
بیره‌وه‌ریم له گه‌ل مه‌سعوود محه‌ممه‌دی بیریار
كه تۆ هاتی خۆری زانست هه‌ڵات و شه‌وه‌زه‌نگی خوڕافات ئاوابوو
ماوه‌یه‌كه نه‌ستم داوا له هه‌ستم ده‌كات بیره‌وه‌ری چه‌ند سه‌ردانێكم بۆ لای مامۆستای گه‌وره‌و پایه‌به‌رزم (مسعود محمد) بخه‌مه سه‌ر ڕووپه‌ڕی كاغه‌ز ،وه‌لێ هه‌ر جارێك ده‌موویست قه‌ڵم بگرمه ده‌ست په‌نجه‌كانم ده‌كه‌وتنه له‌رزه‌و دڵم ده‌كه‌وته ته‌په ته‌پ، هاوارێك له ناخی ناخه‌وه بانگی ده‌كردم و ده‌یگووت: ده‌ته‌وێت له‌سه‌ر كه‌سێك بنووسی كه هه‌موو ڕۆشنبیرانی عیراق له ئاستی دا مه‌دهۆش ماون، ئه‌وكه‌سه‌ی زه‌مه‌نی خۆی تێپه‌ڕاندوو بۆ زه‌مه‌نێكی تر كاری كرد، ئه‌و بلیمه‌ته‌ی فه‌لسه‌فه‌ی بۆ زمانی كوردی ده‌سته‌مۆ كرد، نا، نا، قه‌ڵه‌می تۆ هێشتا زۆری ماوه خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌م پیاوه به‌رزو هه‌ڵكشاوه بدا! نا، تۆ هێشتا له‌سه‌ره‌تای ڕێگای له‌ناسین و ئاشنابوونت به‌م فه‌یله‌سووفه، تازه توانیووته ده‌مت به‌مانای وشه‌و په‌یڤه‌كانی شیرن كه‌یت، ئاخر ئێستاش كه كتێبه عه‌ره‌بیه‌كانی ده‌خوێنیه‌وه ئاره‌قه ده‌كه‌ی و له زۆر وشه‌و ده‌سته‌واژه‌كانی ناگه‌ی، ئه‌ی هه‌رتۆ نه‌بووی ده‌تگوت: له ڕۆژی قیامه‌ت شكایه‌ت له (مسعود محمد) ده‌كه‌م كه بۆچی كتێبه‌كانت به‌م شێوه ڕه‌ق و ئاڵۆزه داناوه! كاتێك خوێنه‌ر ده‌یانخوێنێته‌وه واده‌زانی خوێنده‌واری لاوازه یا هه‌رنیه!. قه‌ڵه‌مم چیتر خۆی پێ نه‌گیراو سنووری بێده‌نگی شكاند و به‌م شێوه وه‌ڵامی ناخمی دایه‌وه و گوتی: ئه‌ی كهف وكوڵی سۆز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌م بیریاره چۆن هه‌ڵڕێژم،مه‌ره‌كه‌بم هێنده ده‌كوڵێ خه‌ریكه ئاگر ده‌گرم و ده‌سوتێم ، ئه‌گه‌ر چیتر له باسی ئه‌م عه‌بقه‌ریه بووه‌ستم ئیتر له‌نووسین ده‌وستم.
له نێو ئه‌م دووڕیانه‌دا وه‌ك شێت و دێوانه‌م لێهاتبوو،هه‌ستم ده‌كرد قه‌له‌مم دووگیان بووه، كاتی سكدانانیشی نزیك بووه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆرپه‌و دایك به‌یه‌كه‌وه له‌بار نه‌چن، تووند تووند گرتمه نێوان پهنجهكانوو، به‌و په‌ڕی هێزم ڕامگووشی خستمه نووسینی بیره‌وه‌ریه‌كانم.
كه نووكی قه‌ڵه‌مم برده سه‌ر كاغه‌ز یه كه‌م دیداری مامۆستا مسعود محمدم هاته‌وه به‌رچاو، كه بۆ یه‌كه‌مین جار سالێ (1999) له گه‌ڵ هاورێ ی ئازیزم كاك حسن عبدالله به‌خزمه‌تی مامۆستا گه‌یشتین، دوای ئه‌وه‌ی له‌ده‌رگای ماڵمان دا پیاوێكی لاواز‌و بێ نه‌وازی عه‌ره‌ب كه خزمه‌تی مامۆستای ده‌كرد هاته ده‌ره‌وه، دوای سڵاو و سه‌لام، گوتی: ها چیتان ده‌وێ فه‌رموون؟ گوتمان بۆ لای مامۆستا ده‌چین. كه چووینه ژووره‌وه له مێوانخانه‌كه‌ی چه‌ند خوله‌كێك چاوه‌نۆڕمان كرد، له ناكاو مامۆستا هاته ژووره‌وه، زۆر به‌سام و هه‌یبه‌ت بوو! كه ته‌ماشای نێوچاوانم كرد حه‌په‌سام! هێنده به ڕێز‌و ئیحترام سڵاو چاك‌و خۆشی لێ كردین خه‌ریك بوو له خۆشیان له پێستی خۆم ده‌رده‌چووم. بڕوابكه هه‌موو جه‌سته‌م كه‌وته له‌رزین، نازانم بۆچی وابێدهنگ بووم، ته‌نانه‌ت نه‌متوانی یه‌ك قسه‌ش بكه‌م، گه‌ر هاوڕێكه‌م له گه‌ڵ نه‌بوایه، ئه‌و ڕۆژه له‌شه‌رمان ده‌مردم. كاتێك هاتینه ده‌ره‌وه هاورێكه‌م پێ ی وتم: ئه‌ری حه‌یده‌ر بۆچی وات لێهات؟ گوتم: به‌خودا خۆشم نازانم بۆچی وام لێهات! دوایی بۆم ده‌ركه‌وت ڕووخسار‌و شێوه‌ی مامۆستا كاری لێكردووم، قسه‌ی له قوڕگ خنكاندووم.
پاش چه‌ند رۆژێك خۆشه‌ویستی ئه‌م پیاوه له مێشكم دا كه‌وته‌وه جوڵه جوڵ، بڕیارم دا دووباره بچمه‌وه بۆ دیده‌نی، هاوڕێكه‌م هه‌ڵپێچاوه و به‌ڕێكه‌وتین، به‌ڵام به‌ینی خۆمان بی ئه‌م جاره خۆم چووست وچالا ككرد، ناوه‌ناوه به‌خۆم ده‌گووت: ها نه‌كه‌ی ئه‌وجاره‌ش شه‌رمه‌نده‌م بكه‌ی؟ مامۆستا وه‌ك جاری پێشتر پێشوازیه‌كی گه‌رمی لێكردێن.
دوای كه‌مێك دانیشتن و بێ ده‌نگ بوون ده‌ستم كرد به پرسیار كردن:
– مامۆستا جه‌نابت له گه‌ڵ هه‌ژارو هێمن دا ژیاویت؟
+ به‌لێ، به‌ڵام ئه‌م پرسیاره‌ت بۆچی كرد؟
– هه‌روا
هاورێكه‌م باسهكی بۆ لایه‌كی تر برد‌و گوتی: مامۆستا له فلان شهر له فلان شوێن ده‌ڵێن شه‌ڕێك قه‌وماوه، خه‌ڵكێكی زۆر كوژراوه، ئه‌مه ڕاسته؟
مامۆستا گوتی: باشه ئه‌گه‌ر ڕاست بێ و ڕاست نه‌بێ ئه‌م پرسیاره‌ی تۆ چ (تصریح)ێك ده‌به‌خشێ!؟ بۆچی خۆمان بكه‌ینه مامه خه‌مه، له دونیا هه‌زاران هه‌زار شه‌ڕ قه‌وماوه كراوه چی تێدایه! له‌م قسانه‌دا ووین كچۆڵه‌یه‌كی جوانكیله وابزانم نه‌وه‌كه‌ی بوو چایه‌ی بۆ هێناین، مامۆستا ڕاسته‌وخۆ ڕووی تێكردوو گوتی: ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی چه‌پ چایه‌م بۆ دانێ ی قوڵپی ده‌كه‌مه‌وه، سه‌رم سوڕما! مامۆستا له ههلسووكهوت له‌گه‌ڵ مێوانه‌كانی زۆر به ڕێز بوو، هه‌میشه به ئێمه‌ی ده‌گووت، مامۆستا، كه‌چی به‌شێك له پڕۆفیسۆرو مامۆستاكانی سه‌رده‌م قوتابیه‌كانیان به به‌نده‌و به‌رده‌ست ده‌زانن، له كاتێكدا هیچیان هێنده‌ی مامۆستا عیلمیان پێ نیه.
هاوڕێكه‌م گوتی: مامۆستا من فه‌قێم و ئێستا ئاخیر مادده‌ی مه‌لایه‌تی ده‌خوێنم، مامۆستا پێكه‌نی و گوتی: ئه‌ی بۆچی وه‌ك دار دوولك وای، واته: پانتۆلت له به‌ر دایه!. گوتی: ژنت هێناوه، گوتی: به‌ڵێ. گوتی: بڕۆ چوار ژنی تریش بهێنه. گوتی ئاخر مامۆستا له شه‌رع ته‌نها چوار ژن درووسته. گوتی ئاخر له سه‌ر مه‌زهه‌بی من، مه‌زهه‌بی مه‌سعوودی پێنج ژن جائزه.
به پێكه‌نینه‌وه مه‌جلیسه خۆشه‌كه‌ی مامۆستامان جێ هێشت، ڕاسته‌وخۆ چوومه بازاڕ‌و (مرۆڤ و ده‌ورووبه‌ر)ی مامۆستا‌م كرێ، ده‌ستم كرد به‌خوێندنه‌وه‌ی به (خوا)ی گه‌وره قه‌سه‌م هیچی لێتێنه‌گه‌یشتم جگه له ڕووناكی و تاریكی و چه‌ند وشه‌یه‌كی تری كه‌م.. كه‌وتمه گومان ده‌بێ ئه‌م كتێبه هی ئه‌و مامۆستا یه بێ كه ئێمه ده‌چین بۆ خزمه‌تی؟ بڕواناكه‌م! ئه‌ی بۆچی خۆی هێنده ساده‌و ساكاره؟ . بۆ جاری سێهه‌م ڕێگای ماڵی مامۆستامان گرته‌وه به‌ر ئه‌مجاره مامۆستا زۆر ناساغ بوو، هاوارو نركه‌ی بوو، ده‌نگی مه‌نجه‌ڵ هات گوتی: ئای ی بنی مه‌نجه‌ڵی شیر چه‌ند خۆشه، ئێمه‌ش ده‌ستمان كرد به پێكه‌نیین.
مامۆستاش بزه‌یه‌كی كردوو گوتی: مامۆستایان كاتی خۆی من و نه‌جیبه‌ی خوشكم به‌ڵێنمان به‌یه‌كتردا ئیتر جگه‌ره نه‌كێشین، ڕۆژێك زۆر حه‌زم چۆوه جگه‌ره چووم بۆ (كادین) ده‌بینم نه‌جیبه له‌وێ یه‌و جگه‌ره‌ی به‌ده‌مه‌وه‌یه، گوتم: خوشكم هیچ له هیچ!
مامۆستا سه‌یری ئێمه‌ی كردوو گوتی: مامۆستایان چه‌ند سالێك به‌ر له ئێستا تووشی نه‌خۆشی (ئه‌نفلۆنزا) بووم، هه‌رچی مه‌علومات بوو له مێشكم سڕایه‌وه، ئێستاش ئه‌م نه‌خۆشیه هه‌ر به‌رده‌وامه له‌سه‌رم. ئه‌وسا من داخم هه‌ڵكێشا كه نه‌متوانیوه به‌ر له نه‌خۆشی سوود له‌م گه‌نجینه گه‌وره‌یه وه‌ر بگرم.
ده‌مم كرده‌وه‌و گوتم: مامۆستا مرۆڤ و ده‌وروبه‌ر تم خوێنده‌وه زۆر ره‌ق و وشك بوو هیچی لێتێنه‌گه‌یشتم، گوتی: چی تێدایه ده‌نا من تێی ده‌گه‌م. مامۆستای خوالێخۆشبوو زۆر رقی له درێژه‌دادڕی بوو، حه‌زی ده‌كرد به‌كورتی شت ببڕیه‌وه، ئه‌م كوره عه‌ره‌به‌ی خزمه‌تی ده‌كرد جارێك له ته‌له‌فۆن درێژه‌ی پێدا، مامۆستا هاواری لێ هه‌ستا (سهریدی، سهریدی، قصر كلامك) .
له كاتی هه‌ستان مامۆستا وتی: حه‌زده‌كه‌م زوو زوو سه‌ردانم بكه‌ن به‌ڵام به‌مه‌رجێ كۆمه‌لێك نوكته‌و قسه‌ی خۆشم بۆ بێنن.
ئه‌م وتانه‌ی مامۆستا وایان كردزیاتر هۆگری بم، بۆیه چاوه‌ڕێ ی ڕۆژه‌كانم ده‌كرد بڕۆن و جارێكی تر بچمه‌وه خزمه‌تی مامۆستا، هه‌رچه‌ند نه‌خۆشیه توند‌و سه‌خته‌كه‌ی ته‌واو هێزی لێ‌بڕی بوو، زۆر شتی له بیر نه‌مابوو، بۆیه جارێ چواره‌م كه چووینه‌وه خزمه‌تی نیگای چاوه‌كانی له سه‌ر ئێمه هه‌ڵنه‌بڕی، به پێكه‌نینه‌وه گوتم مامۆستا ها نامانناسیهوه!؟ گوتی: ” ڕه‌نگ و ڕوخسارتان ناسیاوه لام، فه‌قه‌ت ناوهكانتانم له‌بیر نه‌ماوه، ئاخر مامۆستایان ئه‌م نه‌خۆشه‌یه زاكیره‌ی بهتاڵكردووم” مامۆستا فه‌رمووی: ناوه‌كانتان بنووسم با لام بن، هاوڕێكه‌م ههڵێداوهو گوتی: قوربان ته‌نها ناومان بنووسین؟ مامۆستا گوتی: ئه‌ی خۆ ژیانی خالیدی كوڕی وهلیدیشم بۆ نانووسی! هاوڕێكه‌م گوتی: مامۆستا ناوه‌كان له سه‌ر مێز دا بنێن؟ گوتی ئه‌ی خۆ فڕیان ناده‌یت! له‌م كاته كوره عه‌ره‌به‌كه به ژوور كه‌وت، گوتی: مامۆستا له بیرت نه‌چێ ته‌له‌فیزیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌یه‌وێ دیدارێكت له گه‌ڵ بكا، مامۆستا گوتی: باشه ئه‌م خه‌ڵكه بۆچی وازم لێناهێنن، له‌م ئاخیری عومره ده‌یانه‌وێ ئیمتحانم بكه‌ن، یاخوا تایه‌ی سه‌یاره‌یان بته‌قێ و نه‌گه‌نه لام. شه‌و مامۆستامان له له‌سه‌ر كه‌ناڵی بزووتنه‌وه بینی مامۆستا باسی مێژووی مرۆڤایه‌تی ده‌كرد،تووڕه دیاربوو، له دڵی خۆم دا گوتم فایده‌ی نه‌بوو،نزاكه‌ی مامۆستا قبوڵ نه‌بو و تایه‌ی سه‌یاره‌ش په‌نچه‌ر نه‌بوو.
له‌م نێوانه‌دا واڕێككهوت شه‌وێك له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورێیه‌ك بچمه لای مامۆستا مه‌لا عبدالسلام خۆشناو له گوندی بێتواته، كه‌لای من ئه‌ویش زاناێكی مه‌وسوعی گه‌وره‌بوو به‌داخه‌وه وه‌ك پێویست لای لێنه‌كراوه‌و نه‌ناسرا. كاتێك ڕووم تێكردوو پرسیاری مسعود محمد لێ‌كرد ڕاسته‌وخۆ گه‌شایه‌وه و له قوڵای دڵیه‌وه گوتی: وای چه‌نده زانایه‌كی مه‌زنه! چه‌ند بلیمه‌ته! بڕوابكه‌ن كه‌سی وازانا له دوونیادا زۆر كه‌مه! گوتی: رۆژێك له مامۆستا مسعودم پرسی: خوا هه‌یه؟ له‌وه‌ڵام دا پێی گوتم:” تازیهن ده‌یسه‌لمێنێ تۆزێ زه‌حمه‌ته، ئه‌مما نه‌بوونی زۆر زه‌حمه‌ته” به‌م پێدا هه‌ڵدان و وه‌سفه‌ی مامۆستا به جۆشتر بووم بۆ عیشقی مسعوود محمد.
زوو خۆم گه‌یانده‌وه هه‌ولێرو دیسان چوومه‌وه خزمه‌ت مامۆستا‌م، ئه‌م جاره كۆمه‌لێك دكتۆر‌و نووسه‌ر له خزمه‌تی بوون، مامۆستا باسی سته‌م و زۆری سه‌دامی دهكردو ده‌یگوت: هیچ كه‌سێك له دونیادا وه‌ك سه‌دام سته‌مكار نه‌بووه! یه‌كێك له دكتۆره‌كان گوتی: ببووره مامۆستا، هیتله‌ر له‌و ستهمكارتربووه، مامۆستا گوتی: نه‌خێر هیتله‌ر ته‌نها به‌رامبه‌ر جولكه سته‌می كرد، كه‌چی سه‌دام سته‌می له هه‌موو به‌شه‌ریه‌ت كرد، سپی و ڕه‌ش و موسڵمان و مه‌سیحی… ده‌می دكتۆر بوو به ته‌ڵه‌ی ته‌قیو و بێ ده‌نگ بوو.
كاتێك مێوانه‌كان هه‌ستان، گوتم: مامۆستا هاورێیه‌كم كتێبێكی له‌سه‌ر میرنشینی سۆران ئاماده‌كردووه، حه‌زده‌كات جه‌نابت پێشهكیهكی بۆ بنووسی؟ دووباره‌ی كرده‌وه ئه‌ی مامۆستا نه‌تزانیوه هه‌رچی زانیاریه له سینه‌ی من مه‌سح بووه، نازانم میرنشینی سۆران كێ یه؟ گریان قوڕگی گرتم زانیم مامۆستا زۆر شتی بیرنه‌ماوه، ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی ناوی ده‌برد (ئه‌نفلۆنزا) ته‌واو په‌كی خستبوو، داوای لێبووردنم له مامۆستا كرد و له خزمه‌تی هه‌ستاین.
حه‌زم نه‌كرد چیتر مامۆستا بخه‌مه هه‌راسانی، بۆیه سه‌ر دانه‌كانم كه‌م كردنه‌وه،بیرمه له یه‌كێكی تر لهسهردانهكانم لێم پرسی مامۆستا ئامۆژگاریمان بكه؟ گوتی: ئه‌وه چی ده‌لێ ی؟ ئامۆژگاری من لزوم نیه، دونیا هه‌مووی ئامۆژگاری یه.
ئاخیر سه‌ردانم له (2002) بوو، مامۆستا زۆر پێكه‌نی قسه‌ی زۆر خۆشی بۆ ئێمه كرد، له كاتی هه‌ستان ویستم ڕومه‌تی مامۆستا ماچ كه‌م به‌ڵام بڕوابكه‌ن جورئه‌تم نه‌كرد، ده‌سته‌كانم تووند گوشی و گوتم: مامۆستا هه‌ر ته‌مه‌ن درێژبی وقهت نه‌مری، پێكه‌نی و گوتی: جا چۆن من ده‌مرم، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ مه‌رگ ده‌كه‌م.
دوای ماوه‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌ی (برایه‌تی) هه‌واڵی داخیل بوونی مامۆستا‌م له نه‌خۆشخانه خوێندوه، دڵم خورپه‌ی كرد، زانیم مامۆستا حاڵی پهشێوهو ده‌یه‌وێ ئه‌م دونیایه جێهڵێت، دوای چه‌ند رۆژێك له ( 2002/4/1 ) هه‌واڵی كۆچی یه‌كجاره‌كی مامۆستا‌م بیست، ئای خوایه بیستنی هه‌واڵی وا چه‌ند ناخۆشه! ئاخر منێك هۆگری مامۆستا چۆن ده‌توانم ئیتر به‌بێ ئه‌و هه‌ڵكه‌م، ئه‌م ڕۆژه فرمێسك چاوه‌كانمی به‌جێنه‌هێشت، خه‌م تووند رایدهگوشیم، به‌ڵام مردن كه‌ی كاری به خه‌می دابڕان و فیراقی عه‌زیزانه، مردن كه‌ی ترسی له پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان بووه، كه‌ی رێزی له فه‌یله‌سوف و بیریاران گرتووه، كه هات هه‌زاران سوقرات و ئه‌فلاتوون كڕو كپ ده‌كات.
مامۆستا گیان ئه‌ی نه‌تفه‌رموو: من شه‌ڕ له گه‌ڵ مردن ده‌كه‌م، ئه‌ی بۆچی ئێستا له ژێر چه‌پۆكی مردن خامۆش كه‌وتووی. مامۆستا گیان ئاخر مردنی تۆ مردنی جیهانه، (موت العالم، موت العالم) . تۆ تاكو مردی شه‌ڕت له‌گه‌ڵ جه‌هل و خوڕافات دا كرد. مامۆستا گیان ئه‌م گه‌لی كورده چه‌نده بێ ئاگایه له‌زاناكانی، له بلیمه‌تانی وه‌ك تۆ.
مامۆستاكه‌م له خوای دههندهو دلۆڤان ته‌ماخوازم له به‌هه‌شت تهسكینت بكات و به نیعمه‌ته‌كانی خۆی داتپۆشێ ، به‌ڵام تكات لێ ده‌كه‌م له‌وێش خه‌رێكی فكر‌و فه‌لسه‌فه مه‌به، له‌ویش خه‌می كوردستانت نه‌بێ، ئه‌وێ شوێنی پشوودان و ئیسڕاحه‌ته، له‌خزمه‌ت باوكت كه تۆ به عه‌زیم ناوت ده‌برد به‌یه‌كجاری ئۆخژن بگره، جاروباریش سه‌رێك له مامۆستا عبدالكریم و محمدی خاڵ و هه‌ژارو براده‌رانی دیكه‌ت بده. منیش ئه‌گه‌رچی ناتوانم چیتر تۆ ببینمه‌وه به‌ڵام هه‌موو ڕۆژێك له نێو كتێبه‌كانت ده‌تبینم و ده‌تخوێنمه‌وه، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم باسی ژیان و بیره قوڵ و پێشبینیه بایه‌خداره‌كانی تۆ ده‌كه‌ین.