خەباتی سەرشەقامی ئێمە و ئەوی ئەوان..2
2. پسیکۆپات و سۆسیۆپات و فورسەت دۆزینەوەکانیان بۆ هوتافبێژی
1.2 مەترسی دیاردەی پسیکۆپات و سۆسیۆپات لە کۆمەلگەی نوێی کوردی دا
ڕاستە کۆمەلگەی ئێمە، کۆمەلگەی نوێی کوردی، کۆمەلگەێ نە پیشەسازییە و نە پاش-پیشەسازی و نەش کۆمەلگەێ زێدە هاوچەرخ و دیگیتالیزەکراوە، وەلێ زۆر ئاسایە کەسی سۆسیۆپات و پسیکۆپاتی زۆر ترسناکی تیێدابێت لەشێوەی ئەو کۆمەلگانەی لایسەرەوە ناویانهات. بۆیە زۆر بەپێویستی دەزانین کە گشت بخەینە ژێرتێڕامانی ئەم جۆرە پرسیارەوە: ئاخۆ لە کۆمەلگەی ئێمەدا، کۆمەلگەی نوێی کوردی، پسیکۆپات و سۆسیۆپات هەن؟ ئێمە لەلایەن خۆمانەوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە ، کە هەردەشیکەین بە بناغە بۆ دەستپێکی ئەم بەشەی نووسینەکەمان، پێگیری لەسەر ئەو وەڵامە دەکەین کە بەمشێوەیەیە: هیچ کۆمەلگەێک لەسەر ئەم زەوییە بوونی نیە کە پسیکۆپات(دەرووناساغ) و سۆسیۆپات (دژەکۆمەڵاتیناتەندروست) ی تیانەبێت. باشە گەروابێت ، ……