منداڵانی گه‌ڕه‌ك یان منداڵانی شۆڕش
ئه‌وه‌ی له ڕۆمانه نایابه‌كه‌ی نوسه‌رو شاعیر هیوا قادر “منداڵانی گه‌ڕه‌ك”دا ده‌یبینین بریتیه له بینینی جیاوازی له‌نێوان دوو كه‌لتوری جیاواز. له سه‌ره‌تای ده‌سپێكی ڕۆمانه‌كه‌وه خوێنه‌ر هه‌ست به‌وه ده‌كات كه نوسه‌ر خۆی له مه‌نفا ده‌ژی و هه‌ڵبژاردنی ناوی سیسیلیا به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كه نوسه‌ر دهورازهیهك بكاته‌وه به‌ڕووی ژیانی كه‌سێكی پاشماوه‌ی جه‌نگه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه به‌ره‌و ژیانی ئاواره‌یی له خۆرئاوا.
گوڵ محه‌مه‌د، ئه‌و كورده‌ی كه له مه‌نفا ده‌كه‌وێته داوی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ سیسیلیای كچی ڕۆماننوسێكهوه، كه دوور له دایك و باوكی ده‌ژی ناچار ده‌كرێت به‌سه‌رهاتی خۆی بۆ ڕۆماننوسێك بگێڕێته‌وه. مه‌رجی سه‌ره‌كی سیسیلیا بۆ باوكی ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ڕۆمانێك له‌سه‌ر ژیانی گوڵ محه‌مه‌د بنوسێت. ئه‌مه‌ش ده‌روازه‌یه‌كه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ منداڵی و بیره‌وه‌ریه‌كانی گه‌ڕه‌ك و دواتر گه‌وره‌بوون و ململانێ و شه‌ڕی براكان له شاخ. ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆمانه‌دا نوسه‌ر هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر ده‌كات یه‌كگرتوویی خێزانه له ڕۆژهه‌ڵات و تێكشكانێتی له خۆرئاوا، ئه‌وه هه‌ر كاره‌كته‌رێكی ڕۆژهه‌ڵاته ده‌توانێ كچ و باوكێكی خۆرئاوا به‌یه‌ك بگه‌یه‌نێته‌وه.
ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ی له‌م ڕۆمانه‌دا به‌دی ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه كه تۆ ده‌بێت هه‌موو ڕۆمانه‌كه بخوێنیته‌وه. دیاره ده‌بێت هه‌موو ڕۆمانێك تا كۆتایی بخوێندرێته‌وه به‌ڵام من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه تۆ نا‌توانیت له‌م ڕۆمانه‌دا چاپته‌رێك وه‌رگریت و بیخوێنیته‌وه یان قه‌ڵه‌مێك هه‌ڵگریت و خه‌ت به‌ژێر كۆتهیشنێكدا بێنیت. ئه‌مه به جیاواز له ڕۆمانه‌كانی به‌ختیار عه‌لی كه تۆ ده‌توانیت چاپته‌رێك وه‌رگریت و بیخوێنیته‌وه و كۆمهكیشت بكات به مانا. بۆ نمونه له ڕۆمانی ئێواره‌ی په‌روانه تۆ ده‌توانی به‌شی كۆتایی بخوێنیته‌وه كه مشتومڕێكی فه‌لسه‌فیه له‌نێوان خه‌ندانی بچكۆله و زه‌ینه‌بی كوێستانیدا و ده‌شتوانی قه‌ڵه‌مێك هه‌ڵبگریت و چه‌ند دێڕێك ئهندهرلاین بكه‌یت. له ڕۆمانی به‌فری ئۆرهان پاموكدا تۆ ده‌توانی به‌شێكی وه‌ك “گفتوگۆی نێوان بكوژ و كوژراو” بخوێنیته‌وه و كۆمه‌كێكی باشت ده‌كات به‌وه‌ی لانی كه‌م له نێوان عه‌لمانیه‌ت و ئیسلام له توركیا شاره‌زابیت. به‌ڵام یه‌كێك له سیحرهكانی ئه‌م ڕۆمانه‌ی هیوا قادر ئه‌وه‌یه كه تا دوا دێڕی ڕۆمانه‌كه نه‌خوێنیته‌وه ناتوانی هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌یت.
ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر له خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه كه‌مێك ماندوو ده‌كات ئه‌و بازدانه‌یه له‌نێوان ئێره و ئه‌وێدا كه چه‌ندین جار دووباره ده‌بێته‌وه، هه‌رچه‌نده خوێنه‌ر كه‌مێك ماندوو ده‌كات به‌ڵام كه ته‌واوی ڕۆمانه‌كه ده‌خوێنیته‌وه ته‌واو له‌وه حاڵی ده‌بیت كه ڕۆماننوس چه‌ند سه‌ركه‌وتوو بوه له تێكه‌ڵكردنی ڕووداوه‌كان به‌یه‌كه‌وه.
ڕۆماننوس له وه‌سفی ژیانی تاكه‌كه‌سی و ژوره ساده‌كاندا زۆر سه‌ركه‌وتووه. له لاپه‌ڕه حه‌فتای ڕۆمانه‌كه‌دا نوسه‌ر وه‌سفێكی ژووری سێ پوره‌كه‌ی ده‌كات و ده‌لێت:”ئه‌م سێ پوره‌م له ژوورێكی خانووه پڕ له ژووره‌كانی ئێمه‌دا ده‌ژیان، دیار بوو زۆر پێش له‌دایكبوونی من ئه‌وان هه‌ر له‌لای باوكم ژیابوون كه برابچووكی هه‌مویان بوو، ژووره‌كه‌ی ئه‌وان هه‌میشه بۆنی به‌رماڵ ودۆشهكهڵهی گه‌رم و سمڵ و مێخه‌كی لێ ده‌هات………….” له‌م وه‌سفه‌دا هه‌ست ده‌كه‌یت سه‌رباری ناشرینبوونی جیهان هێشتا كه‌سانێك هه‌ن له ده‌رونیاندا شته جوانه‌كان هه‌ر ماون، خه‌ڵكانێك هه‌ن ده‌كرێت ژیان به‌وانه‌وه جوان بێت. ئه‌وه‌ی له‌م وه‌سفانه‌دا نوسه‌ر هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر ده‌كات ئه‌وه‌یه كه جوانیه‌كی باسنهكراو هه‌یه كه پێویسته باسی بكه‌ین و جوانیه‌كی شاراوه‌یه، پوره‌كانی گوڵ محه‌مه‌د یه‌ك دنیا نهێنیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵگرتووه و كه ده‌بێت باس بكرێن و ناكرێت به نهێنی بمێننه‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدا نوسه‌ر ده‌یه‌وێت له‌ڕێكه‌ی ئه‌م ڕۆمانووسه بیانیه‌وه بڵێت كه له خۆرئاوا نهێنیه‌ك نه‌ماوه بۆ باسكردن و هه‌موو شتێك شایه‌نی قسه‌له‌سه‌ركردنه. سێ پوره‌كه‌ی گوڵ محه‌مه‌د شه‌رم له كونده‌په‌پوو و یان هه‌ر زینده‌وه‌رێكی نێرینه ده‌كه‌ن، ئه‌مه له‌كاتێكدا سیسیلیا له‌گه‌ڵ باوكی‌دا له خۆرئاوا قسه له‌سه‌ر سێكس ده‌كات. ئه‌مه‌ش ئه‌و جیاوازیه گه‌وره‌یه‌یه له‌نێوان ئێره و ئه‌وێدا كه نوسه‌ر زۆر به‌وردی هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر ده‌كات.
نوسه‌ر زۆر به وه‌ردی باس له پاكیزه‌یی ژنگهلێك ده‌كات كه خۆیان له سێ پوره‌كه‌ی گوڵ محه‌مه‌ددا ده‌بیننه‌وه. ئه‌م سێ پوره كه شه‌رم ده‌كه‌ن باس له یهسهرهاتهكانی خۆیان بكه‌ن و به چه‌ندین جۆری جیاواز هه‌رسێكیان عاشقن و پڕن له وه‌فا، له‌كاتێكدا پڕن له پاكیزه‌یی. پوره عه‌نبه ئه‌وه‌نده پاكیزه‌یه ده‌زانێت كه‌ی بومه‌له‌رزه ڕوو ده‌دات و ته‌نانه‌ت حورمه‌تی كرمهكانیشی لایه. پاكیزه‌یی ئه‌م ژنانه له‌نێو سروشتدا به‌جۆرێكه كه ڕێز له باڵنده و كرم و بولبولهكانیش ده‌گرن.
به‌و پێودانگه‌ی به‌رله‌وه‌ی ڕۆمانووس هیوا قادر ڕۆمان بنوسێت شاعیر بووه، بۆیه له زۆر شوێنی ڕۆمانه‌كه‌دا بیری ده‌چێت كه ڕۆمان ده‌نوسێت و به زمانێكی شیعری وه‌سفی شته‌كان ده‌كات. له لاپه‌ڕه 141دا نوسه‌ر ده‌ڵێت:” ده‌می قازه‌كانمان ده‌به‌ست، سوژنمان ده‌كرد به لوتی ژیژكهكاندا، سه‌رچاوه‌ی كانی پاڵ بنارهكانمان كوێر ده‌كرده‌وه، فومان له تۆڕی لۆكزهكانی ماڵان ده‌كرد، قالۆنچهمان فڕێده‌دایه ناو ته‌نووری پڕ له پشكۆوه و به‌ده‌نگی ته‌قینیان پێده‌كه‌نین، میزمان ده‌كرد به بۆقهكاندا،………….”. ئه‌م دێڕانه زیاتر به زمانێكی شیعری ده‌چن، هه‌رچه‌نده له ڕوداوه‌كه لاینه‌داوه و نوسه‌ر زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه له هێنانه‌وه‌ی ئه‌م رستانه له شوێنی خۆیدا.
ئه‌م ڕۆمانه گێڕانه‌وه‌ی مێژووی كورده له حه‌فتا و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا. ئه‌وه‌ی نوسه‌ر له گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌ته‌كانی منداڵی كاری له‌سه‌ر كردووه، گێڕانه‌وه‌ی مێژووی شارێكه كه پڕه له جوانی و ناشرینی و شكست و هه‌ستانه‌وه. هیوا پێمان ده‌ڵێت ئه‌وه هه‌ر چهقۆوهشێنهكانی شارن دواجار ڕوو ده‌كه‌نه شاخ و به‌شێكی گرنگ له شۆڕشی كوردی پێك ده‌هێنن و ته‌نانه‌ت تۆڵه‌ی به‌شێكی زۆری پیاوانی شاخ درێژكراوه‌ی شه‌ڕه گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره. بۆنمونه زۆر ڕوداو له‌م ڕۆمانه‌دا به‌دی ده‌كه‌ین كه بێ ئه‌وه‌ی ناوی كه‌سه‌كان هاتبێت ده‌زانین ئه‌وه ڕوداوێكی ڕاسته‌قینه‌یه‌و له‌و سه‌رده‌مه‌دا ڕوویداوه. بۆیه زیاده‌ڕۆیی ناكه‌م كه ئه‌سته‌مه له‌مێژووی دوو ده‌یه‌ی پێش ڕاپه‌ڕینی خۆمان بگه‌ین به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه. ئه‌م ڕۆمانه گێڕانه‌وه‌ی مێژووه به فۆرم و ته‌كنیكێكی ئه‌ده‌بیه‌وه كه لێوانلێوه له ڕاستی و ئه‌وه‌ی له‌ناو ڕووداوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ژیابێت هه‌ست به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوانه ده‌كات.
ئه‌م ڕۆمانه پڕه له كارهكتهرگهلی نه‌خۆش و تێكشكاو و شه‌ڕانی و چه‌قۆوه‌شێن و پیاوكوژ و بریندار و عاشق، كه بینینی ئه‌م هه‌موو كاره‌كته‌ره تێكشكاوه گێڕانه‌وه‌ی سه‌رده‌مێكی پڕ له نه‌هامه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه. وه هه‌ندێ جار زورێك له كاره‌كته‌ره‌كانی هه‌م جوانن و هه‌م ناشرین. ئه‌م ئاشتیخواز و هه‌م شه‌ڕانی.گوڵ محه‌مه‌د له‌یه‌ككاتدا پڕه له جوانی و بڕواشی به تۆڵه‌كردنه‌وه هه‌یه و مرۆڤێكی كوشتووه. كه ئیعترافهكانی گوڵ محه‌مه‌د ده‌خوێنیته‌وه به‌ده‌ست خۆت نیه ئه‌م پیاوكوژهت خۆش ده‌وێت.
دواجار گوڵ محه‌مه‌د به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو ناشرینیه‌ی شۆڕش ناگرێت كه له به‌ره‌ی شه‌ڕدا برا ده‌ستی ده‌چێته خوێنی برای خۆی. لێره‌وه گوڵ محه‌مه‌د پشت ده‌كاته شۆڕش و بێئومێده له كرده‌وه‌كانی شۆڕش له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا. ئیدی بۆ دواجار ڕوو ده‌كاته هه‌نده‌ران و له‌گه‌ڵ باوكی سیسیلیای خۆشه‌ویستدا بڕیار ده‌ده‌ن كه سه‌رجه‌م ڕووداوه‌كان بۆ ئه‌م ڕۆماننوسه بگێڕێته‌وه و ئه‌ویش بیكات به ڕۆمان، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای سیسیلیای كچی كه تاكه مه‌رجی ته‌واو كردنی ڕۆمانی “منداڵانی گه‌ڕه‌ك”ه بۆ ئه‌وه‌ی پاش چه‌ندین ساڵ ڕۆماننوس له‌ڕێی گوڵ محه‌مه‌ده‌وه كچه تاقانه‌كه‌ی ببینێته‌وه.
هه‌رچۆنێك بێت ئێمه له‌به‌رده‌م ڕۆمانێكداین كه شایه‌نی خوێندنه‌وه و له‌سه‌روه‌ستانه. به‌بڕوای من ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان ڕه‌نگه هۆكار بووبن بۆئه‌وه‌ی كه ئه‌م ڕۆمانه به‌بێده‌نگی تێپه‌ڕێت و قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كرێت. به‌ڵام له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا ژیان بگوزه‌رێنین شته جوانه‌كان به‌های خۆیان ون ناكه‌ن. ئه‌م ڕۆمانه‌ی هیوا قادر هه‌وڵێكه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ڕۆمان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا.
…………………………………
منداڵانی گه‌ڕه‌ك
ڕۆمانی هیوا قادر. ئه‌ندێشه بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب. سلێمانی 2010