Skip to Content

Tuesday, October 15th, 2024
كێشه‌ی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازان بۆبرایه‌ دادگا؟ …. به‌شی یه‌كه‌م:

كێشه‌ی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازان بۆبرایه‌ دادگا؟ …. به‌شی یه‌كه‌م:

Closed
by June 28, 2011 گشتی

       

له‌دوای راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991 چه‌ندین رێكخراوی سیاسی دروست بوو له‌ كوردستان. پاشان دوای هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌ركردنی یاسای ژماره‌(17)ساڵی 1993 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ زۆربه‌ی ئه‌و ریكخراوانه‌ی له‌دوای راپه‌رینه‌وه‌ دروستكرابون مۆڵه‌تیان له‌حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرت له‌كاتی یه‌ك ئیداره‌یدا پێش ده‌ست پێكردنی شه‌ری ناوخۆو دابه‌شكردنی ئیداره‌ به‌سه‌ر هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداردا واتا ئیداره‌ی هه‌ولیرو ئیداره‌ی سلێمانی، بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانی كوردستان له‌به‌رواری 29/11/21994 به‌ژماره‌(1957) مۆڵه‌تی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌رگرتووه‌ له‌وكاته‌وه‌ له‌ تیكۆشاندایه‌ بۆ به‌دیموكراتیزه‌ كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و پاراستنی مافی مرۆڤ و ده‌سه‌ڵاتی یاسا، دیموكراسیخوازان له‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوی خۆی كه‌كاتێك شه‌ری ناوخۆ به‌رۆكی ئه‌م هه‌رێمه‌ی گرتبوو نه‌بووه‌ لایه‌نێك بۆ به‌شداریكردن له‌و شه‌ره‌ نه‌گریسه‌ی كه‌به‌رۆكی گه‌له‌كه‌مانی گرتبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بروای ته‌واوی به‌وه‌ هه‌بوو( كه‌شه‌ری براكوژی نه‌سه‌ركه‌وتنی بۆ هه‌یه‌و نه‌ژێركه‌وتن) له‌سه‌ڵی 2000 له‌شاری سلێمانی كێشه‌یه‌ك له‌نێوان (ی ن ك) و حزبی كۆمۆنست رویدا كه‌ ده‌ره‌نجام پێنج خه‌باتگێری حزبی كۆمۆنستی تیا شه‌هید بووله‌وكاته‌دا بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازان به‌رێز (به‌هادین نوری) سكرتێربوو داوای له‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی گۆره‌پانی سیاسی ئه‌و كاته‌ كرد كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازبكرێت بۆ ئیدانه‌كرنی ئه‌و كاره‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هیچ لایه‌نێكی سیاسی ئاماده‌نه‌بوو كه‌ ئه‌و كاره‌ ئیدانه‌ بكات. بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازان به‌ته‌نها به‌یان نامه‌یه‌كی ده‌ركردو ئیدانه‌ی شه‌هید كردنی ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی كرد، ئه‌وه‌شماده‌زانی كه‌ ئه‌م به‌یان نامه‌یه‌ ده‌ره‌نجامی سلبی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیموكراسیه‌ت له‌كوردستان له‌و كاته‌دا زۆر به‌رته‌سك بوو، پاش ده‌رچوونی به‌یان نامه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی سلێمانیه‌وه‌ ئاگادار كراین كه‌ بودجه‌ی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازان وه‌ستێنراوه‌ به‌بریاری مه‌كته‌بی سیاسی (ی ن ك) ئه‌م بریاره‌ ماوه‌ هه‌شت مانگی خایاند تا دوایی بریاره‌كه‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌، بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانی كوردستان له‌و ماوه‌یه‌ی بودجه‌كه‌ی وه‌ستێنرا چۆكی دانه‌دا له‌ خه‌باتوو تێكۆشانی خۆی به‌رده‌وام بوو هه‌رچه‌نده‌ له‌وكاته‌دا گرانی باڵی كێشابوو به‌سه‌ر كوردستاندا، به‌ڵام هه‌ندیك كادری خۆیان بۆ رانه‌گیرا دیموكراسیخوازانیان به‌جێهێشت و چونه‌ن ناولایه‌نه‌كانی تره‌وه‌ كه‌مه‌ش مافێكی ئاسایی هه‌موو كه‌سێكه‌ ، دیموكراسیخوازان له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیدا له‌سلێمانی له‌به‌رواری30/6/2007(شوكرلله‌ حمه‌ ئه‌مین) له‌گه‌ل چه‌ند كه‌سێكی تر ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ له‌و كاته‌وه‌ توشی كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی بووه‌ته‌وه‌ ئه‌ویش له‌وه‌دایه‌ كه‌(شوكرلله‌ حمه‌ ئه‌مین) كاتێك ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌ بێگوێدانه‌ پره‌نسیپه‌كانی حزبایه‌تی كۆمه‌ڵك خزم ودراوسێی كۆكرده‌وه‌ له‌به‌رواری26/10/2007 ناوی لێنا كۆنفرانسی دیموكراسیخوازان وه‌ك چۆن له‌كاتی شه‌ری ناوخۆدا (ئه‌حمد عه‌بدول عه‌زیز) كۆپیه‌كی دیموكراسیخوازانی دروست كردبوو له‌ هه‌ولێر پاشان ده‌ركه‌وت سه‌ر به‌ موخابه‌راتی عیراقی بوو، شوكرلله‌ حمه‌ ئه‌مین به‌هه‌مان شێوه‌ كۆپیه‌كی دروست كردوو( حاجی مه‌لا سه‌عید)ی كرده‌ سكرتیری كارتۆنی كۆپیه‌كه‌ی دیموكراسیخوازان به‌ڵام هه‌موو كاره‌كان خۆی به‌رێوه‌ی ده‌بر بۆ ناوزراندنی دیموكراسیخوازان كه‌وته‌ پروپاگه‌نده‌ی دووكه‌رت بونی دیموكراسیخوازان وه‌ هه‌ندیك هه‌لپه‌رستی له‌خۆی كۆكرده‌وه‌ له‌و كاته‌وه‌ هه‌ر كێشه‌ بۆ دیموكراسیخوازان دروست ده‌كات  سه‌ركردایه‌تی بۆ له‌ناو بردنی ئه‌و وه‌ره‌مه‌ له‌گیانی دیموكراسیخوازاندا چه‌ند جارێك رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كردن تابتوانن په‌لكێشیان كاته‌ ناو كۆنگره‌یه‌كی ته‌ندروست به‌پێی به‌رنامه‌و په‌یره‌وی ناوخۆی دیموكراسیخوازان به‌ڵام شوكرلله‌ خۆی نه‌ئه‌دا له‌قه‌ره‌ی كۆنگره‌ی ته‌ندروست هه‌رجاره‌و بیانوویه‌كی ده‌هێنایه‌وه‌ بۆ دواخستنی كۆنگره‌و درێژه‌دان به‌ مانه‌وه‌ی له‌دیموكراسیخوازاندا،تاكار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌ له‌به‌رواری 29/1/2010 له‌سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك رێكبخاو به‌ناوی سه‌ركردایه‌تی كاتیه‌وه‌ كاره‌كانی دیموكراسیخوازان به‌رێ بكات وه‌ پاشان په‌نا به‌رێت بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌شی كۆمه‌ڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی به‌رنامه‌و په‌یره‌وی ناوخۆی دیموكراسیخوازان كۆنگره‌ ببه‌سترێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌ند كه‌سێك كه‌له‌په‌نجه‌ی ده‌ست تێنا په‌رن وه‌ ده‌ستیان له‌كاركێشابووه‌ وه‌ كردیانن به‌باڵ بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی دیموكراسیخوازان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت به‌پێی به‌رنامه‌و په‌یره‌وی ناوخۆ ، كێشه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا كردووه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ نه‌ك بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ له‌سه‌ر داوایی80% كادرو ئه‌ندامانی دیموكراسیخوازان،شوكرلله‌ حه‌مه‌ ئه‌مین بۆ جاری دووه‌م ویستی سینارۆكه‌ی 2007 دووباره‌بكاته‌وه‌ له‌هه‌ولیر دوای ئه‌وه‌ی كه‌سی له‌گه‌ل نه‌ما بوو به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسیه‌وه‌ لێدوان بدات هه‌ر خۆیی وحاجی مه‌لای زه‌لیلی ناوجێگا مابوونه‌وه‌ به‌ ناوی كۆنگره‌ی دیموكراسیخوانه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك كه‌سی له‌سه‌ر جاده‌وه‌ كۆكرده‌وه‌له‌به‌رواری 12/10/2010 به‌ناوی كۆنگره‌ی (3) دیموكراسیخوازانه‌وه‌ به‌ڵام خۆش به‌ختانه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێگه‌ی پێنه‌دا سینارۆكه‌ دوباره‌كاته‌وه‌ كۆنگره‌كه‌ی دواخست بۆ رۆژی 13/10 به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ شوكرلله‌ كه‌زانی بچێته‌ ئه‌و كۆنگره‌یه‌وه‌ هه‌موو شتێك له‌ده‌ست ئه‌دات خۆی دزیه‌وه‌و له‌گه‌ل حاجی مه‌لای شه‌ریكی چووبوون بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ داوایان كردبووكۆنگره‌كه‌ دواخرێت بۆ كاتێكی نادیار. وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌باتی رێگه‌ به‌زۆرینه‌ی دیموكراسیخوازان بدات كۆنگره‌ ببه‌ستێت له‌دادگای به‌رایی/1 له‌هه‌ولێر داوای تۆماركردووه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دیموكراسیخوازان وه‌  تا ئێستا دادگا چوار دانیشتنی كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كێسه‌ وه‌بریاره‌ به‌رواری 4/7/2011 دوابریاری خۆی بدات ، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا پێشێل كردنێكی زه‌قی یاسای حزبووكۆمه‌ڵه‌كانه‌ دیموكراسیخوازان هیچ زیانێكی بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه‌ وه‌ هیچ كارێكی نا یاسایی نه‌كردووه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كێشه‌ی لابه‌لای بۆ دروست كراوه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌وه‌..   

ئه‌كره‌م گوڵانی
27/6/2011

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.