 
	که‌ریم ده‌شتی له ته‌وه‌ری ماهیه‌تی خودا له ده‌قی شیعری.
. 
•    : روانینیت بۆ (خودا) چی یه ؟ و ئایه ئه‌و (خودایه)ی له ده‌قه شیعره‌كان باس ده‌كرێ , هه‌مان ئه‌و (خودا)یه كه له عقیده‌ی مرۆڤه‌كاندا هه‌یه ؟ ئه‌گه‌ر جیان , چۆن خوێنه‌ر له شوێنكاته جیاجیاكان جیان بكاته‌وه ؟ ئایه شاعیران ناترسن له هه‌ندیك له خوێنه‌ره‌كانیان كه وشه‌ی (خودا) له دیوانه‌كانیان ره‌ش بكه‌نه‌وه, كه لای ئه‌وان (كفره ) ونابێت بخوێندرێنه‌وه ؟
•    : وه‌ك ئاشكرایه كرده‌ی شیعراندن كرده‌یه‌كی نا ئاوه‌زه (نا عقلانیه) كار له‌گه‌ڵ وشه‌كان ده‌كات به پشت به‌ستن به  هه‌ست و سۆز  . ئایه به‌كارهێنانی وشه‌گه‌لی وه‌ك ( خودا) له‌م كرده  نا ئاوه‌زه كه شعره,  تاچه‌ند به‌پێویستی شیعری ده‌زانی ؟ وه ئایه تۆیی شاعیر تا چه‌ند  هه‌ستیاری له‌به‌كارهێنانی ئه‌م وشه‌یه  و جیا ده‌كه‌یته‌وه له ووشه‌كانی تر ؟ 
•    : وه‌ك باسمان كرد له‌كرداری شعراندن ئاوه‌ز كه‌مترین كاریگه‌ری هه‌یه . و زۆرێك له‌خوینه‌ران به‌ته‌رازووی ئاوه‌ز ده‌قه‌كان هه‌لده‌سه‌نگینن , و به‌جۆریك هه‌ندیك له نوسه‌ران ئه‌م كرده‌یه به‌سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان داده‌نێت . وئایه  پیویسته كامه  لایه‌ن تیروانینی خۆیی بگۆرێت,  شاعیر هه‌ستیارانه مامه‌له له‌گه‌ل ووشه‌كان بكات  یاخود خوێنه‌ر ئه‌دبیانه له‌ووشه‌كان بروانێت ؟
ئا: هۆگرعومه‌ر 
 hogrme@gmail.com  
  نوسه‌ر و شاعیر كه‌ریم ده‌شتی  
+ :من به شیوه‌یه‌ك له‌و گه‌ردونه  راده‌مێنم كه سینترالی هه‌موو نهێنیه‌كان بێت , ئه‌و نهێنیانه‌ی كه هه‌رگیزاو هه‌رگیز له هێز و برشتی مرۆڤدا نییه بگه‌ن به‌كلیلی كردنه‌وه و ئاشكرا كردنیان , پێشم وایه ده‌بێ هۆكاریك هه‌بی له پشتی دروست بوونی ئه‌م كه‌ونه , كه ئه‌ویش هۆكارێكی خوداوه‌ندییه و له برشتی مرۆڤدا نییه خۆی به خاوه‌نی بزانێ,هه‌ر بۆیه‌یش من له ده‌قه شیعریه‌كانم به هه‌مان ئه‌و لێكدانه‌وه كار ده‌كه‌م و ئه‌و چه‌مكه به كارده‌هینم , كه چه‌مكێكی ئێسته‌تیكی مانادار و مانابه‌خشه . 
هه‌موو ده‌قێكی شیعر ئه‌قیده‌ی ئه‌و شاعیره‌یه كه دایرشتووه , شیعر بێ هێزی بیركردنه‌وه‌ی شاعیر دورست نابێ , بۆیه زه‌حمه‌ته ئه‌و تیرمه یا ئه‌و ناوه له شیعر‌و له زه‌ین و ئه‌قل دا هه‌ر یه‌كه‌و جیابوونه‌وه‌ی نییه .
+:مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ بابه‌تێكی ئاوه‌هادا مامه‌ڵه‌كردنه له گه‌ڵ جوانی”ئێسته‌تیك” چونكه وه‌ك له سه‌رچاوه‌كان هاتووه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو جوانییه‌كانه , من وه‌ك چه‌مكێكی شیعر پر له جوانی وه‌ك سیمبولی پاكی و هه‌ست وسۆزه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و وشه‌یه ده‌كه‌م , ئه‌مه جۆره مامه‌ڵه كردنه‌ش له شیعری جیهانی دا زۆر هاتووه , له خۆرئاواشدا بۆ ئه‌م جۆر مامه‌له‌كردنه هاتوون و ده‌قی پربه‌هایان نووسیوه , جا له به‌رئه‌وه‌ی وشه‌ی خودا هه‌ڵگری زیاد له مانا و زیاد له چه‌مك و زیاد له فۆرمێكه هه‌لبه‌ت جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ وشه‌كانی دیكه , چونكه شاعیر مامه‌ڵه له‌گه‌ل ئه‌و وشانه ده‌كات كه هێزی جاویدانیان تیدا بێت .
+ :ئه‌مه كیشه‌یه‌كی كه‌دناوه له ئه‌ده‌ب و شیعردا , ئایا شاعیر بێته ئاستی لێكدانه‌وه‌كانی خوێنه‌ر یا خوێنه‌ر هه‌لكشێ بۆ ئاستی دارشتنه‌كانی شاعیر , من پێم وایه خوێنه‌ر شاعیر هه‌ر دووكیان له‌یه‌ك ئاستی به‌رپرسیتی ده‌ق دان له نوسینی و خوێندنه‌وه‌دا , شاعیر پرۆسه‌ی نووسن ئه‌نجام ده‌دا , خوێنه‌ریش پرۆسه‌ی خویندنه‌وه ئه‌نجام ده‌دا كه ئه‌قل و هزر و سۆز , كۆیان ده‌كاته‌وه , بۆیه من هیچ جیاوازیه‌ك نابینم ده‌بێ هه‌ردوولا به‌ره‌و دارشتنێكی به‌هیز و خوێندنه‌وه‌یه‌كی به‌هیز بچن , شاعیر بۆ خوێنه‌ری زیره‌ك هه‌وڵ ده‌دا و خوێنه‌ریش بۆ شاعیری زیره‌ك كه‌واته هه‌ردوولای موعاده‌له‌كه یه‌كسانن .
• ئه‌م ته‌وه‌ره له ژماره‌ی 252 ره‌خنه‌ی جاودیر بلاو بۆته‌وه

 
			 
			 
			