دوای سی و شه‌ش ساڵ کام پێناسه‌کردنه‌وه ؟
هه‌ڤاڵی به‌ڕێزم کاک ئازاد جوندیانی له ووتارێکی گرنگیدا که له ژماره 5491 ی 29/5/2011 ی ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ دا بڵاو کراوه‌ته‌وه ، پرسیار ئه‌کات ، ئایا ی ن ک پێویستی به پێناسه‌کردنه‌وه هه‌یه؟ له کاتێکدا پێویست وایه ی ن ک وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی دابێته‌وه ، به‌وه‌ی پێناسه‌ی خۆی وه‌کو حیزبێکی سۆشیال دیموکرات له په‌یڕه‌وو پرۆگرامدا دیاری کردووه و خێزانی سیاسی خۆی له نێو ڕه‌وته سیاسیه‌کانی جیهاندا هه‌ڵبژاردووه . لێره‌شه‌وه ئه‌بێت هه‌موو ئه‌وپرسیارانه‌ی دی که کاک ئازاد ڕیزی کردوون له وه‌ڵامی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م پرسیاره‌دا خۆیان ببیننه‌وه که ئایا ی ن ک به ڕاستی حیزبێکه خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پێناسه‌یه بنیات ناوه که خۆی پێ نماییش ئه‌کات بۆ ده‌ره‌وه و ئایا خاوه‌نی ئیراده‌یه‌کی فیکری ئاره‌زوومه‌ندانه و ئه‌و هێزونوخبهیهی هه‌ڵگری ئه‌و شوناسه‌یه؟ ئیدی سه‌رکه‌وتن یان نوشستی ی ن ک له قۆناغێکی سیاسی‌دا هێنده‌ی ئه‌وه گرنگ نییه که ئایا له هه‌موو قۆناغه‌کاندا تا چه‌ند پره‌نسیپه‌کانی ئه‌و پێناسه‌یه له هه‌ڵوێسته‌کانی ی ن ک دا ئاماده بووه و بۆته هه‌م قه‌ڵغانی به‌رگری کردنی له خۆیی و هه‌م شمشیری چهنگهکانی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دی‌دا . ئاراسته کردنی ئه‌و جۆره پرسیارانه ڕووبه‌ڕووی ڕێکخراوێکی وه‌کو ی ن ک سروشتیه ،چونکه به ڕاشکاوی بوونی خۆی له پێناسه‌یه‌کدا چر کردۆته‌وه که پێویسته وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پرسیار‌و گومانانه بێت سه‌باره‌ت هاوتایی ڕاگرتنی هاوکێشه‌ی نێوان پێناسه‌ی یه‌کێتی له ڕووی تیۆریه‌وه و ئه‌وه‌ی له واقیعدا ئه‌بینرێت وه‌کو بونایدو پراکتیکی حیزبی . به‌ڵام جێگه‌ی تێڕامانه که ئه‌و پرسیاره گومانهه ڵگرانه یاخود ئه‌و پرسیارانه‌ی که هیچ نه‌بێت به دوای وه‌ڵامێکی ڕاسته‌قینه‌دا له نێو پێکهاته‌و مێژووی ئه‌م حیزبه‌دا ئه‌گه‌ڕێن ، له لایه‌ن هه‌ڤاڵێکی مه‌کته‌بی سیاسیه‌وه ئه‌خرێته ڕوو که زیاتر ئه‌مانخاته به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه بۆ خودی پرسیاری گوماناوی له‌سه‌ر پێناسه‌ی ئه‌م حیزبه . بۆچی هه‌ڤاڵێکی لوتکه‌ی سه‌رکردایه‌تی ی ن ک پاش سی و شه‌ش ساڵ له دامه‌زراندنی ئه‌م حیزبه جارێکی دی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی ئاخۆ ی ن ک پێویستی به پێناسه‌کردنه‌وه هه‌یه؟ ئایا ئه‌مه به‌رجه‌سته‌ی گومانێک ناکات که ئه‌شێت ئێستا له ناو خودی هێزه سه‌رکرده‌و بڕیارده‌ره‌که‌ی ئه‌م حیزبه‌دا زیاد له هه‌موو ئۆرگانه‌کانی دی ناو ی ن ک ئاماده بێت که ئه‌ویش پرسیاره له شوناسی ئه‌م حیزبه‌و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌م پێکهاته‌یه‌ی ئێستای یه‌کێتی و خودنمایشکردنهی به‌رجه‌سته‌که‌رێکی هاوتای شوێنی ی ن ک و شێوازه‌کانی پیاده‌کردنی سیاسه‌ت و جوڵه‌یه‌تی له به‌رامبه‌ر کاراکته‌ره‌کانی دی نێو کوردستان وعێراق و ئه‌و بونیاد و پێکهاته‌یه‌ی ئه‌م حیزبه له‌م ساته وه‌خته‌ی ئێستادا ؟ بۆچی گومان و پرسیاره‌کان نه‌ک به‌ته‌نها لای ئۆرگان و بنکه‌کانی خواره‌ی حیزب به‌ڵکو له نێوخودی به‌شێکی سه‌رکردایه‌تیشدا ئاماده‌یه ، له پاڵ بێده‌نگی به‌شێکی دی سه‌رکردایه‌تیدا که ئه‌شێت تا ئێستاش پرسیاری فیکر و په‌یامی ئه‌م حیزبه لای ئه‌و ئاماده‌یی نه‌بێت ، به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌نده‌ی شوێنی حیزب و شوێنی خودی ئه‌و که‌سانه ی له‌ناو هاوکێشه سیاسیه‌کاندا لا گرنگه ؟
ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر حیزبێکی سیاسی کارێکی ئاسان نه‌بێت ، ئه‌وه بۆ حیزبێک ڕاسته که پێناسه کردنی ئاسان نه‌بێت و نه‌توانرێت له نێو رووداو‌و قۆناغه زهمهنیهکاندا شوێنی دیاری بکرێت . ئه‌گینا هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر حیزبێکی سیاسی که پێناسه و په‌یامی فیکری دیاربێت سه‌خت نییه. بۆ هه‌ر حیزبێکی سیاسی که له نێو یه‌کێک له ڕه‌وته سیاسیه جیهانیه‌کاندا ( دیموکراسی ، نه‌ته‌وه‌یی ، لیبرالی ، تۆتالیتاری ، سۆشیال دیموکراسی و هتد ) پۆلێن بکرێت ، ئاسانه ههڵسو که‌وته هه‌نووکه‌یی و ئایینده‌ییه‌کانی ، مێژووه‌کانی پێشووی وه هه‌موو جووڵه‌یه‌کی له سیاقه زهمهنیهکاندا له ناو بازنه‌ی ئه‌و پێناسه ئایدیلۆژیهی حیزب‌دا هه‌ڵبه‌سه‌نگێنرێت که حیزب پابه‌نده پێوه‌یی و مه‌حکومه به‌وه‌ی له هه‌موو سیاق و قۆناغه‌کاندا له به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و پێناسه و په‌یامه فیکریهیدا جووڵه‌ی خۆیی و هه‌ڵوێسته‌کانی دیاری بکات . نه‌توانینی هه‌ڵسه‌نگاندنی حیزب به شێوه‌یه‌کی گشتگیری بۆ ئه‌و حیزبانه ئاسان نییه که فیکر وپه‌یامی ڕۆشنیان نییه ، واته حیزبی بێ پێناسه‌ن وه دهرهئهنجامیش حیزبی بێ پره‌نسیپن . واته ئه‌و جۆره حیزبانه‌ن که پراگماتیکی ڕۆژانه‌و پره‌نسیپی میکیافیلیانه پیاده‌ی جووڵه‌و هه‌ڵوێسته‌کانیان ئه‌کات . هه‌ر کاتێک زانیمان ئایدیۆلۆژیای حیزب چییه که یه‌کێکه له بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی پێکهاته‌ی حیزب ، ئیتر هه‌ڵسه‌نگاندنی چ بۆ خودی حیزب خۆیی و چ بۆ چاودێرانی ده‌ره‌وه‌ی ئاسانه . له‌لایه‌که‌وه حیزب له‌ناو خۆیدا ئه‌بێته چاودێڕ به سه‌ر خۆیه‌وه‌و ئه‌رکی کۆنگره‌و کۆنفراسه‌کانی ئه‌وه ئه‌بێت که تا چه‌ند حیزب له‌هه‌ر قۆناغێکدا دا وه‌فاداری ئایدیۆلۆژیای خۆی بووه‌و تا چه‌ند ئه‌و پرۆگرامه‌ی به‌دیهێناوه که له‌سه‌ر پره‌نسیپه ئایدیۆلۆژیه‌کان دایڕشتوون ، وه تا چه‌ند خودی ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه‌ش پێویستی به هاوتا کردنه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئێستادا هه‌یه ؟ هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و چاودێره‌ش ئاسانه که له ده‌ره‌وه سه‌یری حیزب ئه‌کات ، له‌و ڕاستیه تێبگات که تا چه‌ند ئه‌و حیزبه به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و پێناسه‌یه‌ی خۆی ئه‌کات که هه‌ڵی گرتووه. که‌واته ئایدیۆلۆژیا و باوه‌ڕ ڕابه‌ری هه‌میشه‌یی حیزبن له هه‌موو جووڵه‌کانیدا ، ته‌نانه‌ت له نێو حیزبه ڕۆژائاوایهکاندا هه‌لگرتنی ئایدیۆلۆژیا که‌سایه‌تی ئه‌ندامانی و به‌تایبه‌تی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌شی دیاری ئه‌کات، نه‌ک ته‌نها له نمایش کردنی گوتاره‌کانیاندا به‌ڵکو ته‌نانه‌ت له چۆنێتی پۆشینی جل‌و به‌رگیشدا که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کۆی ئه‌و پره‌نسیپانه‌یه که جیهانبینیهکیان به سه‌را سه‌پاندووه که ژیانی ڕۆژانه‌شی ئاراسته ئه‌کات. ئایدیۆلۆژیا بۆ حیزب کۆی تێروانینێکی فه‌لسه‌فی و فیکریه بۆ دنیا ، جیهانبینیهکه که تیایدا ئاراسته‌ی هه‌موو هه‌ڵس و که‌وتێکی حیزب دیاری ئه‌کات . ئیدی ناکرێت له هه‌ر قۆناغێکدا حیزب به شێوه‌یه‌ک هه‌ڵبسه‌نگێنرێت وه یاخود حیزب به خواستی خۆیی و دوور له پره‌نسیپه‌کانی ڕێگا به خۆی بدات به هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵوێستی سیاسی و گۆڕینی هاوپه‌یمانێتی و به‌ره‌کانی . چونکه ئه‌وه‌ی هه‌ڵسانگدنی حیزب دیاری ئه‌کات ، پره‌نسیپه سه‌ره‌کیه‌کانه که بابه‌تی گۆڕران نین ، به‌ڵام بابه‌تی په‌ره‌سه‌ندنن له نێو هه‌مان نه‌گۆڕی مانای پره‌نسیپه‌کاندا ، نه‌ک ئازادی هه‌ڵبژرادنی پره‌نسیپ و گۆڕینیان به پێی قۆناغ و سیاقی جیاواز. چونکه هه‌ڵبژارنی ئاییۆلۆژیاو باوه‌ڕێکی دیاری کراو وه‌کو بنه‌مای به‌رنامه‌ی کاری هه‌ر حیزبێک ده‌رئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌کی دوورودرێژ و قوڵ و گه‌ییشتن به ئاستێکی عه‌قلانی و لێپرسراوێتیه له ئاست وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌و خوێندنه‌وه‌و لێتێگهییشتنیان . ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌کی گه‌یشتنی عه‌قڵه به دۆزینه‌وه‌ی تێڕوانین بۆ شته‌کان ، که له هه‌مان کاتیش‌دا خواستێکی خۆویستیه . واته مرۆڤه‌کان له ڕووی تێگه‌ییشتنی زاتی خۆیانه‌وه بۆ دنیا‌و ده‌وروبه‌ریان ئازادن له هه‌ڵبژاردنی فیکر‌و گه‌یشتن به تێڕوانینێک ، که کۆی ئه‌م تێڕوانینه له یهکچووانه له چوارچێوه‌ی ڕێکخستنیاندا به په‌یوه‌ندیه‌کی وابه‌سته‌یی که‌سه‌کان ، ڕێکخراوو حیزبی سیاسی پێک دێنن . بۆیه حیزب خواستێکی خۆویستی نێوان که‌سانێکی خاوه‌ن هه‌مان ئایدیۆلۆژیا‌و تێڕوانینه، گه‌ییشتن به‌م خواسته‌ش به پرۆسه‌یه‌کی عه‌قڵانیدا تێئه‌په‌ڕێت که فۆرمێکی ڕێکخراوه‌یی و تێروانینێکی هاوبه‌ش له نێوان گروپێکی پێکه‌وه خڕبۆوهی ناو کۆمه‌ڵگه دێته دی . هه‌ر کارتێکیش گروپێکی ڕێکخراوه‌یی ، که‌لتوری ، پیشه‌یی ، کۆمه‌ڵایه‌تی ،سه‌ندیکایی و حیزبی سیاسی ، گه‌ییشته خواستی بڕیاری پێکه‌وه کۆبونه‌وه‌و هه‌ڵگرتنی تێڕوانینێکی هاوبه‌ش ودروشمێکی ئایدیۆلۆژی ، ئیدی لێره‌وه ئایدۆلۆژیا ئه‌بێته پێناسه‌ی ئهوگروپهو ئاراسته‌که‌ری هه‌ڵوێست و جوڵه‌کانی .
به‌ڵام تا چه‌ند ئه‌وه‌ی که نه‌ک ته‌نها لای ی ن ک به‌ڵکو تاچه‌ند لای حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان له نێویشیاندا حیزبی کوردی چ له به‌ره‌ی ڕاست بێت یان چه‌پ ، پره‌نسیپی ئاییۆلۆژی ئاماده‌یه وه ئایا حیزبی کوردی تا ئێستا ئایدیۆلۆژیای کردۆته ڕابه‌ری خۆی له پیاده‌کردنی سیاسه‌تدا یان خودی سیاسه‌تی وه‌کو چه‌مکێکی میکیافیلیانه کردۆته پرۆگرامی جووڵه‌و شوێنی خۆی له نێو کۆمه‌ڵگه‌و ڕووداه‌کان و دروستکردنی مێژووه‌کاندا ؟ تا چه‌ند ئایدیۆلۆژیای کردۆته قوربانی پیاده‌کردنی سیاسه‌ت وه‌کو گه‌مه‌و فێڵ و دان و سان و چوونه ناو هه‌موو هاوپێمانێتیه گوماناویهکانهوه ؟ پرسیارێکه وه‌ڵامه‌که‌ی له‌وه‌دا ئه‌بینرێت که ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م جۆره فۆرمانه‌ی حیزب خۆیان له پشت پێناسه‌ی فیکریی و په‌یڕه‌وو پرۆگرامی بارکراو به ئایدیۆلۆژیا‌و په‌یامی ڕوون خستۆته ڕوو که له ڕێگه‌یه‌وه ڕۆحی چه‌ندین ئه‌ندام و لایه‌نگر و قاره‌مانی خۆیان کردۆته قوربانی که ئایدیۆلۆژیا تاکه ڕابه‌ریان بووه به‌ره‌و مه‌رگ له پێناوی مانه‌وه‌ی حیزب‌دا ، هێنده‌ش خودی پێناسه‌ی حیزب‌و فۆرمی پێکهاتنی و شوێنی له کۆمه‌ڵگه‌و هاوکێشه سیاسیه‌کاندا کردۆته قوربانی سیاسه‌تکردن وه‌کو ئه‌زمونێکی هه‌میشه گۆڕاوو ژێرکارلێکهری سیاقهکان. لێره‌وه بۆیه ڕاستتر ئه‌وه‌یه که به‌ر له پێناسه کردنه‌وه‌ی هه‌ر حیزبێک وه به‌تایبه‌تیش بۆ ی ن ک که هه‌ڵگری پێناسێکی دیاریکراوه ، ئه‌شێت ئه‌وه‌ی پێویسته قسه‌ی لێ بکرێت هاوتا کردنه‌وه‌ی فۆرمی حیزب‌و جوڵهکانیهتی له‌گه‌ڵ ئه‌و پێناسه‌یه‌دا و وه ڕوونتر گرنگی دان به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی کاک ئازاد ، که ئایا ی ن ک زیاتر پێویستی به پێداچوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی کاردا هه‌یه یان پێناسه‌کردنه‌وه‌ی ؟ که من پێم وایه به بێ به‌خشینه‌وه‌ی شوناسی ئایدیۆلۆژی به‌م حیزبه ، که له خودی خۆی بزر کردووه و به‌بێ داڕشتنه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی کار بۆ ئه‌وه‌ی پره‌نسیپه‌کان له‌نێو ئه‌و فۆرمه داڕشتنه کلاسیکیه‌ی په‌یڕه‌و که ته‌نها ڕووی جوانکاری حیزب نیشان ئه‌ده‌ن ، ده‌ربهێنرێن وبخرێنه بواری پراکتیک و کارپێکردنیان له‌ناو پیاده‌کردنی سیاسه‌تدا ، ناتوانرێت چۆنایه‌تی به ی ن ک ببهخشرێتهوهو کێشه‌و قه‌یرانه‌کانی چاره‌سه‌ر بکات.
بۆیه من لێره‌وه ئه‌مه‌وێت یادی سی وشه‌ش ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ی ن ک که به درێژایی مێژووی خه‌باتی له پرۆسه‌یه‌کی به‌رده‌وامی گه‌ڕان به دوای شوناس‌و فۆرمی خۆیدا بووه ، گرێ بده‌مه‌وه به یادی ساڵێک تێپه‌ڕبوون به سه‌رکۆنگره‌ی سێهه‌میدا که هێنده‌ی کۆنگره‌ی چه‌سپاندنی شوناس و پرۆگرامێکی هه‌مه‌لایه‌ن و گشتگیر بوو که تیایدا ی ن ک وه‌کو هێزێکی مۆدێرن و دانه‌بڕاو له سیسته‌می جیهانگیری و به‌تێڕوانینێکی فیکری ڕوونه‌وه ، به‌رنامه‌یه‌کی زانستی و عه‌قڵانی ڕێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری و شوێنی یه‌کێتی له نێو ڕه‌وت و هاوکێشه سیاسیه کوردی‌و عێراقی و ناوچه‌یی و جیهانیه‌کاندا داڕشتووه ، به‌ڵام هێنده‌ش کۆنگره دواجار ئه‌مانخاته به‌رده‌م سه‌رهه‌ڵدانی پرسیاری گوماناوی نه‌ک ته‌نها لای بنکه‌ی حیزب ، به‌ڵکو لای سهرکرادیهتیهکی ڕووناکبیریشی ، پرسیارله ناکۆکی و پێکدادانی شوناسی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ چووڵهو خودنمایشکردنیدا له واقیعێکی کوردی قهیرانئامێزدا که وای له‌م حیزبه کردووه له جیاتی کاڵ کردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان خۆی ببێته به‌شێکی جه‌وهه‌ری قه‌یران وبه‌ڵکو ئامرازێک که جێگه‌ی پرسیاره له کۆمه‌ڵگه‌دا .
یه‌کی حوزه‌یران یادی سی وشه‌ش ساڵ دامه‌زراندنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و ساڵێک به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی کۆنگره‌ی سێهه‌می ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا تێ ئه‌په‌ڕێت که زۆر چاوه‌ڕوانمان کرد. لێره‌وه ئه‌مه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه که ئه‌شێت لای خوێنه‌ر دروست بێت بۆچی قۆناغێکی دورو درێژ‌و مێژووییه‌کی پڕ له خه‌بات و سه‌روه‌ری و هه‌ڵکشان و داکشان وساته‌وه‌ختی کاره‌سات و تراژیدیا و سهرکهوتنو ئاهه‌نگسازی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ، هاوتای ساڵێک به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی کۆنگره‌ی سێهه‌می یه‌کێتی نیشتمانیدا ئه‌که‌مه‌وه؟ وهڵاهمهکهش ئه‌وه‌یه ، چونکه کۆنگره‌ی سێهه‌م ساته وه‌ختی چر کردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مێژووه جه‌نجاڵ و ئاڵۆزه بوو که‌ئه‌م حیزبه پیایادا تێپه‌ڕیوه . ساته‌وه‌ختێکی مێژوویی دووباره خود بنیاتنانه‌وه‌ی ی ن ک و به‌رجسته‌کردنه‌وه‌ی شوناسی خۆی بوو دوای کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری و مێژووی سی وشه‌ش ساڵ له خه‌بات ، که تیایدا ی ن ک مانه‌وه‌ی خۆی له نێو جوگرافیایه‌کی پڕکێشه‌و قه‌یران و له دوای شکستێکی نه‌ته‌وه‌یی دوای پیلانێکی نێو ده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی و زینده‌گی کردن له نێو ڕووداوهسهختهکانی سێ جه‌نگی سه‌ره‌کی و وێرانکه‌ری ناوچه‌که و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕژێمێکی تۆتالیتاری ، تا ئه‌گاته به‌هه‌ده‌ر دانی ووزه‌یه‌کی گرنگی خه‌باته‌که‌ی له په‌رت بوونی جه‌سته‌ی کوردی و شه‌ڕی ناوخۆدا و چوونه ناو ئه‌زمونی حوکمڕانی ، به‌رده‌وامی پێداوه و تیایدا وه‌کو هێزێکی جه‌ماوه‌ری و نیشتمانی به‌ده‌ر نه‌بووه له هه‌ڵه سیاسیه‌کان و به‌ڵام دواش نه‌که‌وتووه له به‌شداری دروستکردنی مێژوویه‌کدا که هه‌موو هۆکارو ساته وه‌خته‌کانی پێکه‌وه سیاقی زه‌مه‌نیی نه‌شونماو و گۆڕانکاریه‌کانی ئه‌م حیزبه و هه‌روه‌ها ئێستای کوردیان پێکهێناوه. ئه‌گه‌ر ی ن ک وه‌کو هێزێکی سیاسی له نێو هه‌ل و مه‌رجی ڕووداوه‌کاندا شوێن و پێگه‌ی خۆی له نێوان توخمه‌کانی هه‌موو ململانێکاندا کردبێته‌وه ، ئه‌وه‌ش هه‌ڵكشان و داكشان و سه‌رکه‌وتن و شکست‌و هه‌ڵه‌کانی تۆمار کردبێت ، به‌ڵام هێشتا گه‌شتی ی ن ک له سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه که گه‌شتی گه‌ڕانه به‌دوای شوناسێکدا که هه‌مووئه‌ندامانی ژیانی خۆیان پێ به‌خشیوه‌و به‌شێکیان له‌و ڕێیه‌دا نهمریهکیان بۆخۆیان جێهێشتووه و ماڵئاواییان کردووه و هه‌موو ئه‌و نه‌وانه‌ش که هاتوون و دێنه نێو ڕیزی ئه‌م خه‌باته‌وه له دوای ئه‌و مێژووه‌وه هه‌روه‌ک له کۆنگره‌دا بینیمان نه‌وه‌یه‌کن خه‌ون به ئایینده‌یه‌کی دی ئه‌م هێزه‌وه ئه‌بینن . ساته‌کانی پێش کۆنگره‌و داوی کۆنگره ئه‌و ساتانه بوون که چاودێرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌و چه‌ند سه‌د هه‌زار له ئه‌ندام ولایه‌نگرانی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان له ی ن ک ئه‌کرد که دوای سی‌و پێنج ساڵ ، دواجار ئه‌م حیزبه کۆنگره بکاته وێستگه‌یه‌کی کۆتایی گه‌شتی گه‌ڕان به‌دوای شوناسی خۆیدا ، دوای سی‌و پێنج ساڵ ئه‌و حیزبه‌ی که دوای ڕوبارێکی خوێنی به‌هه‌ده‌ر ڕژوای براکوژی و ته‌نها له‌سه‌نگه‌ردا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هێزه سه‌ره‌کیه نه‌یاره‌که‌ی ، کۆنگره لێکدانه‌وه‌یه‌کی لۆژیکیانه‌ی ئه‌و یه‌کبوونه‌ی نێوان یه‌کێتی و دژه‌که‌ی بخاته ڕوو که چۆن دواجارله نێو ڕێککه‌وتنێکی ستراتیژی پیرۆز‌و ده‌ست لێنه‌دراودا یه‌کدگیر بوون ، که کۆنگره‌ش نه‌یتوانی که‌مێک له‌و په‌یمانی عه‌شقه بێ وێنه‌یه‌ی نێوان ئه‌م قابیلو هابیله کاڵ کاته‌وه ، یان له نهێنی ئه‌و عه‌شقه تێبگات که له جه‌نگی له‌ت کردنی جوگرافیای کوردیه‌وه خستنیه نێو که‌ژاوه‌یه‌کی خۆشه‌ویستی وپێکه‌وه ده‌ست له‌ملانێی دولایه‌نه ی ئه‌م جوگرافیایه له حکومه‌ت و په‌رله‌مانێکی تاک و بێ کێشه‌و ناکۆکی له دنیادا . دوای سی‌و پێنج ساڵ چاوه‌ڕوان بووین ئه‌م حیزبه خوێندنه‌وه‌یه‌کی هه‌موو ساته‌کانی خۆی بکات ، به تایبه‌تی پرسیار له جه وههری ماڵئاوایی کردنی هه‌ڤاڵانی ساته‌کانی ته‌نگانه‌و هه‌ڵگرانی مه‌شخه‌ڵانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌م حیزبه . پرسیار له جه‌وهه‌ری هه‌ڵه‌و نوشستیهکانی ، له سه‌رکه‌وتنه‌کانی ، پرسیار له جهوههرو نهێنی ئه‌و ده‌سته‌گه‌ری و باڵباڵێنه‌ی که که‌س هێشتا له بنه‌ما فیکریه‌کانی تێ نهگێشتووه ، ئه‌گه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا بنه‌مایه‌کی فیکریان هه‌بێت ، پرسیار له ڕێگریه‌کانی گواستنه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و هێزه و مهشخهڵانهکهی له نه‌وه‌یه‌که‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌کی دی ، پرسیار له پێناسه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م حیزبه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆچی خێزانی سۆشیال‌دیموکراسی هه‌ڵبژاردووه و زۆر به ئاسانی له په‌یڕه‌وو پرۆگرامدا چه‌سپێنرا له کاتێکدا هێشتا له‌ناو کۆنگره‌دا هه‌بوون له ئاستی سه‌رکردایه‌تیدا پرسیاریان له سۆشیال دیموکراتی بوونی یه‌کێتی ئه‌کرد؟.
بۆیه یادی ی ن ک به یادی کۆنگره‌وه ئه‌به‌ستمه‌وه چونکه کۆنگره شوێنی دووباره له دایک بوونه‌وه‌ی حیزبه وه‌کو هێزێکی نوێ بۆ داهاتوو . شوێنی دیاری کردنه‌وه‌ی هه‌م پێناسه‌و پره‌نسیپه‌کان و هه‌م ستراتیژی حیزبه بۆ داهاتوو . به تایبه‌تی کۆنگره‌ی ی ن ک که‌له قۆناغێکی زۆرتایبهتدا سازکرا که ی ن ک چه‌ندین گۆڕانکاری سیاسی و فیکر ی و ئابوری له نه‌خشه‌ی ناوچه‌که‌و جیهاندا بینی . هه‌ره‌سی چه‌ندین سیسته‌می سیاسی و فیکری بینی که گۆڕانکاری فیکری و پره‌نسیپیان به‌سه‌ر خودی یه‌کێتیشدا هێنا. بۆیه له داوی کۆنگره وه هه‌موو چاوه‌ڕوانی شتێکی ترمان ئه‌کرد ، حیزبێکی دی که له پێشوو نه‌چێت . له‌و چه‌مکه دیالێکتیکیه‌ی هیراکلیتسهوه له په‌ره‌سه‌ندن و داهاتووی خۆی بڕوانێت که ئه‌ڵێت 🙁 تۆ دووجار به هه‌مان ڕووباردا ناپه‌ڕیته‌وه) ، چونکه ئاوی ڕووباره‌که هه‌میشه له ڕه‌وت و گۆڕاندایه. هه‌موو چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان ئه‌کرد که ی ن ک به ئاوێکی پهنگخواردوودا نه‌په‌ڕێته‌وه.
به‌ڵام کۆتایی کۆنگره، کاتێک ده‌روازه‌کانی ته‌لاری هونه‌ر پێوه‌دران ، بێده‌نگیه‌کی پرسیارئامێزی خسته جێگای دوانزه ڕۆژ له جووڵه‌و حه‌ماسه‌تی ئه‌ندامانی کۆنگره‌وه که خه‌ونیان به حیزبێکی دی و دنیایه‌کی نوێی پڕ گۆرانکاری و هه‌ڵسانه‌وه‌و شه‌کانه‌وه‌ی ئاڵای ی ن ک و گه‌ش بوونه‌وه‌ی مهشخهڵانهکهی ئه‌بینی ، که ڕۆژانی کۆنگره هه‌موو به دڵێکی گه‌رم و قوڕگێکی حه‌ماساوی و پڕ جورئه‌تی گۆڕانه‌وه ئه‌یانووته‌وه ، سروودێک که لای هه‌مووان هه‌ڵگری ئایینده‌یه‌کی نوێی ئه‌م حیزبه بوو که لهتاریکستان و شکست و نائومێدیه‌وه مه‌شخه‌ڵی شۆڕشی هه‌ڵگیرساند و به ناوئه‌و هه‌موو قۆناغه سه‌خت و تراژیدیه و ڕووباری خوێنی نه‌وه‌ستاوی هه‌ڤالانی باوه‌ڕو هه‌ڵگری مژده‌ی خه‌ونه‌کانی ئایینده بۆ هه‌موو هه‌ژاران و ڕه‌نجده‌رانی بیر‌و بازوو تێیپه‌ڕاند ، مه‌شخه‌ڵانی شۆڕشێک که ته‌نها هه‌ڵگری خواستی سیاسی و درێژه‌پێدانی هه‌ڵسانه‌وه‌و شۆڕشی میلله‌تێک بۆ ژیانی ئازادانه‌و ئامرازی گوتاری به‌رگری و مانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌بوو له مێژووییهکدا که هه‌میشه پیاده‌ی قڕکردنی ئه‌وی هه‌لگرتووه، به‌ڵکو مه‌شخه‌ڵانی شۆڕشێک بوو که به گڕو بڵێسه‌یه‌کی پڕ هیواوه خرایه ناو ده‌ستی توێژ‌و پێکهاته‌یه‌کی نوێی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی وه‌کو تاکه هێزێکی له‌دایک بوو ی ناو هه‌موو شکسته مێژووییه‌کان و تووڕه له هه‌موو هه‌ره‌سه‌کانی پێکهاته ته‌قلیدی و باوکسالاری و ههرهمیهکان و بچوک کردنه‌وه‌ی تێکڕای خه‌بات و ماف وخه‌ون و خواست و دنیابینی میلله‌تێک له خه‌ونی بچوکی خێل و هۆزو سه‌رکرده‌یه‌کی کۆیله‌ی نێو خیتابێکی سنوورداری ناوچه‌و بسته زه‌ویه‌کی گه‌مارۆ دراودا . به‌ڵێ هه‌ڵگریساندنی مه‌شخه‌ڵانی ی ن ک ، هه‌ڵگیرسانی شۆڕش بوو له ناوخودی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وهێزانه‌ی که تاکه به‌رجه‌سته‌که‌ری ئه‌و په‌یامه‌ن ، پێش ئه‌وه‌ی شۆڕش بێت بۆ به‌رگری کردن له مانه‌وه‌و ئایینده‌ی میلله‌تێک له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌کاندا ، شۆڕشی نوێ ، په‌یامی ڕاماڵینی هه‌ڕه‌شه ناوخۆییه‌کانی کرده ستراتیژی لێدانی ڕاسته‌وخۆی هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌کیه‌کان.
ئێستاش هه‌مان پرسیاره سه‌ره‌کیه‌کان لای نه‌وه‌یه‌ک له هێزی چالاک و بزوێنه‌ری ی ن ک وه‌کو خۆیان ماون و ئێستاش نه‌وه‌یه‌ک پرسیاری یه‌کێتی بوون له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وا جه‌نجاڵی کوردیداو گرنگی په‌یامه‌کانی ئه‌کات ، ئێستاش نه‌وه‌یه‌ک ئه‌پرسێت که له نێوان گروهێکی سه‌رکردایه‌تی بێباکی نێو ئه‌م ڕووداوانه‌و سه‌رگه‌رمی گۆڕینه‌وه‌ی سیاسه‌ت به دنیای بیزنس و دڵخۆش به مانه‌وه‌ی خۆی له نێو گه‌مه ستراتیژیه‌کاندا، چاره‌نووسی ئه‌م هێزه به‌ره‌و کوێ ئه‌ڕوات ؟ له دنیایه‌کدا که پێویسته حیزب ئامرازی به‌رگریکار و به‌رجه‌سته‌ی خواسته‌کانی ئه‌وان بێت.
کۆنگره هه‌ڤاڵانی بیر‌و بازووی خسته‌وه ناو دنیای خه‌ونه‌کان و، هیواکانیان به بێده‌نگی سپێردرانه‌وه و بێ ئه‌وه‌ی باوکێکی به‌خشنده به یه‌کچاو سه‌یری هه‌موو ئه‌ندامان بکات و بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک سه‌ری له‌وه سوڕ بمێنێ که مرۆڤ له نێوان ئه‌و هه‌مو کاندیده باش و لێ هاتووانه‌دا نه‌زانێت ده‌نگ به کێ بدات ، له پرۆسه‌یه‌کی باش گرێچنراوودا ده‌نگه‌کانی کۆنگره جارێکی تر به‌سه‌ر براکانی خوێندا دابه‌شکرانه‌وه ، هه‌ڤاڵانی چاو له ئایینده‌ی تهماویش ، بێ هوده له بیروباوه‌ڕێک که ژیان وته‌مه‌نی خۆیان ته‌سلیمی قه‌ده‌ری نادیاری کرد ، هه‌میشه هه‌ر له خه‌ونه‌کانی خۆیاندا یۆتۆپیا سه‌وزیان بهتنیشت ته‌لاری به شوورا ده‌وره دراوی پیاوانی کار‌و سیاسه‌تمه‌دارانی برایانی خوێنه‌وه + بنیات ئه‌نێن.
نه‌وه‌یه‌ک له مناڵانی خانووه قوڕه‌کان ، هه‌ڵگرانی برینی سه‌ختی ئه‌نفال و بێ ده‌ره‌تان وڕه‌نجده‌ران و هه‌ژارانی ماڵی تاریک و برسی ، که به هیواوه قه‌ده‌ری خۆیان خسته ناو ئه‌و ده‌سته‌ی گوڵی سوور‌و گوڵه گه‌نمی له‌گه‌ڵ مهشخهڵاندا به‌رز کردۆته‌وه ، هێشتا له تاریکی و له‌ودیو تروسکه‌ی چراکانیانهوه هه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن ساتێک مه‌شخه‌ڵانی شۆڕشی نوێ و هیوای ڕه‌نجده‌ران و هه‌ژاران ، ماڵی برسی و تاریکیان ڕۆشن بکاته‌وه. نه‌وه‌یه‌ک بێ هیوا ماوه‌ته‌وه که ژیانی خۆی به‌خشی به ئایندهی باوه‌ڕو قه‌ده‌ری خۆی دایه ئه‌ودێڕه هۆنراوانه‌ی ( موزه‌فه‌ر نه‌واب) که ئه‌ڵێت :
حیزب دایکی مناڵێکه بێ دایکه
حیزب باوکی مناڵێکه بێ باوکه
حیزب لانکه‌ی مناڵێکه بێ لانکه
به‌ڵام دواجار نه‌وه‌یه‌ک له‌و خه‌ونه بێ‌دار ئه‌بێته‌وه‌و له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی لایلایه‌یه‌ک تێ ئه‌گات که حیزب باوکی ئه‌م نه‌بووه‌و که حیزب خیانه‌ت و فێڵی له نه‌وه‌کانی خۆی کرد و که حیزب به یه‌ک چاو سه‌یری کوڕه‌کانی خۆی نه‌کرد . حیزب په‌یمانێکی فاوستیانهی نێوان براکانی خوێن بوو ، په‌یمانێکی نهێنی که ته‌نها ئه‌وان له به‌ندو بڕیار‌و داهاتووی تێ ئه‌گه‌ن . په‌یمانێکی ئاکار که له‌دوای پلینیۆمه‌وه له ئیمزاکانی خۆی یاخی بووه ، که‌سیش نازانێت په‌یمانه‌که له چ ئهرشیفێکدا سه‌رنگوم کرا.
گرفتێکی سه‌ره‌کی ی ن ک له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه تا ئه‌م ساته به‌ده‌ر له‌وه‌ی که ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌سه‌ر پره‌نسیپ و ئایدیۆلۆژیا خۆی ڕێکخستووه ، بریتیه له‌وه‌ی که له نێوان گومانێکی دوو لایه‌نه‌دا ئه‌ژی له نێوان خواستی ئایدیۆلۆژی و پیاده‌کردنی سیاسه‌ت له واقیع و بونیادی ڕێکخراوه‌ییدا ، گومانێک له‌نێوان بنکه‌یه‌کی هه‌ره فراوانی حیزب له ئه‌ندامان که هه‌میشه په‌نا بۆ پره‌نسیپه‌کان ئه‌باته‌وه بۆ پاراستن وهێشتنهوی حیزب به‌و شوناسه ئایدیۆلۆژیه‌وه ، له‌به‌رامبه‌ر سهرکردایهتیهکدا که تا دێت له ساته‌کانی پیاده کردنی سیاسه‌ت و پاساو بۆ هێنانه‌وه‌ی له‌و شوێنه‌دا که پێگه‌کانی ئه‌و بپارێزێت ، خۆی له‌پره‌نسیپ و پێناسی ئه‌م حیزبه دوور ئه‌خاته‌وه. هه‌روه‌ها گرفتی گومانێک که په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌ی له لایه‌که‌وه نێوان خودی ڕابه‌رانی ئه‌م حیزبه‌و له‌لایه‌کی دیه‌وه نێوان ڕابه‌ران و بنکه‌ی حیزب‌دا کردۆته بنه‌مای ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه ناوخۆییه‌ی نێو حیزب که دواجارڕۆژگارو مێژووه‌کانی و هه‌موو جوڵه‌یه‌کی به نهێنی و گومانه‌کان سپاردووه . مێژوویه‌ک که په‌یوه‌ندیه‌کانی ناو فۆرمێک ئاشکرا ئه‌کات که تیایدا گومان سه‌رچاوه‌ی به‌ستن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌یمانه‌کان ، لێکجیابوونهوهو دهستهگهریهکانی بووه به‌ده‌رله جیاوازی فیکری .
کێشه‌ی گومان وترس له هه‌موو هه‌نگاوێک به‌ره‌و گۆڕانکاری سه‌رکردایه‌تیه‌کی داخراو به‌سه‌ر خۆیدا له نێو پێکهاته‌یه‌کی چنراو به په‌یوه‌ندی په‌نهان و نهێنی که هێشتا به لۆژیکی خه‌باتی نهێنی کار ئه‌کات ، به جیا به‌رامبه‌ر بنکه‌یه‌کی فراوانی جه‌ماوه‌رو ئه ندامان ڕاگرتووه که بۆ ئه‌وان حیزب ئه‌بێت له قۆزاغه نهێنیه‌کان هاتبێه ده‌رێ و له ناو پرۆسه ئاشکرا‌کانی پێکدادانی شارستانیانه‌ی سیاسی ودموکراسیدا نماییشی خۆی بکات . چیدی نابێت که حیزب له ساتێکدا وه‌کو فۆرمێکی مۆدێرن خۆی بۆ ده‌ره‌وه ئاشکرا ئه‌کات ، به‌ڵام له ناوه‌وه‌ی خۆیدا فۆرمێکی داخراو‌و نهێنی ئامێزی په‌یوه‌ندی گومانههڵگری نێوان هه‌ڤاڵه‌کانی بێت. ئه‌م ئیشکالیه‌ته سه‌ره‌کیه‌یه که وای کردووه سه‌رکردایه‌تی و بنکه‌ی ی ن ک له په‌راوێزی یهکدیدابژین و ترس وگومان په‌یوه‌ندیه‌کانیان ڕێک بخات که واله حیزبێک ئه‌کات له مێژووی سی وشه‌ش ساڵ ته‌مه‌نیدا ته‌نها سێ کۆنگره ببه‌ستێت. گومان له هه‌ڵگرتنی ئه‌و پێناسه‌و په‌یامه فیکریه‌ی که ئه‌وه‌نده‌ی حیزب بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی وه‌کو حیزبێکی چۆنایه‌تی و به‌شێک له پرۆسه‌ی مۆدێرنیته نماییش ئه‌کات هێنده زیاتر له‌ناوه له پاڵ ترسی حیزبێک له ده‌سبه‌ردار بوونی چه‌ندایه‌تی به‌گومانه له‌وه‌ی که په‌یامه‌که‌ی خۆی که خواستی سۆشیال دیومکراتیه بتوانێت ئه‌و هێزه چهندایهتیهی بۆکۆبکاتهوهو به یه‌کێک له هێزه جه‌ماوه‌ری و شۆڕشگێریه‌کان بیهێڵێته‌وه . بۆیه قوربابی به‌و هێزه نوێیانه‌ی نیو کۆمه‌ڵگه ئه‌دات که چۆنایه‌تی پێ ئهبهخشنو به نادڵنیاییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌کات ، له‌پێناوی په‌نا بردنه‌وه به‌ر ئه‌و هێزانه‌ی که زیاتر دڵنیایی چه‌ندایه‌تی به‌م حیزبه ئه‌به‌خشێت وه‌کو خزمان و خێڵ و ناوچه‌و که‌سانی پیاو ماقوڵ و سه‌رانی جه‌نگ ، که‌لێره‌وه هێزێکی به‌رفراوان و چالاک و خاوه‌ن تێڕوانینی نوێ له نا و حیزب‌دا په‌رواێز ئه‌خات . ئه‌م گومان وله یهکدڵنیا نه‌بوونه له‌نێوان سه‌رکرادیه‌تی و بنکه‌که‌یدا هۆکاری ئه‌وه‌یه که تا ئێستا سه‌رکرادیه‌تی گومانی هه‌یه که به بێ ترس ئایینده‌ی ئه‌م حیزبه‌و رابه‌رایه‌تیه‌که‌ی بۆ ئه‌و نه‌وه‌یه جێ بهێلێت که خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌م حیزبه له‌سه‌ر بنه‌مای چۆنایه‌تی و فیکر بنیات بنێته‌وه . بۆیه بریاری داوه ئه‌م نه‌وه یه له‌ناو حیزب‌دا پیر بکات بێ ئه‌وه‌ی بهێلێت ده‌ستێکی له به‌رزکردنه‌وه‌ی ئالای ئه‌م حیزبه‌دا هه‌بێت و بێ ئه‌وه‌ی بهێلێت بوارێکی بڕیار دانی بۆ بکاته‌وه‌و له خۆی بدوێت یان ببێته به‌شێک له‌و فۆرمه داخراوه‌ی برایانی خوێن به‌رجسته‌ی فیعلی حیزبی پێ ئه‌که‌ن که بڕیاری داوه سه‌رکردایه‌تیه‌ک که له جهنگو خه‌باتدا فێری سیاسه‌ت بووه به‌و داخراویه بمێنێته‌وه‌و بنکه‌یه‌کیش که هێزی سه‌ره‌کی ئه‌م حیزبه‌یه ههرقهدهری به قاعیدهیی مانه‌وه‌ی تا پیربوونی بۆ بمێنێته‌وه .
له ڕۆژانی کۆنگره‌دا نه‌وه‌یه‌ک به حه‌ماسه‌ته‌وه له خولیای پێکهێنانه‌وه‌ی شوناسی یه‌کێتیدا بوو که سه‌روه‌ریه‌کانی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه ، له پاڵ بێباکی سهرکردایهتیهکدا که پرسیاری له هیچ نه ئه‌کرد ، نه‌وه‌یه‌ک به پرسیار کردن له ئایندهی ئه‌م حیزبه‌و خوێندنه‌وه‌ی ڕابووردوویی و گهڕآن به‌دوای هۆکاره‌کانی شکست و هه‌ڵه‌کانی که به‌شێکی جه‌ماوه‌ریان له ی ن ک ڕه‌نجان خه‌مخۆری خۆی له بێباکی سه‌رکردایه‌تیه‌ک جیاکردوه که ده‌رگای له‌هه‌موو لێپرسینه‌وه‌و ڕه‌خنه زاتیه‌کان داخست و خواستی نه‌بوو که‌س سه‌رزه‌نشت بکرێت . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌وه‌یه‌ک خواستی ئه‌وه‌ی هه‌بوو دیالۆگێکی هێمنانه وههڤالانه له گه‌ڵ براکانی خوێنی ئه‌م حیزبه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای پێکه‌وه به‌شداری کردنی بڕیار بخاته گه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌وان خواستی دیالۆگیان نه‌بوو ، دواجار حیزب براکانی خوێن و تفه‌نگه‌کانی ڕۆژی ته‌نگانه‌و پیاوانی جه‌نگی کرده‌وه پێشڕه‌وی خۆیی و قه‌ڵه‌مه‌کانی خه‌فه کرد‌و خواستی نه‌وه‌یه‌کی بیر‌و باوه‌ڕی کرده قوربانی سه‌رکرده‌کانی بنیاتنه‌ری ته‌لارو کۆمپانیاکان . کۆنگره یه‌کێتی به حیزبێکی گوماناوی له پرۆسه‌یه‌ک هێنایه ده‌رێ که تیایدا ئیتر نه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی گه‌مه‌کان ، دوای دابه‌ش کردنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن له نێوان براکانی خوێن که جه‌وهه‌ری ناکۆکیه‌کانیان به‌شکردنی پۆست و ده‌سه‌ڵات بوو ، به خستنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شێک نه بوون له‌و گه‌مه‌ی ناکۆکی و حازرکردنی لیستانه ، پرسیار ئه‌کات ، ئایا حیزبێک له نێو مانه‌وه‌ی ئه‌و ململانێ ناوخۆییانه‌ی خۆیدا و ده‌وره دراو به کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری و سه‌رهه‌ڵدانی هێزی نوێ و نه‌وه‌ی نوێ و جه‌ماوه‌رێک که تا دێت له نائاماده‌یی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانیدا توڕه‌تر ئه‌بێت، چۆن ئه‌توانیت ئایینده‌یه‌کی گه‌ش تر بۆ خۆی ببینێته‌وه ؟ حیزبێک که هه‌ندیک له‌سه‌رکرده‌کانی گومانیان له سۆشیال دیموکراسی بوونی یه‌کیتی هه‌بیت و بۆ ئه‌وان حیزب ته‌نها ئامرازێکی ده‌سه‌ڵات و وپله و پایه بێت ، به‌ده‌ر له وه‌ی که هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیایه‌ک بێت ، چۆن ئه‌توانێت باوه‌ش بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو بکاته‌وه له کاتێکدا هه‌ڤاڵانی خۆی له نوێنه‌رانی ئه‌و نه‌وه‌یه فڕێ دایه ده‌روه‌ی هه‌موو گهمهکانیهوهو په‌راوێزی خست؟ نه‌وه‌یه‌ک پرسیار ئه‌کات که چۆن حیزبێک بێ کێشه له کۆنگره‌دا شوناسی سۆشیال دیموکراسی هه‌ڵبژارد ، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردن ودیاری کردنی ڕابهرهکانیدا ئه‌و شوناسه‌ی ڕه‌تکرده‌وه‌و ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه ئێستاش له ناو ئه‌و فه‌زا کۆمه‌ڵایه‌تی و پێگانه‌ی که ئه‌بنه سه‌رمایه‌و هێزی بیر‌و بازوی ئه‌م چه‌مکه ، ده‌ستبه‌رداری ببێت ؟ یه‌کێک له سه‌رکرده دیاره‌کانی پارتی سۆشیالیستی فه‌ره‌نسا ئه‌ڵێت : ( ناکرێت پارتێکی سۆشیال دیموکرات له لایه‌ن بیزنزمانهکانهوه سه‌رکردایه‌تی بکرێت ) ، چه‌ند جارێکیش له جه‌ندین سه‌رکرده‌ی کوردمان بیستووه ، له‌وانه‌ش هه‌ڤاڵانی سه‌رکرده‌ی ی ن ک که خۆشحاڵن به‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی له کوردستاندا ڕوویداوه‌و ئێستا خۆشبه‌ختانه چه‌ندین ملیاردێرمان هه‌یه. ئه‌گه‌ر له‌نێو ئه‌و ملیاردێرانهدا هه‌ڤاڵانی خۆمانی تێدا بێت ، ئه‌وا باشتر بوو که ملیاره‌کان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خه‌ڵک و ڕابه‌رایه‌تی ئه‌و حیزبه بکه‌نه‌وه خولیا‌و خه‌باتی خۆیان به‌ره‌و به‌دیهێنانی پره‌نسیپه‌کانی دادپه‌روه‌ری ئابوری وکۆمه‌ڵایه‌تی . ئه‌گه‌ر نا ، ئه‌وا ئه‌یانتوانی ملیاره‌کان له نێوان براکانی خوێندا بپارێزن و ڕێگه بۆ هه‌ڤاڵانی بیر‌و باوه‌ڕ واڵا که‌ن مه‌شخه‌ڵانی ئه‌م حیزبه بگه‌شێننه‌وه که لێشاوی جه‌ماوه‌رێکه هێشتا به‌و حه‌ماسه‌ته‌وه له که‌رنه‌ڤاڵی وه‌فادا ئه‌و دروشمه نوێ ئه‌کاته‌وه که دوای سی و شه‌ش ساڵ تێگه‌ییشتووه که ناکرێت ی ن ک له‌سه‌ر دروشمه حه‌ماسی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کان پێناسه بکرێته‌وه. ناتوانێت ته‌نها له ڕێگه‌ی دروشمه‌کانه‌وه په‌نا بۆ هێزی ڕه‌نجده‌رانی بیر‌و بازوو بباته‌وه به بێ به‌خته‌وه‌رکردنی ئه‌و هێزه وبه‌دیهێنانی خواسته‌کانی .
ئایا دوای سی و شه‌ش ساڵ ی ن ک له مێژووی سه‌روه‌ریه‌کانی پێشوویدا ئه‌ژی ، یان له ئێستادا له که‌رنه‌ڤاڵی ئه‌و جه‌ماوه‌ره هێشتا وهفادارهوهی به‌ره‌و داهاتووئهڕوانێت ؟ ئایا ئه‌م حیزبه بۆته په‌یمانی خۆویستی نێوان ئه‌ندامانی خاوه‌ن یه‌ک بیر‌و باوه‌ڕ، یان ته‌نها وه‌کو په‌یمانی نهێنی نێوان براکانی خوێن ماوه‌ته‌وه ؟
به‌ده‌ر له‌و ترسه‌ی که داوجار له یه‌کێتی نیشتمانی نۆکان جێبمێنێت ، که ئه‌ویش پێکهاته‌یه‌کی هه‌ره مه‌زن و زه‌به‌للاحی نێوان براکانی خوێنه که ئه‌شێت ئه‌وه بهێنێت هه‌موو نه‌وه‌کانی دی بکرێته قوربانی ، هێشتا نه‌وه‌یه‌ک له که‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ریدا ئومێدی گه‌ڕانه‌وه‌ی مانایه‌کی به‌م حیزبه نماییش کرده‌وه .
هێشتا زیندوویی و حه‌ماسه‌ت لای جه‌ماوه‌ری ی ن ک ئاماده‌یه ، مهشخهڵانهکهی به گوڕ‌و تێنه‌وه هێشتاله ده‌ستی ئه‌واندایه ، ئه‌وان به که‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری ئه‌ڵێن هێشتا ی ن ک گه‌وره‌و زیندووه ، به‌ڵام ئایا هه‌مان ی ن ک لای ڕابه‌ره‌کانی گه‌وه‌ره‌و زیندووه ؟ پریسیارهکه ئه‌مه‌یه.
+ ( براکانی خوێن ، ناونیشانی فلیمێکی ئه‌مه‌ریکی – ئیتاڵیه که باسی کۆمه‌ڵه که‌سێک ئه‌کات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز خیانه‌ت له یه‌کدی نه‌که‌ن ، ئه‌بێت هه‌ریه‌که‌یان دڵۆپێک خوێنی یه‌کدی بخۆن و به‌وه په‌یمانێكی برایه‌تی ئیمزابکه‌ن)