دانا عه‌سكه‌ر له ته‌وه‌ری ماهیه‌تی خودا له ده‌قی شیعری.
.
• : روانینیت بۆ (خودا) چی یه ؟ و ئایه ئه‌و (خودایه)ی له ده‌قه شیعره‌كان باس ده‌كرێ , هه‌مان ئه‌و (خودا)یه كه له عقیده‌ی مرۆڤه‌كاندا هه‌یه ؟ ئه‌گه‌ر جیان , چۆن خوێنه‌ر له شوێنكاته جیاجیاكان جیان بكاته‌وه ؟ ئایه شاعیران ناترسن له هه‌ندیك له خوێنه‌ره‌كانیان كه وشه‌ی (خودا) له دیوانه‌كانیان ره‌ش بكه‌نه‌وه, كه لای ئه‌وان (كفره ) ونابێت بخوێندرێنه‌وه ؟
• : وه‌ك ئاشكرایه كرده‌ی شیعراندن كرده‌یه‌كی نا ئاوه‌زه (نا عقلانیه) كار له‌گه‌ڵ وشه‌كان ده‌كات به پشت به‌ستن به هه‌ست و سۆز . ئایه به‌كارهێنانی وشه‌گه‌لی وه‌ك ( خودا) له‌م كرداره نائاوه‌زه كه شعره, تاچه‌ند به‌پێویستی شیعری ده‌زانی ؟ وه ئایه تۆیی شاعیر تا چه‌ند هه‌ستیاری له‌به‌كارهێنانی ئه‌م وشه‌یه و جیا ده‌كه‌یته‌وه له ووشه‌كانی تر ؟
• : وه‌ك باسمان كرد له‌كرداری شعراندن ئاوه‌ز كه‌مترین كاریگه‌ری هه‌یه . و زۆرێك له‌خوینه‌ران به‌ته‌رازووی ئاوه‌ز ده‌قه‌كان هه‌لده‌سه‌نگینن , و به‌جۆریك هه‌ندیك له نوسه‌ران ئه‌م كرده‌یه به‌سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان داده‌نێت . وئایه پیویسته كامه لایه‌ن تیروانینی خۆیی بگۆرێت, شاعیر هه‌ستیارانه مامه‌له له‌گه‌ل ووشه‌كان بكات یاخود خوێنه‌ر ئه‌دبیانه له‌ووشه‌كان بروانێت ؟
ئا: هۆگرعومه‌ر
hogrme@gmail.com
نوسه‌ر و شاعیر دانا عه‌سكه‌ر
+: ره‌نگه روانین بۆ خودا هه‌روا كارێكی ئاسان نه‌بێت مرۆڤ بتوانی به رسته‌یه‌كی ساده ده‌ریببرَێ ، چونكه تایبه‌تمه‌دی خودا له له‌گه‌ڵ رۆحی ئینساندا ئاوێته بووه ، خودای من هه‌میشه خودایه‌كه له‌گه‌ڵ ویژدان و تێگه‌یشتنمه بۆ خودایه‌تی ، چونكه خودایه‌تی بۆ خۆی له‌دونیایه‌كدا بوونی هه‌یه ، هه‌میشه ئه‌وه منم پێویستیم به‌و دونیایه هه‌یه ، واتا خودا له‌هه‌موو شوێنێكی مندا بوونی هه‌یه ، به‌ڵام مه‌رج نیه هه‌موو خوداكان یه‌كبن ، راسته خودایه‌ك هه‌یه و هه‌موومان باوه‌ڕمان به‌ده‌سه‌ڵات و رۆحی ئه‌و هه‌یه ، ئه‌مه بۆخۆی ئینسانه‌كان خۆیان ده‌توانن ئه‌م خودایه بناسن ، ره‌نگه من نه‌توانم له‌بری ئه‌وان ئه‌و ته‌فسیره‌م بۆ خوداكه‌ی ئه‌وان هه‌بێ و بڕیاری ئه‌وه بده‌م ئاخۆ ئه‌و خودایه هه‌مان ئه‌و خودایه‌یه كه له‌عه‌قیده و ویژدانی مرۆڤه‌كاندا هه‌یه ، چونكه تایبه‌تمه‌ندی بیركردنه‌وه‌ی ئینسان په‌یوه‌سته به‌جۆری بیركردنه‌وه‌ی خۆیانه‌وه ، بۆیه پێشتر وتم ره‌نگه خوداكان له‌ئینسانێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دی گۆڕانكاریی به‌سه‌ر بێت ، ئه‌ویش په‌یوه‌سته به‌عه‌قید و بیروبۆچوونی ئینسانه‌كانه‌وه ، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئێمه ناتوانین بڕیار له‌سه‌ر جۆری بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و ئینسانانه بده‌ین ، چونكه تایبه‌تمه‌ندی خودا ، په‌یوه‌ست نیه به‌كات و شوێنه‌وه ، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به‌رۆحی ئینسانه‌وه ، خودا له‌رۆح و ویژداندایه ، خودایه‌ك نیه له‌شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی جیاوازی هه‌بێ ، به‌ڵكو له‌جۆری بیركردنه‌وه‌یه‌وه بۆ بیركردنه‌وه‌یه‌كی دی جیاوازی هه‌یه ، تۆ ئه‌گه‌ر به‌مه‌تیقی كۆمه‌ڵ و ئاین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌قی شیعریی بكه‌یت ، ئه‌وا ده‌بێ له‌بنه‌ڕه‌تدا شیعر نه‌نووسیته‌وه ، بۆیه ده‌بێ ئه‌وه بزانین جیاوازی له‌نێوان ده‌قی شیعریی قۆناغی جاهیلی ” عصر الجاهلی ” زۆر جیاوازتره له‌م قۆناغه‌ی كه ئێستا ئێمه له‌دوای ته‌شریعه‌وه ده‌ینووسین ، نووسه‌ری عه‌ره‌بی ” سلاح ستیتیه ” ده‌ڵێ قورئان شیعری عه‌ره‌بی له‌قاڵب دا و نه‌یهێشت له‌تایبه‌تمه‌دنی خۆی به‌رده‌وام بێت ” ، واتا شیعر له‌سه‌رده‌می جاهیلیدا روانگه‌یه‌كی جیاوازی هه‌بوو بۆ دونیا‌و ئه‌ده‌بیات ، نه‌خوێندنه‌وه‌ی خودای شاعیره‌كان له ده‌قه‌كانیان به‌بڕوای من هیچ كاریگه‌رییه‌كی رۆحی لای شاعیر دروست ناكات ، ئه‌وانه‌ی له‌خودای من سڵده‌كه‌نه‌وه ، ئه‌وانه بۆخۆیان له‌تایبه‌تمه‌ندی خودا نه‌گه‌یشتوون ، چونكه ئه‌وه خودایه بڕیار ده‌دات من له زاكیره‌ی خۆیدا جێ بكاته‌وه یاخود نه‌و نه‌ك ئه‌وانه‌ی خودای من ره‌فز ده‌كه‌ن ، به‌بڕوای من كه‌س ناتوانی خودای كه‌سی تر بسڕێته‌وه ، هه‌موو خوداكانی ئێمه یه‌كن و هه‌موو له‌ویژدانماندا خودامان هه‌ڵگرتووه ، ئه‌وه‌ی له‌ده‌قه‌كانمان خوداكانمان بكوژێ ، بڕوامه‌كه بتوانی له‌رۆحماندا خوداكه‌مان بكوژێنێته‌وه یاخود بیكوژێت ، بۆیه به‌ڕای من خودا سڕینه‌وه ، یه‌كسانه به‌خود سڕینه‌وه ، ئه‌وانه‌ی خودای من له‌شیعردا ده‌كوژن به‌ر له خودا شیعر ده‌كوژن ، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و كه‌سانه نه‌له‌شیعر ده‌گه‌ن و له‌خودای شیعر ، كوشتنی شیعر ،به‌ندكردنی ئیحساسی ئینسانه له‌ناوبیركردنه‌وه‌یه‌كی نامه‌نتیقی مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی بڕیار له‌سه‌ر كوشتی خودای من ده‌دان ده‌زانن چه‌ند له‌خودای من وشیعر سڵده‌كه‌نه‌وه ، بۆیه بڕوامه‌كه هه‌رگیز شیعر بۆ كه‌سانێك نانووسرێ كه‌بریارده‌ده‌ن خودا و چه‌مكی خودا له‌شیعردا بسڕنه‌وه یا بكوژن ، چونكه بكوژانی شیعر خودایه‌كیان نیه تا بڕیار له‌سه‌ر كوشتن بدات ، بۆیه ده‌ڵێم ئه‌وانه‌ی بڕیاریان داوه خودا له‌شیعر وه‌ده‌رنێن ، به‌ر له‌هه‌ركه‌س خودا ئه‌وانی له‌دونیا وه‌ده‌رناوه ، پاشان مه‌سه‌له‌ی كافربوون یا كافرنه‌بوون ، ئه‌وه ئینسان نییه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات به‌ڵكو خودای ویژدانمانه ئه‌و بڕیاره ده‌دات ، ئه‌گه‌ر كافر بوون به‌و مه‌نتیقه بێت كه هه‌ندی خه‌ڵكی نه‌خوێنه‌وار باسی لێوه‌ده‌كه‌ن ، ئه‌وه ته‌نها ته‌ئویلاتی خۆیانه‌و ناتوانن به‌و مه‌نتیقه ئینسان بخانه قه‌فه‌سی تاوانه‌وه .
+ به‌بڕوای زۆرێك ئه‌م تێگه‌یشتنه بۆ شیعر تێگه‌یشتنێكی كلاسیكیه ، چونكه ناكرێ شیعر ته‌نها له‌هه‌ست و سۆز كورتبكرێته‌وه ، راسته شیعر كرده‌یه‌كی ناعه‌قڵانیه ، به‌ڵام بیرت نه‌چێ ئه‌وه عه‌قڵه ئه‌م ناعه‌قڵانیه ده‌خاته‌وه ، دواجار شیعر و نووسنی شیعر په‌یوه‌سته به باگگراوه‌ندێكی رۆشنبیریی ، رۆشنبیریی شیعر له‌ودایه په‌یامێك ده‌گه‌ینێ ، ئیتر ئه‌و په‌یامه فیكری یا مه‌عریفی یا ستاتیكی بێت ، ئه‌و زمانه‌ی به‌ڕێزت باسی لێوه‌ده‌كه‌ی ئه‌وه رۆشبیریی شاعیره ده‌یبات به‌ڕێوه نه‌ك هه‌ست و سۆز ، چونكه هه‌ست و سۆز بۆخۆیان جگه له‌وه‌ی خه‌یاڵی ئینسانه‌كان په‌لكێش ده‌كاته ناو شیعرییه‌ته‌وه ، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و هه‌ست وسۆزه بۆخۆیان كرده‌یه‌كی عه‌قڵانین ، واتا واقیعین ، ئه‌گه‌ر له‌واقیعدا شتێك نه‌بێ ئینسانه‌كان بباته‌وه رابوردوو، ئه‌وا هه‌ست و سۆزیش نابن ، چونكه هه‌ست و سۆز بونیان هه‌یه ، بۆیه شاعیر ناچارده‌كه‌ن بیریان لێبكه‌ونه‌وه ، تۆ هه‌رخۆت له‌سه‌ره‌تاه‌وه ده‌ڵێی شیعر كرده‌یه‌كی ناعه‌قڵانیه ، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ ئێمه پشت له واقیع بكه‌ین ، به‌ڵام نه‌ك ئه‌و واقیعه‌ی له‌رابووردودا شیعر تووشی به‌واقیعی بوون ده‌بات ، به‌لكوو ئه‌و واقیعه‌ی كه شیعركاری له‌سه‌ر ده‌كات و هه‌وڵی گۆڕانكاریی ده‌دات ، ئه‌مه‌یه كه شیعر له عه‌قڵانیه‌وه ده‌خاته دۆخی ناعه‌قڵانی ، بۆیه ده‌بێ ئه‌وه بزانین شیعر گووتارێكی هوشیارییه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌و گووتاره گشتگیر بكات و ئینسانه‌كان له‌دۆخی وه‌ستان و بیركردنه‌وه‌ی كلاسیكی وه‌ده‌رنێ ، ئه‌گه‌ر مێژووی شیعری كوردی به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه ، هه‌ر له‌باباتاهیری هه‌مه‌دانیه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ شیعر و ئه‌ده‌بیات له‌زۆر قۆناغدا له‌بری سیاسه‌ت بیری كردووه‌ته‌وه و هه‌ندێك جاریش شیعر به‌شێك بووه له‌سیاسه‌ت ، بۆ نموونه ئه‌وه شیعربووه رێنمایی كۆمه‌ڵ و سیاسه‌ت ده‌كات ، لێره‌دا شیعر كرده‌یه‌كی ناعه‌قڵانیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شیعر ئێستای نه‌خستووه‌ته خزمه‌تی رابووردوه‌وه ، به‌ڵام رابووردووی خستوه‌ته خزمه‌تی ئێستاوه ، دیاره هه‌ممو شیعری كوردی به‌و ئاراسته‌یه كاری نه‌كردووه ، له‌دونیای ئه‌ده‌بیاتی ئێمه ده‌قه رۆمانتیكییه‌كان كاریگه‌ریی زۆرتری هه‌بووه به‌سه‌ر جۆری بیركردنه‌وه‌ی ئێمه‌وه ، هه‌ر له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت تا كوو ئه‌مڕۆ شاعیره رۆماتیكه‌كانی وه‌ك ” نالی ، مه‌حوی ، وه‌فایی ” و چه‌ندانی دی كاریگه‌ریی راسته‌خۆیان به‌سه‌ر دونیا و ئه‌ده‌بیاتی ئێمه هه‌بووه ، ره‌نگه زۆر زه‌حمه‌ت بێت بتوانین خۆمانی لێده‌رباز بكه‌ین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دونیای رۆمانتێك په‌یوه‌سته به‌رۆحی ئینسانه‌كانه‌وه ، واتا ئه‌و سۆزه‌ی به‌ڕێزت باسی لێوه‌ده‌كه‌ی ، چونكه هیچ ئینسانێك به‌ده‌ر نیه له‌سۆز ، بۆیه له ده‌قی رۆمانتیكیدا ره‌نگه زه‌حمه‌ت بێت بتوانی خودا له‌م ده‌قانه ده‌ربكه‌یت ، چونكه وه‌ك سه‌ره‌تا باسم لێوه كرد ، چه‌مكی ” خودا ” چه‌مكێكی رۆحییه و په‌یوه‌سته به‌رۆحی ئینسانه‌وه ، رۆحی ئینسانیش بریتیه له‌سۆز و گه‌ڕانه‌وه بۆ دونیای خه‌یاڵات كه له‌زاكیری هه‌موو یه‌كێ له ئێمه جێگه‌یه‌كی داگیركردووه ، ئه‌م جۆره ده‌قانه به‌رده‌وام پشت به‌سروشت و سیحری نهێنیه‌كانی ده‌به‌ستن ، بۆیه خودا‌ش به‌شێكه له‌و نیهێنایانه و ناتوانرێ خودا له‌م ده‌قانه بخرێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هاوكێشه‌یه ، بیركردنه‌وه‌ی من به‌كار هێنانی چه‌مكی خودا له‌ده‌قی شیعریدا ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جۆری بیركردنه‌وه‌ی شاعیر بۆ نووسین ، من پێشتر وتم ره‌نگه ئینسان نه‌توانی له ده‌قی رۆمانتیكدا پشت به‌سیحری خودا نه‌به‌ستێ ، چونكه تایبه‌تمه‌ندی خودا له‌و سیحره‌دایه كه شاعیره‌كان به رۆح په‌نای بۆ ده‌به‌ن ، به‌ڵام له ده‌قی تازه‌گه‌ریدا شاعیره‌كان په‌نا بۆ خودا نابه‌ن ، به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌ن له‌چوارچێوه‌ی ده‌قی مه‌به‌ستداریدا هوشیاریی فیكریی بكه‌ن به پێوه‌ر بۆ گووتارێكی ره‌خنه‌یی ، تا ئه‌ده‌ب له‌و ده‌قه لۆكاڵیه رزگار بكه‌ن ، دیاره كه ده‌ڵێم لۆكاڵی مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه ، رۆمانتیكییه‌ت داهێنانێكی كوردانه‌یه ، نه‌خێر له‌و موته‌ڵه‌قه‌وه ، كه ده‌قی رۆمانتیكی بریتیه له‌بیركردنه‌وه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌شوێنێكی دیاری كراوه‌وه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر باسم كرد ، به‌زۆری باس له سروشت و ئازاره‌كانی خۆیان و كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن ، به‌ڵام به‌و تێگه‌یشتنه نا كه تازه‌گه‌رییه‌كان باسی لێوه ده‌كه‌ن ، ئه‌وان به‌زۆری گرنگی به زمان و عه‌قڵییه‌تی ره‌خنه‌گرانه له‌كۆمه‌ڵ و ده‌وروبه‌ر ده‌ڕوانن ، به‌داخه‌وه ئه‌م پرسیاره‌ش به‌درێژایی مێژووی شیعری كوردی كاریگه‌ریی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵ و سستمی سیاسیه‌وه نه‌بووه ، ئه‌مه‌ش ره‌نگه بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه یه‌كه‌م : كورد بیرمه‌ندی نیه ، و له‌هه‌مان كاتدا بیركوردی تاكو ئه‌مڕۆ بیرێكی لۆكاڵیه‌و له‌چوارچێوه‌ی كوردبوونی خۆمان نه‌چووه‌ته ده‌رێ ، واتا ئه‌ده‌بی ئێمه تاكو ئه‌مڕۆ ، ئه‌ده‌بێكه له‌خۆمانه‌وه بۆ خۆمان ، راسته ئێمه‌ش وه‌ك باقی نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێ سوودمان له‌ئه‌ده‌بیاتی دونیا وه‌رگرتووه ، به‌ڵام نه‌وانتوانیوه ئه‌ده‌بی كوردی بكه‌ین به‌ئه‌ده‌بێك دونیا بمانخوێنێته‌وه ، ره‌نگه ئه‌مه‌ش بۆخۆی له به‌دونیابووندا گرفتمان بۆ دروست بكات ، چونكه به‌شێكی زۆری ئه‌ده‌بی ئێمه له‌ژێر كاریگه‌ریی عه‌قلییه‌تی توندوتیژیی ده‌وروبه‌رمان بونیادنراوه ، بۆیه ئه‌ده‌بێك به‌جیاوازی دابونه‌ریت و كولتوور ، بێگوومان ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی وه‌ك لای خۆمان هه‌یه ، ئه‌وه نامینێ ، چونكه ده‌بێ ئه‌وه باش بزانین جیاوازی له‌ناساندنی شته‌كان له كولتورێكه‌وه بۆ كولتورێكی دی جیاوازی هه‌یه و ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی نامینێ ، بۆ نموونه له به‌سه‌گ كردن و به‌راز كردنی ئینسان لای ئێمه كاریگه‌ری نیگه‌تیفی هه‌یه ,به‌ڵام له كولتووره‌كانی دی ، سه‌گ وه‌ك لای ئێمه ناشرین و گڵاو نیه ، بۆیه له به‌دونیایی كردنی ئه‌ده‌بدا هێنده‌ی له رۆشنبیریی ئێمه‌دا كاریگه‌ریی پۆزه‌تیفی هه‌یه ، لای ئه‌وی دی ، ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی نیه ، كه‌واتا ئێمه هێشتا پێویستمان به‌وه‌یه شیعر قسه له‌سه‌ر دونیای بیركردنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان بكات و له‌و لۆكاڵیه ده‌رچێ كه ته‌نها په‌یوه‌سته به بیریی خۆمانه‌وه .
+ مومكین نیه بتوانین بڵین له‌شیعردا ئاوه‌ز كاریگه‌ریی نیه ، چونكه ئه‌وه خه‌یاڵی ئینسانه‌كانه واقیعبوون دێنێته كایه‌وه ، خه‌یاڵیش به‌رنجامی ئاوه‌زی ئینسانه تێڕوانیه‌كان ده‌گۆڕێت ، هه‌ر بۆ نموونه تۆ به‌خه‌یاڵ شتێك دروست ده‌كه‌یت و پاشان ده‌ته‌وێ به‌واقیع دروستی بكه‌یت ، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وتن له‌ده‌ره‌وه‌ی واقیع نیه ، به‌ڵێ هه‌موو كرده‌یه‌ك به ئاوه‌ز هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت و ئه‌مه‌ش هیچ كێشه‌یه‌كی نیه ، كاتێك ده‌قێك دێته به‌ر ده‌ستت ، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی خوێنه‌ره بڕیار له‌سه‌ر مه‌به‌سته‌كان ده‌دات ، چونكه هه‌ر نووسینێك هاته به‌رهه‌م ، ئیتر بۆخۆی ئه‌و نووسینه به‌شێكه له‌واقیع ، ئیدی ئه‌و واقیعه هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی له‌پشته‌وه بێت ، ئه‌مه رێك وا له‌خوێنه‌ر ده‌كات دیدو روئیای جیاوازی بۆ ده‌ق هه‌بێ ، هه‌موو ئه‌و دیدانه‌ش ره‌نگه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان راستییه‌كان بپێكن ، به‌تایبه‌تی له‌ده‌قی ئه‌ده‌بیدا ، بێگوومان هه‌ندێك ده‌ق هه‌ن روئیایه‌كی فه‌لسه‌فی قوڵیان هه‌یه ، بۆیه خوێنه‌ر یا لێكۆله‌َوه‌ر ده‌توانی له‌سه‌ر دیدی جیاوازی خۆی قسه‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و جۆره نووسینانه هه‌بێ به‌مه‌رجی پشت به سه‌رچاوه ببه‌ستێ ، بۆیه ئه‌وه‌ی جه‌نابت باسی لێوه‌ده‌كه‌ی شاعیر هه‌ستیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وشه‌كاندا بكات ، ئه‌مه‌ش بۆخۆی گرفته ، جارێ به‌ر له‌هه‌ر شتێك ئه‌گه‌ر شاعیر نه‌توانێ هه‌ستیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وشه‌كاندا بكات ، ئیتر شاعیربوون چیه ؟ ، پاشان هه‌ستیاربوون له‌گه‌ڵ وشه‌دا ناكرێ به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ فیكر‌و ته‌كنیك و خه‌یاڵدا ده‌كرێ ، چونكه ئه‌وه خه‌یاڵی شاعیره فه‌نتازیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زمان و مه‌عریفه‌ی زماندا ده‌كات ، ئه‌گه‌رمه‌عریفه‌یه‌كی زمانه‌وانی قوڵی نه‌بێ ، ناتوانێ ئه‌وه‌ی ده‌ینووسێ ناوی لێبنرێ شیعر ، چونكه شاعیربوون له‌نووسیندا ده‌رناكه‌وێ ، به‌ڵكوو له‌فیكر له‌ناو نووسیندا ده‌رده‌كه‌وێ ، هه‌ر نووسینێك هه‌ڵگریی فیكر و مه‌عریفی زمانه‌وانی نه‌بوو ، ناتوانرێ له‌ناو تایبه‌تمه‌ندی ده‌قی ئه‌ده‌بیدا پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی بدرێتی و به‌یه‌كێ له‌ژانره‌كانی ئه‌ده‌بی حسێب بكرێت ، بۆیه هه‌ر هوشیاری نووسه‌ره ده‌توانێ هه‌موو ئه‌و مه‌عریفه‌ی زمانه‌وانی و فیكر‌و ته‌كنیكانه‌ی له‌ده‌قدا ته‌وزیفی ده‌كات ، هونه‌رێكی ستاتیكی به‌نووسین ببه‌خشێ ، ئه‌گه‌ر نووسه‌ر خاوه‌ن دیدێكی ستاتیكش نه‌بوو ، دڵنیابه ناتوانێ سوود له فیكر و مه‌عریفه‌ی زمانه‌وانی و ئه‌ندێشه‌ش بكات ، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌ڕێزت وه‌ك كێشه باسی ده‌كه‌ی ، ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاستی هوشیاری خوێنه‌ر كه چه‌ند له شیعر و شیعرییه‌ت تێگه‌یشتووه ، خۆ مه‌رج نیه هه‌ر كه‌سێك ده‌قێكی شیعری خوێندنه‌وه لێی بگات ، ئه‌مه ئیتر مانای وایه ئه‌وه شیعر نیه ، نه‌خێر ، خوێندنه‌وه بۆ شیعر هه‌ر واكارێكی ئاسان نییه خه‌ڵكی ئاسایی لێی بگات
• ئه‌م ته‌وه‌ره له ژماره‌ی 252 ره‌خنه‌ی جاودیر بلاو بۆته‌وه