
ریپۆرتاژێک سه‌باره‌ت به که‌مپی په‌نابه‌ران له ئوسترالیا
كه‌مپی ڤیلاهوود یه‌كێكه له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران ئوسترالیا كه تێیدا زیاتر له 500 په‌نابه‌ری به‌ڕه‌گه‌ز كورد‌و عێراقی و ئێرانی بۆ كاتێكی نادیار له چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتیدان.
په‌نابه‌رانی كورد له كه‌مپی ڤیلاهوودی ئوسترالیا نیگه‌رانن له مامه‌ڵه‌ی به‌رپرسانی كه‌مپه‌كه‌یان:
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری كوردی ئه‌و كه‌مپه په‌نابه‌ران نیگه‌رانی خۆیان ده‌بڕی به‌رامبه‌ر به مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رپرسانی كه‌مپه‌كه‌یان و وتیان به‌رپرسانی كه‌مپه‌كه نازانن كوردستان له كوایه له‌سه‌ر نه‌خشه و تاوانباریان كردن به‌وه‌ی كه ئاماده‌نین گوێ له كێشه‌كانیان بگرن .
په‌نابه‌رێكی كورد ووتی ” ساڵێك و دوومانگه له‌ناو ئه‌م كه‌مپه‌م و قه‌د نه‌متوانیوه له 20 ده‌قیقه زیاتر له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌م دانیشم ”
یه‌كێكی تر له‌و په‌نابه‌رانه كه ئێستا له‌ژێرچاودێری پزیشكیدایه به‌هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشی خه‌مۆكی له‌و كه‌مپه‌دا ووتی ” هه‌ست ده‌كه‌م هۆشم له ده‌ستداوه . ئه‌مڕۆ سێ جار مۆبایله‌كه‌م خستۆته ناو سه‌لاجه‌ی كه‌مپه‌كه‌وه و خۆشم نازانم چی ئه‌كه‌م ”
په‌نابه‌رێكی عێراقی خۆی ده‌كوژێت :
ماوه‌ی هه‌شت مانگ به‌سه‌ر كاره‌ساتی خۆكوشتنی په‌نابه‌رێكی عێراقی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب به‌ناوی ئه‌حمد ئه‌لعه‌قه‌بیدا تێپه‌ڕیووه و تا ئێستا حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته ئاماده نیه هیچ لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه بدات.
ئه‌حمد ئه‌لعه‌قه‌بی ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقیه بوو كه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوودا به په‌تێك له یه‌كێك له گه‌رماوه‌كانی كه‌مپه‌كه‌دا خۆی خنكاند له پاش بێئومێدبوونی له وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی له‌و ووڵاته .
به‌پێی شایه‌تحاڵه‌كانی ڕووداوه‌كه پاسه‌وانه‌كانی كه‌مپه‌كه نه‌یانتوانیووه گیانی ئه‌و كه‌سه له مردن ڕزگاربكه‌ن و تووشی جۆرێك له شڵه‌ژان بوون كاتێك ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌وه‌ی په‌نابه‌رێك ده‌یه‌وێت خۆی بكوژێت.
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی كه‌مپه‌كه ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام شایه‌تحاڵێك ووتی كه ئه‌وان ناچاربوون چه‌رخی ده‌ستی بچوك به‌كاربهێنن بۆ قرتاندنی ئه‌و په‌ته‌ی ئه‌حمه‌د خۆی پێهه‌ڵواسیبوو به‌ڵام دواجار هه‌رنیانتوانی گیانی له مردن ڕزگاربكه‌ن.
سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی كه‌مپی ڤیالاهوود ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ن كه‌به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی گه‌شتونه‌ته ئه‌و ووڵاته.
تازه‌ترین رێوشوێنی حكومه‌تی ئوسترلیا سه‌باره‌ت به كۆچی نایاسایی :
مانگی ڕابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا جولیا گیلارد ڕایگه‌یاند كه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه به به‌له‌م ده‌گه‌نه ئاوه‌كانی ئوسترالیا ده‌گوازرێنه‌وه بۆ مالیزیا.
وه‌زیری ناوخۆی ئوسترالیا برێندان ئۆكۆنۆر رایگه‌یاند كه ئه‌م بڕیاره په‌یامێكی ڕوون و ئاشكرایه بۆ په‌نابه‌ران و قاچاخچیه‌كانیش.
برێندان ئۆكۆنۆر ووتی ” ئه‌كه‌ر پلانی ئه‌وه‌ت هه‌بێت به‌به‌له‌م بگه‌یته ئوسترالیا و داوای مافی په‌نابه‌رێتی بكه‌یت ئه‌وا ده‌گیرێیت و ڕه‌وانه‌ی مالیزیا ده‌كرێیت . ئه‌گه‌ر په‌نابه‌رێكی ڕاسته‌قینه نه‌بیت ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه هه‌رگیز ئوسترالیا نا‌بینیت و ڕه‌وانه‌ی وولاته‌كه‌ی خۆت ده‌كرێیته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌نابه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌ش بیت هێشتا گرنتی ئه‌وه نیه كه مافی په‌نابه‌رێتی وه‌ربگریت و له‌وانه‌یه بنێردرێیت بۆ ووڵاتێك كه بیه‌وێت وه‌رتبگرێت وه‌ك په‌نابه‌ر”
ئه‌م بڕیاره ، حكومه‌تی ئوسترالیا ده‌ست ده‌كات به داخستنی كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌رانی و قوناغ به قۆناغ ڕه‌وانه‌ی مالیزیایان ده‌كات و له‌وێوه چاره‌نوسیان دیاری ده‌كرێت. ئه‌م سیاسته نوێه‌ی حكومه‌تی ئوسترالیا به توندی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی تابیه‌ت به مافی مرۆڤ به گشتی و مافی په‌نابه‌ران به تایبه‌تیه‌وه ئیدانه كرا‌و له ناویاندا ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند كه حكومه‌تی ئوسترالیا به‌و سیاسه‌ته نوێیه‌ی ژیان و چاره‌نوسی ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه چونكه مالیزیا ئه‌ندامی ڕێكه‌وتنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی مافی په‌نابه‌ران نییه‌و هپچ چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی نیه كه زامنی پاراستنی مافی په‌نتبه‌ران بكات له‌و ووڵاته. به‌پێی ئاماره فه‌رممیه‌كانی ئوسترالیا زیاتر له 500 په‌نابه‌ری كورد و زیاتر له 500 تری به ڕه‌گه‌ز عێراقی له ئێستادا له كه‌مپه‌كانی ئوسترالیا له چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی مافه په‌نابه‌رێتیدا ژیانێكی سه‌خت به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئه‌م ڕێوشوێنه تازه‌یه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر كێشه‌كانیان ئاڵۆزتر ده‌كات.
سه‌رچاوه : ئاژانسی فرانس پرێس ، كه‌ناڵی ABC news ی ئوسترالیا ، رۆیته‌رز
په‌نابه‌ران له كاتی مانگرتنیان له كه‌مپی ڤیلاهوود له ئوسترالیا