
وریا به ! … هونراوه‌ی: ته‌یب جه‌بار
Closed
وریا به !
نه‌هێڵی ئه‌و بایه ..
بچه‌مێته‌وه ،
رێگای هاتوچۆمان لێده‌گرێ .
وریا به !
نه‌هێڵی ئه‌و ئاوه ..
خه‌وی لێبكه‌وێ ،
دوایی خه‌ونی بۆگه‌ن ده‌بینێ .
وریا به !
نه‌هێڵی ئه‌و ئاگره ..
زۆر ببرژێ ،
ره‌ش ده‌بی َ و ..
بۆمان ناخورێ.
وریا به !
نه‌هێڵی ئه‌و خۆڵه ..
بۆن بگرێ ،
ته‌رازووی زه‌وی تێكده‌چێ .
وریا به !
نه‌هێڵی ئه‌و شیعره ..
بپژمێ ،
په‌تای زمانه‌وانی ..
بڵاوده‌بێته‌وه .
نیسانی /2011
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
• له ژماره (64)ی گۆڤاری ( هه‌نار ) دا ، بڵاوبۆته‌وه .