دهرگـاکـان ….. فـازیـل شه‌وڕۆ
لـه نـاو دارستانێک ده‌رگـا،
چـاوبهستراو ،
تێدهڕوانم:
نا ، له ده‌رگای عێشق ناده‌م
که‌لکی سووتـانم نـه‌مـاوه.
ناچمه به‌رده‌رگای مـهیخانه،
گۆزه ده‌ستی
له گۆزه‌ی دڵم به‌رداوه.
مزگه‌ووت، حـهرامه له که‌سێ
خوا به‌به‌ر به‌ردانی دابێ.
تهکییهش مه‌کانی نه‌فسێکه
له ژووانی مه‌مکان تۆرابێ.
– ده‌رگای دیوه‌خانی پـاشا؟
نه‌ء ، په‌نجه‌می پێناکه‌وێ،
ده‌ستم ڕه‌نگی( لیره) بگرێ
نـاوم ڕه‌ش ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێ.
– به‌هه‌شت؟
قه‌ڵاێکی سه‌ختی بڵند،
به‌بێ ده‌رگا،
بۆ شاعیرێ، پشت له خودا.
له لای راسته‌م:
دهروازهێکی جه‌هه‌نه‌م،
چ خێرێکه،
له جه‌هه‌نه‌م بۆ جه‌هه‌نه‌م!
له لای چه‌په‌م:
شیشه – ریزی زیندانێکه،
تو ویژدانتان ،
زیندان بووه
بچیته باوه‌شی زیندان؟
له پشتمرا:
ده‌رگایه‌کی شانداتهکاو،
مۆڕانهدار،
بێ سیووسیووه،
مۆڕبۆتهوه:
من که هه‌ڵاتووم له درۆ،
چۆن به‌درۆ،
ده‌رۆمه‌وه خزمه‌ت درۆ؟
جووتێ ده‌رگا له‌پێشمدا
با‌نگم ده‌که‌ن:
ئه‌وه‌ی به‌قه‌د کونهصهیه،
تێمڕادهخوڕێ؛
پشتهکۆڵ و
خه‌ونه‌کان و
دهفتهرۆکهی چامهکانت
دانێ و وه‌ره،
وه‌ره به‌ره‌و کۆتا مه‌نزڵ،
ئارامتر له چاوی شه‌هید
لێیڕاکشێ.
خه‌م هه‌ڵمه‌گره،
ڕێبواره‌کان،
کۆڵه‌پشته‌که‌ت هه‌ڵده‌گرن،
شه‌ماڵه‌کان،
خه‌ونه‌کانت ڕاده‌ژێنن،
په‌پووله‌کان،
چامهکانت له به‌رده‌که‌ن.
خه‌م هه‌ڵمه‌گره،
لێیڕاکشێ،
تا ئاوێته ده‌بیته‌وه
له‌گه‌ڵ تۆزوخۆڵی
سه‌ر ڕێ.
ده‌رگاکه‌ی تر:
کۆنه ته‌نه‌که‌ی ژه‌نگاوی،
بێچاوهزار،
بێ کێلون و
زه‌نگ و رێزه،
له ژووره‌وی:
چرایه‌کی لاله شکاو.
ئاگردانێک.
پێخه‌فێکی ساردی داماو.
بریارمدا:
ئه‌و ده‌رگایه بکه‌مه‌وه،
له‌سه‌ر کۆسپه به‌ردینه‌که‌ی
شیعرێکی بۆ بخوێنمه‌وه،
نه‌ختی دڵی بده‌مه‌وه.
ئه‌و ده‌رگایه
ئاشنای روحه!
بۆ بێحاڵان
گه‌شتی نوحه!
دبلن – 2011