دیمانه له‌گه‌ڵ حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی شاعیر
• : روانینیت بۆ (خودا) چی یه ؟ و ئایه ئه‌و (خودایه)ی له ده‌قه شیعره‌كان باس ده‌كرێ , هه‌مان ئه‌و (خودا)یه كه له عقیده‌ی مرۆڤه‌كاندا هه‌یه ؟ ئه‌گه‌ر جیان , چۆن خوێنه‌ر له شوێنكاته جیاجیاكان جیان بكاته‌وه ؟ ئایه شاعیران ناترسن له هه‌ندیك له خوێنه‌ره‌كانیان كه وشه‌ی (خودا) له دیوانه‌كانیان ره‌ش بكه‌نه‌وه, كه لای ئه‌وان (كفره ) ونابێت بخوێندرێنه‌وه ؟
• : وه‌ك ئاشكرایه كرده‌ی شیعراندن كرده‌یه‌كی نا ئاوه‌زه (نا عقلانیه) كار له‌گه‌ڵ وشه‌كان ده‌كات به پشت به‌ستن به هه‌ست و سۆز . ئایه به‌كارهێنانی وشه‌گه‌لی وه‌ك ( خودا) له‌م كرداره نائاوهزه كه شعره, تاچه‌ند به‌پێویستی شیعری ده‌زانی ؟ وه ئایه تۆیی شاعیر تا چه‌ند هه‌ستیاری له‌به‌كارهێنانی ئه‌م وشه‌یه و جیا ده‌كه‌یته‌وه له ووشه‌كانی تر ؟
• : وه‌ك باسمان كرد له‌كرداری شعراندن ئاوه‌ز كه‌مترین كاریگه‌ری هه‌یه . و زۆرێك له‌خوینه‌ران به‌ته‌رازووی ئاوه‌ز ده‌قه‌كان هه‌لده‌سه‌نگینن , و به‌جۆریك هه‌ندیك له نوسه‌ران ئه‌م كرده‌یه به‌سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان داده‌نێت . وئایه پیویسته كامه لایه‌ن تیروانینی خۆیی بگۆرێت, شاعیر هه‌ستیارانه مامه‌له له‌گه‌ل ووشه‌كان بكات یاخود خوێنه‌ر ئه‌دبیانه له‌ووشه‌كان بروانێت ؟
ئا: هۆگرعومه‌ر
hogrme@gmail.com
حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی شاعیر
+: به‌دیدی من خودا جگه له‌وه‌ی له‌سه‌رووی هه‌موو جوانیهكانه ، كه‌سێك نیه خاڵی بێ له ئومێد و سیحری فریاد ره‌سی ئه‌و، خودا له هیچ شوێنێك نیه و له بچوكترین بۆشاییشدا وجودی هه‌یه، خوا له ناو بیركردنه‌وه‌مان و له ئه‌ندێشه و له هه‌ست و نه‌ست دا وجودی هه‌یه، ده‌كرێ بڵێین: ئه‌وانه‌ی ویژدانیان زیندووه ، هه‌میشه خوا له‌بینین و زاكیرهیاندا ئاماده‌یی زیاتر هه‌یه، به‌ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تر خوا له پشت دوا ده‌رگا و دوا په‌نجه‌ره و دوا رێگا و دوا گهرانهوهدایه ، بۆ به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ت ، ده‌ڵێم: ئه‌مه په‌یوه‌ندی به جیهانبینی و روئیای خودی شاعیره‌وه هه‌یه، ده‌كرێ له‌لای نوسه‌رێك (سیزیف) خوای بێ هوده‌یی بێ و له‌لای یه‌كێكی تر(ڤینۆس) خوای جوانی نه‌بێ، به‌ڕای من به‌كارهێنانی (خوا) له‌لای نوسه‌ر به‌و واتایه دێ كه ئاخیر هانا بردنه بۆ به‌ر ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی هیوا له‌وێ ده‌ستده‌كه‌وێ و كه‌سیش بێبه‌ش ناكرێ . ئاخر كاتێ حه‌زره‌تی مه‌لای جه‌زیری ده‌فه‌رموێ (مننه‌ت ژخودایێ كو به عه‌بدێ خو مه‌لایێ .. یه‌خسیری غه‌می عشقم نهدینارو نه درهم دا) ئه‌مه ئه‌و په‌ڕی خواناسینه ئه‌و بۆیه خۆی به منه‌تباری خوا ده‌زانێ چونكه عه‌شقی بۆ دینار‌و درهم پێ نه‌به‌خشیه‌وه، به‌ڵكو عه‌شقی بۆ عه‌شق پێ به‌خشیوه، بێگومان ئه‌مه عه‌شقی خودا و جوانیه، له‌كاتێكدا مه‌لای جه‌زیریش وه‌كو حه‌زره‌تی (نالی) لێورێژ بووه له عه‌شقی دولبه‌ری خۆی ، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ی له‌نێوان حه‌زره‌تی مه‌حوی و نالی‌دا ده‌بینی له‌لای مه‌حوی عه‌شقی خودایه‌ك به ره‌هایی دیاره كه ئه‌و عشقه بۆته رۆچونی شاعیر بۆ قوڵایی ته‌سه‌وف به‌ڵام له‌لای نالی خۆشه‌ویستی بۆ هه‌مان خودا هه‌بووه، به‌ڵام (حه‌بیبه) بۆته سه‌رچاوه‌ی چه‌ندین شاكار ، كه‌واته دیسان ئه‌وه شاعیره خۆی ده‌توانێ قسه له‌سه‌ر خۆی و خوای خۆی بكات ، ئاخر دڵداری شاعیر : پێی وابووه ، نیشتیمان سه‌رچاوه‌ی دین و ئیمانه ، بۆیه له‌لای زۆربه‌ی هه‌ره زۆری تێكۆشه‌ران (ئه‌ی ره‌قیب ) به زیندووی ماوه‌ته‌وه، ئاخر ئه‌گه‌ر دڵدار سروودی ئه‌ی ره‌قیبی نه‌نوسیبا له‌مێژبوو له‌بیر چوبۆوه، كه‌واته له‌لای دڵداری گه‌وره هه‌مان ئه‌و جیاوازیه له بیركردنه‌وه و جیهان بینی دا هه‌بووه كه ئێستاش كه‌سانێك پێیان وایه ئه‌و شیعره ده‌بێ بگۆردرێ یان ئه‌و مارشی نه‌ته‌وه‌ییه ده‌ستكاری بكرێ .
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی خوێنه‌ر چۆن بتوانێ مه‌به‌سته‌كانی شاعیر جیابكاته‌وه جوانتر تێی بگات ، ئه‌وه كاری شاعیر نیه ده‌ستی خوێنه‌ر بگرێ و شرۆڤه‌ی بۆ بكات، ئاستی تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتنی خوێنه‌ر ده‌توانێ شیكاری بۆ هه‌ر ده‌قێك بكات ، ئاخر باشه من خۆم له قه‌سیده‌ی ( ده‌ست به‌كام كهنارتهوه بگرم) ده‌ڵێم : ( ئاخر تۆ دڵی خودا‌ش دهرهنجێنی) باشه من نازانم خوا دڵی هه‌یه یان نا ، به‌ڵام ئارخهیانم كه خودا به هه‌موو گه‌وره‌یی خۆیه‌وه چۆن شادمان ده‌بێ ئاواش ده‌ره‌نجێ و نیگه‌رانی لێده‌رده‌كه‌وێ ، بۆیه ئه‌وه خوێنه‌ر خۆیه‌تی تاچه‌ند ده‌توانێ به‌دوای سه‌ره‌داوی مه‌به‌ستی نوسه‌ردا بگه‌رێ یان تاچه‌ند ده‌توانێ به‌ده‌ستی بهێنێ ، هه‌ر بۆیه هه‌میشه ئاماژه به گووتهكهی لنین ده‌ده‌م كه ده‌ڵێ : هه‌میشه پێویسته خوێنه‌ر ئاستی تێگه‌یشتنی خۆی به‌رز بكاته‌وه تا جوانتر له شیعر بگات ، نه‌ك شیعر بۆ خاتری تێگه‌یشتنی هه‌موو كه‌س ساده بكرێته‌وه ،
+ ئه‌وه تۆی بریار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ده‌ی پێت وایه نوسینی شیعر نا عه‌قڵانیه ، من به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر شیعر دوور بوو له درووشم و به‌مانای وشه رۆچون و توانه‌وه‌ی تێدا ده‌ركه‌وت ، ئه‌وا ده‌چێته قاڵبی شاكار ، ناشێ شاكار به‌بێ زاڵبوونی عه‌قڵ و جیهانبینییه‌كی تایبه‌تی بخولقێندرێ ، ئه‌گه‌ر تۆ پێت وایه هه‌ست و سۆز هه‌موو پانتایی سارای شیعر داگیر ده‌كه‌ن ، ئه‌وا من به پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێ جار بوونی ڕقێكی ئه‌ستوور ده‌بێته مایه‌ی له دایك بوونی كۆرپه‌یه‌كی شیعر، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تاچه‌ند به پێویستی ده‌زانم وشه‌ی (خودا) به‌كار بهێنرێ ئه‌وا پێشتر باسمكردووه، دهگهرێته وه بۆ خودی كات و سات و شوێن و ئه‌ندێشه‌ی شاعیر، تۆ كه‌باسی (خودا) ده‌كه‌ی مه‌به‌ستت له خودی شاعیره ، ده‌شێ ئه‌و شاعیره مولحیدبێ یاخود باوه‌ڕی به هه‌ر ئاینێكی خودایی هه‌بێ ، بۆ ئه‌و خوا هه‌ر خوایه، كه‌واته مه‌به‌سته‌كه ته‌نها هانابردنێكه یاخود له دهرگهدانێكه بۆ گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵات و به‌سۆزترین په‌نا بۆ هه‌موومان
+ ده‌شێ ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێی به‌ره‌هایی هاورا نه‌بم له‌گه‌ڵت، چونكه راسته شیعر زاده‌ی خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی شاعیره، به‌ڵام به‌دیدی من مادام شیعر ده‌توانێ له ماڵی فه‌لسه‌فه‌دا یاری بكات و گه‌شتی خه‌یاڵی شاعیر بگاته مه‌نزڵ و كارامه‌یی شاعیر له ده‌نگی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شیعر ده‌رده‌كه‌وێ ، كه‌واته هه‌ڵسه‌نگاندن ته‌نها مێژوو ده‌ری ده‌خات، مه‌گه‌ر كام له‌و فیسیڤاڵانهی كه ته‌نها شه‌ری شیعریان تێدا ده‌كرێ ، توانراوه به‌بێ نیگه‌رانی كۆتایی پێ بێت، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئێمه به میزاجی چه‌ند كه‌سێك هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ شیعر ده‌كه‌ین، كه ئاگاداری رۆحی شاعیره‌كه نین، چۆن جیاوازی له نمره‌كاندا هه‌یه كه لیژنه‌یه‌ك دیاری ده‌كات بۆ مۆسیقای شیعر یان وێنه‌ی شیعرێك یان زمان ، به‌هه‌مان شێوه جیهانبینی شاعیره‌كه‌ش جیاوازه له ئه‌و لیژنه‌یه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كات، كه‌واته ده‌بێ بڵێین : چۆن له سه‌رده‌می نالی ته‌واوی فه‌قێ و موستهعیدهكانی حوجره‌و مزگه‌وت شاعیر بوون ، به‌ڵام ئه‌وه‌تا رۆژگار سه‌لماندی له نالی و سالم و كوردی نه‌بێ ئه‌وانی تر شیعر نه‌مری پێ نه‌به‌خشین، به هه‌مان شێوه به دیدی من ته‌نها تێپه‌ربوونی زه‌مه‌ن و مانه‌وه‌ی شیعر ده‌توانین بكه‌ینه پێوه‌ر بۆ هه‌لسه‌نگاندنی شیعر و نه‌مری شاعیر.
• ئه‌م ته‌وه‌ره له ژماره‌ی 252 ره‌خنه‌ی جاودیر بلاو بۆته‌وه