دوای 12ی حوزه‌یران
ده‌خوازم ئه‌وه‌ی (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان)ی سه‌رۆكی په‌كه‌كه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان گوتی، ته‌نها فشاری هه‌ڵبژاردنه‌كان بێت و هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه نه‌بێت، ئۆجه‌لان گوتبووی: ئه‌گه‌ر سێ رۆژ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، (ئاكه‌په) بڕیاری كۆتایی نه‌دات بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد، ئه‌وا جه‌نگێكی گه‌وره ده‌قه‌ومێ.
له مێژووی دروستبوونی (په‌كه‌كه)وه جه‌نگی گه‌وره زۆر قه‌وماون و تا ئێستا زیاتر له چل هه‌زار كه‌س له جه‌نگه‌كانی نێوان په‌كه‌كه و حكومه‌تی توركیا كوژراون، كه‌چی ئه‌م جه‌نگانه نه‌یانتوانیوه به‌قه‌ده‌ر ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی (كه كورد زیاتر خه‌باتی مه‌ده‌نی كردووه) ده‌سكه‌وت بۆ كورد له توركیا به‌ده‌ست بێنن، كه‌واته به هه‌موو پێوه‌ر و لۆژیكێك جه‌نگ ده‌رئه‌نجامی باشی نابێت. ئێستا كوردانی توركیا له‌بارودۆخێكی زۆر باشتر دان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوو، (به‌ده‌په) یه‌كێكه له‌و پارته به‌هێز و جه‌ماوه‌رییانه‌ی توانیویه‌تی عاقڵانه پرسی كورد به‌ره‌وپێش ببات، هه‌روه‌ها كاندیده‌كانی ئه‌م پارته كه‌سایه‌تی زۆر به‌هێز و كاریگه‌ر و دیارن له‌وانه: ئه‌حمه‌د تورك و له‌یلا زانا و گولتان كشه‌ناك و سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و سه‌باحه‌ت تونجه‌ل و…هی تر، كه هه‌م خه‌ڵكی كورد بڕوایان پێده‌كه‌ن (به‌تایبه‌تیش كاریگه‌رییان هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كوردانه‌ی له ناو ئاكه‌په كاریان كردووه) هه‌م وه‌كو دبلۆماتكاریش ده‌توانن له ناو په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستكه‌وتی به‌رچاو بۆ كورد به ده‌ست بێنن.
له لایه‌كی دیكه.. سه‌ره‌ڕای ئه‌و لێدوانه توندانه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆكی ئاكه‌په له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كه گوتبووی: “ئه‌گه‌ر سه‌رده‌می ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لان من له ده‌سه‌ڵات بام له‌سێداره‌م ده‌دا”. یان هه‌ندێ له قسه‌كانی دیكه‌ی.. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاو بێت كه پرۆژه‌ی كرانه‌وه‌ی به‌رووی كورد له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ردۆگان و حكومه‌ته‌كه‌ی ئاكه‌په هاته كایه‌وه و هیچ كات كورد ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا نه‌یتوانیوه به ئازادی بجوڵێته‌وه، ئه‌و قسانه‌ی ئه‌ردۆگانیش جگه له پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن شتێكی دیكه نییه، وه‌ك چۆن كورده‌كانیش به هه‌مانشێوه هێرشی تووند ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌ردۆگان و پارته‌كه‌ی.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی ئاكه‌په بۆ كورد كراوه، له هیچ كاتێكی دیكه‌دا نه‌كراوه، واش باشتره كورده‌كان مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌رم و دبلۆماسییانه له‌گه‌ڵ ئاكه‌په بكه‌ن، ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك، له‌وانه، یه‌كه‌م: ئاكه‌په زیاتر له هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی توركیا ئاماده‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد نیشان داوه، دووه‌م: ئه‌وه یه‌كلا بۆته‌وه كه ئاكه‌په جارێكی دیكه به ته‌نیا حكومه‌ت پێكدێنێ و ده‌بێته‌وه ده‌سه‌ڵاتداری توركیا، سێیه‌م: ئاكه‌په ناتوانێ دوو له‌سه‌ر سێی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بێنێ كه بۆ گۆڕینی ده‌ستوور پێویستیه‌تی و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن ئه‌م پارته، بۆیه پێویستی به لایه‌نێكی دیكه ده‌بێت تا ده‌نگه‌كانی بۆ ته‌واو بكات، كوردیش بۆ ئه‌و، له لایه‌نه‌كانی دیكه باشتره و له‌مه‌شه‌وه كورد ده‌توانێ ئه‌مه بكاته ده‌رفه‌تێك بۆ سه‌پاندنی هه‌ندێك له داواكارییه‌كانی.
sangarzrary@gmail.com