ڕیفۆرم له کۆیله‌تی دا و سه‌رخه‌تی چاره‌سه‌ره‌کان!
دوای خۆپیشاندانه‌کان له کوردستان ڕیفۆرم و چاکسازی له کوردستان بۆته مه‌سه‌له یه‌کی هه‌نووکه‌یی و به‌رجه‌سته. هه‌مووان داوای ده‌که‌ن. به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن. ئه‌گه‌رچی ناونیشانی باسه‌که‌م کافیه بۆ خودی چاره‌نووسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، به ڵام با هه‌ندێ زیاتر بنوسین و خه‌ڵکی تریش تا به‌دوای هۆکاریهکانیهوه بن و ئه‌م مه‌سه‌لانه بۆ کۆمه‌ڵگا ڕۆشه‌ن بێت.
خودی گۆڕان مه‌سه‌له‌یه‌که هه‌موو جارێ بۆ ئاڵوگۆڕی له وه‌زعیه‌تی مه‌وجود ده‌بیته پرس، هه‌ر له مارتن لۆسه‌ره‌وه و خه‌ونه‌کانی تا ده‌گاته ئۆباما و داواکاریه‌کانی بۆ گۆڕان. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌موو ووڵاتانی گرتۆته‌وه‌و نیولیبرالیزم ده‌یه‌وێ به شێوه‌یه‌کی تر ئیدامه به ژیانی خۆی بدات،به‌هاری عه‌ره‌بی که ڕۆژنامه‌نووسان ناوییان لێ ناوه یه‌ک گوڵی بێ بۆنیشی بۆ کرێکاران و چینه نه‌داره‌کانی تیادا نیه. له کوردستان یش له ده‌ورانێکی جیا له‌وان و به هه‌مان ئاواز داوای گۆڕان و چاکسازی ده‌کرێت و له واقعدا هه‌ر گۆڕینی دیارده‌ی مه‌سه‌له‌کان و گۆڕینه‌کان له ناوه‌رۆکدا که‌میان ڕووده‌ده‌ن. بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ته‌نها گۆڕین له ده‌م وچاوهکانهو هیچی تر. ئه‌م گۆڕینه له ده‌م و چاویش پێشه‌کیه‌که بۆ لهبهیین چوونی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایی که‌سانێک که وا ده‌زانن هه‌تا هه‌تایه ده‌سه‌ڵات و نیری ئه‌وان پاوان سازی ده‌خوات و هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌بێ کڕنووشیان بۆ ببه‌ن. ئه‌گه‌ر گۆڕان و چاکسازی له کوردستان هێما و بنه‌مای بیری پاوان سازی و مه‌سه‌له‌ی له باوکه‌وه بۆ کوڕ و ده‌سه‌ڵاتی میراتگه‌ری کۆتایی پێ نه‌هێنێ دیاره کورتی دێنێ. ئه‌مه‌ش ته‌نها به یاسایی بوونی کۆمه‌ڵگا کۆتایی پێ ناییێ. به‌ڵکو ده‌بێ هه‌موو کۆمه‌ڵگا ئاماده‌گی بۆ هه‌بێ و ته‌واوی چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا بگرێته‌وه. یانی زیادبوونی دیسپلینی کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆمه‌ڵگا به‌رامبه‌ر به حکومه‌ت.
ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی گۆڕانی ده‌زگای فکری حزبه‌کانه له سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی ستراکتووری کۆمه‌ڵگا و پرۆسێسه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن و مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کانی وه‌کو ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئامرازه‌کانی بۆ وه‌کو مه‌سه‌له‌کانی سوپا و هێزی پێشمه‌رگه و هێزه ناوخۆیه‌کان و ده‌زگا هه‌والگریه‌کان وسیاسه‌تی ئابووری و دارایی و شه‌فافیه‌ت له بودجه‌دا و ڕۆلی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه له پرۆسیسهکاندا. ئه‌مه‌ش به‌داخه‌وه له کوردستان له‌سه‌ره‌تای خۆیدایه. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی داوای گۆڕانیش ده‌که‌ن داینه‌مۆی یان بنه‌ماکانی گۆڕان به شمولی و تا دوا خاڵ له لایان ڕوون نیه و خودی خۆشیان له گشتداههمان که‌ڵتووری کۆمه‌ڵگا و ڕێکخراوبوون پیاده‌ده‌که‌ن.
بانگه‌وازی ئه‌م ئاڵوگۆڕانه له ئه‌نجامی بۆگه‌ن بوونی ته‌واوی سیسته‌مێک هاتووه که کۆیله‌تی و له سهرمۆدهیهکی نوێیدا هێناوه‌ته کایه‌وه‌و ده‌سه‌ڵات هه‌موو پێداویسته‌کانی ئابووری له ده‌ست خۆی کۆکردۆته‌وه. کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رخۆر و بێ به‌رهه‌م هاتۆته کایه‌وه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر تاکێک مانگێک مه‌عاشی یان نه بێت یان سنووره‌کان دابخرێن ئه‌وا قه‌یرانه‌کانی ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌کان ڕوو ده‌ده‌نه‌وه ئه‌گه‌رچی ئێستاش ڕێژه‌ی بێ‌کاری و گرانی و نه‌بوونی و هه‌ڵاوسان له خودی سێ شاره‌که‌ی کوردستان دا له ئاستی نزم نین. که ئه‌م هه‌موو ههلههههلهی خۆشگوزه‌رانیش لێ ده‌درێ.
سیسته‌می به‌ڕیوه‌بردن له کوردستان سیسته‌مێکی داخراوه و سیسته‌مێکی ئه‌نالۆگی کۆن و بیروکرات خوازه و له‌سه‌ر میراتی به‌ڕێوه‌بردنی داگیرکه‌ران بنه‌مای دامه‌زراوه و له‌گه‌ڵ که‌ڵتووری کۆمه‌ڵگا ڕاهاتووه و تێکه‌ڵاوبووه، ئه‌م سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنه فه‌زایه‌کی باش بۆ گه‌نده‌ڵی کردۆته‌وه له هه‌موو مه‌یدانه‌کانی دا. نه‌بوونی سیسته‌می ئاودیت (کۆنترۆڵی به‌ڕیوه‌بردن) له ته‌واوی ئۆرگانه‌کاندا هێنده‌یتر مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی ساناتر کردۆته‌وه.
گه‌نده‌ڵی پرۆسه‌یه‌کی ئاڵۆزه له کوردستان له ئه‌نجامی مه‌سه‌له‌ی ئابووری و سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و سیسته‌می جێ به‌جێ کردن و سیسته‌می قه‌زایی مه‌وجود له ئه‌نجامی غیابی کۆمه‌ڵگایه‌کی یاسایی هاتۆته گه‌شه‌کردن و به‌رده‌وامی هه‌یه.
به‌ره‌یه‌کی تر له کۆمه‌ڵگا که گۆرانخواز و چاکسازه‌کانی کۆمه‌ڵگان ده‌بێ به‌شێ له کاریان بنبڕ کردنی گه‌نده‌ڵی بێت یان ڕاده‌دانان بۆ گه‌نده‌ڵی و چاڵاکردنی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بۆ له به‌ین بردنی گه‌نده‌ڵی له کوردستان. دیاره به یاسایی بوونی کۆمه‌ڵگا و ئه‌کتیڤ بوونی داواکاری گشتی و ئازادی سیسته‌می قه‌زایی و دادوه‌ری یارمه‌تیه‌کی باشی ڕاده‌دانان بۆ گه‌نده‌ڵه‌ی ده‌که‌ن.
لایه‌نێکی تری کارکردنی ڕیفۆرمخوازانی کوردستان گه‌شه دانه به هیزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا و کارکردن له خواره‌وه‌یه له گه‌ڕه‌ک و کارخانه و دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدا، ئه‌م کارکردنه له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ده‌توانێ یارمه‌تی ده‌رێکی جدی بێت بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کان و چاڵاککردنی هێزه مه‌ده‌نیه‌کان و ڕیکخراوهوهکانیانه له کۆمه‌ڵگا دا. چاڵاکیه‌کانی ئه‌مه‌ش له گره‌وی هاتنه‌مه‌یدانی کۆمه‌ڵگادایه و پێش ئه‌مه‌ش بوونی هۆشیاری و موتمانه‌ی ته‌واوه به هێزه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان و چاره‌نوسی بزوتنه‌وه‌کان.
به‌نموونه بوونی فدراسیۆنێکی سه‌راسه‌ری کارمه‌ندان و کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران به هه‌موو جۆره‌کانیانه‌وه له کۆمه‌ڵگا هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره ده‌نوینێ، ئه‌م فدراسیۆنه ده‌بێ له ئه‌نجامی یه‌کگرتنی ته‌واوی ئیتحادیه و ئهکێتیه پیشه‌ییه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه پیک بێت و ژنان و پیاوان تیایدا بۆ چاککردنی کۆمه‌ڵگا و به‌یاسایی بوونی کۆمه‌ڵگا هه‌وڵ و کۆشش بکه‌ن. (ئه‌م فدراسیۆنه هه‌موو ڕشته‌کان و پیشه جیاوازه‌کان ده‌گرێته‌وه هه‌ر له پزیشکان و ڕۆژنامه‌نووسان تا ده‌گاته کرێکارانی چێشتخانه‌کان و هۆتێله‌کان و کرێکارانی بیناسازیه‌کان هه‌روه‌ها له جیاتی سه‌ندیکا حزبیه‌کانیش که ئێستا هه‌ن)
ئه‌م فدراسۆنه ده‌بێ ئامانجه‌کانی ڕۆشه‌ن بن و پێکهاته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاجیایه‌و بۆ خودی چاککردنی ژیان و گوزه‌رانی هه‌مووان دامه‌زراوه‌و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت کارده‌کات تا هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز بێت بۆ داڕشتنی بیمه کۆمه‌لایه‌تی و ته‌ندروستیه‌کان. هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وی کردنی سیسته‌می کۆنتراکته کرێکاریه‌کان له هه‌موو ڕشته‌کانی کارکردنی ده‌وڵه‌ت و که‌رته تایبه‌تیه‌کاندا له ڕێگای ڕێکخراوه کرێکاری و کارمه‌نده‌کانه‌وه، چ بۆ کاری هه‌میشه‌یی و چ بۆ کاری کاتی. ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئه‌وه‌ی که مرۆڤه‌کان به قست خۆیان بفرۆشن له جیاتی ئه‌وه‌ی که به نادیاری و به‌بێ کۆنراکت کار بکه‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی گه‌شه پێ‌بکات و کارکردن له کات و ساته‌کانی خۆی بهڕێوهبریت و هه‌م پشوو ته‌واوی مه‌سه‌له هێز و زهنیهکان بۆ کارمه‌ندان دیاریبکات و ته‌ندروستیان بپاریزێت و کاره‌کانی ووڵات گه‌شه پێبدات.ر
گه‌شه‌دان به ئینفراستکچهری کوردستان له باری پێشه‌سازی و پیشه‌سازی کشتوکاڵ و ڕێگا و بان و پرد و گلدانه‌وه‌ی ئاو و پاراستنی سامانه ئاویه‌کان و سه‌رچاوه ئاویه‌کان له کوردستان دا ده‌بێ کارێکی تری ڕیفۆرمخوازه‌کان بێت. دیاره بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ نۆرم و یاسای تایبه‌ت به کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌لایه‌ن پسپۆران و ئه‌ندازیاران دیاری بکرێت.
له جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له دیکۆرات و هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی لاوه‌کی سه‌رف بکرێت ئه‌وه ده‌بێ به‌به‌رنامه‌یه‌کی به‌رین و هه‌مه‌لایه‌نه‌و دریژخایان پیشه‌سازی له هه‌موو مه‌یدانه‌کاندا گه‌شه‌ی پی بدریت و کارگه و کارخانه‌ی به‌رهه‌مهێن له ووڵاتدا دروست بکرێن و به هیزی کاری ناوه‌خۆ گه‌شه‌ی پی بدرێت و فرسه‌تی کار زۆر و زهمهنده بکرێت تا نه‌وه‌کان به هیوا و ئاواته‌وه گه‌سه به خوێندن و به‌هره‌کانیان بده‌ن.
سیسته‌می په‌روه‌رده‌و فێرکردن و خوێندنی باڵا ده‌بێ له ئاستی به‌رز و توانا و پیداویستهکانی کۆمه‌ڵگا بن.
ڕیفۆرمخوازه‌کان ده‌بێ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م تیێمایه بکه‌ن و زۆریش گرنگی پێبده‌ن چونکه هه‌م ده‌توانێ پێداویستی بازاڕی کاری ناوه‌خۆ پڕبکاته‌وه و هه‌م ده‌توانێ له سنووری ده‌ره‌وه‌ی وولاتدا ئه‌گه‌ر تواناکان باش بوون ئه‌وه ده‌توانن له ده‌ره‌وه‌ی وولات هه‌مان فرسه‌تی کار و کارکردنیان هه‌بێت. هه‌ڵاوسانی دیپلۆم و شهادات خۆی له خۆیدا یانی نزمی چۆنایه‌تی خوێندن و سیسته‌مه‌که‌ی.هه‌روه‌ها وه‌رزش و په‌ره‌دان به وه‌رزش هه‌م له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌م له‌باری زانست و خوێندن و گه‌شه دان به ئابووری ووڵات له ڕێگای تواناکان و به‌هره‌داراندا.
ڕیفۆرمخوازه‌کان ده‌بێ لایه‌نه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی وه‌کو بیمه بێ‌کاری و بیمهتهندروستی و سیسته‌می بیمه‌ی ته‌ندروستی له کوردستان بکه‌ن به سیسته‌میک تا هه‌مووان بتوانن ئاگاداری ته‌ندروستی خۆیان ببن . گه‌شه دان به ته‌ندروستی تاکه‌کان گه‌شه‌دانه به به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی و به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی به‌رزده‌کاته‌وه.
لایه‌نێکی تری کاره‌کانی ڕیفۆرمخوازان بریتیه له سنترالیزه بوونی سیاسه‌تی سه‌ربازی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی هه‌رێم که ئه‌مه‌ش خۆی له گه‌شه‌دانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و پاراستنی ده‌دۆزێته‌وه.
سیسته‌می فیدراڵی ته‌مه‌نی کورته باشترین نموونه ده‌وڵه‌تی کۆنی یۆگسلاڤیایهو به‌نموونه کرواتیا له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کان خاڵێکی له‌دوای فیدراڵی دانا‌و ئیتر ئیستا ووڵاتێکی تره و زۆر به ئاسانی مه‌سه‌له‌کانیش چوونه سه‌ر.
ریفۆرمخوازان ده‌بێ کار بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌کان بکه‌ن نه‌ک فیدراڵی و فدراڵیهت.
گه‌شه دان به‌تاک له کۆمه‌ڵگا و زیندوو بوونه‌وه‌ی به‌هاکانی پیرۆزی مرۆڤایه‌تی و یه‌کسانخوازی له کۆمه‌ڵگا به‌بێ جیاوازی له نیوان مرۆڤه‌کان. ئه‌مه ده‌توانێ کۆمه‌ڵگایه‌کی تۆلرانس و هه‌مه‌ڕه‌نگ دروست بکات.
گرنگترین هه‌نگاو بۆی چه‌سپ بوونی ئه‌م بۆجوونهیه له یاسادا‌و نه‌مانی ده‌سته‌واژه‌ی که‌مه نه‌ته‌وه‌یی و ئایین و مه‌زهه‌بی و شتی له‌م جۆره و بنبڕکردنی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و داڕشتنی بنه‌مای یه‌کسانخوازی ئینسانه‌کان به هه‌موو جۆر و ڕه‌نگه‌کانیانه‌وه.
ئازادی ژنان و یه‌کسانخوازی ئه‌وان له یاساکان و کۆمه‌ڵگادا ده‌بێ لایه‌نێکی گرنگی هیزه ڕیفۆرمخوازه‌کان بێت ئه‌گینا نیوه‌ی کۆمه‌ڵ له ته‌ره‌فێکی تردا هه‌ناسه‌ده‌دات و رهزالهتهکانیان زیاتر ده‌بێت.
ئه‌م هه‌موو کارانه به هێزێک و حزبێ ناکرێ به‌ڵکو ده‌بێ ته‌واوی کۆمه‌ڵگا بۆی بێته مه‌یدان و هه‌مووان ئاماده‌گیان بۆیان هه‌بێت. ئه‌گه‌ر سه‌یری جه‌ره‌یانه سیاسیه‌کان له کوردستان بکه‌یت ئه‌وا ڕیگریه‌کی زۆر له خودی حزبه‌کان هه‌یه بۆ چاکسازی کۆمه‌ڵگا تا خودی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له گشت‌دا.( حه‌تمه‌ن حزبه‌کانیش به هیزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خۆیان تواناکانیان چه‌سپ ده‌که‌ن، دیاره ئه‌مه‌ش هۆکاری خۆیان هه‌یه).
که‌ڵتووری ڕیکخراوه‌یی و که‌ڵتووری کۆمه‌ڵگا وا تێکه‌ڵاوی یه‌ک بوون ئه‌وه‌بوون به یه‌ک بارسته‌ی پته‌و دژی ئاڵوگۆڕه‌کان.
حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به هه‌موو شیوه‌یه‌ک له هه‌وڵی پاراستنی وه‌زعیه‌تی مه‌وجودن، خۆیان پێیان وایه هه‌ندێ که‌م و کوڕیان هه‌یه به گۆڕینی هه‌ندێ کاراکته‌ر و مه‌سولین مه‌سه‌له‌که شیکار ده‌بێت و خه‌ڵکی زۆر داخوازیان هه‌یه و زۆر په‌له‌یانه ئه‌گینا ده‌سه‌ڵاتی کوردستان هه‌ر خزمه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه دایه ئه‌مه ووته‌ی سه‌رانی سه‌رکردایه‌تی حزبی ده‌سه‌ڵاتدارانن. به‌ڵام ئه‌م ووشانه له میژه هیچ پایه‌کی ماددیان نه‌ماوه له لای قوتابیه‌کانی پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تایش.
ڕیفۆرمی ناو حزبه کوردیه‌کان به داخه‌وه هه‌ر له رواڵهتدایه تا ناوه‌رۆک چونکه چۆنایه‌تی نه‌بۆته مه‌سه‌له‌ی گرنگ و پیوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌بێت. ئه‌م ڕواڵهتگهریه نه‌ک هه‌ر سیسته‌م بگره ته‌واوی سه‌رخانی کۆمه‌ڵگای گرتۆته‌وه. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌گه‌ر ته‌ماشای کۆمه‌ڵگای کوردستان بکه‌یت له ڕواڵه‌ت هه‌ندێ کاریان بۆ کراوه به‌ڵام له ناوه‌رۆکدا که‌مترین له‌رزینی ماددی هه‌ناوی کۆمه‌ڵگا ده‌هه‌ژێنێ خۆ هه‌ر یه‌ک ساڵ بودجه نه‌درێت له ئه‌نجامی کێشه‌ی هه‌رێم و حکومه‌تی فیدراڵی ئه‌وا به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی کوردستان که‌مترین ئه‌لته‌رناتیڤی به‌رجه‌سته‌ی بۆ نیه.
ئه‌گه‌ر ڕیفۆرمیسته‌کانی کوردستان هه‌ست به گرنگی و ئه‌وله‌ویه‌تی تێماکان نه‌که‌ن بۆ گۆڕینی کۆمه‌ڵگا ئه‌وا ئه‌وانیش هه‌ر وه‌کو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار ڕۆژێ تووشی هه‌مان نه‌فره‌ت ده‌بنه‌وه. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا کۆمه‌ڵگای کوردستان به ته‌واوی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگایه‌وه له گشت مه‌یدانه‌کاندا ئاماده‌گی ڕیفۆرم و ئازادی له کۆیله‌تی دا هه‌یه؟ له کاتێ نه‌بوونی هاوسه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆمه‌ڵگا و نا هاوسه‌نگی جه‌ره‌یانه سیاسیه‌کان له گشت‌دا به‌نموونه ئه‌م دابه‌ش بوونه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن بۆ کۆمه‌ڵگا و ستراتیژی کارێکی ته‌ندروسته؟ یان تاکی کورد له حزبه رایجهکاندا هه‌روا کڕنووش بۆ سه‌رکردایه‌تی یه‌که‌ی ده‌بات، بۆ مه‌کسه‌بی شه‌خسی و سه‌رکردایه‌تی کوردیش له به‌رامبه‌ر دوژمنانی نه‌رم و نیانه‌و سازشکهره له دیپلۆماسیدا و توند و به‌هێزه له ناوه‌خۆدا. یان هه ر خاڵێکی تری که‌ڵتووری کۆمه‌ڵگای کوردی ئه‌وه‌یه هه‌رده‌م بێگانه‌ی له‌لا گرنگه تا خودی خۆی. ئایا کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاوا توانای گۆڕینی خێرای له هه‌موو چۆنایه‌تیه‌کان هه‌یه. من وه‌ڵامم بۆی نێگه‌تیڤه . ئه‌مه‌ش به‌ره‌نجامی ئاوێزان بوونی که‌ڵتووری ڕێکخراوه‌یی وکهڵتووری کۆمه‌ڵگایه و به‌کورتی بۆ ڕزگار بوون له‌م وه‌زعه یه‌کتر قه‌بووڵکردن و به‌شداری هه‌موو کۆمه‌ڵگا و کات و ئاماده‌یی کۆمه‌ڵگا و قوربانی ده‌وێ.
ئاسۆ حامدی