
براکانی شۆڕش ( فیدڵ و جیڤارا ) … به‌شی حه‌وته‌م
دوای شه‌ڕی ساڵی 1898 ی نێوان ئیسپانیا‌و ئه‌مه‌ریکا ، دوای ئه‌وه‌ش داگیرکردنی کوبا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌و دروستبونی کۆلۆنیالیزمێکی نوێ له ساڵی 1902 ، بڕیارنامه‌یه‌ك له نێوان کوباو ئه‌مه‌ریکادا که پێ ی ئه‌وترا ( بڕیارنامه‌ی دوو لایه‌نه ، یان دوو ڕوو ) مۆرکرا .
ناوه‌ڕۆکی بڕیارنامه‌که‌ش ئه‌وه بوو که ئه‌مه‌ریکا هێمنی و ئاسایشی دورگه‌که‌ی ( کوبا )ی به‌ده‌سته‌وه بێت به‌و مه‌رجه‌ی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت بۆ کوبیه‌کان به‌جێبێڵێت . دیاره ئه‌م دانان و لابردنی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌ش ئه‌بێت به‌پێ ی خواست و داواکاریه‌کانی واشنگتۆن بێت نه‌ک به‌ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵکانی کوبا .
ئه‌مه‌ریکا ئه‌و مافه‌شی به خۆی داب‌و که له‌به‌ر پاراستنی په‌رژه‌وه‌ندی و سه‌رمایه‌گوزاریه‌کانی خۆیدا ده‌سه‌ڵاتی زاڵی خۆی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر جموجوڵێکی کۆمه‌ڵایه‌تی که له دورگه‌که‌دا ڕوو ئه‌دات به‌کاربێنێت .
ماچادۆ که ئه‌کرا له ترۆپکی چه‌وسێنه‌ری و توند‌و تیژیدا وه‌ک مۆسۆلینی ناوی بهێنرێ ، خۆی و ڕژێمه‌که‌ی وه‌ک ئه‌سپی کێوی که‌س بۆی نه‌بو ده‌ست بێنێته ڕێگایان .
کاسترۆ یه‌که‌م ساڵی خوێندنی له‌شوێنێک به ناوی بیران که هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵی تیا کۆ بوبوه‌وه به‌سه‌ر برد . ئه‌م شوێنه له کۆمه‌ڵگایه‌کی هه‌زار کرێکاری پێکهاتبو ، که بریتی بوون له خه‌ڵکانی ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپاو دورگه‌کانی ده‌وروبه‌ری کاریبی . ئه‌مانه هه‌موو له کاتی بڕینه‌وه‌ی قامیشه شهکرهکانداو هه‌روه‌ها له‌و کاتانه‌ش که پێشبڕکێیان له‌سه‌ر پشتی ئه‌و ئاژه‌ڵه ماڵیانه‌ی که وه‌کو ئه‌سپ وابوون ئه‌کرد ، ئیتر ئه‌و دوو شوێنه وه‌کو بنکه‌و خاڵی کۆبونه‌وه‌ی لێئههاتو بۆ خۆی ئه‌یکردن به کۆمه‌ڵگایه‌کی دابڕاو‌و داخراو .
ئه‌م په‌ناهه‌ندانه که هه‌ر هه‌موویان له کێڵگه‌کاندا ئیشیان ئه‌کرد ، ڕۆژانی یه‌ک شه‌ممان کۆ ئه‌بونه‌وه بۆ سه‌یرکردن و سواربونی ئه‌و ئاژه‌ڵه ماڵیانهو گره‌و کردن له‌سه‌ریان . ئه‌مانه گه‌رچی موچه‌کانیشیان هێنده نه‌بو به‌ڵام گوێیان پێ نه‌ئه‌دا و چه‌ندیان بوێرایه گره‌ویان ئه‌کرد . ئه‌وانه‌ی که گره‌وه‌کانیان ئه‌برده‌وه چه‌ند کاتێکی خۆشی به خواردنه‌وه‌ی ( ڕۆم ) به‌سه‌ر ئه‌بردو چه‌ندیشی بتوانیایه سه‌مای ئه‌کرد . ئه‌مانه هه‌موو دایک‌و باوکی ئه‌و مناڵه نایه‌کسانانه بوون که کاسترۆو خوشك و براکانی یاریان له‌گه‌ڵدا ئه‌کردن .
یه‌کێک له هونه‌رمه‌نده‌کانی ئه‌وکاته له‌سه‌ر کاسترۆ ئه‌نووسێ و ئه‌ڵێت : کاسترۆ که وه‌ك ( لۆرده بچکۆله‌ی فاونتلیرۆی ) مناڵه‌کان وابو ، وا ڕاهاتبو له‌گه‌ڵ مناڵه‌کانی تردا سواری ئه‌و ئاژه‌ڵه ببێت ، به‌ره‌وخوار بۆ ڕووباره‌که و له‌وێشه‌وه بۆ نزیکه شاخه‌کانی ده‌وروپشت ئه‌ڕۆشت تا به دارلاستیکهکهی ( که له ماڵه‌وه بۆیان دروست کردبو ) باڵدارێک ڕاو بکات .
کاسترۆ حه‌زی ئه‌کرد تا ترۆپکی ئه‌و شوێنه‌ی که پێیان ئه‌ووت ( پینهرێس دی مایاری ) سواربێت و چێژ له‌و هه‌وا پاک‌و که‌ش و دیمه‌نه جوان و دڵڕفێنانه وه‌رگرێت ، چاویشی به‌و ده‌شت و ده‌ره بێ کۆتاییه پڕ کات که جێگا سه‌رنجی سه‌رمایه‌داره ئه‌مه‌ریکیه‌کان بوو .
کاسترۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ساڵانێکی زۆری بۆ خوێندن و خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌ت ته‌رخان کرد ، به‌ڵام هه‌میشه ژیانی ئه‌م ده‌شت و گونده پڕ یادگاریانه‌ی ته‌مه‌نی گه‌نجی که له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵیگرتبوون و له‌ناخیدا ده‌نگیان ئه‌دایه‌وه بیرنهئهچویهوه .
ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی که کاسترۆ لێ ی ئه‌خوێند چه‌ند مه‌ترێك له شوێنی چینه‌ی ئه‌و مریشك و کهڵهشێرانهوه بوو که چینهیان ئه‌کردو به ده‌نووك و نینۆك خاوه‌نه‌کانیان ئه‌ڕنی ، ئه‌وانه‌ی که ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه گره‌ویان کردبو و هیچیان پێنهمابو . کاسترۆ له‌سه‌ر یه‌کێک له ڕیحلهکانی ڕیزی پێشه‌وه‌ی پۆله‌که‌ی دائه‌نیشت . پۆله‌که‌ش وه‌کو شوێنی نمایشی شه‌ڕو کێشمه‌و کێشی هه‌ردوو خێلی مامۆستاکان و کاسترۆ وابو .
قوتابیه‌کان له‌و ماوه‌یه‌دا که ئه‌یانخوێند ، به‌هۆی شه‌ڕو ههراکانیانهوه توانیبویان چوار تا پێنج مامۆستا ده‌رپه‌ڕێنن ، دیاره ئه‌م به‌زمه‌ش کاری کردۆته سه‌ر خوێندنه‌که‌یان و ئه‌نجامی دواکه‌وتنی بڕوانامه‌کانیشیان . کاسترۆ له‌دواییدا له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌ڵێت : ئه‌وان ( مامۆستاکان ) چۆن له‌گه‌ڵمانا ئه‌جوڵانه‌وه ، ئێمه‌ش ئاوها هه‌ڵوێستمان ئه‌گرت .
کاسترۆی گه‌نج له‌به‌رئه‌وه‌ی که کوڕی کابرایه‌کی تاڕاده‌یه‌ک باش په‌روه‌رده بوو و هه‌روه‌ها له‌ناو مناڵه هه‌ژارانیشدا گه‌وره بوبو ، هه‌میشه بۆ ئه‌و شه‌ڕانه که‌سێکی وروژێنه‌ر بوو . له‌و ته‌مه‌نه‌دا بۆ خێزانه‌که‌ی هێنده که جێی داخ و ناڕه‌حه‌تی بوه ، هێنده جێگای دڵخۆشی نه‌بوه . جارێکیان خوشکه‌کانی دێن به‌سه‌ریداو ئه‌بینن به تفه‌نگه‌که‌ی ته‌قه‌ی له‌چه‌ند مریشك و که‌ڵه‌شێری دراوسێکان کردوه‌و هه‌مووشی کوشتوون . ئه‌ویش هه‌وڵئه‌یات به مناڵی دراوسێکان بڵێت هه‌مووتان فێری تفه‌نگ ته‌قاندن ئه‌که‌م به‌و مه‌رجه‌ی به باوک‌و دایکتان نه‌ڵێن ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رکه‌وتو نابێت .
هه‌ر نزیکی ئه‌و کاتانه ئهنگێلی باوکی هه‌ر هه‌موو مناڵه‌کانی ، واته کاسترۆو ئێمای خوشکی و هه‌ردوو براکه‌ی ڕاوول و ڕامون له شاری سانتیاگۆ ئه‌نێرێته قوتابخانه‌یه‌کی شه‌وی ئایینی .
فیدڵ گه‌رچی له خێزانێکی ده‌وڵه‌مه‌ند له دایك بوو و له‌ناو هه‌ژارانیشدا گه‌وره بوو به‌ڵام هاوخه‌باته‌که‌ی ( ئه‌رنێستۆ جیڤارا دی لا سێرنا ) له خێزانێکه‌وه هات که ده‌وڵه‌مه‌ندی له دوای خۆی به‌جێهێشت .
ئه‌رجه‌نتین نابێت له‌گه‌ڵ کوبادا به‌راوورد بکرێت ، چونکه ڕاسته به‌شێکه له ووڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتین ، به‌ڵام ئه‌م که‌متر له کوبا خاڵی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ووڵاتانی تری ئه‌مه‌ریکای لاتیندا هه‌بوه ، جگه له‌مه‌ش ئهرجینتینیهکان وا تێئه‌گه‌ن که له‌برا نه‌ته‌وه‌کانی تریان باشتر‌و سه‌ربه‌خۆتر بن . کاتێک ئه‌رنێستۆ له‌دایك بوو هێشتا ووڵاته‌که‌ی له‌لایه‌ن پارته ڕادیکاڵه‌که‌ی ( هیپۆلیتۆ یریگۆێنس ) ه‌وه به‌ڕێوه ئه‌برا . پێش ئه‌میش له‌لایه‌ن که‌سێکی گه‌نده‌ڵ به‌ناوی ( ئۆلیگارکی ) به‌ڕێوه ئه‌برا . به‌ڵام ئێستا یه‌که‌م هاتبوو جێگای دووه‌می گرتبۆوه .
له‌و قۆناغه کورت خایهنهدا چه‌ند ههنگاوێکی سیاسی به‌ره‌و پێش ئه‌نرێ و ئه‌رجه‌نتینیه‌کان بۆ یه‌که‌مجار به‌جیا له پله‌و پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆیان ئه‌بێت که ده‌نگ بده‌ن . به‌ڵام دیاره ئه‌م بڕیاره سه‌رجه‌م ژنانی نه‌گرتوه‌ته‌وه ، چونکه ژنان بۆ یه‌که‌مجار له ساڵی 1947 ه‌وه بۆیان هه‌بوه ده‌نگ بده‌ن .
ڕژێمی هیپۆلیتۆ هه‌وڵیداوه چینی ناوه‌ند به‌هێز بکات و گرنگیشی پێداوه ، هه‌موو سوپا‌و هێزو گروپه میلیشیاکانیش یه‌کیان گرتۆته‌وه تا ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆی . به‌ڵام ئه‌م هه‌موو گۆڕانکاری و جێگۆڕکێ سیاسیانه جێگای دڵخۆشی ئه‌رنێستۆ نه‌بوه‌و به‌ڵکو بگره زۆربه‌ی ته‌مه‌نی گه‌نجێتی به دابڕان له کۆمه‌ڵ و دووره‌په‌رێزی هه‌تا له خێزانه‌که‌شی به‌سه‌ر بردوه . دیاره ئه‌مه‌ش بوه‌ته مایه‌ی ناخۆشی و دڵته‌نگی دایك و باوک‌و هه‌تا خوشك و براکانیشی .
باوکی ئه‌رنێستۆ ( جیڤارا لینچ ) کوڕی کوڕی ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی ئه‌مه‌ریکای لاتین بوه . دایکی ئه‌رنێستۆ ( سیلیا دی لا سێرنا ) به ڕهگو ڕیشه ئه‌چیته‌وه سه‌ر شالیاری پاشایه‌کی ئیسپانی . باپیری ئه‌رنێستۆ نه‌خشه‌سازێکی به‌توانا بوه بۆ دیاریکردنی سنووری ووڵاته‌کان ، به‌ڵام نه‌یزانیوه له ئاینده‌دا کوڕه‌زایه‌کی ئه‌بێت له‌و بواره‌دا ئه‌ناسرێت که گوێ به نه‌خشه‌و سنوور نادات .
کاتێک جیڤارا له‌داییك ئه‌بێت له هه‌ردوو سه‌ری دایک‌و باوکه‌وه به‌شێکی زۆر له‌و سامان و پله کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که هه‌یانه له‌ده‌ستی ئه‌یه‌ن ، به‌مه‌رجێك ئه‌مان له‌کاتی گۆڕینی ئه‌و سیستمه ئابوری و سیاسیه‌ی که فه‌رمانڕه‌وایی چینه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئه‌کرد له چینی ناوه‌ند ئه‌بن و کۆیله نابن . جیڤارا گه‌رچی دایک‌و باوکی له‌چینی ناوه‌ند ئه‌بن و پله‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌نرخیشیان هه‌بوه ، به‌ڵام ئه‌م نایه‌وێ هیچ یه‌کێک له‌و دوو پله ماددی وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی به میراتی بۆ بمێنێته‌وه .
دایک‌و باوکی ئه‌رنێستۆ جیڤارا له ساڵی 1926 له بۆینس ئایرسی پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین یه‌کتریان بینیوه . سیلیای دایکی کچێکی بیست ساڵه‌ی دراما وێنه دیار ئه‌بێت ، لووتێکی ههڵویی و قژێکی لوول و دوو چاوی قاوه‌یی له نیشانه جیاکه‌ره‌وه‌کانی ئه‌م کچه ئه‌بێت ، که ئه‌و کاته تازه قوتابخانه‌ی ته‌واو کردوه‌و بڕانامه‌ی دوا ناوه‌ندی به‌ده‌ست هێناوه . سیلیا کچێك بوو زۆر شێوه‌ی ئه‌نواند ، به‌ڵام ساده‌و پته‌وو پڕ جێ گومان بوو ، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا کچێ بوو که شایه‌نی ته‌نگانه بێت . له دواییدا که‌سێك که ئه‌م خێزانه‌ی ئه‌ناسی ووتبوی ( ئه‌رنێستۆ جیڤارا لینچ ) باوکی ی وتبوی ( ئه‌رنێستۆ جیڤارا لینچ ) (باوکی جیڤارا ) ڕه‌نگه عه‌شقی گه‌ردنه سپیه‌که‌ی و ملوانکه بریسکه‌داره‌که‌ی ملی بوبێت . به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ختی باشی هێنابو ، که کچێکی نوێخوازو سیکولاری به توشه‌وه بوبو ، کچێك بوو قژی وه‌ک کوڕ تۆپه‌ڵ ئه‌کردو که جگه‌ره‌شی ئه‌کێشا قاچی ئه‌خسته سه‌ر قاچ .
درێژه‌ی هه‌یه ….