Skip to Content

Friday, September 13th, 2024
رێژنه‌ …. مارف عومه‌ر گوڵ

رێژنه‌ …. مارف عومه‌ر گوڵ

Closed
by June 18, 2011 ئەدەب

ته‌مه‌ن پشكۆیه‌كی ئاڵه‌و
زه‌مین كوانوویه‌كی پڕ خۆڵه‌مێش
قه‌قنه‌سێكی لانه‌وازم
چاوم بۆته‌ په‌ڵه‌ هه‌وری
پڕ گریانی جیهانی ئێش !
     *     *        *
له‌بوونمه‌وه‌ ،
هه‌نگاو هه‌نگاو زوو كه‌وتمه‌ رێ‌
به‌ره‌و دونیای دارستانی هه‌میشه‌ به‌هاری ته‌مه‌ن
پایز گه‌ڵام ده‌كرده‌ كراسی به‌رم
لق و پۆپی داوه‌ریوی به‌ر ره‌شه‌بام
بۆ شه‌وانی باوبۆرانی نه‌هامه‌تی ی كۆكرده‌وه‌
به‌سه‌ر شه‌خته‌ی زستانا من ،
ده‌ستم به‌چڵی بڕواوه‌ ده‌گرت.
په‌ڕیمه‌وه‌ ،
به‌سه‌ر ترسی كه‌نده‌ڵانی داته‌ پیوی رێگه‌وبانا ، په‌ڕیمه‌وه‌
به‌سه‌ر چه‌می خوڕی دامێن چیای سه‌ختی به‌فرستانا ، په‌ڕیمه‌وه‌
به‌بێ‌ چه‌تر له‌به‌ر ته‌رزه‌ی له‌ناكاوی ئێوارانا ،
ته‌كان ته‌كان به‌رێوه‌ بووم
بۆ تۆزێ‌ خه‌و ، له‌به‌ر كزه‌ی كشاوی سه‌ر شه‌خته‌به‌ندا
وچان وچان به‌ پێوه‌ بووم !
له‌ ناخمدا ، تێرو ته‌سه‌ل .. به‌هه‌شتێكی به‌رین بوو دڵ
له‌ ناخمدا ، زه‌حمه‌ت كارێكی ئاسان بوو.
كه‌ ده‌مڕوانی ، ده‌ورو به‌رم به‌مروه‌ت و چاكه‌ خوازبوون
مه‌ینه‌ت به‌رچاوی نه‌گرتم ،
ئومێد چرایه‌كی گه‌ش بوو به‌ده‌ستمه‌وه‌ !
aده‌ستی رق و كینه‌ و شه‌ڕهات !!
به‌ نێوانی دڵی گه‌شی هه‌ردوكماندا دزه‌ی كردو ،
هێشتا یه‌كه‌م ساڵه‌ی جه‌ژنی له‌ دایك بوونی رێژنه‌ بوو
ئه‌تمۆسفێری خه‌میش ته‌می به‌بنمیچی ،
ماڵی رووت و هه‌ژارمدا راكێشابوو ..
جارێكی تر من مۆمێكم دانه‌گیرسان له‌ جه‌ژنی له‌ دایكبووندا ،
ئیتر رێژنه‌ی خۆشه‌ویستی ی به‌ كه‌لێنی ناكۆكیدا كه‌وته‌ خوارێ‌ ،
كه‌وته‌ خوارێ‌ و به‌ داوێنی ژیانه‌وه‌ گیرسایه‌وه‌
ئیتر دڵم به‌سه‌ر جه‌سته‌ی گڕ گرتوومدا بۆ هه‌میشه‌ گریایه‌وه‌ !

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.