شێعرێک بۆ مناڵانی هه‌ڵه‌بجه….ڕه‌سوڵ سه‌فه‌ریانی
بۆنی خۆڵ و باران
گه‌ڵاێکی ده‌م رووباری رێبوارانم
ره‌وه‌ی ماسی هۆشیاریشم
له‌خوڕاوی موبایله‌که‌م ده‌خۆنه‌وه
له‌تاو کێشی مه‌گناتیسی جوتێ چاووی رازاویدا
سه‌رنجم وه‌ک
هه‌ڵماتێکی ئاسنینی بچکۆلانه‌ی سه‌ر لێژایی
بێ ده‌ست و پێ خۆی که‌وته رێ
ره‌وه‌ی ماسیم لێ شڵه‌ژا
نامۆی به‌شی وێنه خانه‌ی چاوه‌کان و
ناسراوێکی دێرینه‌ش بوو
له هه‌ستخانه‌ی ده‌رونمدا
وه‌کو بۆنی خۆڵ و باران
له‌رێی میدیا و رۆژنامه‌وه
ئاگاداری خولقانی بووم
بیستم به گاز گۆشیان کرد و
چه‌ندین هه‌زار هه‌ناسه‌یان
بۆ خولقانی
له‌قه‌فه‌سی سینگه‌کاندا قه‌تیس کرد و
له جێی چه‌پڵه شه‌پۆڕ کرا
له‌و رۆژه‌وه و
له‌دوای یه‌که‌م قیژه‌کانی ساواییدا
ده‌یان دوکانی ره‌نگاڵه
له‌سه‌ر ناوی کرایه‌وه و
سه‌دان که‌سیش به‌ناسنامه ناسراوه‌که‌ی
پاساپۆرتی سه‌وز و سوریان له باخڵ نا
له‌و رۆژه‌وه باران نه‌بێت
که‌سێک نه‌چو ئاوێ به سه‌ر له‌شیا بکا
به‌فر نه‌بێت ،به‌رگێ نه‌هات که بیپۆشێ
ته‌نیا به‌هار هات و پی وت
که غه‌یری ره‌ش
ره‌نگێتریش بۆ پۆشینه
هدر هه‌نوکه‌ش
که کیژێکی ته‌مه‌ن بیست و چه‌ن ساڵه‌یه
بۆنی گازی گۆشکرنه‌که‌ی له‌ده‌مدایه و
به ئامێریش هه‌ناسه بۆ مانی ئه‌دات
له سه‌رده‌می مناڵییدا
سایه‌ی ره‌شی
سمێڵ کوڵه ریش پانه‌کان
به‌ری تینی تاوی ژینی لێ گرتبو
چاوو جوانێکی باڵا به‌رزی نه‌شمیلانه
که چاوانی پڕ له رازی بێ نیشانی نیشتمانه
ئه‌م و خوشکی له باوکێکن
ئه‌و ئێستاکه خاوه‌ن شکۆ و رێز و ناوه و
ئه‌میش کالای بازرگانی و
به‌ڵگه‌ی پووچ ودۆڕاوی سه‌ر مێزه‌کانی ده‌سه‌ڵاته
عه‌قڵ و زانست هێرۆشیمای ماره‌کردو
هه‌ڵه‌بجه‌شمان له بێ که‌سی
رۆژێ حزب
ده‌یدا به شووبه‌ده‌سه‌ڵات
رۆژێک مه‌لا
ماره‌ی ده‌کا له ئه‌جنه‌بی و
رۆژی که‌سی نێو ماڵه‌که‌ی
ده‌بنه جه‌رده و
پاروی ده‌می لیێ ده‌فرێنن
رۆژێ چه‌که بۆ کوشتن و
رۆژێ چه‌که و
له بانکه‌کان خورد ئه‌بێتۆ
رۆژێک …
رۆژێ …
رۆژ
به‌کام رۆژا خۆم هه‌ڵواسم
که بمباته جێی دڵخوازم
ئه‌گه‌ر ساڵێ
به‌قه‌د گه‌ڵای داره‌کانی هه‌له‌بجه‌مان
گڕبه‌رده‌ینه باڵای مۆم و
وشه له شیشی رسته به‌ین
ته‌نیا ژه‌مێ
ره‌نگی تێری نادا له‌روی هه‌ژاران و
نابێته خشت
رێگه‌ی دزه‌ی سه‌رما بۆ‌نێو
ماڵه کۆن و قوڕینه‌کان پڕکاته‌وه
گه‌ر هه‌زاران تابلۆی تریش
له خنکانی هه‌له‌بجه‌مان بکێشنه‌وه
هه‌رده‌بێته رازێنه‌ری هۆده وسه‌رای
خاوه‌ن کۆشک و ته‌لاره‌کان
ده‌بێ سیمای دزێوی دز بکێشرێ و
په‌نجه‌ی وشه بۆ ئه‌و که‌سه ئاماژه به‌ین
نانی خوانی منالانی هه‌تیو ده‌با
ده‌با چیتر چه‌پڵه ژه‌نی شانۆ نه‌بین
با نه‌بینه کرمی ته‌رمی له‌شی خۆمان
خۆکۆرماندن ئیتر به‌سه
ئیتر به‌سه یه‌کتر خواردن
باجارێکیش ببین به‌تاو
پاش بارانی ئه‌سرینه‌کان
گوڵێکی خه‌نده بڕوێنین
له‌سه‌ر لێوی نه‌ونمامی
باخی شاری دڵ سوتاو
مارسی 2008 www.weilan.kurdbloger.com