کاڵ بووه‌ته‌وه، پاره و سه‌رمایه‌و وابه‌سته‌یی پۆستی سیاسیی و ئابووریی، کوردستانی عێراقی له‌ڕێی پارتیی و یه‌کێتییه‌وه توند توند به‌عێراقه‌وه نووساندهوه.
له‌ڕووی تیۆرییه‌وه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌ئاستی دنیادا پرۆسێسێکی دوورودرێژی مێژوویی بڕیوه، به‌ڵام له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه ئه‌و ته‌وژمه‌ی نه‌ما. کورد ئه‌گه‌ر له‌کوردستانی عێراقدا به‌شوێن خه‌یاڵی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌وه بێت، نه‌ک هه‌ر خۆکوژییه‌کی سیاسییه به‌ڵکو گه‌مژه‌ییه‌کی سیاسیی ئه‌وه‌نده سامناکه کهغوفران ناکرێته‌وه. کورد له‌کوردستانی عێراقدا ده‌بێت به‌شوێن دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی نیشتمانیی کوردستانییه‌وه بێت نه‌ک ده‌وڵه‌تێکی کوردیی نه‌ته‌وه‌یی! ده‌وڵه‌تێکی کوردستانیی که عه‌ره‌ب و تورکمان و ئاشووریی و کهلدانیی و ئه‌رمه‌نییه‌کان……تاد تێیدا ده‌بن به‌زۆرینه‌ی کورده‌وه، به‌ئاڵایه‌کی کوردستانییه‌وه نه‌ک به‌ئاڵایه‌کی کوردییه‌وه، بهسروودێکی نیشتمانیی مۆدێرنه‌وه نه‌ک بهسروودێکی نه‌ته‌وه‌یی راسیستانهوه، بهجیهانبینییهکی عه‌لمانیی و دێمۆکراسییهوه نه‌ک به ئیسلامیی و خێڵه‌کیی و بنه‌ماڵه‌ییه‌وه.
له‌هه‌مووی گرینگتر، به‌بێ چاره‌سه‌رکردنی پرسی که‌رکوک، پرسی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان له‌کوردستانی عێراقدا، خیانه‌ته به‌هه‌موو خه‌باتی گه‌لی کوردستانی عێراق له شه‌ست ساڵی رابردوودا. من بڕوام وایه که‌رکوک پاش چاککردنه‌وه‌ی سنووره جیۆگرافییه‌که‌ی خۆی و گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و که‌لارو……….تاد، له‌هه‌نگاوی یه‌که‌مدا ببێ به‌هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ زۆر عه‌قڵانییتره وه‌ک له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی کیسه‌ڵه‌که‌ی 140 بۆ سه‌ر ئیماره‌تی خێڵه کوردییه‌کان. له‌هه‌ردوو دۆخدا به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک یان وه‌ک هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ، پرسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان یان هه‌ر ناوێکی تری لێ بنرێ، ئاسانترو ژیرانه‌تره وه‌ک له‌و بێسهرهوبهرهییهی هه‌نووکه.
ده‌کرێ ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردستانیی دروست ببێ و که‌رکوکیش له‌خۆ نه‌گرێ له‌قۆناغی یه‌که‌مدا، به‌ڵام نابێ که‌رکوک به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا، گورکان خوارد بکرێ و به‌جێ بهێڵرێ. که‌رکوک له‌خراپترین دۆخدا، ده‌بێ هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ بێت و به‌دڵنیاییشه‌وه ( بهئاساییکردنهوهی سنووره جیۆگرافییه‌که‌ی) زۆرینه‌ی ره‌های کورد ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان، له‌قۆناغی یه‌که‌مدا به‌بێ که‌رکوک ستراکتۆری خۆی دابڕێژێ و به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تیی، ددانپیانانی جیهانیی به‌ده‌ست بهێنێ، لکاندنه‌وه‌ی که‌رکوک له‌داهاتوودا له ریفراندۆمێکی( رێفهرێندهم) جه‌ماوه‌رییدا ئاسانتر ده‌کات. ئه‌گه‌ریش زۆرینه‌ی دانیشتوانی که‌رکوک نه‌یانویست بێنه‌وه سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه کوردییه، ئه‌وه گومانی تێدا نییه، کورد چ وه‌ک مه‌سه‌له نهتهوهییهکهو چ وه‌ک مه‌سه‌له‌ی ئێسنیکیی زیانێکی ئه‌وتۆ ناکات که شایانی باس بێت. لهئهگهرێکی له‌و چه‌شنه‌دا، هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی که‌رکوک ده‌توانێ بیر له دابڕانی یه‌کجاریی له پاشماوه‌ی عێراق بکاته‌وه و ببێ به‌ده‌سته خوشکی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان.
له‌ڕاستییدا گرفتی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان، له‌و شوێنه‌وه ده‌ست پێده‌کات که ئایا دۆخی سیاسیی و کو‌لتووریی و ئابووریی …تاد کورده‌کانی کوردستانی عێراق له‌کوێدایه. هه‌رێمی کوردستانی یه‌کپارچه، جگه له‌ناوێکی وه‌همیی، له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع بوونی نییه، پارتیی و یه‌کێتیی به‌ته‌واویی هه‌ولێرو دهۆکیان له‌سلێمانیی و گه‌رمیان دابڕیوه. ئێستا که رۆڵی یه‌کێتیی بووه به‌پاشکۆی سیاسه‌ته‌کانی پارتیی، پارتی‌یش زۆر به شانازییه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر هه‌ولێرو دهۆک به‌ره‌و دابڕانی زیاتر له‌سلێمانیی و گه‌رمیان ده‌بات. وێڕای هه‌موو ئه‌وانه سه‌رتاپای داموده‌سگاکانی حکومیی و حیزبیی له گه‌نده‌ڵییدا نغرۆ کراون. ئاخۆ خۆشخه‌یاڵیی نییه به‌و دۆخه ترسناکه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه، به‌و ناوماڵ لێکترازانه‌ی کورده‌وه، به‌و جیاوازیی و که‌لێنه گه‌وره‌یه‌ی له‌نێوان ژیانی ده‌یناسۆره‌کانی ده‌سه‌ڵات و زۆرینه‌ی جڤاکی کوردستانییدا هه‌یه، که‌سێک باوه‌ڕی به‌وه هه‌بێت سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و دوو حیزبه که‌رکوک بگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمێک که‌خۆی شه‌ق و په‌ق بووه‌و گه‌نده‌ڵیی دایڕزاندووه. هه‌رێمێک هیچ ئینتیگرهیشنێکیIntegration سیاسیی و ئابووریی و کو‌لتووریی و زمانه‌وانیی و …………تاد بوونی نه‌بێ له‌به‌رامبه‌ریشدا خاکی کوردستانی عێراق دیسێنترهڵایز Decentralised کراوه له‌نێوان پارتیی و هه‌رێمی سه‌وزی جاران و ناوچه جێناکۆکه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی فیدراڵی عێراقدا.
بیرکردنه‌وه له‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێک به ئینتیمایه‌کی کوردستانییه‌وه له‌سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان ( که‌رکوکی له‌گه‌ڵدا بێت یان نا)، ده‌بێ چه‌ندێک له ئه‌گه‌ره سیاسییه‌کانی بکۆڵڕێته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ش زیاتر له پێشهاته ئابوورییه‌کانی بکۆڵرێته‌وه. ئه‌مه به‌عه‌مبارکردنی ساوه‌رو په‌تاته‌و ماش و نۆک نابێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌یه‌کی پارتیی به‌ناوی چنار سه‌عد به‌نووکه قه‌ڵه‌مێک بۆ ئه‌جێندایه‌کی حیزبیی باسی ده‌کات، له‌هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵاتی ئۆلیگارشی کوردییدا، که که‌مینه‌یه‌کی سیاسیی له هه‌ردوو حیزب و بنه‌ماڵه ده‌ستیان به‌سه‌ر بازاڕ‌و ژیان و داهاتی نیشتمانییدا گرتووه‌و له شێخه‌کانی خه‌لیج خۆشتر ده‌ژین، له‌کاتێکیشدا زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان…. له‌دۆخێکدان که ئه‌سته‌مه بڕوا بکرێ خه‌ڵکی هه‌رێمێکن ئه‌و هه‌موو داهات و ده‌رامه‌ت و پاره زۆره‌ی سامانه سروشتییه‌کانی عێراق تێی هه‌ڵده‌ڕژێ. به‌بێ دابینکردنی لای که‌می عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیی و دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی نیشتمانیی دوور لهجهبهروتی حیزب و بنه‌ماڵه‌کان، ئه‌سته‌مه هه‌رێمی کوردستان یه‌ک هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ته‌کان بدات.
ئاخر هه‌رێمی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌وه دۆخه‌که‌ی بێت، ئه‌وه‌نده پشت به‌تورکیا ببه‌ستێ و به‌بێ تورکیا نه‌توانێ سه‌ری بخورێنێ، ئه‌گه‌ر تورکیا نه‌ک هه‌ر ده‌ست بخاته بینه‌قاقای به چه‌ند رۆژێک ده‌یخنکێنێ، به‌ڵکو مۆڕه‌یه‌کی لێبکات، هه‌موو باڵۆنه فوودراوهکانی نه‌ته‌وه‌ییبوون یه‌ک به‌دوای یه‌کدا فس ده‌بنه‌وه. کۆمیدیاکه لێره‌دایه، بیرکردنه‌وه له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان، به‌و میکانیزمه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیی به‌گشتیی و پارتیی به‌تایبه‌تیی پێوانه‌ی پێ ده‌کات ( با له‌باشووری سودان بچین، نه‌ک له میسر‌و تونس)، له‌خه‌ونی چۆله‌که ده‌چێت. ئه‌وه جگه له چه‌واشه‌کردن و خۆشاردنه‌وه له داواکانی خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ری کوردستان و فرۆشتنه‌وه‌ی وه‌همی کوردایه‌تیی و نه‌ته‌وه‌یی به کوردانی پارچه‌کانی تر و شه‌قامی لۆكالیی هه‌رێمی کوردستان، شتێکی تر نییه. به‌تایبه‌تیی له‌م ته‌وقیته ناوازه‌یه‌دا.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کارته له‌ژێر ده‌ستی سیاسییه گه‌نده‌ڵه‌کانی کورد ده‌ربهێنرێت، پێویسته کۆده‌نگییه‌کی نیشتمانیی دروست بکرێ له‌و سیاسییه شه‌ریفانه‌ی که نه‌که‌وتوونه‌ته ناو گه‌نده‌ڵییه‌وه. بههاودهنگیی له‌گه‌ڵ رۆشنبیر‌و ئینتێلێكچوواڵه جدییه‌کانی کورد( ئه‌وانه‌ی توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه فیکر به‌رهه‌م بهێنن، نه‌ک سه‌فسه‌ته‌ی ناسیۆنالیستیی) له‌گه‌ڵ میدیای سه‌ربه‌خۆی کوردیی و ره‌وه‌ندی کوردستانیی( نیشتمانییه‌که‌ی نه‌ک نه‌ته‌وه‌ییه شۆڤینییه‌که‌ی) و هه‌موو ئه‌و چالاکوانه سیاسیی و مه‌ده‌نییانه‌ی کوردستان و تاراوگه، که ئه‌م پرسه‌یان بۆ گرینگه. هه‌رچه‌نده له‌ڕاستییدا، ئه‌گه‌ر کورد به‌ژماره ته‌نیا 100 نووسه‌رو رۆشنبیر‌و سیاسیی و یاساناسی جوامێر‌و نه‌فسبه‌رز و پڕ به‌رهه‌می هه‌بووایه، دۆخی کوردستان به‌و ههڕمێنهیه نه‌ده‌گه‌یشت، که‌رکوک به‌وشێوه‌یه له‌قوڕگی شێردا نهدهگیسما.
ئاخر تا هه‌نووکه‌ش نه‌ریتی خێڵ ئێمه ئاراسته ده‌کات، به سڵاوێکی سه‌رۆک خێڵ و هه‌ندێ پاره‌وپوول، واز له داواکان ده‌هێنین. یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گیرفانمان، خۆمان راده‌ستی سه‌رۆک خێلێکی دژ به‌و خێڵه‌ی تر ده‌که‌ین که غه‌دری لێکردووین و پاره‌مان ناداتێ و ئاوڕمان لێناداته‌وه. نموونه‌ش له‌و به‌زمانه له‌و 20 ساڵه‌دا زۆر زۆره. له یه‌ک رسته‌دا، کوردستانێک سه‌رۆک خێڵ بیبات به‌ڕێوه، سیاسه‌ته‌که‌ی، ئابوورییه‌که‌ی پۆله خێڵێکی سیاسیی ئاراسته‌ی بکه‌ن، نهئیرادهی سیاسی‌یان هه‌بێ و نه غه‌می گه‌له‌که‌ی خۆیان بێت، جگه لهسهرمایهگوزاریی بۆ خۆیان و نه‌وه‌کانیان و که‌سوکاره‌کانیان ، بیر له هیچ به‌هایه‌کی مرۆیی و مۆڕاڵێکی نیشتمانیی تر نه‌که‌نه‌وه، چۆن ده‌کرێ ئومێدی ئه‌وه‌یان لێبکرێ، یان ماڵی ئه‌وه‌بن کوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی به‌رن؟ یاخود بڕوا به نوکته سیاسییه‌کانیان له‌مه‌ڕ سه‌ربه‌خۆیی بکرێ!
گرینگه ئاماژه به‌وه بکرێ، ئێمه‌ی کورد له‌کوردستانی عێراقدا ئه‌زموونێکی زۆر فاشیلمان له‌م مه‌یدانه‌دا هه‌یه، بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له دوای رووخاندنی رژێمی به‌عس، به حه‌ماسێکی زۆر جه‌ماوه‌رییه‌وه پێشوازیی لێ‌کرا، به‌ڵام چونکه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ندێ پیاوی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات سووکانهکهیان گرتبوو، ده‌سه‌ڵاتیش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بۆ ئه‌جێندا حیزبییه‌کانی خۆیان به‌کاریان هێنان، بینیتمان تا ده‌سه‌ڵات پێویستی بوو چۆن لێیانی دهخوڕیی، که ده‌سه‌ڵاتی کوردییش مه‌رامه حیزبیی و ئایدیۆلۆژیی و بنه‌ماڵه‌ییه‌کانی خۆیانیان به‌و که‌مپه‌ینه زامن کرد، به‌و ئیڵیته رۆشنبیره حیزبییانهیان گوت ” کاری شما تمام شود”.
پرسی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، نه له‌لای خه‌ڵکی کوردستانی عێراقه‌وه و نه له‌لای کوردی پارچه‌کانی تره‌وه گرینگیی ئه‌وتۆی پێنه‌دراوه. تا هه‌نووکه په‌نجا توێژینه‌وه‌ی فیکریی و سیاسیی و کو‌لتووریی، به‌ستانده‌ردی جیهانییمان نییه که ئه‌م باسه‌یان به‌ر لێکۆڵینه‌وه دابێت. ژۆرناڵێکی نه‌کوردیی و نهعهرهبیی و نهئینگلیزییمان نییه، دوو توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانیی و تیۆریی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌خۆ گرتبێ. هاوکات تا هه‌نووکه چوار دیبه‌یتی جدیی له‌سه‌ر ساز نه‌دراوه، چوار کۆنفراسی له‌سه‌ر نه‌کراوه، ئه‌م باسه‌یان ههڵشهپاندبێت و ئارگیومێنت و دژه ئارگیومێنتیان لێ به‌رهه‌م هێنابێ. میدیای سه‌ربه‌خۆی کوردستانی عێراقیش، جگه له‌وتاری ژۆرناڵیستیی به‌قیمه‌تی رۆژ، کارێکی ئه‌وتۆی نه‌کردووه. به‌و ئومێده‌ی رۆژنامه‌ی”هاوڵاتی” رۆڵی ژۆرناڵێکی کاریگه‌ر ببینێ و ناڕۆشنییه‌کانی ئه‌م باسه و دژه ئارگیومێنته‌کانی ئه‌م پرۆژه فیکریی و سیاسییه زیاتر واڵا بکاته‌وه.
له‌کۆتاییدا من بڕوام به‌وه‌یه، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان له‌هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه ئه‌گه‌رێکی زۆر زیندوو و عه‌قڵانییه، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی ئه‌جێندای نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی سیڤیکداو به‌هاوشانی هه‌ندێ له‌و عه‌ره‌ب و تورکمان و مه‌سیحیانه‌ی که ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان له‌قازانجی ئه‌وانیش ده‌بێ و هاووڵاتیی پله یه‌ک ده‌بن تێیدا، نه‌ک ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی کورد که بیان چه‌وسێنێته‌وه. هاوکات دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان له‌هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه، نۆستاڵژیای ناسیۆنالیستیی به‌شێکی زۆر له کوردانی پارچه‌کانی تر دادهمرکێنێتهوهو سه‌قامگیریی سیاسیی بۆ تورکیا و ئێران و سوریاش زۆرتر ده‌بێ و کورد به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی قازانج ده‌کات و وڵاته داگیرکاره‌کانی تری کوردستانیش ئاسووده‌یی و جێگیریی سیاسیی و ئابووریی زیاتر به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن.
له‌هه‌مووی گرینگتر با زۆر واقیعیی بین،ساده‌ترین پێناسه‌ی نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌ت Nation-State ئه‌وه‌یه که جیۆگرافیایه‌کی هاوبه‌ش، زمانێکی هاوبه‌ش، کولتوورێکی هاوبه‌ش و ئیراده‌یه‌کی سیاسیی هاوبه‌شمان ده‌بێ هه‌بێ بۆ بیرکردنه‌وه له‌ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ، ئایا به‌ڕاستیی کوردستانی عێراق هێشتا له‌قۆناغی خێڵ و عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌و گێچه‌ڵی زاراوه کوردییه‌کاندایه یان بایی ئه‌وه ئینتیگره‌یشنی سیاسیی و کو‌لتووریی و زمانهوانییمان کردووه، که بیر له سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ینه‌وه؟ ئایا له حکومه‌تێکی گه‌نده‌ڵ و له ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ و دامه‌زراوه‌ی گه‌نده‌ڵ و که‌سانی گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆر و بێبه‌رهه‌م، له کاربه‌ده‌ستانێک که شه‌رعییه‌ت بده‌ن به کوشتنی لاوان و گه‌نجانی کوردستان له خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌کانی دژ به گه‌نده‌ڵیی و نه‌بوونی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تییدا، ده‌کرێ ئیراده‌یه‌کی سیاسیی هاوبه‌ش له‌نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتدا، بۆ سه‌ربه‌خۆیی بوونی هه‌بێ؟