پانۆرامای دوایین چركه‌ی یادگارییه‌كان … سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م قوم‌دا دووكه‌ڵی جگه‌ره‌كه‌ت په‌خشانی ناو ژووره‌كه كرد ، دووكه‌ڵه‌كه كه له‌گه‌رده‌لولێكی خۆڵه‌مێشی ده‌چوو هێنده خه‌ست بوو ، رۆشنای ژووره‌كه‌ی لێل‌و تاریك‌و شلوێ كرد. یه‌كێك له هاوڕێكانت كه له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه‌ی ده‌سته راسته‌وه دانیشتبوو‌و ته‌ماشای ماكێتی رۆژنامه‌كه‌ی ده‌كرد لێت هاته ده‌نگ‌و به‌بێزاریه‌وه وتی:
– به‌سه ئیدی واز له‌م جگه‌ره كێشانه بهێنه .. تۆ جگه له‌خۆت ئێمه‌شت به‌م دووكه‌ڵه كوشتووه ..
– به‌ڵێن بێت ئه‌مه دوا جگه‌ره بێت كه بیكێشم ..
به‌و په‌ڕی ئیراده‌وه ئه‌م قسه‌یه‌ت له زار هاته‌ده‌ر .. بۆ كوژاندنه‌وه‌ی جگه‌ره‌كه له‌جێگه‌ی خۆت راست بویته‌وه ، ویستت به‌ره‌و ته‌پڵه‌كی سه‌ر مێزه لاكێشه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی ژوره‌كه بڕۆیت..
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هه‌نگاودا كه هێشتا جگه‌ره‌كه‌ت به‌ده‌سته‌وه بوو و نه‌تگه‌یاندبووه ته‌پڵه‌كه‌كه ، گرمه‌و ناڵًه‌یه‌ك به‌رزبووه‌وه كه زیاتر له ده‌نگی (كه‌ڕه‌نا)ی كۆتایی ژیان ده‌چوو. هاوڕێكانتی ژڵه‌ژان‌و دار‌و په‌رده‌وو و دۆڵاب‌و مێزو كورسییه‌كانی ناو ژوره‌كه‌ی به‌یه‌كدادا ، له‌ناو ئه‌و تۆز‌و باروته‌دا ته‌نها تۆ به‌پێوه‌بوویت ، به‌زمانێكی پاراوو به‌ده‌نگێكی زوڵاڵه‌وه وتت:
– ته‌قینه‌وه بوو !
پارچه ئاسنێكی ئاگرین كه هێنده‌ی نۆكێك ده‌بوو یان نا، سه‌ر دڵی پێكایت ، چیدی نه‌یهێشت به‌پێوه‌و به‌قیتی بمێنیته‌وه..
له‌نگه‌رت تێكچوو، زۆری نه‌مابوو به‌ده‌مدا بكه‌ویت. نه‌كه‌وتیت‌و خۆت راگرت . له‌م كاته‌دا هه‌وڵتدا قسه بكه‌یت ، وه‌لێ زمانت قورس بوو و له گۆكه‌وت و هیچت بۆ نه‌گوترا .. هه‌رچی توانا‌و ئیراده‌ت هه‌بوو بۆ قسه‌كردن خستته‌كار ، بێ سود بوو. وه‌ك بڵێی شه‌پۆله‌كانی ده‌نگت هیچ وزه‌و توانایه‌كیان نه‌مابێت بۆ كاركردن‌و له‌ناخه‌وه كوژابێتنه‌وه. لچ‌و لێوو چه‌ناگه‌ت قورس ، زمانت په‌ڵت بوو، واتزانی سۆنگه‌ی ئه‌م مجرۆ بوون‌و قسه‌نه‌كردنه ده‌مته.. به‌هه‌رحاڵێك بوو ده‌مت كرده‌وه‌و لچ‌و لێوت له یه‌ك ترازان ، له‌جیاتی ده‌نگ‌و وشه ، بڵقێك خوێن له ده‌مته‌وه هاتنه‌درێ !!
***
هێشتا هه‌ر به پێوه‌بوویت‌و هۆشت له‌لای خۆت بوو ، ئه‌گه‌رچی به‌ری دیده‌ت لێڵ‌و ته‌ڵخ‌و تاریك بوو، به‌ڵام چاوت لێ‌بوو تكه خوێنه‌كان كه‌وتنه سه‌ر زه‌وییه‌كه ، له‌گه‌ڵ هه‌ر دڵۆپه خوێنێكدا زه‌وییه‌كه زیاتر سور ده‌بوو و نه‌خشه‌یه‌كی نوێی ده‌نه‌خشاند .. ئه‌گه‌ر مرۆ له‌وكاته‌دا بواری هه‌بوایه له دڵۆپه‌كان زیاتر تێبفكرێت‌و ورد ببێته‌وه ، دیمه‌نی سه‌یرو نه‌خشه‌ی جۆراوجۆر‌و تابلۆی سه‌رنجراكێشی له‌خوێنه‌كاندا به‌دیده‌كرد.. ئه‌وه‌ی ده‌خوێنده‌وه كه هه‌ر دڵۆپه خوێنێك له‌هه‌ناوی خۆیدا چه‌ندین سه‌رگوزشته‌و حكایه‌ت‌و نهێنی ژیانی هه‌ڵگرتوووه ، به‌ڵام دڵۆپه‌كان به‌جۆرێك كاشییه‌كانیان سواغدا ، زۆر زه‌حمه‌ت بوو كه حه‌كایه‌ته‌كانی ناو خوێنه‌كان كۆبكرێنه‌وه . دڵۆپه‌كان له گه‌رمی‌و جۆش‌دا هه‌ڵمیان لێهه‌ستا، هێند به‌توندی كه‌وتنه سه‌رزه‌وی ، هه‌ر ده‌تگوت پێست‌و به‌رگ‌و ره‌نگی زه‌وییه‌كه خۆی سووره ، بۆیه له كۆكردنه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری‌و حه‌كایه‌تی ناو دڵۆپه خوێنه‌كان بێ هیوا بوویت‌و كه‌وتیته گومانه‌وه ، زانیت كه له‌تواناتدا نییه به‌ر له‌بارینیان بگریت‌و دڵنیا بوویت كه هیچت پێ ناكرێت ..
له‌لایه‌ك زۆر سه‌رسام بوویت به‌و حاڵه‌ی كه تێی كه‌تبووی، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌زه‌ییت به‌زمان‌و خوێنتدا هاته‌وه كه وه‌كو باران تك تك ده‌هاتنه خوار .. تۆ كه له‌ژیانتدا هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیبوو زمانت ببه‌ستێت ، ئێستا له‌گۆ كه‌وتووه‌و توانای ئه‌وه‌ی نه‌ماوه كه وه‌سێتێك بۆ كچه‌كه تاقانه‌كه‌ت بكات..
***
هێشتا هه‌ر به‌پێوه بوویت، ئه‌گه‌رچی له‌شت قورس‌و ئه‌ژنۆكانت بێ هێزو له‌رزۆك بوون ، به‌ڵام وره‌ت دایه خۆت‌و نه‌كه‌وتیت .. هۆشت له‌لای خۆتبوو ، زانیت ته‌قینه‌وه بوو و برینداریت ، هه‌ستتكرد ئه‌مه دوا ساته‌كانی ته‌مه‌نته ، هه‌وڵتدا ژیان به‌هه‌موو ئاڵۆزی‌و چڕی‌و پانی‌و به‌رینییه‌وه (به‌ڕابردوو و ئێستا‌و ئاینده‌وه) له‌و چه‌ند چركه‌یه‌دا كۆبكه‌یته‌وه كه هێدی هێدی به‌ره‌و كۆتایی ده‌چوو. ده‌تزانی كات له‌به‌رژه‌وه‌ندیتدا نییه ، هه‌وڵتدا تازووه‌و ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رفه‌ت ماوه ، تێفكرین وه‌كو هه‌ل به‌كار بهێنیت..
چۆن له‌گه‌ڵ داگیرساندنی سویچێكدا گڵۆپێك هه‌ڵده‌بێت‌و ئه‌وه‌ی پێیده‌ڵێن تاریكی نامێنێت، ئاوها یادگاری رۆژانی منداڵیت له‌و چه‌ند چركه كه‌موو تاریكه‌ی كه‌مابووت داگیرساند‌و ناخ‌و هزرو هه‌ناوت رووناك بوونه‌وه.
***
هێشتا هه‌ر به‌پێوه‌بوویت ، له‌شت قورس‌و له‌رزۆك‌و گران بوو، له داهۆڵێك ، یان مه‌سحێكی خوێناوی ده‌چوویت ، بچووك بویته‌وه ، بووی به‌منداڵه حه‌وت ساڵه‌كه‌ی سی‌و نۆ ساڵ له‌پێش ئێستا .. ئه‌و رۆژه‌ت هاته‌وه یاد كه (مه‌لا جه‌میل)ی ره‌حمه‌تی هات بۆ ماڵتان، به‌مه‌به‌ستی ناونووسكردنت له‌قوتابخانه له‌گه‌ڵ خۆی بردتی. به‌درێژایی رێگه‌ی ماڵ‌و قوتابخانه ده‌ستت به‌ده‌ستی (مه‌لا جه‌میل)ه‌وه بوو . ئه‌وسا بۆت یه‌كلایی نه‌بوو كه ئایا(مه‌لا) رێنیشانده‌ری تۆ بوو ، یان تۆ چاو ساغی ئه‌و بوویت .؟ به‌ڵام ئێستا كه لێدانی دڵت ته‌واو هێواش‌و خاو بووه‌ته‌وه ، جه‌سته‌ت هێزو تینی راوه‌ستانی نه‌ماوه ، بۆت روون بووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌رچی (مه‌لا جه‌میل) نابینا بوو ، به‌ڵام بۆ تۆ رێنیشانده‌رو چاوساغێكی ده‌گمه‌ن بوو .. (مه‌لا) له قوتابخانه ناونووسیی كردی ، بووی به‌خوێنده‌وار ، مه‌زن بویت و بوی به‌پیاو ، بوی به‌شاعیر، به‌رۆشنبیر..
ئه‌گه‌رچی پشكۆ ئاسنه‌كه كه دڵتی پێكاوه‌و ته‌واو جه‌سته‌تی سڕكردووه‌و هه‌ر به‌جارێ كه‌له‌لاو مجرۆی كردووی ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا وره‌ت به‌رزه‌و هه‌ر به‌پێوه‌ی .. به‌ڵام كاتێك ئه‌و رۆژه‌ت كه‌وته‌وه یاد كه هه‌واڵی مردنی (مه‌لا جه‌میل) یان پێدای ، ئیدی خۆت به‌پێوه رانه‌گرت .. كه‌وتیته سه‌ر زه‌وی ، هه‌موو له‌شت خوێناوی بوو .. به‌ڵام هۆش‌و خه‌یاڵت هه‌ر له كاردابوو . خۆت له‌لات سه‌یربوو كه‌چۆن له‌شت به‌هه‌موو قه‌وباره‌و بارستاییه‌وه توانای جوڵه‌و فرمانی نه‌ماوه ، كه‌چی عه‌قڵ‌و هۆش‌و خه‌یاڵ‌و باری ده‌روونیت جگه له‌وه‌ی كه‌نیگه‌ران‌و په‌شێوو‌و ماندووه ، وه‌كو جاران له‌كارو فرماندایه .. تۆ كه له‌خوێنی خۆتدا گه‌وزاویت‌و مردو‌و مجرۆ ده‌هاتیته پێشچاو ، به‌ڵام له هه‌ر كاتێك زیاتر عاشق‌و هۆگری ژیان بوویت . بۆیه له گه‌ڵ مه‌رگدا كه زۆر لێت نزیك ببووه‌وه كه‌وتیته ململانێ ..
هاوڕێكانت ، كه تائه‌وكاته له‌ژێر به‌ردووو تۆز‌و بارووتی ژووره نیمچه نغرۆكه‌دا بوون ، به‌سه‌ری شكاو‌و له شی كوتراوه‌وه راست بوونه‌وه‌و هاتنه دیارت ، هه‌وڵیاندا راستت بكه‌نه‌وه..بێ سود بوو نه‌یانتوانی ، له‌گه‌ڵتدا كه‌وتنه قسه‌كردن :
– مه‌ردان .. كوێت برینداره؟
– مه‌ردان .. ماویت ؟
– مه‌ردان غیره‌ت بده‌ره خۆت‌و هه‌سته‌وه….
– مه‌ردان…
– مه‌ردان…
تۆ نه‌تتوانی وه‌ڵامیان بدیته‌وه ، خۆ ئه‌گه‌ر زمانیشت هه‌با ، ده‌تگوت: لێمگه‌ڕێن با به‌ته‌نهابم ، بافریای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یادگارییه‌كانم بكه‌وم..
گۆماوی خوێن زۆری نه‌مابوو بتخنكێنێت ، هه‌ناسه‌ت وه‌ك شنه‌ی ده‌شتی گه‌رمیان كز‌و لاواز ده‌هات‌و ده‌چوو.. ده‌تزانی هه‌تا هه‌ناسه بده‌یت‌و هۆشت له‌لای خۆتبێت نه‌مردوویت ، ئیدی گرنگ نییه با جه‌سته‌ت نه‌بزوێت.. له‌ناو خوێنی خۆتدا وه‌كو به‌ردێكی زه‌به‌لاح كه‌وتیت ، هه‌ستتكرد ئه‌گه‌ر خۆت رزگار نه‌كه‌یت له‌و شه‌پۆله خوێنه‌ی كه‌خه‌ریكه له ده‌مته‌وه فواره ده‌كات‌و دێته‌ده‌ر ، ئیدی فریای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یادگارییه‌كانی ترت ناكه‌ویت .. له‌م سه‌ره‌مه‌رگه‌دا له‌هه‌ر شتێك زیاتر دڵت له‌لای یادگارییه‌كانت بوو . بۆت روون نه‌بوو كه ئایا جه‌سته‌ی مردووت بزوا ، یان هه‌ر به خه‌یاڵ خۆت خسته كه‌نار؟ شه‌پۆله خوێنه‌كه كه له‌ده‌مته‌وه هاته‌ده‌ر به‌لاتدا تێپه‌ڕی .. ئیدی هه‌موو شتێكت فه‌رامۆشكرد ، قسه‌ی هاوڕێكانت ، گۆماو و شه‌پۆل‌و چۆڕاوگه‌ی خوێنی خۆت ، جه‌سته‌ی مجرۆ‌و كه‌له‌لات ، هه‌موو شتێك ..
به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی‌و میهره‌بانییه‌وه ده‌ستت له‌كه‌مه‌ری یادگارییه‌كانت گیركرد .. ئه‌وانیش به‌وپه‌ڕی ئه‌مه‌گه‌وه تۆیان له‌ناو ئه‌و گێژاوی خوێن‌و مه‌رگه‌ساته‌دا ده‌رهێنا، له‌ئامێزیان گرتی..
هه‌تا ئێستا كه‌س له‌لای روون نییه كه ئایا تۆ رۆیشتیت بۆ لای یادگارییه‌كانت ، یان ئه‌وان هاتن بۆلای تۆ؟ به‌ڵام تۆ‌و یادگاریه‌كانت هێند شه‌یداو عاشقی یه‌ك بوون ئیدی بوون به‌یه‌ك‌و له‌ناو یه‌كدا توانه‌وه…
یه‌كه‌م ژوانی خۆت و (زارا)ت به‌سه‌ركردووه ..(زارا) كه‌زیاتر له مامزێكی شه‌رمن ده‌چوو ، سه‌ری خه‌واند ، چاوی بڕییه گوڵه نارنجییه‌كه‌ی به‌ڕه گوڵگوڵییه‌كه‌ی ژێری ، به‌ڵام به‌وپه‌ڕی جۆش‌و خرۆشه‌وه گوێی بۆ قسه‌كانت هه‌ڵخستبوو. له‌م كاته‌دا (زارا) هه‌موو جه‌سته‌ی بوون به‌گوێ‌و رادێری وشه‌و ته‌عبیره رۆمانسی‌و شیعرییه‌كانت بوون. (زارا) قسه‌كانتی فره به‌گیان خۆش بوو ، له‌گه‌ڵ هه‌ر وشه‌یه‌كدا ئۆخژن به گیان‌و جه‌سته‌ی سڕیدا داهات‌و زیاتر ره‌حه‌ت‌و كه‌وی بوو و ره‌زامه‌ندو دڵخۆش خۆی نواند .. به‌ڵام هیچی نه‌گووت، شه‌رم پرزه‌ی لێ بڕیبوو ..
تۆ ئه‌م حاڵه‌ت به ئاسایی وه‌رگرت (كچێكی چوارده‌ساڵه‌ی ده‌شتی گه‌رمیان هه‌ر هێنده له‌دڵداری‌و هونه‌ری عه‌شق‌و عه‌شقبازی ده‌زانێت .. ) . له‌دڵی خۆتدا گوتت: (ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن مه‌ودابدات فێرده‌بیت كه‌چۆن ده‌ستم بگوشێت‌و لێو بخیته سه‌ر لێوم ..).
(زارا) هه‌تا ئه‌مكاته ته‌نها یه‌ك وشه‌ی له‌ده‌م نه‌هاتبووه‌ده‌ر ، چاوی هه‌ر له گوڵه نارنجییه‌كه‌ی سه‌ر به‌ڕه‌كه بڕیبوو. سه‌ر هه‌ڵده‌بڕێت و بۆ چركه‌یه‌ك ته‌ماشات ده‌كات.. وه‌ك بڵێی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردبێت‌و په‌ژیوان بێته‌وه ، جارێكی تر سه‌ری خه‌وانده‌وه‌و چاوی بڕییه هه‌مان گوڵی نارنجی .
تۆ ده‌ستت بۆ لای درێژكرد ، وتت ده‌ده‌ی ده‌ستت بخه‌ره ناو ده‌ستم ، باپه‌یمانی عه‌شق‌و ئه‌ڤین به‌یه‌ك بده‌ین .. (زارا) به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ده‌م هیچ بڵێت ، ده‌ستی راستی به‌ره‌و لای تۆ بزواند كه هاتا ئه‌وكاته له‌گه‌ڵ ده‌سته چه‌پیدا وه‌ك له كه‌له‌پچه‌دابێت ئاوها له ناو كۆشیدا خه‌واندبووی ..
تۆ زیاتر ده‌ستت درێژ كرد ، ئه‌ویش زیاتر جووڵا ، سه‌ری قامكه‌كانتان به‌ریه‌ك كه‌وت.. هێشتا ده‌ستتان نه‌خستبووه ناوده‌ستی یه‌ك ، تۆ زیاتر نزیك بوویته‌وه ، ویستت ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌یت‌و ده‌ستی بگوشیت ، ئینجا له ئامێزی بگریت‌و تێر تێر رایموسێنی .. به‌ڵام ئه‌و شه‌پۆله خوێنه‌ی كه ده‌مێكه له‌ناو ده‌متدایه چاوه‌ڕێی هه‌لی رشانه‌وه‌یه، هاته‌ده‌ر.. نه‌یهێشت ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی یه‌ك ، قامكه‌كانتانی له‌یه‌ك دابڕی..
به‌م شێوه‌یه ، جارێكی دی گڵۆڵه‌ی یادگارییه‌كانت له‌ده‌ست ترازاو كه‌وتنه لێژی.. چۆن تیره‌ی كۆلاره‌یه‌كی فڕیو له‌ده‌س به‌رده‌بێت ، ئه‌گه‌ر له‌دارێك ، ده‌وه‌نێك ، دڕكێك گیرنه‌بێت ، مه‌حاڵه بگیرێته‌وه ، ئاوها ئه‌و شه‌پۆله خوێنه ، په‌تی یادگارییه‌كانی پساندو له‌ده‌ستتی ترازاند ..
***
تۆ هێشتا له‌ناو خوێنی خۆتدا گه‌وزاویت ، هاوڕێكانت جارێكی دی هه‌وڵیاندا راستت بكه‌نه‌وه ، له گه‌ڵتدا كه‌وتنه‌وه گفتوگۆ ..
– مه‌ردان.. بۆ قسه‌ناكه‌یت؟
– مه‌ردان..كوێت برینداره؟
– مه‌ردان.. مه‌ردان ماویت؟
– مه‌ردان..
– مه‌ردان..
تۆ هیچت نه‌گوت ، یان راستتروایه بڵێین : هیچت بۆ نه‌گوترا.. دڵت هه‌رلای یادگارییه‌كانت بوو. چۆن كاسێتێك خێرا بۆ پێشه‌وه هه‌ڵده‌كرێت ، جگه له‌زیكه زیك له هیچ په‌یڤێك حاڵی نابیت ، ئاوها یادگارییه‌كانت به‌ره‌وپێش هه‌ڵكران..
به ئه‌ندازه‌ی دوری یادگارییه‌كانت ، مه‌رگ به‌هه‌نگاوی زل زل لێت نزیك ده‌بێته‌وه .. ته‌نها یه‌ك هه‌نگاوی ماوه پێت بگات .. ئه‌گه‌رچی به‌ری دیده‌ت ته‌واو لێڵ‌و تاریك بووه ، به‌ڵام هۆش‌و خه‌یاڵت هه‌ر له كاردایه ..
له‌م كاته‌دا زۆر سوپاسگوزاری عه‌قڵ‌و هۆشی خۆت بوویت كه به‌درێژای ته‌مه‌نت ، به‌په‌ڕی ئه‌مه‌ك‌و زۆر چالاكانه بۆت له‌كاردا بووه. ئێستا كه هه‌موو ئه‌ندامانی جه‌سته‌ت مجرۆبووه ، هۆشت نه‌زریكردووه كه هه‌ر له خزمه‌تتدابێت‌و به‌ته‌نها جێت نه‌هێڵت ..
خۆشت نه‌تزانی كه‌چۆن بوو له‌م سه‌ره‌مه‌رگه‌دا ئه‌و شیعره‌ی (مه‌حوی)ت بیركه‌وته‌وه كه ده‌ڵێت:
(سه‌ر كه هۆشێكی نه‌بێت ، من زركه تاڵم بۆچییه!
دڵ كه جۆشێكی نه‌بێ ، شیشه‌ی به‌تاڵم بۆچییه!)*
***
له‌ئاقار ئه‌و حاڵه‌ی كه‌تێی كه‌وتبوی زۆر به‌زیت به‌خۆتدا هاته‌وه ، وه‌لێ له‌سه‌ره‌مه‌رگدا به‌زه‌یی چی پێده‌كرێت ؟
له‌ناخی خۆتدا نیگه‌ران‌و توڕه‌بوویت ، به‌ڕوی مه‌رگدا ، كه هه‌نگاوێكی مابوو پێتبگات ، هه‌ڵشاخایت .. پێیتوت:
– به‌م مه‌رگه رازی نیم .. لێم گه‌ڕێ با بژیم .. وازم لێبهێنه ئه‌و نه‌مامانه‌ی كه تازه كڕیومه بابیانڕوێنم‌و باخچه‌كه‌ی پێ بڕازێنمه‌وه.. ئاخر له‌دوای خۆم كێ بیانڕوێنێت ،دواجار سیس ده‌بن!
ئه‌و كه‌پره‌ی كه‌تازه ده‌ستم داوه‌تێ‌و هێشتا فریای سه‌رداپۆشینی نه‌كه‌وتووم، با ته‌واوی بكه‌م..
ئه‌و خه‌ونه ئه‌رخه‌وانیانه‌ی كه به‌درێژایی ته‌مه‌نم حه‌زم كردووه بیان بینم‌و نه‌مبینیوون ، بڕیاره له‌م ماوه‌یه‌دا بیانبینم .. بابیانبینم..
وازم لێبهێنه با نه‌مرم ، با تێر ته‌ماشای (خاسه) ی پڕ له ئاو‌و (قه‌ڵا)ی لێوزێڕین بكه‌م..
من ناڕازیم به‌م مه‌رگه ، ده‌رفه‌تم بده‌رێ با به‌كاوه‌خۆ له‌كوچه‌و كۆڵانه‌كانی ئیسكان‌و ئازادی‌و شۆڕجه منداڵ ببمه‌وه‌و گه‌مه بكه‌م.. من دژی ئه‌م مه‌رگه‌م ، تۆزێ زیاتر ژیانم بده‌رێ ، با تۆز‌و گه‌ردی چه‌ند ساڵه‌ی غه‌ریبی له خۆم بته‌كێنم‌و ببمه‌وه كوڕه‌كه‌ی جاران .. ئاخر به ساڵێك چۆن تینوی بیست‌و چوار ساڵ غه‌ریبیم ده‌شكێت؟ مه‌گه‌ر نازانیت غه‌ریبی وڵاتان چه‌نده ماندوو‌و شپرزه‌و وێرانی كردوم؟ ئه‌ی مه‌رگی ناوه‌خته ، تكات لێده‌كه‌م له‌مه‌زیاتر مه‌یه پێشه‌وه چۆن‌و به كوێدا هاتوویت ، ئاوها بگه‌ڕێره‌وه‌دواوه .. نامه‌وێت بمرم ، هێشتا بۆ مردن زووه .. هه‌رگیز به‌م مه‌رگه رازی نیم ..
دواین رسته‌ت زۆر به‌توندی و توڕه‌یی به‌ڕووی مه‌رگدادا ، كه نیو هه‌نگاوی مابوو پێتبگات.. توڕه‌بوونه‌كه‌ت كاری خۆی كرد ، مه‌رگی له‌جێگه‌ی خۆی چه‌قاند، نه‌هاته پێش .
له‌م كاته‌دا كه سه‌ری گڵۆڵه‌ی یادگارییه‌كانت له‌ده‌ست به‌ربووبوون‌و به‌خێرایی روداوه‌كان‌و ماجه‌رای ژیانتی به‌ره‌وپێش هه‌ڵكرد ، له‌داره به‌رزه‌كه‌ی ناو حه‌وشه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوون گیربوو ، سه‌ری گڵۆڵه‌ی یادگارییه‌كانت گرته‌وه‌و توند له مه‌چه‌كت گیركرد.
جارێكی دی یادگارییه‌كانت له ئامێزگرته‌وه. تۆ كه له گیانه‌ڵڵادا بوویت ، وره‌ت دایه خۆت‌و هۆشت زیاتر ماندوكرده‌وه.. (به‌سه‌ر مه‌رگ و ته‌رمی خۆتدا هه‌نگاوت نا ، سێبه‌ره‌كه‌ت رێتپێده‌گرێت ، تاڵه خوێنێك وه‌كو به‌دواتد بكشێت ، له پاڵ بناری ئاگردا ، پشت له‌گه‌ڵ تاشه به‌ردێك جووت ده‌كه‌یت ، چاو ده‌بڕیته ئه‌و ئاسۆیه‌ی كه بۆن‌و ده‌نگی كچه تاقانه‌كه‌تی لێوه دێت ، بروسكه‌یه‌ك دزر ده‌خاته ئاسمان‌و له سه‌ر ڕا ئاسۆ ده‌قڵیشێت..)**
***
كچه‌كه‌ت كه ته‌نها چه‌ند خوله‌كێك بوو له‌دایك ببوو‌و له‌ناو ده‌ستی په‌رستاره گه‌ردن به‌رزه‌كه‌دا بوو.. په‌رستاره‌كه له ناو ده‌رگای هۆڵی منداڵبوونه‌كه راوه‌ستا ، وتی:
– چاوودڵت روون منداڵه‌كه‌تان به‌ساغی و سه‌ڵامه‌تی له دایك بوو ….
تۆ كه له‌وسه‌ری هۆڵه‌كه‌وه به‌شپرزه‌ییه‌وه ده‌هاتیت‌و ده‌چوویت ، به‌دوو هه‌نگاو گه‌یشتیته به‌رده‌می ، مه‌لۆتكه‌كه كه‌وه‌ك كه‌روێشكێكی خرپن وابوو بۆی راگرتی ، ده‌ستت درێژكرد كه‌لێی وه‌ربگریت‌و تێر ماچی بكه‌یت .. به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش قوڵپێكی تری خوێن له‌ده‌مته‌وه هاته‌ده‌ر ، نه‌یهێشت ده‌ستت بگاته مه‌لۆتكه‌كه..
بۆكچه تاقانه‌كه‌ت ئاگر له‌جه‌رگ‌و هه‌ناوت به‌ربوو ، هه‌ر به‌جارێ شێت‌و هار بوویت .. سه‌رئه‌نجام گڵۆڵه‌ی یادگاریه‌كانت له ده‌ست ده‌رچوونه‌وه‌و زۆر به‌خێرایی به‌ره‌و كۆتایی هه‌ڵكرا …
مه‌رگ گه‌یشته سه‌رت‌و هیچ ده‌ره‌تانێكی بۆژیان نه‌هێشته‌وه .. هه‌ر هێندت پێكرا كه سه‌یری دوور بكه‌یت‌و چاو له ئاسۆ ببڕیت .. فره دڵخۆش بوویت ، كاتێك زۆر به‌ڕوونی گۆڕه‌كه‌ی خۆتت بینی ، له‌به‌ردی لای راستی گۆڕه‌كه‌تدا شیعرێكی خۆتی له‌سه‌ر نووسرابوو..
تۆ كه مه‌رگ پرزه‌ی لێ بڕیبووی ، وه‌لێ هه‌تا كۆپله شیعره‌كه‌ی سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی خۆتت نه‌خوێنده‌وه چاوت لێك نه‌نا.. ئیدی چۆن فوو له‌مۆمێك ده‌كرێت‌و ده‌كوژێته‌وه ، ئاوها كوژایته‌وه..
كه‌ركوك
* دێڕه شیعرێكی (مه‌حوی) یه ، به‌ڵام جیاوار له (مه‌حوی) به كارهێنراوه.
** كۆپله شیعرێكی (ره‌فیق سابیر) ه ، به ده‌ستكاریه‌وه به‌كار هێنراوه.