ڕۆژێك دێ… دڵی من ئامێرێك ده‌یبات..!!
له ژووره‌كه‌مدا..
ڕۆڵی من
باربووكردنی پیته
له‌گه‌یشتنیا به قافڵه‌ی وشه
یارمه‌تیدانی وشه‌یه له پێگه‌ی ڕسته‌دا
بۆنكردنی گوڵه له‌ده‌م و لێوی شیعر
به‌خشینی چاوه
به كێلۆنی ئه‌و ده‌رگایه‌ی
كلیلی بینینی له‌ده‌ستداوه
* * *
له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌دا..
په‌یامی ته‌له نه‌بینراوه‌كانی هه‌ستم
گۆڕینی دیقه‌ته
به هه‌زار هێنده‌ی خۆی
ئه‌وه‌ی كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆم
هاوبه‌شیكردنی توینێتی ئینجانه‌كانه
كۆمه‌ك به‌خشینه به خه‌نده‌ی گه‌ڵا
ڕاپه‌ڕاندنی په‌رده‌یه
به‌رانبه‌ر به كووده‌تای تاریكی
هه‌ڵسانه به‌جێبه‌جێكردنی
ڕاسپارده‌كانی هه‌نگ
* * *
به‌دیار سفره‌كه‌وه حه‌په‌ساوم!
ئیشتیهای هیچ جۆره خواردنێكم نه‌ماوه
كچه گه‌وره‌كه‌م زۆرم لێده‌كا
(باوكه گیان) له‌به‌ر خاتری
په‌لاماری ئه‌و هه‌موو نیكۆتینه
له دژی هێرشی
وه‌همی ئه‌و هه‌موو ئه‌ڤینه، ئه‌و هه‌موو عه‌شقه‌ی
له خوێنتا خه‌ست بووه‌ته‌وه
هیچ نه‌بێ
په‌رداخێك ماستاو بنۆشه
به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست
بۆ كه‌وچێك به‌رم
پێش ئه‌وه‌ی كه‌رتێك نان
بكه‌مه نیشانه‌ی پێكرانی گه‌ده‌م
بیرم كه‌وته‌وه!
من ده‌بێ ئامێرێك داهێنم
سه‌رم ناچاركات
له‌م مارۆسۆنه‌ی ژیانه
پێش گه‌ده بكه‌وێ
تا زووتر ناوچه‌وان
هه‌ست به‌هێزی له‌شكری برسێتی بكا
هێشتاكه ده‌ستم نه‌گه‌یشتبووه
كه‌ناری هیچ له‌گه‌ن و به‌رداخێك
مێشك هات
زۆر به ئه‌سپایی
له‌سه‌ر لێوم نیشته‌وه
ده‌یویست شرینییه‌كه‌یم لێبدزێ
پڕ به‌دڵ حه‌سوودیم پێبرد
چونكه زانیبووم
مه‌گه‌زوو مێش
وه‌ك مرۆڤ پیر نابن
ئه‌مه یه‌كه‌مین داهێنانی
ئامێره‌كه‌ی من بوو
* * *
هه‌ر كاتێك بمه‌وێ
هۆزانێكی نوێ بنووسم
ئامێره‌كه‌ی گیرفانی لای چه‌پم
ڕێنمایم ده‌كا
گیرفانه‌كانی تۆ بپشكنم
* * *
له باخچه‌كاندا..
مانایه‌ك هه‌یه په‌نهان
پێكه‌نینێك ده‌دره‌وشێته‌وه شاراوه
خوولیایه‌ك دیاره نادیار
گریانێك ده‌په‌یڤێ نهێنی
به‌ر له گه‌یشتنم
ئه‌مانه هه‌موو
(ده‌بێ من بیانزانم)
لادانی قردێله له پرچی دره‌خت
ده‌ستكاریكردنی كێش و سه‌روای گوڵ
له ئه‌ركی، ده‌ست و په‌نجه
مه‌چه‌ك و بازووی
من نین
ئه‌وه‌ی ده‌بێ پێی هه‌ستم
هاویشتنی ئاوێنه‌ی ته‌ماشایه
بۆ جووڵه‌ی خاڵخاڵۆكه‌كانی ده‌ورووبه‌ر
بۆ خۆ گیڤكردنه‌وه‌ی تاووس
بۆ ماچ و رامووسانی ماسی
بۆ هه‌ڵبه‌زوو دابه‌زی بۆقه‌كان
بۆ تیره‌ی ده‌ستی منداڵان
تا ژێر سكی كۆلاره
بۆ ره‌نگی شینی فڕین
تاكو بن باڵی كۆتر
بۆ رۆیشتنی قرژاڵ
تا قووڵایی ده‌ریا
په‌پووله‌یه‌ك زۆر به‌هێمنی
به‌نێو توونێلی رۆشناییدا هات
له كۆڵانی ته‌نگه‌به‌ری ئومێده‌وه
گه‌یشتبووه لای من
له‌سه‌ر پێڵووی چاوی ڕاستمدا
نیشته‌وه
پڕ به‌دڵ ئێره‌ییم پێبرد
چونكه ده‌مزانی
په‌پووله، مووه‌كانی سه‌ری سپی نابێ
ده‌ست و پێی نییه
هه‌ست به‌چرچ و لۆچییان بكات
به‌لاوی پۆدره‌ی ڕه‌نگ
له‌سه‌ر باڵه‌كانی ده‌وه‌رێ
خه‌م مه‌كیاجه‌كانی روخساری
شیڵوو ناكا
وه‌كو ئه‌و ژنه‌ی خۆشم ده‌وێ و
سه‌ده‌یه‌كیشه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌م
ئه‌مه دووه‌مین داهێنانی
ئامێره‌كه‌ی من بوو
* * *
له‌به‌ر باخه‌ڵم
ئامێره‌كه‌م ده‌رهێنا
نووسرابوو:
(بگه‌ڕێوه سه‌رده‌می ده‌ستاڕ)
خوێندمه‌وه:
(تۆ ده‌بێ خۆر دابگری و بیهاڕی)
بۆ ئه‌وه‌ی بزانی
تۆپه‌ڵ به‌ر یه‌كێك ده‌كه‌وێ
دانه‌وێڵه به‌ر هه‌مووان
* * *
له دووری دووره‌وه
په‌یڤینی رێگاكانم ده‌بیست
به سرته له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ده‌دوان
له قه‌راغیانا به‌یداخی تاریكی ده‌شه‌كایه‌وه
هه‌موو ڕێگاكان
چاویلكه‌ی ئه‌نگووسته‌ییان كردبووه چاو
من باكم نه‌بوو
بێده‌ربه‌ست هه‌نگاوم ده‌نا
پێشتر
ئامێره‌كه‌م له باخێك لایدابوو
میوه‌ی رووناكی چنی بوو بۆم
باخه‌ڵمی ته‌ژی كردبوو له نوور
خوێنم به هه‌وێنی مانگ
قه‌رتاڵه‌كه‌می ئاخنیبوو له ئه‌ستێره
به ئیشاره‌ت و ئاماژه‌ی
ئه‌م ئامێره‌وه هه‌ناسه ده‌ده‌م
ژیانی داهاتووم به‌وه‌وه به‌نده
چونكه شه‌رابم له مانگ بۆ ده‌گرێته‌وه
شه‌ربه‌تی تریفه‌م ده‌داتێ
* * *
به نیازم، له‌وێدا
له دوورترین شوێنی نیشتمان
له نزیكترین خاڵی
به‌یه‌كگه‌یشتنه‌وه‌ی وشه و خوێن
دوورتر له چاوی دڵڕه‌قی چیمه‌نتۆ
له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی گاڵته‌جاڕی ئاسن
له‌و دیو قاقا ته‌ڵخه‌كانی نه‌وت
به‌رزتر له گه‌مه‌ی شووشه
سه‌رووتر له سوعبه‌تی بلۆك
له‌وێدا،
باخچه‌یه‌ك ئاوه‌دان ده‌كه‌مه‌وه
گیانداری تیادا په‌روه‌رده ده‌كه‌م
به په‌رژینی دڕكه‌زێ
چوار ده‌وری ده‌گرم
به‌ش به‌ش
له یه‌كتریان جیا ده‌كه‌مه‌وه
رووبه‌رێك ته‌رخان به‌ژن كووژ
رووبه‌رێك تایبه‌ت به دكتاتۆره‌كان
باخچه‌كه‌م ناو ده‌نێم
باخچه‌ی (ئاده‌مبه‌ران)*
ناوه‌كه، هه‌ڵبژارده‌ی ئامێره‌كه‌مه
* ناوێكی لێكدراوه له هه‌ردوو وشه‌ی ئاده‌میزاد + گیانله‌به‌ران یان ئاژه‌ڵان پێكهاتووه.