پەروەردەو خوێندن … موزەفەر عەبدوڵا
پەروەردەو خوێندن لە سایەی :
كارنامەی رەشی دەسەڵات و وەھمی چاكسازی ئۆپۆزیسیۆندا…!!
ڕه‌نگه هیچ بوارێک به‌قه‌د بوواری سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌کوردستان، له‌ژێرسایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزبه بۆرژوا ناسیونالیسته‌کاندا، ڤایرۆسی دواکه‌وتوویی وگه‌نده‌ڵی، چه‌کداری وحزبی.. لێینه‌دابێت. ئه‌مه له‌کاتیکدایه که نه‌ک 20 ساڵ به‌ڵکو 2 ساڵ به‌سبوو که کوردستان له‌ژێرسایه‌ی حکومه‌ت وده‌سه‌ڵاتێکی مه‌ده‌نیدا، له‌سیسته‌مێکی مۆدێرن وهاوچه‌رخی په‌روه‌رده‌و خوێندن به‌هره‌مه‌ند بووایه‌و 18 ساڵه‌که‌ی تریش ئاستێکی باڵای پێشکه‌وتنی زانست وئه‌قڵ وکرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای به‌دوای خۆیدا بهێنایه. به‌ڵام هه‌رسیسته‌مێکی په‌روه‌رده‌و هه‌ر بوارێکی تری خزمه‌تگوزاری وبه‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵایه‌تی، خۆی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سروشتی چینایه‌تی وکۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌یه که‌ئه‌م سیسته‌مه دایمه‌زراندووه وبه‌رێوه‌ی ده‌بات. ناسیونالیزمی کورد وده‌سه‌ڵاته‌که‌ی که‌خۆی له‌سه‌ربنه‌مای جیاکاری چینایه‌تیو ڕه‌گه‌زی وپشتبه‌ستوو به‌خورافه‌ی دین ونه‌ته‌وه‌چیتی وقوڵکردنه‌وه‌ی نایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی وگه‌نده‌ڵی ئابووری وئه‌خلاقی راوه‌ستاوه. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه وحزبه‌کانی که‌توندوتیژی وکوشتن وچه‌کداری وسه‌رکوت، له‌جه‌وهه‌ریدایه وبه‌توندی به‌کۆنه‌په‌رستی وئه‌خلاقیاتی دواکه‌وتوانه‌ی پیاوسالاری و عشیره‌تیه‌وه، په‌یوه‌سته، چۆن ده‌توانێ سیسته‌مێکی مۆدێرن وئینسانی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ویه‌تی ئینسانی ومافو ئازادی وزانست وئه‌قڵ وخۆشبه‌ختی بۆ نه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان، نه‌ک هه‌رله‌بواری په‌روه‌رده‌و خوێندندا دامه‌زرێنێ، به‌لکه ته‌واوی ئه‌وبوارانه‌ی که‌ده‌چنه خانه‌ی خزمه‌تگوزاریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه، وه‌ک ته‌ندروستی، بیمه‌کان، سه‌لامه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، دادوه‌ری، هاتوچو وژینگه و.. ده‌کاته پاشکۆی کارنامه‌ی ڕه‌شی دواکه‌وتویی وگه‌نده‌ڵی وسه‌رکوتو بلاکردنه‌وه‌ی جه‌هلو خوارفه‌وه.
لێره‌دا نامانه‌وێت، ئاماژه به‌و دیارده دزێوانه بده‌ین که‌له‌چه‌ندسالی ڕابردوودا به‌رۆکی به‌خویندکارو مامۆستا وکارمه‌نده‌کانی بواری په‌روه‌ردو خوێندنی گرتووه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه سه‌رنجێکی خێرایه له‌وپڕۆژه چاکسازیه‌ی که‌لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسێۆن بۆ ئه‌م بواره خستویانه‌ته ڕوو. به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی پڕۆژه‌که چییه؟
پڕۆژه‌که له‌سه‌ر چوار ته‌وه‌ره چاکسازیه‌کانی خۆی خاڵبه‌ندی کردووه: ”په‌روه‌رده‌و حزبایه‌تی، په‌روه‌رده وته‌زکیه، په‌روه‌رده‌و مونافه‌سه‌ی سیاسی، په‌روه‌رده‌و سه‌ندیکا”. خاڵبه‌ندییه‌کانی هه‌رته‌وه‌ره‌یه‌کیش، زۆرتر ئاڕاسته‌یه بۆ هه‌ندێ باری ئیداری ته‌فسیلی که‌په‌یوه‌ندیان به‌تێکه‌ڵ کردنی سیاسه‌ت وحزبایه‌تییه‌وه هه‌یه‌و به‌مه‌به‌ستی کورتکردنه‌وه‌ی ده‌ستی یه‌کیه‌تی وپارتی له‌سه‌ر قوتابخانه وزانکۆکان وسه‌ندیکای مامۆستایان وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی په‌روه‌رده وپێکهێنانی هاوسه‌نگی به‌قازانجی لا‌یه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کان، به‌دوای چاکسازیه‌وه‌یه. به‌جۆرێک که‌ئه‌گه‌ر ته‌واوی ئه‌م ته‌وه‌رانه وخاڵه‌کانی جێبه‌جێ بکرێن هیچ گۆڕانکارییه‌کی ڕیشه‌یی له‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خوێندنی ئێستادا به‌قازنجی خه‌ڵک وپێشکه‌وتنی کومه‌ڵایه‌تی به‌دوای خۆیدا ناهێنێ وبگره ئه‌و دواکه‌وتوییو پاشاگه‌ردانییه‌ی که‌له‌م بواره‌دا هه‌یه وه‌ک خۆی ده‌ێڵێته‌وه. ته‌نانه‌ت پڕۆژه‌که کاتێک باس له‌دورخستنه‌وه‌ی حزب وسیاسه‌ت ده‌کات هیچ ئاماژه‌یه‌ک به‌سیاسه‌تو ئاین وئایدیۆلۆژیای داسه‌پاوناکات، که‌سه‌رچاوه‌ی دواکه‌وتویی وگه‌نده‌ڵییه له‌م بواره‌دا. یانی دروست پڕۆژه‌که ولایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیۆن به‌هه‌مان شێوه‌ی ده‌سه‌ڵات، باسیان له‌سه‌ر چاکسازییه‌ک نییه که‌په‌روه‌رده‌و خوێندن به‌ئاقاری سیسته‌مێکی مۆدێرن وسکولار، که‌له‌سه‌ر بنه‌مای زانست‌و ئه‌قڵ وئه‌زمونگه‌ری وسه‌ره‌نجام جیاکردنه‌وه‌ی دین وئایدیۆلۆژیای کوردایه‌تی به‌رێ، به‌ڵکو ئه‌مانیش له‌سه‌ر هه‌مان جه‌وهه‌ر وناسنامه ڕاوه‌ستاون که‌یه‌کیه‌تیو پارتی بۆ ئه‌م بواره پێناسه‌یان کردووه. به‌واتایه‌کیتر، هێشتنه‌وه‌ی بنه‌ما ئاینی ونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌وانه‌و بابه‌ته‌کانی خوێندن وپه‌روه‌رده وپێناسه کردنه‌وه‌ی له‌په‌یوه‌ندیه‌کانی نیوان خوێندکار ومامۆستا، خوێندکارو به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌کان، هه‌روه‌ها جیاکردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی له‌نێوان کچ وکوڕ له‌قوتابخانه‌کان وهێشتنه‌وه‌ی سرود وڕه‌سم ونه‌رێته باوه‌کانی ئێستا وشێوازی تاقیکردنه‌وه‌کان وبه‌ڕێوه‌بردنی باو.. ئه‌مانه هه‌مویان وه‌ک خۆیان به‌ده‌ست لێنه‌دراوی ده‌میننه‌وه وشوێنیان نییه له‌پرۆژه چاکسازیه‌که‌دا. که‌دیاره ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه که‌جێگاو رێگای سیاسی و چینایەتی ئۆپۆزیسیۆن، وه‌ک باڵیکی کۆنه‌په‌رستی بۆرژوازی نیگه‌رانه له‌قۆرخکردنی حزبایه‌تی له‌لایه‌ن دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه وله‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌مه‌شدایه، باسی چاکسازی به‌ده‌سته‌وه گرتوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێک بەقازانجی هاووڵاتیان هه‌ڵگرێ. ئۆپۆزسیۆن که‌کیشه وگرفتی سەرەكیان نە لەگەڵ سەرجەم سیستەمی سیاسی ونە لەگەڵ سەرجەم سیستەمی پەروەردەو فێركردندا هه‌یه، ناچارن باس له‌چاکسازیه‌ک بکه‌ن که‌ته‌نها ڕۆڵی خۆیان له‌ئاست حزبه‌کانی دەسه‌ڵاتدا به‌رنه‌سه‌ره‌وه. که‌دیاره ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حسابی هێشتنه‌وه‌ی دواکه‌وتوویی وده‌یان کوێره‌وه‌ری تر به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌دا ته‌واو ده‌بیت. ئۆپۆزیسیونێک که‌ھیچ گرفتیكی لەسەر ناوەرۆكی پەروەردەو فێر كردن نییە وئایین و قەوم پەرستی و زەبرو زەنگێک که‌بەفەرمی سەپاوە بەسەر خویندكارو مامۆستا‌و ھەمو ئەو مرۆڤە ئازدیخوازو پیشكەوتنخوازانەی كەلەو بوارەدا كاردەكەن، وه‌ک خۆی ده‌هێڵێته‌وه، به‌پێویست ناتوانێ چاکسازیه‌ک به‌قازانجی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تییدا ئانجامبدات. به‌ڵکه چاكسازی بۆ ئەوان تا ئەو جێگەیەیه که‌دەیانەوێ فشاره‌کانی دەسەلات لەسەر ئەندامان و لایەنگرانی خۆیان که‌مکه‌نه‌وه.
لایه‌نێکی تری ئه‌م پڕۆژه چاکسازیه‌ی که‌ئۆپۆزسیۆن به‌لایدا نه‌چوه، مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌خۆڕایی بوونی خوێندن وفێربوونه وه‌ک خزمه‌تگوزارییه‌ک که‌ئه‌رکی حکومه‌ت وده‌سه‌ڵاته. به‌تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌ڕۆشنی ده‌بینی که‌چۆن قوتابخانه وزانکۆ ئه‌هلیه‌کان ووتنه‌وه‌ی ده‌رسی تایبه‌تی چه‌نده په‌ره‌ی سه‌ندووه وجیاوازیه‌کی گه‌وره‌ی له‌ئاستی ستانداردی بابه‌ته‌کانی خوێندن وفیربونندا پێکهێناوه وخه‌ریکه خوێندن وفێربوون وه‌ک هه‌رکاڵایه‌کی تر به‌پاره‌و بازاڕه‌وه گرێده‌درێته‌وه. به‌ڵام پڕۆژه چاکسازیه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌م باره‌وه هیچ ناڵێت وبه‌ده‌ست لێنه‌دراوی ده‌یهێڵیته‌وه.
له‌باری ئیداریشه‌وه پڕۆژه‌که وا خۆی ده‌ناسینیت که‌چاکسازی ئیداری له‌به‌رچاوگرتووه. به‌ڵام دووباره له‌م باره‌یه‌شه‌وه، هه‌مان سیسته‌می ئیداری داسه‌پاوی دواکه‌وتوانه وه‌ک خۆی ده‌ێلێته‌وه. به‌تایبه‌تی کەباسێک ناکات له‌ڕێکخستنه‌وه‌ی سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زمونگه‌ری ولایبره‌ریه‌کان وپێکهاته زانستیه‌کان وته‌ئهیلی وپیشه‌ییه‌کان وگرێدانه‌وه‌ی به‌مۆزه‌خانه وشوینه‌واره مێژوییه‌کان وسه‌رچاوه ته‌فریحه‌کان بۆمناڵان وخویندکاره‌کانه‌وه. به‌م پێیه‌ش ئۆپۆزسیۆنیش وه‌ک حزبه‌کانی نێوده‌سه‌لات مانه‌وه‌ی مزگه‌وت وجیاکاری وئه‌و زه‌بروزه‌نگه‌ی که‌له‌نێو خوێندگاکاندا هه‌یه به‌ده‌ست لێنه‌دراوی تێده‌په‌ڕێنێ. هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ی وه‌ک باسی ئیدا‌ره وچۆنیه‌تی به‌ڕیوه‌بردنی په‌روه‌رده وخوێندنه، له‌هه‌مان سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی ئێستادا، چکسازی نایگرێته‌وه. بێگومان ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن نه‌یه‌وێت هێچ گۆڕانکارییه‌ک له ناوه‌ڕۆکی ئاینی ونه‌ته‌وه‌یی له‌بواری په‌روه‌رده‌و خوێندندا پێک بهێنێ، ئاوا هه‌مان فۆڕمی ئیداری باویش، به ناکۆک بۆ پڕۆژه چاکسازیه‌که‌ی نازانێ و هیچ هەنگاوێکیش له‌م باره‌وه ناخاته ده‌ستوری خۆیه‌وه.
له‌هه‌ر وڵاتێکی پێشکه‌وتوودا که‌بیه‌ویت بواری په‌روه‌رده‌و خوێندن به‌پێی زانست بچێته پێشه‌وه وبه‌رده‌وام گوڕانکاریش به‌پێی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌ر چاوبگرێ چه‌ند بنه‌مایه‌ک هه‌یه که‌ئه‌م بواره‌ی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێ، که گرینگ‌ترینیان ئه‌مانه‌ن:
یه‌که‌م: بنه‌مای سکولاریزم وجیاکردنه‌وه‌ی ئاین وئایدیۆلۆژیا وپێناسه‌کردنی زانست وئه‌قڵ وئه‌زمونگه‌ری.
دووه‌م: خۆرایی بوونی خوێندن ودابینکردنی هه‌موپیداویستیه‌کانی په‌روه‌رده‌و خوێندن به یه‌کسانی بۆهه‌موهاوڵاتیان تاته‌مه‌نی 18 ساڵی، وه‌ک ئه‌رکیکی ده‌وڵه‌ت.
سێهه‌م: په‌یڕه‌وکردن له‌ستانداردێکی باڵای زانستی بۆبابه‌ته‌کان وپێویستیه‌کانی فێربوون، به‌جۆرێک که‌ئازادی وکرانه‌وه‌ی زانستی وئه‌قڵی بۆهه‌موان مسۆگه‌ربکات.
چواره‌م: قه‌ده‌غه‌کردنی توندتیژی وجیاکاری وبیروڕای ئاینی ونه‌ته‌وه په‌رستیو وسه‌ربه‌خۆکرنی خوێندنگاکان له‌هه‌رجۆره ده‌خالتکردنیکی سیاسی وحزب وچه‌کداری.
پێنجه‌م: دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی به‌ڕێوه‌بردنی پێشکه‌وتوانه‌ی هاوسه‌نگ به‌م بنه‌مایانه وسه‌ره‌نجام ڕێکخستنی هه‌موو ئه‌مانه به‌یاسا.. ….ئه‌مانه ئه‌و بنه‌مایانه‌ن که‌ده‌توانێ سه‌رچاوه‌یه‌ک بن بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌میکی پێشکه‌وتوی هاوچه‌رخ وله‌سایه‌یدا هه‌نگاو به‌ره و گۆڕانکاری له‌بواری په‌روه‌رده وخوێندن له‌کوردستاندا هه‌ڵگیرێ. به‌ڵام کاتێک سه‌رنج له‌واقعیه‌ته‌کانی سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌کوردستان وخودی پڕۆژه‌ی چاکسازی ده‌ده‌ین که له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه پێشنیار کراوه، ئه‌وا ده‌بیینین له‌هه‌ردوسه‌ره‌وه، ئه‌م بنه‌میانه فه‌رامۆش کراوه ،ونه‌ده‌سه‌لات ونه‌ئۆپۆزسیۆن، ناچن بەلایدا ونایکه‌نه به‌رنامه‌ی خۆیان. هه‌ر بۆیه‌ناهه‌قیمان نه‌وتووه، که‌بڵێین پڕۆژه چاکسازیه‌که په‌یوه‌ندی به‌ژیانی هاوڵاتیانه‌وه نییه وبۆ مه‌رامی سیاسی وتایبه‌تی به‌ده‌سته‌وه گیراوه وبه‌س!
لە كۆتاییدا پێویستە دووبارە جەخت لەوە بكەینەوە كەئەو پرۆژە چاكسازییەی كەئۆپۆزیسون پێشنیاری كردەوە بەنیسبەت خوێندكاران و مامۆستایان وھەموو ئەو كارمەندانەی كەلە مەیدانی پەروەردەو فێركردن كار دەكەن، زیاتر بۆ تەوەھوم كردنی ئەوان‌و سەرجەم خەڵكی یە وتا رایان كێشن بەدوای خۆیاندا بۆ بەرژەوەندی یەكانیان تاچەند وەزارەتێكیان پێ بدەن وبەمەش ئالوگوریك لەھێز ھاوسەنگی نێوان خۆیان و دەسەلاتدا بەدی بێنن لەو گه‌نده‌ڵی وفەرھودەی که‌له‌م بواره‌دا هه‌یه، بەشی زیاتر بپچڕن. ئەگەر نا نەك بەشی زۆری جەماوەری ئازادیخواز بەڵكو بەشێكی بەرچاو لە ھەڵسوراوانی ئۆپۆزیسونیش، بەتایبەتی گۆران، بەو راستییە گەیشتون كەچاكسازی لەسایەی دەسەڵاتی پارتی ویەكێتیدا مه‌حاڵه.
كۆتایی 2011
موزەفەر عەبدوڵا
mozafar_as@yahoo.com