
ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی یۆنان و ئه‌گه‌ری هه‌ره‌سهێنانی یورۆ
پارساڵ هه‌ر ئه‌م وه‌خته بوو، كه خه‌ڵكانی كۆڵنه‌ده‌ری یۆنان هاتنه‌وه سه‌رشه‌قامه‌كان و چنگاوشی سیاسییه‌كان و داموده‌سگە و ئامرازه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت بوونه‌وه.
یۆنانییه‌كان مێژوویه‌كی دوورودرێژی سه‌ربه‌رزی به‌رهه‌ڵستی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه داگییركه‌ره‌كان و هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ناوه‌وه و میرییه فاشیسته‌كانی خۆیانیان،هه‌یه. هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته كوڵتوری خه‌ڵكه كرێكار و كاسبكار و قوتابی و ئه‌وانه‌شی له كێڵگه‌كانیاندا كار ده‌كه‌ن و باقی خه‌ڵكه ئاساییه‌كه‌ی تری، كه سه‌ر بۆ هیچ زوڵم و زۆر و ناهه‌قییه‌ك دانانه‌وێنن و له به‌رامبه‌ریدا شه‌ڕی مان و نه‌مان دەكه‌ن. مێژوویان به ده‌یه‌ها نموونه‌ی ئاوای تۆمار كردووه، ئیدی ئه‌وه گرنگ نییه تا چه‌ندێك سه‌ركه‌وتوو بوون و چه‌ندیش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرنگه كڕنووشیان نه‌بردووه و جه‌نگی خۆیان به‌رده‌وام پەرەپێداوه و نشوستییه‌كانیشیان نه‌بوونه‌ته هۆی ساردكردنه‌وه و خامۆشبوونیان.
یۆنان وڵاتێكه كه خۆپیشاندان و مانگرتن و چنگاوشبوون له‌گه‌ڵ داموده‌سگه سه‌ركوگكه‌ره‌كانیدا، به‌ده‌گمه‌ن لێ ده‌بڕێت . ساڵی پار خۆپیشاندان و مانگرتنه گشتییه‌كان له دژی ده‌وڵه‌ت و پارتی ده‌سه‌ڵاتدار، به‌رده‌وام بوون، له پای قایل‌بوون به مه‌رجه‌كانی سندوقی در‌اوی نێودەوڵەتی و بانكی ناوەندی ئه‌وروپی ، كه ده‌یانویست له بری وه‌رگرتنی بڕی 109 ملیاردد یورۆ لێیان، به‌سه‌ر‌یاندا بسه‌پێنن، تاكو له‌و قه‌یرانه ئابورییه ده‌رچێت.
ئه‌مڕۆش نه‌ك هه‌ر هه‌مان گیروگرفت به‌ڵكو بگره قوڵتریش ده‌سته‌ویه‌خه‌ی سه‌رجه‌می خه‌ڵكو توێژاڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه‌ته‌وه. ئابووری یۆنان ڕووبه‌ڕووی داته‌پین و داڕمان بوه‌ته‌وه، قه‌رز و یارمه‌تییه‌كه‌ی پار به فریای نه‌كه‌وت. قه‌یرانه‌كه‌ش ئه‌وه‌نده قوڵ بووه‌ته‌وه، كه به‌گشتی كاراییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بازاڕی جیهانی و به‌تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا كه به یورۆ زۆن ناسراوه، هه‌یه. له 21/05/2011 وه كه خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستیان پێكردووه و دواتریش بۆ ماوه‌ی 12 ڕۆژ مانگرتنی گشتی بوو، ئه‌وه‌نده‌ی تر ترس و له‌رزەی خستووەته دڵی 27 وڵاته‌كه‌ی، كه یه‌كێتی ئه‌ورپایان پێكهێناوه، كه 17 وڵاتیان یورۆ به‌كار ده‌هێنن، له‌ولاشه‌وه وڵاتانی تری ده‌رەوه‌ی به‌كارهێنه‌ری یورۆ (تاكدراوی ئه‌وروپی) و كه ئه‌مه‌ریكا و بریتانیا و یابان و چین و شوێنه‌كانی تریش ده‌ستیان له‌سه‌ر دڵیانه، چونكه بیانه‌وێت و نه‌یانه‌وێت هاتنه‌خواره‌وه‌ی نرخی یورۆ یا هه‌ره‌سهێنانی كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئابوورییان داده‌نێت.
له سه‌ره‌تادا ئه‌ڵمانیا هه‌ڵوێستێكی ڕه‌قی هه‌بوو، كه نه‌یده‌ویست بڕیار بدات، تاكو بۆ جاری دووهه‌م یۆنان له هه‌ره‌سهێنان ڕزگار بكرێت، به‌ڵام دواتر به‌ناچاری له ترسی هه‌ره‌سهینانی یورۆ و كه‌وتنه ژێر فشاری سندوقی در‌اوی نێودەوڵەتییه‌وه، به‌ناچاری ڕای گۆڕا و كه‌وته وتووێژ له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسه و وڵاتانی تردا، بۆ دانی قه‌رزێكی تر، به‌ڵام به پێی مه‌رجی قورس‌تر له قه‌رزه‌كه‌ی پار.
گه‌رچی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسه و وڵاتانی تری ئه‌وروپی بانكی ناوەندی ئه‌وروپی پاش وتووێژێكی دوورودرێژ كه له دانیشتنی دووقۆڵی و سێقۆڵی و كۆبوونه‌وه گه‌وره‌كانی لۆكسه‌مبه‌رگ و برۆكسل دا، به‌ناچاری بڕیاریان له‌سه‌ر ئه‌وه داوه، كه به قه‌رزی 109 ملیارد یورۆی تر یارمه‌تی یۆنان بده‌ن. به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه حكومه‌ته‌كه‌ی پاپا ئه‌ندرو و په‌رله‌مانه‌كه‌ی به مه‌رجه قورسه‌كانی قه‌رزده‌ران ڕازی بن. ئه‌وه‌بوو كه له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی پێشوودا، له په‌رله‌ماندا ئه‌و پێشنیاره كرا، به‌ڵام په‌ڕله‌مان هاوڕا نه‌بوو، ئیدی نه‌یانتوانی بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن، دواتر پاپائه‌ندرو خه‌ریكبوو ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، به‌ڵام له بری ئه‌وه کابینەكه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و چه‌ند ئاڵوگۆڕێكی كرد، كه له هه‌موویان گرنگتر دانانی Evangelos Venizelos به شالیاری دارایی، كه سه‌ر به پارتی ئۆپۆزیشنه و له هه‌ڵبژاردنی ڕابوردوودا ڕکەبەری سه‌ره‌كی خۆی بوو.
پاپا ئه‌ندرو له به‌جێگه‌یاندنی مەر‌جه‌كانی قه‌رزده‌راندا، ڕووبه‌ڕووی دوو كێشه‌ی گه‌وره بووه‌ته‌وه: یه‌كه‌میان: ڕازیكردنی زۆربه‌ی زۆری ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانه بۆ ده‌نگدان بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و دستگرتنه‌وه‌ی ئابوری (ته‌قه‌شوف) تاكو بتوانن قه‌رزه‌كه وه‌رگرن. دوهه‌میان: گه‌ر په‌ڕله‌مانیش قبووڵی ئه‌وه‌یان كرد، ئایا ده‌توانن ئه‌وه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بیسه‌پێنن؟ له كاتێكدا كه به ملیۆن خه‌ڵك له سه‌رشه‌قامه و له‌سه‌ر مافی خۆیان شه‌ر له‌گه‌ڵ پۆلیس و په‌ڕله‌ماندا ده‌كه‌ن، له كاتێكدا كه سیساسییه‌كان به‌بێ حیمایه ناتوانن له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌ركه‌ون، له كاتێكدا گه‌ر كه‌سێك كه له پایه‌یه‌كی به‌رزی سه‌ر به میریدا بێت، ناتوانێت بچێته قاوه‌خانه‌یه‌ك یا چێشتخانه‌یه‌ك، چونكه خه‌ڵكی هوهای لێ ده‌كێشێت و پێی ده‌ڵێت ” تۆ خوێنی خه‌ڵكی ده‌مژیت و ده‌خۆیته‌وه”
ئایا ئه‌م قه‌رزه تازه‌یه فریای یۆنان ده‌كه‌وێت، له كاتێكدا قه‌رزی پاره‌كه قه‌یرانه‌كه‌ی زیاتر قوڵكرده‌وه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به به‌ڵی ئاسان نییه، چونكه ئه‌و بارودۆخه‌ی كه ئێستا یۆنانی پێدا تێده‌په‌ڕێت گه‌لێك سه‌خته. چونكه هه‌ر له 6 كه‌س 1 كه‌س (شەش یەك) بێکارە، ڕێژه‌ی بێکاریش له ناو گه‌نجانی نێوان تەمەن 17 تا 24 ساڵدا له سه‌دا40% . یۆنان به بڕی 335 ملیارد یورۆ له ژێره‌وه‌یه، واته نوقسانی بوده‌جه‌كه‌یه‌تی، كه ئه‌م بڕه‌ش 3 جارله سه‌رجه‌می هه‌موو داهات و سامانی یۆنان خۆی گه‌وره تره. موچه‌ی خه‌ڵكی یا ده‌رامه‌تی خه‌ڵكی ئه‌وه‌نده كه‌م بووه‌ته‌وه، كه به بڕینی ده‌رامه‌تی مانگ‌و نیوێك له ساڵێكدا خه‌مڵێنراوه. له ساڵی پاره‌وه تاكو ئێستا 50 هه‌زار بزنس مایه‌پوچ ( ئیفلاس) بوون، به‌رهه‌مهێنان به‌ڕێژه‌ی له سه‌دا20% هاتووەته خواره‌وه، ئاواش پێشبینی ده‌كرێت، كه له‌م ساڵدا له سه‌دا 12% تریش بێته خواره‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ئاسان نییه خه‌ڵكی ئه‌مه قبول بكات، كه له ئێستادا چوار یه‌كی خه‌ڵكه‌كه‌ی له ژێر هێڵی برسێتیه‌وه ده‌ناڵێنن، وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن گه‌یشتۆته سه‌ر ئێسقان یا ده‌ڵێن گه‌ر ئه‌مه قبوڵ بكه‌ین، باشتر وایه وڵاته‌كه به‌جێبهێڵین بۆ سندوقی در‌اوی نێودەوڵەتی و بانكی ناوەندی ئه‌وروپی. خه‌ڵكی له‌وێ شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كات ، شه‌ڕی خۆیی و شەڕ بۆ نه‌وه‌كه‌ی و بۆ ئێمه‌ش هه‌موومان، ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، ئه‌زمونی قه‌رزه‌كه‌ی پار زۆر خراپ بوو، له بری ئه‌وه‌ی كه خوێن له دەمارەکانی ئابووری ئه‌وێدا بخاته‌وه گه‌ڕ، كه‌چی خراپتری كرد و تا گه‌یشته ڕاده‌ی ڕاوه‌ستان. مه‌رجه‌كانی سندوقی در‌اوی نێودەوڵەتی و با‌نکی ناوەندی ئه‌وروپی و وڵاتانی ئه‌وروپی ئه‌وه‌نده قورس بوون، هه‌ر له به‌تایبه‌تكردنی زۆربه‌ی كه‌رته ده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه بگرە تا زیادكردنی باج ، كه‌مكردنه‌وه له بودجه‌ی خەرجكردنی پاره بۆ كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كان، خه‌سته‌خانه و قوتابخانه و شاره‌وانییه‌كان. به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، كه‌مكردنه‌وه‌ی بیمه‌كان و گه‌لێكی تر تاكو ده‌وڵه‌ت له‌وێ بتوانێت قه‌رزه‌كه‌ی بداته‌وه و نوقسانی بوده‌جه‌كه‌شی دابه‌زێنێت، كه جێبەجكردنی ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر وڵاته‌كه‌ی به قوڕدا برد.
ئابووریناسه‌كان وه‌كو چۆن ڕۆشبیره لیبراڵه‌كانی ئێمه پێیانخۆشه پێمان بڵێن شۆڕش و به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگە هونه‌ره، زانسته واته كاری ئه‌و كه‌سانه‌یه، كه له‌و بوارانه‌دا پسپۆڕن، ئابووریناسه‌كانیش پێیانخۆشه بڵێن ئابووری زانسسته و زانستێكی ئاڵۆزه و خه‌ڵكی ئاسایی لێی نازانێت و سه‌ری لێ ده‌رناكه‌ن، چه‌نده‌ها تیوریمان بۆ ده‌هێننه‌وه و باس له‌مه و له‌وه ده‌كه‌ن، تاكو به‌وه قایلمان بكه‌ن، كه ئه‌وان و سه‌روه‌رانمان و ده‌سه‌ڵاتدارانمان هه‌رچی ده‌ڵێن و هه‌رچی ده‌كه‌ن، ڕاسته و ئێمه ده‌بێت گوێڕایه‌ڵیان بین.
به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی پڕوپاگه‌نده‌ی كه‌سانی پارێزه‌ری ئه‌م سیسته‌مە و په‌یوندی به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌یه‌تی، ئه‌گینا هه‌ر یه‌ك له ئێمه خوێنه‌وار بێت یا نه‌خوێنده‌وار، گه‌ر نه‌ختێك بیر بكاتەوه هۆش و ئاوەز بخاته كار، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سه‌ری له شته بناخه‌ییه‌كان، كه ئابووریان له‌سه‌ر وەستاوە و به‌رده‌وامی پێده‌دەن و هۆ سه‌ره‌كی و سه‌ره‌تاییه‌كانی قه‌یرانه‌كه‌شی ده‌رك ده‌كات. ئابووری و ئابورویناسین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاڵۆز نییه، ئه‌وه‌ی كه ئابووری و سه‌رلێده‌ركردن له ئابووری دژوار ده‌كات و ئاڵۆزی ده‌كات، له ڕێ لادانی یا ده‌ركردنی ئابوورییه له ڕه‌وته ئاساییه‌كه‌ی. وه‌كو هه‌موو شتێكی تر هه‌ر شتێك به‌لاری وخواری ڕۆیشت، له ڕه‌وته سروشتییه‌كه‌ی ده‌رچوو، ڕاستكردنه‌وه‌ی ئاسان نییه. بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م مشتومڕه‌ی سه‌ره‌وه بیری لێ بكرێته‌وه ، ناڵێم ڕاستی قسه‌كه‌م بسه‌لمێنێت، دوو نمونه ده‌هێنمه‌وه، ئیدی له خوێنه‌ر ده‌گه‌ڕێم كه خۆی بیری لێ بكاته‌وه.
یه‌كه‌م : ڕۆشنبیریی و ئابووریزانین و خوێندنی باڵای ناوێت، تاكو هه‌ست به‌م ڕاستییه بكه‌یت و سه‌رئه‌نجامه‌كه‌شی بزانیت: پار ئه‌م وه‌خته كه یۆنان به هه‌مان قه‌یرانی ئێستادا ڕۆیشت، چارەسەری وڵاتانی ئه‌وروپی و ناوەندە گه‌وره‌كانی وه‌كو بانكی جیهانی و بانكی ناوەندی ئه‌وروپی و سندوقی در‌اوی نێودەوڵەتی 109 ملیارد یورۆیان به قه‌رز دا بە دەولەتی یۆنان، به‌ڵام به‌و مه‌رجانه‌ی كه پێشتر په‌نجه‌م بۆ ڕاكێشان، گوایه گه‌ر یۆنان ئه‌و مه‌رجانه چێبه‌جێ بكات، ئیتر خۆی ده‌گرێته‌وه و یورۆش به سه‌قامگیریی ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام وەكو وتم گه‌ر تۆزێك بیری لێ بكه‌یته‌وه، ده‌زانیت كه ئه‌و یارمه‌تییه له هه‌قه‌تدا ئه‌وه‌نده‌ی تر یۆنان ده‌كات به قوڕدا، به‌ڵام كه‌سمان نه‌مانده‌زانی كه كه‌ی كێشه‌كه سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه. بۆچی؟ وەڵامه‌كه به كورتی: وڵاتانی ئه‌وروپی له سه‌ر باج ده‌ژین، واته باج ئه‌م سیسته‌مه‌ی ڕاگرتوه، كه دانی باج له‌سه‌ر خه‌ڵكانی ئاساییه‌وه تاكو دوكان و بزنسی بچووك و گه‌وره، سەپێندراوه. گه‌ر خه‌ڵكێكی زۆر له‌سه‌ر كار بن، یا له كاردا بمێننه‌وه، ئه‌وه ده‌رامه‌تی وڵات كه بوده‌جه‌ی وڵات له‌وێوه پڕ ده‌كرێت، به‌هێز و پڕ ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه توانای كڕینی تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ به‌رزتر بێته‌وە، كه به‌رزتریش بووه‌وه، ئه‌وا خه‌ڵكی له كڕینی كه‌ره‌سه و كاڵادا به‌رده‌وام ده‌بێت، له گه‌شتكردن، لە باش خواردن و باش دڕین به‌كورتییه‌كه‌ی زیاتر خەرجكردن ، كه ئه‌مه‌ش به‌ره‌ده‌وام بوو، واته بزنس و كاروباری هه‌موو كه‌س به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌ولاشه‌وه ده‌وڵه‌ت پاره‌یه‌كی زۆری له خەرجكردن له بیمه‌كاندا بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات، كه ئابووری بۆ ماوه‌یه‌ك له سه‌ر بێت و بار‌و دۆخی خراپ نه‌بێت.
به‌ڵام كه ده‌ست له دانی بیمه‌كان ده‌گیرێته‌وه، پاره‌ی كه‌م بۆ به‌شه خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌م ده‌كرێتەوه، كه ئه‌مه‌ش له دواییدا ده‌بێته هۆی داخستنی هه‌ندێكیان ده‌ركردنی هه‌ند‌ێك له كرێكاران و كارمه‌ندان، كه كه‌رته‌كانی ده‌وڵه‌تیش دەكرێن به‌كه‌رتی تایبه‌تی، ئیدی ئامانجه‌كه لای خاوه‌نكار و خاوه‌نكارگه و خاوه‌ن شته‌كانی تر ده‌بێته په‌یداكردنی زیاتری سوود و قازانج و كه‌ڵه‌كه‌كردنی زیاتری پاره. بۆ ئه‌مه‌ش كرێكار و كارمه‌ندان ده‌رده‌كرێن و ئه‌وه‌شی كه له‌سه‌ر كار ده‌مێنێته‌وه، كرێی كه‌م ده‌كرێته‌وه و هه‌لومه‌رجی ئیشی سه‌خت تر ده‌كرێت. به‌كورتییه‌كه‌ی توانای كڕینی خه‌ڵكی كه‌م ده‌بێته‌وه، دواتر كاڵا و كه‌ره‌سه له بازاڕدا ده‌مێنێته‌وه، خه‌ڵك توانای گه‌شتوگوزار و نانخواردن و خواردنه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه نامێنێت، شتی زیاتر ناكڕێت، له شته پێویستەكانیش هه‌تا ده‌یكڕێت، دوو سێ جار بیری لێ ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش واتە، ئه‌وه‌ی شوێنی فەرمان و كارگه‌ی زیاتر، داده‌خرێت ، كرێكارانی ڕێگاوبان و فڕۆكه‌خانه و شوێنه‌كانی تر كه‌م ده‌كرێنه‌وه، له‌و لاشه‌وه ده‌وڵه‌ت به دانی پاره به خه‌ڵكانی تازه كه‌كاریان له ده‌ستچووه، خه‌رجییه‌كی زیاتری دێته‌سه‌ر. ئه‌مه زنجیره‌یه‌ك ڕووداوه و ته‌واوگه‌ری یه‌كترین، ئه‌مه واتە هه‌موو بێکارێك بێکارێكی تر به دوای خۆیدا ڕاده‌كێشێت.
له یۆنان له نێوانی پار و ئه‌مساڵدا ده‌قاوده‌ق ئه‌وە ڕووی دا، كه له سه‌ره‌وه باسم كرد. ئیدی تۆ چۆن ده‌توانیت بڵێیت، كه ئه‌و پێوه‌ره‌ی كه ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیه‌كا ن و داموده‌سگەكانیان بۆ ڕزگاركردنی یۆنان دایانناوە، ڕاسته و ئیش ده‌كات؟ ئه‌مه‌ی كه من له سه‌ره‌وه باسم كرد، هه‌موومان ده‌یزانین و پێویستیشمان به هیچ پله‌یه‌كی باڵای خوێندن له ” زانستی ئابووریدا” نییه تاكو ده‌رك به‌م راستییه بكه‌ین.
دووهه‌م: به بۆچوونی من، ته‌مه‌نی یورۆ زۆری كێشا، من به‌شبه‌حاڵی خۆم چاوه‌روانی زووتر هه‌ره‌سهێنانیم ده‌كرد. هه‌ڵهێنانی ئه‌م مەته‌ڵەشیان هه‌ر ئاسانه: یه‌كێتی ئه‌وروپا 27 وڵاتن، كه له‌مانه‌ش 17 یان له زۆنی به‌كارهێنانی سیسته‌می یه‌كدراودان، كه یورۆیه و بنناخه‌ی دانانی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ” ماستریخ” كه شارێكی هۆڵه‌ندیه، له ساڵه‌كانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابوردوو دا له‌وێ به‌سترا، چه‌ند مه‌رجێكیان بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌یه‌ویانەوێت ببێنه به‌شێك له یه‌كێتی ئه‌وروپی و هه‌ڵگری سیسته‌می تاكدراوی، دانا. سه‌ختترینیان ئه‌وه بوو، كه نابێت نوقسانی میزانییه‌ی هه‌ر وڵاتێك، كه به‌شداری له سیسته‌می تاكدراویدا ده‌كات، له نێوانی له سه‌دا 7 بۆ سەدا 11 ی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی بێت.
ورده ورده ئه‌م یه‌كێتییه فراوانتر بوو، قه‌به‌تر بوو، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ش هۆی خۆی هه‌یه، كه لێره‌دا جێگەی باس نییه، گه‌لێك له‌و وڵاتانە زۆر هه‌ژارن و هه‌ندێكیشیان زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن. له زۆربه‌ی کاتدا تۆ نا‌توانیت دژایه‌تی لۆجیك بكه‌یت ، زۆربەی کاتیش ڕاسته لۆجیك نابێته یاسا، به‌ڵام لۆجیك ڕاستییه و واقیعه. كه‌واته تۆ چۆن ده‌توانیت 17 ده‌وڵه‌ت پێكه‌وه بنێیت و ده‌بێت یه‌كدراویش به‌كاربهێنن، ناتواننرێت 17 ده‌وڵه‌ت به‌یه‌كه‌وه گرێ بده‌یت، كه هه‌ندێكیان بێکارییەكی زۆر و به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م به‌رهه‌م ده‌هێنن، له هه‌مانكاتدا هه‌نده‌كه‌ی تریان بێکارییەكی كه‌میان هه‌یه و به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌م ده‌هێنن؟!! ڕه‌نگه بتوانیت ئه‌م بارودۆخه تا ڕاده‌یه‌ك ڕاگریت، ئه‌ویش به ئاماده‌كردنی بودجه‌یه‌كی گه‌وره له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ندكانی ئه‌و یه‌كێتییه‌وه بۆ یارمه‌تی دانی وڵاته هه‌ژاروه‌كانی ناوه‌وه‌ی تاكو بێنه ڕیز و له شانی ئه‌وانی تر نزیك ببنه‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر حسابی هاووڵاتیانی خۆیان ده‌كرێت ، له‌سه‌ر دابه‌زینی ئاستی ژیانیان ده‌كرێت، به سه‌رخستنی باج و كه‌مكردنه‌وه‌ی بیمه‌كان و كه‌مكردنه‌وه پاره‌ی خانه‌نشینی و زیادكردنی ته‌مه‌نی خانه‌نشینكردن. ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك ده‌كرێت و تا ڕاده‌یه‌ك له‌لایه‌ن هاووڵاتانییه‌وه له ده‌وڵه‌ت قبوڵ ده‌كرێت.
گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش بیری لێ بكه‌یته‌وه لۆجیك، ڕاستییه‌كان، واقیع پێمان ده‌ڵێن، ته‌مه‌نی یورۆ زۆری به‌ده‌مه‌وه نه‌ماوه.
یونان و ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه له به‌رده‌میدان و چه‌ند ئه‌گه‌رێك
هه‌ر ڕۆژێك كه زیاتر تێده‌په‌ڕێت، كێشه‌كانی یۆنان قوڵتر ده‌بنه‌وه، بارودۆخه‌كه‌ش بۆ وڵاتانی هه‌ڵگری در‌اوی یورۆ و سه‌رجه‌می وڵاتانی ئەوروپی و ڕوسیا و ئه‌مه‌ریكا و یابان و چین و كه‌نه‌دا و باقییه‌كه‌ی تری مه‌ترسی دارتر ده‌بێت ، داهاتووی یۆنان هه‌رچۆن بشكێته‌وه، كاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر بازاڕی جیهانی و دراوه سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان داده‌نێت، نزیكیشه له‌وه‌ی كه جارێكی تر جیهان به‌ره‌و قەیرانێكی تر به‌رێت.
له ئێستادا سندوقی در‌اوی نێودەڵەتی فشارێكی زۆرری خستوەته سه‌ر ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی و بانكی ناوەندی ئه‌وروپی ، به‌بێ پێچوپه‌نا پێیان ده‌ڵێت ” وه‌ختتان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه، له‌وه زیاتر دوابكه‌وێت من یارمه‌تییه‌كه‌م ده‌كێشمه‌وه”، بانكی ناوەندی ئه‌وروپیش به ڕۆڵی خۆی ناتوانێت یارمه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی پاپا ئه‌ندرو بدات، ئەگه‌ر مسۆگەریی جێجه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی ئه‌و نه‌كات. مه‌رجه‌كانیش زیاتر به تایبه‌تیكردنی كه‌رته گشتییه‌كان، زیادكردنی باج، كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاتری بیمه‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه و ده‌رامه‌تی خه‌ڵكی به بڕی زیاتر، به‌رزكردنه‌وه‌ی ، ته‌مه‌نی خانه‌نشینی و گه‌لێكی تر له‌گه‌ڵ قەەرزدانه‌وه‌ی 7 ملیارد یورۆ هه‌موو ساڵێك تاكو قه‌رزه‌كانی سووك كات. هاوکات (پاپا ئه‌ندرو)ش له هه‌وڵی فرۆشتنی ئه‌م مامه‌ڵه‌یەدایه به په‌ڕله‌مان و حكومه‌ته‌كه‌ی، تاكو قبوڵی ئه‌م مه‌رجانه بكه‌ن و ببێته یاسا‌و جێبه‌چی بكرێن، ئه‌و یاسایه‌ش له دووتوێی شه‌قامه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی په‌ڕله‌ماندا له تاقیكردنه‌وه‌دا ده‌بێت، ئایا خه‌ڵكی قبوڵی ده‌كات یا پاپا ئه‌ندرو حكومه‌ته‌كه‌ی بە چۆکدا دەهێنێت. ئه‌مانه‌ش له چه‌ند هه‌فته‌ی ئاینده‌دا ده‌رده‌كه‌ون. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مانه‌ش یۆنان سێ ڕێگەی له‌به‌رده‌مدایه:
یه‌كه‌م: قبوڵكردنی قه‌رزه‌كه به هه‌موو مه‌رجه‌كانییه‌وه، ئه‌وكاته‌ش ئایا ده‌توانێت چركه و فزه له شه‌قام ببڕێت و گه‌ر بڕیشی تا كه‌ی؟ چۆن ده‌توانێت هەلومه‌رجه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسەپێنێت؟ ئایا كاردانه‌وه‌ی سه‌پاندنه‌كه چۆن دەكه‌وێته‌وه؟ یۆنان له قه‌یرانه‌كه ڕزگاری ده‌بێت یا به هه‌مان ئه‌زموونی ساڵی پاردا تێپەڕدەبێتەوە؟
دووهه‌م: قبوڵی قه‌رزه‌كه ناكات و بیر له كشانه‌وه له سیسته‌می تاكدراوی ده‌كاته‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌كارهێنانی دراوه كۆنه‌كه‌ی!! ئه‌مه‌ش کارێکی ئاسان نییه. هه‌ر به بڕیاردانی ئه‌مه، هه‌رچی خه‌ڵك هه‌یه به بزنسمانه‌كانیشه‌وه یه‌كسه‌ر هه‌موو پاره‌كانیان له بانكه‌كان ده‌رده‌هێنن و هه‌موو پڕۆژه‌كانیش ده‌وه‌ستێن. به‌مه‌ش بانكه‌كان هه‌موو خاڵی ده‌بن و دڵه‌ڕاوكێ و ڕاڕاییه‌كی زۆر له‌ناو خه‌ڵكدا په‌یدا ده‌بێت. ئه‌مه بێجگە له‌وه‌ی كه خەرجێكی زۆریش ده‌خاته سه‌ر ده‌وڵه‌ت له گۆڕینی سیسته‌می دراه‌وه‌كه‌یدا و پێناساندنی به خه‌ڵكه‌كه‌ی و ده‌ره‌وه‌ی.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، ڕێگە خۆش ده‌كات بۆ وڵاتانی تری وەك خۆی ئاسای : لەوانە ئێرله‌نده، پورتوگال، ئیتالیا‌و ئیسپانیا، له خۆڕزگاركردنیان له سیسته‌می تاكدراوی. خۆ ئەگه‌ر ئه‌مه‌ش ڕووبدات، ئەگه‌ر یورۆ هه‌ره‌س پێ نه‌هێنێت، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه نرخی زۆر ده‌هێنێته خواره‌وه، كه له‌و بارەه‌شدا ناتوانێت له‌گه‌ڵ پاوەند و دۆلار و یەنی یابان و یوۆنی چینی له ململانێدا بێت .
سێهه‌م: ئەگه‌ر بانكی ناوەندی ئه‌وروپی و وڵاتانی ئه‌وروپی ئه‌و بڕه پاره‌ی، كه بڕیار بوو به‌قه‌رز بیده‌نێ، ئێستا وه‌كو یارمه‌تی بیده‌نێ، كه له‌م بارەه‌شدا ئیدی یۆنان پێوسستی نییه كه مه‌رجی تازه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنێت. ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌رێكی ماقوڵتره له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه بۆ سه‌رمایه‌داری و بانكه‌كانیان، به‌ڵام دوو شت لێره‌دا دێنه پێشه‌وه : یه‌كه‌م: ده‌بێت هه‌مان شت بۆ ئەو وڵاتانه‌ی كه له‌سه‌رەوه نێوم هێنان، بكه‌ن یا بۆ هه‌ر وڵاتێكی تر كه ده‌كه‌وێته هه‌مان كێشه‌وه. ئایا ئه‌مه ده‌كرێت؟ خۆ گه‌ر كرا چه‌ند له‌سه‌ر وڵاتانی یارمه‌تیده‌ر ده‌كه‌وێت و چه‌ندیش هاووڵاتانیان ئه‌مه‌یان لێ قه‌بوڵ ده‌كه‌ن؟ چونكه كردنی ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وان زۆر زۆر ده‌كه‌وێت. دووهه‌م: چ گه‌ره‌نتییەك هەیە، پاش ئه‌م یارمه‌تییه‌ش یۆنان له قه‌یرانه‌كه ده‌ربچێت؟ خۆ دوور نییه پرسی نه‌وت و ئه‌م ورده شه‌ڕانه‌ی كه ئێستا هه‌ن و ده‌ستتێوه‌ردانی زیاتری ئه‌مه‌ریكا و بریتانیا و هاو په‌یمانه‌كانیان له لیبیا و سوریا و ئێران‌دا، قه‌یرانێكی تری گه‌وره‌ی وەكو قەیرانەکەی ساڵی 2008 دروست نەكەنه‌وه و یۆنانیش به خه‌ستی نەگرێته‌وه.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌گه‌رن و كه‌س ناتوانێت بڵێت ئاوا ده‌رده‌چێت، به‌ڵام ئاینده‌ی نزیك ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر بارودۆخه‌كه و پێمانده‌ڵێت یۆنان چ ڕێگایه‌ك ده‌گرێته به‌ر.
* تێبینی: سه‌رجه‌می ئه‌و ئامارانه‌ی سه‌رەوه له دیمانه و ده‌نگوباسی ته‌له‌فزیۆنی بریتانی و ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی ئه‌م ڕۆژانه‌ی دوایی وه‌رگیراون.