
شاری ئه‌ربیل یان هه‌ولێر: موزایه‌ده‌ی سیاسیی
ده‌می هه‌ر کوردێک بکه‌یته‌وه، باسی دێرینیی شاری هه‌ولێر ده‌کات و به‌شێک له‌مێژووی ئه‌ربیل و هه‌ولێر به‌مێژووی کورد‌و ئه‌و ئێسنیک( ئه‌تنیک) و نه‌ته‌وانه ده‌زانێ که له‌گه‌ڵ کورددا له‌و شاره‌و له‌ده‌وروبه‌ریدا ژیاون. له‌مێژووی نوێی هه‌ولێردا و له‌سه‌رده‌می حیزبی به‌عسه‌وه به‌تایبه‌تیی، به‌سیاسه‌تێکی ئاشکرا و به‌رنامه داڕێژراو ئهربیلایزی هه‌ولێر کراوه، مه‌به‌سته‌که‌ش داشۆرینی بووه له ئایدێنتیتیه کوردییه‌که‌ی و له مه‌غزا سیاسیی و کو‌لتووریی و جیۆگرافیی و زمانییه‌که‌ی شاری ” هه‌ولێر”. ئه‌وه بیست ساڵیشه کورد حوکمڕانی راسته‌وخۆی هه‌ولێره، که‌چیی هێشتا هه‌وڵی ههولێرایزی ئه‌و شاره نه‌دراوه، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌ربیل به‌ته‌واویی به‌ره‌و جێکهوتبوون ده‌ڕواو هه‌ولێر کاڵ ده‌بێته‌وه( جگه له شیعری کوردییدا نه‌بێ).
سه‌رۆکی هه‌رێم و پارتیی و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی کوردیی، ئه‌گه‌ر نه‌توانن ناوی ئه‌ربیل بگۆڕن به هه‌ولێر، چۆن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌کرێ، که‌رکوکت بۆ بگێڕنه‌وه؟ چۆن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێده‌کرێ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی کوردستانت بۆ رابگه‌یه‌نن؟ ئه‌وه ماوه‌یه‌کیشه سه‌رۆکی هه‌رێم، به‌ئاشکرا ده‌ڵێ بۆ له تونس و میسر بچین بۆ له باشووری سودان نه‌چین؟ که به‌داخه‌وه، ئه‌م بانگه‌شه‌یه، جگه له به‌لاڕێدابردنی داخوازییه‌کانی خۆپیشانده‌ران و بهئههریمهنکردنی ئۆپۆزیسیۆن هیچ نیازێکی نه نه‌ته‌وه‌یی و نه نیشتمانیی له‌پشته‌وه نییه. ته‌نیا یه‌ک ده‌یه‌ی رابردوو، بۆ راستیی و دروستیی نیاز و ئیراده‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی کوردیی باشترین گهواهییدهره.
هه‌زاران شار‌و ناوچه‌و وڵات، ناویان گۆڕدرا، سه‌دان شار هه‌ن، چه‌ندین جار ناویان گۆڕاوه، لهچاینه( چین)، په‌کینPeking کرا به به‌یجینBeijing، له‌کۆریا، شاری بوسان Busan كرا به پوسان Pusan ، وڵاتی ئێران له پێرشیا( وڵاتی فارس) ه‌وه کرا به ئێران، وڵاتی هۆڵاندی نوێ کرا به ئوسترالیا، شاری به‌یزه‌نتینییه کرا به کۆنستانتینپۆل (قوسته‌نتینیه) و سه‌ره‌نجامیش به ئیستانبول گۆڕدرا……………تاد. که‌چیی ده‌سه‌ڵاتی کوردیی و حیزبه‌کانی له بیست ساڵی رابردوودا ئیراده‌ی سیاسیی و نیشتمانیی ئه‌وه‌یان نه‌کرد، ئه‌ربیل بکه‌نه‌وه به‌هه‌ولێر. به‌هه‌مان شێوه‌ش، نه‌یانتوانی شاری سلێمانیی له فۆنه‌تیک و داڕشتنه عه‌ره‌بییه‌که(السلیمانیة) رزگار بکه‌ن، به‌داخیشه‌وه فۆنه‌تیک و داڕشتنی سولهیمانیهش بۆ زمانه بیانییه‌کان (Sulaymaniyah) به‌شێوه عه‌ره‌بییه‌که‌ی جێکه‌وت بووه.
ئه‌وه‌ی شاره‌زایی له‌سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تییدا هه‌بێ ، ده‌زانێ گۆڕینی ناوی هه‌ولێر، ته‌نانه‌ت به‌ته‌نیا له‌توانای شاره‌وانیی هه‌ولێردا هه‌یه، دواتریش به‌یاساییکردنی بڕیاره‌که له‌ئاستی حکومه‌تی هه‌رێمدا، به‌ڵام ترسه گه‌وره‌که له تورکیای برا گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردییه. جاران له‌به‌ر به‌عس و هه‌نووکه‌ش به‌خاتری تورکیا نایکه‌ن. ئاخر تورکیا چۆن فڕۆکه‌خانه‌یه‌ک ده‌کاته‌وه ناوی هه‌ولێر بێ؟ تا هه‌ندێ حیزبی کوردیی خۆیانی پێوهڕابدهن. نا تورکه‌کان زۆر دووربینانه‌و به‌چاوێکی زۆر ناسیۆنالیستییه‌وه تا ئاستی شۆڤینیستبوون به‌رامبه‌ر به‌کورد بۆ هه‌ر پرسێکی سیاسیی و کو‌لتووریی ورد ده‌بنه‌وه، رێگه‌ناده‌ن فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ( له‌ڕاستییدا ئه‌ربیل)، نه به‌ئینگلیزیی و نهبهعهرهبیی و بهبهتورکیی و نه‌به‌هیچ زمانێک جگه له‌کوردیی ( ئه‌ویش به‌س له‌خه‌یاڵی کوردان‌دا) جێکه‌وت ببێ.
شاری هه‌ولێر ئه‌وه‌نده‌ی کۆڵۆنییه‌کی تورکیایه بۆ سه‌رمایه‌گوزاریی، ئه‌وه‌نده شارێکی کوردیی نییه بۆ هه‌موو تاکێکی کورد له‌کوردستانی عێراقدا. کاتێک پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان، دیلی ده‌ستی کۆمپانیا و بازرگانه تورکه‌کان بێت، کاتێک ئیراده‌ی سیاسیی و نیشتمانیی ئه‌وه‌ت نه‌بێ، ناوی ئایکۆنێکی گه‌وره‌ی وه‌ک فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ناوی ره‌سه‌نی شاره‌که‌وه بنێی، به عه‌قڵی کێدا ده‌چێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته لۆکاڵییه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌ته حیزبییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان بوێرن هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ به‌رن؟ ته‌نانه‌ت بیریشی لێ بکه‌نه‌وه! ده‌سه‌ڵاتێک له ژێر گوشاری تورکیا‌و کۆمپانیاکانیدا، نه‌توانێ ناوی شارێک بگۆڕێ، چۆن له‌ڕووی دێت باسی مادده‌ی 140 بکات و کوردستانییبوونی که‌رکوک بهموزایهدهوه به‌چاوی خه‌ڵکی کوردستاندا بداته‌وه؟