سەرقاڵبوونی فەلسەفە بە چاخ(سەدە، سەردەم، کات، دەم، قۆناغ)ی خۆیەوە سەرقاڵبوونیەتی بە ئێمەی مرۆڤەوە.بەپێیئەوەی ئێمەی مرۆڤ لە چاخێکەوە بۆ ئەویتر جیاوازیدێتە سەر ویستمان بۆ تێگەیشتن و بۆ بیرکردنەوە Continue Reading »
دوای ئەوەی فەلسەفە وەک کردەێ مرۆیی لە جیهانا ،لە سەدەی 6 ی پێشزاین، هاتەدونیاوە فەلسەفە بوو بە بەختێ دیاری مرۆڤ و بەرپرسیاریێ بووناوی ئەم مرۆڤەش. Continue Reading »
تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی پێماندەڵێ ئێمەی کورد، کوردی سەردەمی دەسەڵاتی سیاسی، نەوەی پاش هەڵەبجە و ئەنفال ، کراوین بە بەرهەمی خورپەکان، ئێمە لە هەنووکەدا بەرماوەی خورپە سیاسییەکانیین، Continue Reading »
لە ڕۆژی جیهانی فەلسەفەدا فەلسەفە نا فەلسەفیترین ڕۆژی لە کوردستانا بەسەربرد نیچە، فەیلەسوفە سەرسەختەکەی ڕۆژئاوا، پێیوایە ئێمە پێویستە لە مەترسیدا بژێین.ئەمەی نیچە دەیڵێ جەغتکردنە لە فەلسەفەی ژیان،لەو Continue Reading »
ژیندهری مێ له ئێستایا ئهو گوزارهیهیه که بهشێ گهوره لهو گفتووگۆ هاوچهرخانه پێکدێنێ که وتنی جۆراوجۆر لهسهر دۆزی ژن دێننهگۆڕێ. بهدڵنیاییهوه قسهکردنیش لهسهر نووسینی ژنانه بهشێکه Continue Reading »
دادوەری ڕەخنەیکردن بەسەر پێوەندی نێوان سیاسەت و ئیتیک(ڕەووشت)ەوە،کە ئەم دوو شتە لە جیهانی تاک و کۆدا لێکدابڕاو نیین،پێویستی بە فاکتە و سەڵمێنەگەلێ زۆر هەیە.ڕەنگە ئەم بینینە Continue Reading »
بەبۆنەی یادی تراژیدیا شوومەکەی 31 ی ئابەوە شاعیری هاوچەرخی فەڕەنسی رامبۆ دەڵێ:”پێویستە مۆدێرنێ ڕەها بین”،ئێمەش دەڵێین:پێویستە ڕاستگۆیێ ڕەهابین، باشتریشە بڵێین:پێویستە ڕاستگۆیێ سیاسی ڕەهابین.کە ڕاستگۆیێ ڕەهاشبووین بەمە ئێمە Continue Reading »
ڕووننییە”ئێمە خەڵکی چ ئەستێرەێکین و چۆنیش هەموو لێرە یەکمانگرتۆتەوە”،هەمانە پێکەنینی بە مەرگ دێ و هەمانە لە مەرگ دەترسێ و هەشمانە بازرگانی بە مەرگەوە دەکا.سەیرە ئێمە سەرباقی Continue Reading »
لەئێستایا،مەبەستمان لای ئێمە،لە کۆمەڵگەی هاوچەرخی کوردی،کردەی سیاسی و دیدی ئاینی ئاوێزانییەکدیبوونە و گشت ئاماژەکانیش پێماندەڵێن دیدی ئێمە بۆ سیاسەت دیدێ لاهوتییە و شوێنێک لە هەنووکەدا لەناو Continue Reading »
لەبەرئەوەی بەڕادەێکی بەرچاو،و لەئاستێ فەلسەفی سیاسییانە،تێگەیشتنێ هزری سیاسیی لەسەر واتای یان گوزارەی بەئۆپۆزیسۆنبوون لە نووسینی ئێستامانا بوونی نییە بەپێویستی دەزانین لەم سەروتارە ڕووبەرچڕ و پووختەدا لەدیدێ Continue Reading »
“” ئێستا کچێک نیشتیمانمە””ی شێرکۆ بێکەس بەرهەمی شیعری””ئێستا کچێک نیشتیمانمە””ی شێرکۆ بێکەس لە دەروازەی جۆراوجۆرەوە،لە گۆشەنیگای جیاوازەوە تێپەڕاندنی بێدەنگی لەئەستۆگرتووە و پاشەکشەی ڕەوشتی ئێستای تاکی کوردی Continue Reading »
مەرگی فیزیکی شێرکۆ بێکەس مەرگێ میتافیزیکی بوو.مەرگەکە مەرگێ کتوپڕبوو لێ چاوەڕوانکراوبوو.هەموو مەرگەکان ئاوا چاوەڕوانکراون لێ لەناکاو چاوەڕوانیەکان خۆیاندەکەنبەناو ژیانا.هەرکە شێرکۆ بێکەسیشان ئاگادارکردەوە شێرپەنجەی هەیە بەمە مەرگ Continue Reading »
مەرگەکەی شێرکۆ بێکەس،کە ڕووداوەمەرگێ برینئامێزە و شایستەی گەلێ تێڕامانیشە،گەلێ شتمان پێدەبێژێ بۆنموونە:گشت ڕووداوێک هەنووکەی خۆی هەیە.کەچی ئەوی ڤیتگێنشتێین لەبارەی ڕووداوی مەرگەوە دەیڵێ کەمەرگ ڕووداو نییە لەناو Continue Reading »
سەفەرە فەلسەفییەکانی ژۆرژیۆ ئاگامبێن Giorgio Agamben (1942) بەناو جیهانی ئێستای مرۆڤی هاوچەرخ و گرفتە بووناوییەکانی ئەم مرۆڤە بڕانەوەی نییە مەگەر مەرگێ لەناکاو پێنووسە هزریە بەبڕشتەکەی Continue Reading »
بواری توێژینەوە فەلسەفییەکانی فەیلەسوفی کۆنتنێنتالی ئیتالی ژیۆرژیۆ ئەگامبێن Giorgio Agamben (1942) جگەلە زمانەوانی و جوانکاری بواری سیاسەت و مافیش دەگرێتەوە و لەژێر کاریگەری بیۆپۆلیتیک Biopolitics Continue Reading »
زۆرن ئەو کتێبانەی لەسەر ئۆشویتز Auschwitz نووسراون، لێ بێئەندازە کەمن ئەو کتێبانەی بە دەستی بیرمەندە دەگمەنەکانی ڕۆژئاوا لە ڕوانگەێ فەلسەفیی و ئیتیکییەوە لەوبارەوە نووسراون. کتێبی Continue Reading »
بیرکردنهوه فهلسهفییانه Thinking philosophically مهتهڵێ بێ کۆتاییه له ژیانی مرۆڤ و ژینگهی هزری گشت سهدهکانا و ، بهپێی ئهوهش شوێنی ئۆقرهبوونی ههمیشه لهسهر عهرشی فهلسهفه دا Continue Reading »
بۆ فەیلەسوفەکان ئەوەی چۆن فەلسەفە ڕووبەڕووی کێشەکان دەبێتەوە و کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان دەکا هەمیشە باسێ وروژێنەربووە. لە یۆنانی کۆنیشەوە تائەمئێستا کێشە فەلسەفییەکان لە دەرکەوتندان Continue Reading »
گرینگە هەر لە سەرەتاوە هێما بۆئەوەبکەین کە، فەلسەفە ئەو کردەیەیە لە نوێبوونەوە و خۆمەشقکردنەوەی بەردەوامدایە لەسەر فێربوون. فەلسەفە بریتی نییە لە چەنەبازی و درێژدادڕی.هەروەها ئەم کردەیە Continue Reading »
ئێمهی مرۆڤ له ههنووکهدا لهههرکوێبین به سیاسهتهوه گرێدراوین و،کردهی سیاسیش لهخودیخۆیدا توانای ئهوهیههیه کاریگهری مهزن بهسهر ژیانی تاک و کۆوه بهجێبێڵێ و،وهکیتریش لهناو کولتوورێ سیاسی Continue Reading »
لەناو جەنجاڵییەکانی جیهانی فەلسەفە و ئەو گفتووگۆیانەی سەبارەت بەم جیهانە بەرباسدەخرێن سەردەردێنین و بۆماوەێک لەسەر پێوەندی نێوان فەلسەفە و بیرکردنەوە دەوەستین و ئەو لایەنانە دەوروژێنین Continue Reading »
گهشتێ کورت بهناو دیالۆگی سیمپوزیۆن (خوان ، میوانداری، symposion) ی ئهفلاتوون ناخود ئاگای (عهقڵی شاراوهی) ئێمه چی لهبارهی خۆشهویستیهوه دهڵێ؟ و چۆن ئهم ناخود ئاگاییه Continue Reading »
کەش و هەوای فەلسەفە لەئێستادا لە جیهان گفتووگۆی ئایندەی فەلسەفە بەسەر بیرکردنەوەی فەلسەفیمانا دەسەپێنێ و دەرگاش لە جۆرە سێرکردن و ڕامانێ فەلسەفی واڵادەکات هەیبەتی فەلسەفە Continue Reading »
تێگەیشتنی فەلسەفی ئالان بادیو بۆ خۆشەویستی لەم نووسینە،زۆر بە پووختی،خۆشەویستی لە دیدێ فەلسەفییەوە گفتووگۆدەکەین و لەسەر ڕوانینی فەیلەسوفی هاوچەرخی فەڕەنسی ئالان بادیو Alain Badiou بۆ واتای Continue Reading »
وتەێ پێویست: دەقم بەوەوەگرتووە کە تاپێمکرێ لێدوانی ڕۆژنامەوانی نەدەم و خۆم لە دیاردەی گفتووگۆی لەوجۆرە بدزمەوە و لێ جاریوایە ڕێچکەشکان و ڕێسابەزێنێ دێتەگۆڕێ کە ویستم بۆ ئەو دیاردەیە Continue Reading »
بۆئەوەی پەروەردەی فەلسەفی بگۆڕدرێ و ئەو سیاسەتی پەروەردە لەبارچووەی نێوەندی ئەکادیمی تەنیوەتەوە سەرنگوومکرێ و خودی پەروەردەش بە فەلسەفەوە گرێدرێ گرینگە فەلسەفە بێسنوور چالاک و کارابێت و دەرگا لەچەند Continue Reading »
بەڕێز بەرزانی، ڕەنگە ئەمە یەکەم نامە نەبێت لەو کاتەوەی سیاسەتەوانێکی کوردن ئاڕاستەتاندەکرێت، لێ نامەکەی “من ” ناواخنێ تر و ویستێ سیاسی تری لەپشتیەوەیە. “من” هاوڵاتیێکی سادەی شارەکەی Continue Reading »
ئەگەر فەلسەفە بریتیبێت لە تێڕامانێ پووخت ئەو تێڕامانە بۆ بەشداریکردنە لە گۆڕینی جیهان، جیهان پێویستی بە گۆڕانە بۆیە پێویستی بە فەلسەفەیە. بەڵام فەلسەفە، یاخود ئەم تێڕامانە پووختە، لە Continue Reading »
بهبۆنهی ڕۆژی جیهانی فهلسهفهوهێ سهروتاری ههشتهم ئازاد حهمه گهر بهبۆچوونی دێکارت شارستانی نهتهوهکان به بڵاوبونهوهی فهلسهفهکردنێ ڕاستهقینهوه گرێدراوبێت ئێمه لههیچ شوێنێکی ئهم هاوکێشه دێکارتیهوه دیارنیین Continue Reading »
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی فەلسەفەوە’آ سەروتاری حەوتەم بەپێیئەوەی دینی و سیاسی چەوسێنەرەوەی فەلسەفەن ئەمە وادەکات لکانی بەردەوامی دینی و سیاسی بە فەلسەفەوە پەراوێزکردنی فەلسەفەی لێوەوەبەربێت هیچنەبێت ئەم دیاردەیە Continue Reading »
بەپێی ئەوەی ئامانجی فەلسەفە چالاککردنی هزرە ووتنەوەی فەلسەفە لە ڕوانگەیێ پەروەردەییەوە گرینگی خۆی هەیە. “کانت” یش ،کە بەرچاوترین بیرمەندی ئەڵمانی سەدەی 18 بوو، هەقیبوو پێیوابێت “ئەو مامۆستایانەی فەلسەفە Continue Reading »
بهبۆنهی ڕۆژی جیهانی فهلسهفهوهێ سهروتاری پێنجهم ئازاد حهمه فهلسهفه له دهمووهختی سهرههڵدانییهوه تا ئهمڕۆ له گۆشهنیگای جیاوه ئهم سهرههڵدانهی شیکراوهتهوه و واتای فهلسهفه بهر داکۆکی و ڕهتکردنهوهی جۆراوجۆریش Continue Reading »
لە ئێستادا فەلسەفە لە ناو ئێمەی کورد دووچاری ڕقێ ئەستوور بوەتەوە، ڕقێک کە سەرچاوەی جۆراوجۆری هەیە، ڕقێک کە زیان لە وتاری ڕۆشنبیری کوردی دەدا و بەهۆشیەوە کەلەپووری فەلسەفی Continue Reading »
ئامادەبوونی فەلسەفە لە ژیانا نیعمەتێ نەبڕاوەیە و شارستانی مرۆڤایەتیش لە دێرزەمانەوە بەم نیعمەتە ئاشنایە. ئەم شارستانیەتە بێ فەلسەفە ناکارێ بژیت. هەر لەسەرەتاوە فەلسەفە قسەی خۆی لەناو ئەم شارستانیەتە Continue Reading »
له ڕۆژێ وهک ئهمڕۆدا ، له ڕۆژی جیهانی فهلسهفه دا، بۆئهوهی ڕووبهڕه هزرییهکان بهرین و فڕه جهمسهرکرێن مهرجه له فهلسهفه گهڕێین پرسیار لهسهر ههنووکهی خۆیبکات تا کهلهپووری Continue Reading »
گرینگە ئێمەی کورد لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ، لە ڕۆژی جیهانی فەلسەفەدا، کە خەسڵەتێ گەردوناوی وەرگرتووە، لەڕوانگەی فەلسەفییەوە تێڕامان لە کات بکەین و، هاوکات بشپرسین کەی دەکارین Continue Reading »
فەلسەفەکردنی مرۆڤ ئاماژەیە لەسەر کردەی بیرکردنەوە. “ئەوەش کە ئێمە بیردەکەینەوە ئەمەیان بناغەی بوونی مرۆییمان نیشاندەدات”. گومان Sceptien یش ،بێ چەندوچۆن، دەرگایێ نوێ بەڕووی ئاخاوتنە ڕۆژانەییەکانمانا دەکاتەوە ئەمەش تەنێ Continue Reading »
بۆ پسپۆڕان له زانینی فهلسهفی دا ههر ئهوه گرینگ نهبووه چۆن ههڵکۆڵین له مانای فهلسهفه دا دهکهن؟ بهڵکو ئهوهش چۆن فهلسهفه سهریههڵداوه؟ و چۆنیش فهلسهفه له سهرهتای Continue Reading »
بیرکردنەوەکان’آوەک یەک نیین. توانای زانستی یان ئاستی پەروەردەیی تاک هەروەها دۆز و ژینگەی ڕوناکبیری و کۆمەڵایەتی مانای خۆیان بۆ بنیادنانی بیرکردنەوەکانمان هەیە. ناشێ ئێمە بەردەوام هەموو وەک یەک Continue Reading »
بەپێی ئەوەی فەلسەفە بریتییە لە “چالاکی و شیکردنەوەی واتاییانە یان بیرکردنەوە لەمەڕ بیرکردنەوە” فەلسەفەکردن زۆرترین پێوەندی بە پرسیارسازییەوە هەیە*. چونکە نە ئەو چالاکیە و نەش خودی بیرکردنەوەکە دەکارێ Continue Reading »
فەلسەفە دەستکەوتێ مرۆی شایستە و گەورەیە آ و، هاوکات ئەوەی مرۆڤ خاوەنی فەلسەفەیە ئەمەش لەخودی خۆیدا لە زیندەگی مرۆڤ دا ڕووداوێ مەزنە. بۆیە ئێمە قەرزاری فەلسەفەین و Continue Reading »
پێکهاتنی (یاخود هاتنەبەرهەمی) نووسینی فەلسەفی (1) لە پێکهاتنی جۆرەکانی تری نووسین جیاوازە. چونکە نووسینی (تێکستی) فەلسەفی پێکهاتەی خۆی هەیە. ئەو پێکهاتەیە نووسینەکە لە نووسینەکانی تر، کە فەلسەفی نیین، Continue Reading »
چۆن بە فێربوون ، یان بە زانین، لەسەر ماهیەتی شتەکان دەگەین؟ بۆ بیریاران ، لە یۆنانی کۆنەوە تاکو ئێستا، ئەو ڕێگایانەی فەلسەفە بۆ وەدەستهێنانی فێربوون گرتوویەتیەبەر باسێ سەرەکیبووە. چونکە Continue Reading »
فەلسەفەکردن و گەڕان بەدوای بنچینەداماف بۆ فەلسەفەکردنئازاد حەمە هەمیشە بۆ فەلسەفەکردن [ Philosophising – Philosophizing ] (1) پرسیاری بۆ؟ و چۆن؟ گرینگی خۆیانیان هەبووە. بۆ ئەو شتە وایە Continue Reading »
ترسی ڕوناکبیرانی کورد لە لۆژیک یان لە بیرکردنەوەی فەلسەفی شێوە ماتماتیکییانە بەشی چوارەمئازاد حەمە/ پاریس ((بەشی چوارەمی باسی “”گرینگە ڕوناکبیرانی کورد خۆیان لەسەر خوێندنەوەی ڤیتگنشتاین و پۆست ڤیتگنشتاینیەکان ڕابێنن!– فەلسەفەکردن Continue Reading »
((بەشی سێهەمی باسی “”گرینگە ڕوناکبیرانی کورد خۆیان لەسەر خوێندنەوەی ڤیتگنشتاین و پۆست ڤیتگنشتاینیەکان ڕابێنن!– فەلسەفەکردن لەسەر شێوازی نەرێتی فەلسەفەی شیکردنەوەی””)) گەشتی فەلسەفی ئێمە بەنێو بیرکردنەوە فەلسەفیەکانی ڤیتگنشتاین و پۆست Continue Reading »
((بەشی دووەمی باسی “”گرینگە ڕوناکبیرانی کورد خۆیان لەسەر خوێندنەوەی ڤیتگنشتاین و پۆست ڤیتگنشتاینیەکان ڕابێنن!– فەلسەفەکردن لەسەر شێوازی نەرێتی فەلسەفەی شیکردنەوەی””)) ڤیتگنشتاین لەپاش کانت بەولاوە وەک بەرچاوترین فەیلەسوف لە ڕۆژئاوا ناوزەددەکرێت Continue Reading »
بۆ خوێنندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرەبکەن …..
گرینگە ڕوناکبیرانی کورد خۆیان لەسەر خوێندنەوەی ڤیتگنشتاین و پۆست ڤیتگنشتاینیەکان ڕابێنن!فەلسەفەکردن لەسەر شێوازی نەرێتی فەلسەفەی شیکردنەوەی بەشی یەکەم سەرەتا: ئێمە لەڕێگای ئەم نووسینەوە نە کێشەی نێوان سێستێمە ڕوناکبیری و نەرێتە Continue Reading »
ڕۆشنبیری فەلسەفی و بیری فەلسەفی ڕۆژئاوا زمانی خۆی هەیە. هەر مۆدێلە فەلسەفیێکیش بە زمانی خۆی هاتۆتەگۆ. مێژووی فەلسەفەی ڕۆژئاواش لە کۆتایدا کۆکراوەی ئەو زمانە فەلسەفیە جیاجیایانەیە فەلسەفەیانکردووە. بەڵێ لە Continue Reading »