براکانی شۆڕش ( فیدڵ و جیڤارا )… به‌شی شه‌شه‌م
هه‌ندێکیشیان خرانه ژێر لێکۆڵینه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌ی دڕندانه ، له‌و جۆره لێکۆڵینه‌وانه‌ی که سوپای باتیستا تایبه‌تمه‌ندی تیا هه‌بو .
ئه‌وانه‌شی که مابون بێجگه له‌و حه‌وت ڕۆژه برسیه‌تیه‌ی که له‌ناو پانی ده‌ریاکه‌دا به‌سه‌ریان بردبو ئیستا ئه‌بێت سێ ڕۆژی ناخۆشی تریش به‌و شوێنانه‌ی که هه‌ر به‌چوارده‌وری خۆیاندا ئه‌سوڕانه‌وه‌و نه‌یانئه‌زانی له کوێن به‌سه‌ر به‌رن .
ئێستا ئیتر شوڕشی کوبا ده‌ستی پێکردبو ، دوو ڕۆژ دواتر ، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له پیاوه‌کان یه‌کیان گرته‌وه ، کاسترۆ خۆشحاڵی خۆی دربڕی .
به‌ڵام ئه‌و خێزانانه‌ی که بوبونه شۆڕشگێڕ‌و له مه‌کسیك و ئه‌رجه‌نتین و چوارده‌وری کوبا ئه‌ژیان هه‌واڵێکی زۆر ناخۆشیان که له ڕۆژنامه‌یه‌کی کوبی به ناوی (نوڤێداس ) نووسرابو بیست . ڕۆژنامه‌که له یه‌که‌م ڕۆژی گه‌شتنی که‌شتیه‌که‌دا له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌میدا به‌سه‌ردێڕێکی گه‌وره نووسیبوی : کوبا به که‌شتیه‌ك داگیرکرا ، فیدڵ کاسترۆو ئه‌رنێستۆ جیڤاراو ڕاول کاسترۆو هه‌موو ئه‌وانی تریش کوژران .
به‌ڵام زۆری پێنه‌چو به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی که له‌دواییدا دران ئه‌و هه‌واڵانه به‌درۆ خرانه‌وه . دوو ساڵێك دواتر فیدڵ کاسترۆو جیڤارا که به ( چێ ) واته ( تۆ ) ناوبانگی هه‌بو له‌گه‌ڵ شۆڕشگێڕه‌کانی تریشدا ، نه‌ک هه‌ر پێکه‌وه شه‌ڕیان برده‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه گرت به‌ڵکو بوونه دوو که‌سی دیار‌و به‌ناوبانگی ساڵه‌کانی 1900 . گه‌رچی شه‌ڕو شۆڕش له ماوه‌ی ئه‌و دوو سێ ساڵه‌دا شێوه‌و ڕوخسارێکی وای پێ به‌خشین و سه‌ره‌تایه‌کی بۆ ناسین و هاوڕێ بوونی هه‌ردوکیان داڕشت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ردوکیان دوو که‌سایه‌تی ته‌واو جیاواز‌و ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ڕێبازی یه‌کتری بوون . له لاپه‌ڕه‌کانی داهاتوی ئه‌م کتێبه‌دا باسی ژیان و چۆنیه‌تی به‌یه‌ك گه‌شتنیان له ووڵاتی مه‌کسیك ئه‌گێڕێته‌وه ، هه‌ر له‌وێ ساڵه‌کانی یه‌که‌م ئه‌بێته بناغه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌دواییدا ڕویاندا .
به‌شی یه‌که‌م
به‌رازو متمانه
ئه‌وه خۆلادان نه‌بو که ئه‌م دوانه یه‌کتریان بینی و به‌یه‌ک گه‌یشتن . فیدڵ کاسترۆو ئه‌رنێستۆ جیڤارا دوو ڕابردوی ته‌واو جیاوازیان هه‌یه . یه‌کێکیان نزیکه‌ی دوو ساڵێك زووتر له‌وی تریان له‌دایك بوه ، هه‌ردوکیشیان له دوو ووڵاتی پڕ کێشمه‌و کێشی کۆمه‌ڵایه‌تی و جیاوازی چینایه‌تی گه‌وره بوون و ژیاون .
به یه‌کگه‌یشتنی ئه‌م دوانه بڕیاری چاره‌نووس نه‌بو ، به‌ڵکو هه‌لومه‌رجێکی جوگرافی ئه‌وکاته‌و کاریگه‌ر بوونی زیاد له پێویستی ئه‌و دووانه به‌و مه‌سه‌له گرنگانه‌ی که له ژیانی خۆیاندا لایان دروست بوو ، هه‌روه‌ها به‌و خاڵه هاوبه‌شانه‌ش که هه‌یانبو .
له نیوه‌ی یه‌که‌می ساڵه‌کانی 1900 ئه‌مه‌ریکای لاتین له بنه‌ڕه‌ته‌وه گۆڕڕا . ئه‌و ووڵاتانه‌ی که ئه‌وێیان داگیرکردبو به تایبه‌تی ئیسپانیا ، پێشتر له لایه‌ن ڕێکخراوه سه‌ربه‌خۆیی وویسته‌کانه‌وه به سه‌رۆکایه‌تی ( سیمۆن پۆلیڤار ) وه‌لا نرابوون و دوور خرابونه‌وه . واته ئه‌و کۆلۆنیالیزمه کراوه‌یه لابراو نیوه کۆلۆنیالیزمێکی تر خرایه شوێنی که ته‌نیا باری ئابوریه‌که‌ی له خۆ گرتبو. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه که ووڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتین ئێستا به سه‌رمایه‌ی ووڵاتانی تره‌وه که به‌شێکی زۆریان له ئه‌مه‌ریکای باکووره‌وه هاتبون هه‌ڵواسرابوون و گرێدرابوون .
ئه‌مه‌ش بۆیه ئه‌نجام درا تا ژیان و گوزه‌ران له‌م ووڵاتانه به‌رده‌وام بێت و کار‌و پیشه‌ش نه‌وه‌ستێت . هه‌موو ڕژێمه‌کانی ووڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتین به به‌رچاوی هه‌موو ووڵاتانی جیهانه‌وه چه‌ند ووڵاتێکی دیکتاتۆری و گه‌نده‌ڵن ، خه‌ڵکان و دانیشتوانه‌کانیشیان له‌م حه‌ڵه‌ته بێزار‌و ناڕه‌حه‌تن ، چونکه به‌مشێوه‌یه سه‌رچاوه‌ی پژێوی نه‌ته‌وه‌کانیان ئه‌که‌وێته ژێرده‌ستی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ووڵاتانی ده‌ره‌وه . به‌ڵام ڕژێمه دیکتاتۆریه‌کان خۆیان به‌م حه‌ڵه‌ته نه‌ک هه‌ر ڕازین به‌ڵکو سوپاس گوزاریشن ، چونکه میکانزمی ده‌سه‌ڵاتی ئابوری ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش به دوای خۆیدا دێنێ و له‌وێشه‌وه ڕێگا بۆ ئه‌وان خۆشئه‌کا که زیاتر‌و زیاتر له ده‌سه‌ڵاتتدا بمێننه‌وه . به‌ڵام ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و ڕژێمه دیکتاتۆریانه به ئاسانی نه‌چوه‌ته سه‌ر ، به‌ڵکو هه‌ر زوو بێزاری‌و ناڕه‌زایی له لایه‌ن میلله‌ته‌کانه‌وه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌و ڕاپه‌ڕین و شۆڕش ڕویانداوه . بۆ نموونه له ساڵه‌کانی 1900 له مه‌کسیك چه‌ند شۆڕشێك ڕویدا .
هه‌ر له‌وکاته‌ی که فیدڵ کاسترۆو ئه‌رنێستۆ جیڤارا له ساڵانی 1926 و 1928 له دایک بوون ، چه‌ند ووڵاتێک له ووڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتین هه‌لومه‌رجی شۆڕ‌شیان تیا به‌رپا بوبو .
فیدڵ کاسترۆ له ناوچه‌ی ( ئۆرێنتێ ) که ئه‌که‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی کوبا و یه‌کێکیشه له هه‌ژارترین ناوچه‌کانی کوبا ، ئاشنایه‌تیه‌کی باشی له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره ژیانه‌دا هه‌بو و په‌یدا کرد . باوکی فیدڵ که ناوی ئانگێل بوه ، پاسه‌وانی کۆمه‌ڵێک بینای کردوه ، له‌شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی کوباشدا شانبه‌شانی ئیسپانیه‌کان دژ به کوبیه‌کان جه‌نگیوه . دوای شه‌ڕه‌که به خێرایی ڕۆشتوه بۆ ئیسپانیا‌و پاشان په‌شیمان بوه‌ته‌وه‌و به که‌شتیه‌ك له ساڵی 1903 دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ کوبا بۆ شاری سانتیاگۆ دی کوبا .
دوای ئه‌وه له به‌نده‌ری شاره‌که بوه‌ته فرۆشیاری گه‌ڕۆك و ئاوی لیمۆی فرۆشتوه ، پاش ئه‌مه له کارگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تی قامیشی شه‌کر کاری ده‌ستکه‌وتوه . دوای ئه‌وه‌ش ژنی هێناوه‌و وازی له‌و ئیشه‌ش هێناوه . پاشتر له کێڵگه‌یه‌کدا له ڕۆژهه‌ڵاتی کوبا نزیك به شاری مایاری نیشته‌جێ بوه .
دایکی کاسترۆ ناوی لێنا روز گۆنزالێزه‌و خه‌ڵکی خۆرئاوای کوبایه . له‌گه‌ڵ باوکی‌دا وه‌کو فرۆشیاری گه‌ڕۆك به‌چه‌ند که‌لوپه‌لێکه‌وه هاتونه‌ته شاری ئۆرێنتێ . پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌نگێلی باوکی کاسترۆ وه‌ک کرێکار لای خۆی وه‌ریئه‌گرێ و دوای ئه‌مه‌ش زۆر نابات ئه‌که‌ونه داوی عه‌شق و په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و ژن و مێردایه‌تیه‌وه .
باو‌و باپیرانی ( لێنا ) ش وه‌کو ئه‌نگێل له هه‌مان چین و توێژی کۆمه‌ڵایه‌تی بوون . لێنا دواتر ئه‌بێته که‌سێکی قه‌ڵه‌وو به‌خۆو ده‌موچاو درێژکۆله ، بۆ بینایی چاوه‌کانیشی چاویلکه‌یه‌کی ده‌سك ئه‌ستوور له‌چاو ئه‌کات . به‌ڵام له گه‌نجیدا که‌سێکی باریکو لاوازئ دڵناسك بوو . ته‌نیا یه‌ك وێنه‌ی فۆتۆگرافی هه‌یه‌و له وێنه‌که‌شدا باش و له خۆ ڕازی دیاره ، چاوه‌کانی خه‌واڵوو پڕ ئارایشتن و وێنه‌گره‌که‌ش له‌وه ناچێت هیچ خاڵێکی سه‌رنجڕاکێشی پیشان دابێت .
ڕاسته لێنا خۆی که‌سێکی سه‌رنجڕاکێش نه‌بو ، به‌ڵام کوڕی دووه‌می که ناوی فیدڵ کاسترۆ روز بوو ، که‌سێکی سه‌رنجڕاکێش بوو.
فیدڵ له شه‌وێکی ئاو‌و هه‌وا خۆشی مانگی ئۆگۆستی ساڵی 1926 له خانویه‌کی داروته‌خته‌دا که
ژێره‌که‌ی گه‌وڕی گا‌و گۆتاڵ و کولانه‌ی مریشك و په‌له‌وه‌ر بوو له دایك بوو . له دایك بونه‌که‌ی تێکه‌ڵ بوو له بۆڕه‌ی مانگا‌و گاره گاری مریشك و په‌له‌وه‌ر که له‌ژێره‌وه ده‌نگیان ئه‌هات . فیدڵ گه‌رچی به ئازادی له دایك بوو به‌ڵام سه‌رده‌مه‌که‌ی سه‌رده‌مێکی نائاسایی و نائارامی بوو ، پاشماوه‌کانی شه‌ڕی ساڵی 1898 ، ئه‌وه‌ی که باوکی کاسترۆی به‌ره‌و کوبا گه‌ڕانه‌وه ، کۆمه‌ڵێك ڕاپه‌ڕین و یاخی بوونی به دوای خۆیدا هێنا .
نزیکه‌ی دوو ساڵ پێش له‌دایک بوونی کاسترۆ ، واته له ساڵی 1925 دا ( جیراردۆ ماچادۆ یی مۆرالیس ) که پێشتر چه‌قۆ وه‌شێن و مل په‌ڕێن بوو ، له دواییشدا بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌ند ، به یارمه‌تی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌کانی بازاڕ‌و هاورده‌ی خۆراکی سه‌ره‌کی وه‌ک شه‌کر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ده‌ست هێنا . به‌ڵام زۆری نه‌برد له ئه‌نجامی دابه‌زینی نرخی پاره‌و له وێشه‌وه له‌نگبوونی باری ئابوری ، ڕه‌وشه‌که به‌ره‌و خراپی و خراپتر ڕۆشت ، ئه‌مه‌ش وای له ماچادۆ کرد که به خۆی و قات و چاویلکه ڕه‌شه ئه‌ستووره‌کانیه‌وه ڕۆڵی دیکتاتۆرێک ببینێت ، تاکو بتوانێت ڕوبه‌ڕوی ئه‌و ته‌نگژه‌یه ببێته‌وه .
دوای شه‌ڕی ساڵی 1898 ی نێوان ئیسپانیا‌و ئه‌مه‌ریکا ، دوای ئه‌وه‌ش داگیرکردنی کوبا ……
درێژه‌ی هه‌یه……………..