مردن و ..مردن …. هۆگرعومه‌ر
Closed
+ مردن و وشه : دوو هاورێی خوانی یه‌ك لافیتهن !
+مردن و خه‌نده : دوو دۆست و دوژمنی یه‌كترن !
+مردن و خه‌م : نه بێ یه‌كتر ده‌گونجێن و
نه بێ یه‌كتر هه‌ڵ ده‌كه‌ن !
+مردن وسوتان : هاورێن , به‌هانه بۆیه‌كتر ده‌هێنه‌وه
ده‌بن به شهیاد بۆ یه‌كتر .
+ مردن و وه‌رز : وه‌رزی بوون سونه‌تی گشت شته‌كانه
ته‌نها مردن نه‌بێت .
+ مردن و راكردن :هه‌موومان له مردن راده‌كه‌ین
بێ‌ئاگا له‌وه‌ی بۆمان وه‌ستاوه .
+مردن و خۆڵ : مردن زۆر ره‌نگی تاقی كرده‌وه
ئه‌وه‌ی لێی هات ره‌نگی خۆڵ بوو .
+ مردن و مردن : له نێوانیان ژیان میوانه
له‌م نێوانه‌ش مردن !