Skip to Content

Tuesday, October 15th, 2024
سه‌رده‌سته‌کان …. ماریۆ بارگاس یۆسا

سه‌رده‌سته‌کان …. ماریۆ بارگاس یۆسا

Closed
by July 2, 2011 کتێبخانە

کتێبی سه‌رده‌سته‌کان، پێکهاتووه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک چیرۆکی ماریۆ بارگاس یۆسا، له‌ ژێر چاپدایه‌و به‌م زووانه‌ ده‌که‌وێته‌ بازاره‌وه‌.

وه‌رگێر سه‌باره‌ت به‌ یۆسا ده‌ڵێت (     ماریۆ بارگاس یۆسام له‌ رۆمانی (شار و سه‌گه‌ل)ه‌ وه‌ ناسی. دواتر كتێبی (دوازده‌ نامه‌ بۆ رۆماننووسێكی لاو)م خوێنده‌وه‌ كه‌ هاوڕێم (شیرین. ك) ف وه‌ریگێڕا و پاشانیش كتێبی واقعییه‌تی نووسه‌ر كه‌ هاوڕیم (دڵشاد خۆشناو) وه‌ریگێڕا. ئه‌م سه‌ره‌تایه‌ وایكرد دوای كاره‌كانی یۆسا بكه‌وم و ئه‌وه‌بووه‌ دواتر چه‌ند رۆمانێك و هه‌ندێك دیدار و دوو كتێبی تری یۆسام خوێنده‌وه‌ (بۆچی ئه‌ده‌بیات) و (رابواردنی به‌رده‌وام) یه‌كه‌میان سێ وتاره‌ له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیات و دووه‌میشیان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دوور و درێژه‌ له‌سه‌ر رۆمانی (مادام بۆڤاری) گۆستاڤ فلۆبێر. به‌ بڕوای من هه‌موو مێژووی ئه‌ده‌بیاتی كوردی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئاوا جوان و به‌ پێزی تێدانییه‌. خوێندنه‌وه‌ی كاره‌كانی یۆسا چێژێكی زۆر ده‌داته‌ خوێنه‌ر و ئه‌مه‌یش وایكرد ئه‌و هه‌سته‌م لا دروست بكات ته‌نیا هه‌ر من چێژ له‌م كارانه‌ وه‌رنه‌گرم و ئه‌وه‌نده‌ی بۆم بكرێت خوێنه‌ری كوردیش به‌شدار بكه‌م له‌م چێژه‌دا، بۆیه‌ به‌ ته‌واوی خاكه‌ڕایی خۆمه‌وه‌ هه‌وڵمداوه‌ هه‌ندێك وتار و دیداری یۆسا و ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكه‌ی بكه‌مه‌ كوردی و گه‌ر بۆمبكرێت له‌ داهاتووشدا كاری زیاتر له‌سه‌ر یۆسا بكه‌م. لێره‌دا من نامه‌وێ باسی چیرۆكه‌كان و دنیای نووسینی ماریۆ بارگاس یۆسا بكه‌م، بۆیه‌ ئه‌وه‌ جێده‌هێڵم بۆ تۆی خوێنه‌ر تا خۆت دوای جیهانبینی یۆسا بكه‌ویت و چێژی لێوه‌ربگریت).

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.