
پێشه‌وا بۆ وا سووک کراوه!؟
چه‌ند ساڵێکه و له به‌ره‌به‌ری رۆژی 10ی خاکه‌لێوه‌دا( رۆژی له سیداره‌دانی پێشه‌وا و هاوڕێیانی دا) ژماره‌یه‌ک له سیما سیاسی و روناکبیرییه‌کانی گه‌لی کورد له به‌شی رۆژهه‌ڵات ( کوردستانی ئێران) خوازیاری ئه‌وه‌ن که پارلمانی کوردستانی باشوور کارێک بکا که رۆژی 10ی خاکه‌لێوه بکرێته رۆژی شه‌هیدانی هه‌موو گه‌لی کورد له چوارپارچه‌دا. ئه‌م داواکارییه له جێ‌دا زۆر مه‌نتقی و له هه‌مانکاتیشدا نییه‌تێکی نه‌ته‌وه‌خوازی له پشته که هه‌ر جاره و له گه‌ڵ بێ مه‌یلی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان دا رووبه‌روو بووه‌ته‌وه. ئێستا ئه‌وه که بۆچی ئه‌وان ئاماده نین به رێگای به ره‌سمی ناسینی ئه‌م داواکارییه‌وه هه‌نگاوێک بۆ نزیکردنه‌وه‌ی گیانی ته‌بایی و یه‌کده‌نگی له نێو ریزه‌کانی گه‌لی کورددا هه‌ڵ بگرن، خۆی بێ ئه‌ژمار پرسیار و گومانی لا دروست کردوین، به‌ڵام ئێمه وه‌ک کوردی ئێرانی به سینگ فراوانییه‌وه ئه‌م بێ موبالاتییه‌مان به رووی خۆمان دا نه‌هێناوه و نای هێنین. گرنگ بۆ ئێمه ورووژاندنی ئه‌م مه‌سه‌له بووه که دیاره من یه‌که‌م جار ئه‌م داواکارییه‌م له زمانی به‌ڕێز عه‌بدووڵا حه‌سه‌نزاده له سمیناری یادی پێشه‌وا له 2005 له شاری سلێمانی دا بیست و دواتر که‌سانی دیکه‌ش پشتی ئه‌م قسه‌یه‌یان گرتووه. به‌ڵام بۆچی من لێره‌دا قسه له رۆژی شه‌هیدان ده‌که‌م له کاتێکدا ئه‌وه 10 خاکه‌لێوه‌ی هه‌موو سالیکه‌وه و ئێمه به‌ش به حاڵی خۆمان رێزی لێ ده‌گرین و کارمان پارته‌کانی دیکه نییه. پێوه‌ندی ئه‌م بابه‌ته به ناوی پێشه‌وا و شوێن و جێگای پیشه‌واه له به‌ر ئه‌وه‌یه که ناوی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د له نێو ویژدانی تاکی کورددا ناوێکی زیندوو و ئازیزه. واته ئه‌م ناوه بۆ ئێمه‌ی نه‌وه‌ی ره‌نجی کوردایه‌تی هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک ئاماژه‌ی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌ییه که ناکرێ هه‌روا به ئاسان بخرێته مه‌زاده‌وه و له‌و رێگایه‌وه گه‌مه به هه‌ست و ئیحساسی به ملێون کوردی نیشتمانپه‌روه‌ر بکرێ که دڵێان له‌گه‌ڵ ئه‌م مێژووه‌دا لێ ده‌دا.
به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند ساڵێکه که مخابن مه‌زادخانه‌یه‌ک به‌رپا ده‌کرێ که به هۆی دزێوترین شێوه‌ی گه‌مه‌ی سیاسیی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بازاڕی گه‌رمه و یه‌که‌م کڕیاریشی نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی فه‌خیمه‌ی سوڵتانن. ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی که نه‌ک هه‌ر رێبورانی راسته‌قینه‌ی رێبازی پێشه‌وا ده‌کوژێ و ماڵوێرانیان ده‌کا به‌ڵكوو ئه‌و هه‌رێمه‌ش که رێبوارانی بارزانی شانازی به حکومدارێتییه‌وه ده‌که‌ن به تۆپخانه‌کانی رۆژانه و با ساکاری ده‌یبێژێ و ماڵ و حاڵی سنوور نشینه‌کانی لێ ده‌شێوێنیێ و ژن و منداڵی ده‌کاته گۆشتی ده‌می تۆپ!
ئێمه لامان وابووه که ناوی پیشه‌وا بۆ به‌رپرسانی پارتی دیموکرات بووه‌ته هه‌وێنی کوردایه‌تی و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووه که هۆڵیک که جاران به ناوی زه‌رد ناودێر کرابوو، واته تایبه‌تترین هۆڵی بۆنه و کۆنگره‌کانی پارتی له شاری هه‌ولێر بگۆڕێ بۆ پیشه‌وا. واته هۆڵی زه‌رد ده‌بێته هۆڵی پێشه‌وا. ئه‌مه گوایه به‌و مانایه که ناوی پیشه‌وا له پارتی به گه‌وره‌تر ده‌زانرێ و خۆشه‌ویستی بۆ ره‌نگی زه‌رد جێی خۆی ده‌دا به خۆشه‌ویستی بۆ پیشه‌وا. تاکو ئێره دڵی رێبوارانی پێشه‌وا گه‌ش و پڕ هیوایه، چونکه هه‌ست کراوه له به‌شێكی ئه‌م نیشتمانه‌دا ناوی سه‌رکۆمارێکی شه‌هیدی کورد له سه‌ر هۆڵی گه‌وره‌ترین پارتی سیاسی له شاری له‌مێژینه‌ی هه‌ولێر، واته پێته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له باشوور داده‌نرێ. ریزکردنی ئه‌م چه‌ن کاته‌گۆرییه له ته‌نیشت یه‌کتردا هێزێکی مه‌عنه‌وی ئه‌وتۆ دروست ده‌کا که ره‌نگه وه‌سفکردنی ئاسان نه‌بێ، به‌ڵام کاتێک له‌پڕ هه‌واڵی ره‌شکردنی ئه‌و هۆڵه به ره‌نگی عه‌مامه‌ی خومه‌ینی بڵاو ده‌بێته‌وه مرۆڤ به ده‌ستی خۆی نییه شه‌رمێک دای ده‌گرێ که ئه‌ویش ئه‌سته‌مه وه‌سف بکرێ. تۆ بزا ئه‌م گه‌مه‌یه چه‌ند ناشیرین بووه که دوژمنه‌که‌ت حوکمت پێ بکا که ده‌بێ ساڵوه‌گه‌ڕی مه‌رگی سه‌رسه‌ختترین دوژمنی کورد له هۆڵی ئازیزترین رێبه‌ری کورددا به‌ڕێوه بچێ. ئه‌مه حه‌قاره‌تێکی گه‌وره‌یه که پێتان ده‌کرێ به‌ڕێزانی پارتی دیموکرات و ئێوه ئاگاتان لێ نییه هه‌ر وه‌ک چۆن بۆ ئێمه‌ش شه‌رمێکی بێ پایانه که هه‌ست و ویژدانی تاک به تاکی ئێمه داده‌گرێ و له ناخه‌وه وا ده‌زانین سووکبوون و بێ نرخ بوونمان هه‌ڵمژیوه.
تۆ بڵێی له سه‌رتاسه‌ری شاری هه‌ولێردا جێگایه‌کی دیکه نه‌بێ که ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی رازی بکا و یادی رێبه‌ره‌که‌یان له‌وێدا بکه‌نه‌وه؟ ئاخۆ نهێنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م هۆڵه که هه‌ر خودی پارتی به که‌یفی خۆی ناوی پیشه‌وای له سه‌ر داناوه له چی دایه؟ بۆ ده‌بێ چه‌ند ساڵ به دوای یه‌کدا هه‌ر له‌م هۆڵه‌دا یادی خومه‌ینی بکرێته‌وه؟ ئاخۆ ئه‌م کاره چه‌ند پاساوی ئه‌خلاقی و سیاسی بۆ به‌رپرسانی پارتی دیموکرات به تایبه‌تی و حکومه‌تی هه‌رێم به گشتی هه‌یه؟
پرسیار زۆرن، به‌ڵام له ئه‌ساسدا بۆچی پارتی ناوی پێشه‌وای بۆ ئه‌م هۆڵه هه‌ڵبژاردوه؟ کێ ئه‌م پیشنیاره‌ی پێ کرد؟ کامه به‌رژه‌وه‌ندنی نه‌ته‌وه‌یی له م کاره‌دا هه‌یه و چ حسابێکی سیاسی له پشت ئه‌م شته‌یه؟ به دیوێکی دیکه‌دا ئه‌گه‌ر ناوی پیشه‌وا بۆ به‌رپرسانی سیاسی حکومه‌تی هه‌رێم قه‌رد و قیممه‌تێکی هه‌یه، چۆنه ئاوا به سووک و ئاسان هه‌رزانفرۆشی ده‌که‌ن؟ ئاخۆ ئه‌وان پێیان وایه که بزووتنه‌وه‌ی کورد له کوردستانی ئێران بۆ هه‌تا هه‌تایه هه‌روا لاواز و لانه‌وازه و ئیدی چه‌رخی چه‌پگه‌رد رۆژێک به لایاندا ناسووڕێته‌وه؟ یان ئه‌وه‌تا سیاسه‌ت له کوردستانی باشوور هه‌رره‌وتی دژه ئه‌خلاقی خۆی درێژه ده‌دا و ئێمه‌ی کوردی به‌شه‌کانی دیکه له‌خۆڕایه که دڵمان به ئه‌م پارچه له ده‌سه‌ڵاتی کوردی خۆش کردووه؟