مەرگی شێرکۆ بێکەس،وەک هەموو مەرگەکان،مەرگێ میتافیزیکی بوو
مەرگی فیزیکی شێرکۆ بێکەس مەرگێ میتافیزیکی بوو.مەرگەکە مەرگێ کتوپڕبوو لێ چاوەڕوانکراوبوو.هەموو مەرگەکان ئاوا چاوەڕوانکراون لێ لەناکاو چاوەڕوانیەکان خۆیاندەکەنبەناو ژیانا.هەرکە شێرکۆ بێکەسیشان ئاگادارکردەوە شێرپەنجەی هەیە بەمە مەرگ لەگشت کاتێتر موحەقەق بووهاتنی و میتافیزیکیبوونی خۆیشی بەچاکی سەڵماند و لە وادەی خۆشیداهات.ئەگەرچی مەرگ بەینی لەتەک پەیڤی وەک وادە خۆشنییە لێ تێگەیشتنە میتافیزیکیەکان بۆ مەرگ پێماندەڵێن مەرگ وادەی خۆی هەیە بەس کەس زانینی لەسەر وادەی مەرگ پێنییە.مەرگ بێ وادە دێ تا ژیانی هەمیشەی بۆ مەرگی هەمیشەیی بگۆڕێ.مەرگیش کە هەمیشەیی دەبێ شوێنێک بۆ ژیان بوونی نامێنێ بەڵکو ئەوی بوونی دەبێ یادەکانە کە ئەوەش مەرگ گۆیاندەکا.چونکە ژیان دەبێ بە یادەوەری و مەرگ دەبێ بە ئێستا.کەواتە گوزارەی مەرگی ناوادەی شێرکۆ لە جێی خۆی نییە.وادە و مەرگ دانویانپێکەوەناکوڵێ.کە دەڵێین مەرگی ناوادەی شێرکۆ واتە جارێ زوو بوو شێرکۆ بمرێ.لێرە قسەلەکاتە وەک لە شتێتر.ئەڵبەتە کاتی پێش مەرگ.بەس وەختێ مەرگ دێ کات دەوەستێ و لەگەڵ دەرکەوتنی مەرگ ئیدی کات تەنانەت یەک تۆزقاڵیش جووڵەناکا.بائەوەشبڵێین کە ئەگەر کات بڕبڕەی بوون بێ مەرگ خاڵی کۆتایهێنانە بە بوون و بوونمان دەبێ بە” بوون بۆ مەرگ”.واتە هەین بۆ مەرگ،هەین هەروەک ئەوەی پێشتر بۆ ژیان هەبووینە.بۆیە مەرگی شێرکۆ کۆتای کاتی شێرکۆ بوو بەڵام شێرکۆ چ بوونی و چش کاتەکەی لە یادەوەریەکانمانا دەژی.ئەو ژیانە ئەو ژیانەی پێش مەرگی شێرکۆ نییە چونکە شێرکۆ ئێستا لە دەرەوەی زۆنی ژیانە. واتە شێرکۆ بۆلەمەولا،لەپاش 4 ی ئابەوە،دەکەوێتە دەرەوەی بازنەی کاتەوە.لێ لە ژیانی ئێمە ئامادەیە بۆیشە لە یادەوەریەکانمانا ئامادەیە.
لەوی لایسەرەوە ووترا سەیرتر ئەوەیە،بابەتە ڕەوشتییەکان ئەو بابەتانەن دەکرێ نەکرێن یان بکرێن لێ مەرگ ناچێتە خانەی بابەتە ڕەوشتییەکانەوە.چونکە مەرگ هەردەبێ بکرێ.هەمووشمان دەمانویست مەرگ ڕەوشتی بێت هیچ نەبێ ئەمجارەیان.واتە مەرک نەیێ و شێرکۆکەمان نەباتەوە بەس ئەفسووس ئەم جۆرە گفتووگۆیانە بێهودە و هیچگەران.مەرگ زەبر و ئەرکی خۆی هەیە.بۆ مەرگ،دەکرێ بووترێ،مەرگ شتێ ڕەوشتییە و هاتنی پێویست و بەرپرسیاریەتیە.ئەمەوادەکا بڵێین هەرکە بیر لە مەرگی خۆمان دەکەینەوە ڕووبەڕووی ترسێ دەبینەوە لە مێژەوە تیامانا پەنهانە،ترسێک کە بەردەوام سەرکوت و خەفەی دەکەین.ترس لە مەرگ ترسی ترسەکانە.مرۆڤایەتیش لەم ترسە زیاتر ترسی دی شکنابا خۆی لەسەری ڕابێنێ.ڕاهاتن لەسەر مەرگ لای مرۆڤەکان فۆڕم وەردەگرێ.خۆڕاهێنانی شێرکۆ لەسەر مەرگ ڕەنگە شیعرنووسین بووبێ،ئەمە مەشقی ئەم پیاوە بووە لەسەر مەرگ(لای ئەفلاتوون فەلسەفە مەشقبووە لەسەر مەرگ).مەرگی شێرکۆ بێکەس خورپەبوو بۆئەوانەی بەم مەشقە ئاشنانیین، یان ناپەرژنەسەرئەوەی ڕۆژانە بۆ چرکەێکیش لە مەرگ تێڕامێن.ئەوانەی جارجارە تێڕامان لە مەرگ ناکەن چێژ لە ژیان نابینن.شێرکۆ لەژێرسایەی شیعر تائەوپەڕی چێژی لە ژیان وەرگرت.لەبەرئەوەی دەمێکە فەلسەفە ئەوەی بڕانوەتەوە کە مەرگ بەشێکە لە ژیان ئەمە وایکردووە ژیان گۆڕەپانی بیرخستنەوەی مەرجی بووناوی مەرگ بێ.
وێرایئەوەی وترا،هبگڵ دەڵێ ئێمە ناتوانین لەبڕی ئەوانیتر بیرکەینەوە هەروەکئەوەی کە ناتوانین لەبڕی ئەوانیتریش نانبخۆین.کەوابێت کەسیشمان ناتوانین مەرگی شێرکۆ بێکەس بمرین.ئەو خۆی مەرگی خۆی ژیا.مەرگی شێرکۆ بێکەس مەرگێ دادپەروەرانەیە بۆ مەرگ کە هەموان دەبێ مەرگێ ئاوا بمرین لێ بۆ زۆربەمان ئەمە غەدرەولێماندەکرێ.بەس مەرگ لە واتای غەدر ناگا چونکە مەرگ خۆی وەک غەدر نابینێ.مەرگ بۆ مەرگ پێویستیە و بۆ ئێمەش زێدەڕۆیکردنە بەسەر ژیانەوە.مەرگ بۆ ئەمجۆرە تێگەیشتنە خۆی وەک غەدر دەردەخا،چونکە کۆتای بە ژیان دێنێ،کەوابێ شوێنەی مەرگ ژیان دەسڕێتەوە پرسیارەکە بەمجۆرەی لێدێ:ئەو شتە چییە ژیان والێدەکا بسڕدرێتەوە؟بەواتاێتر ئەو شتە چییە مەرگ دێنێ یان پێویستدەکا؟پرسیارەکان هەر وەک جەوهەری مەرگ کرۆکێ میتافیزیکییان هەیە.لەمحاڵەتەدا باشترە بپرسین ئایا مەرگ شتێ خراپە؟خراپیەکەی لەچییدایە؟لەوەدایەکە کەسێکی ئازیزمانی بردووە؟بەشێ پێیانوایە مەرگ نەبایە ستەمکارەکان هەر دەمانەوە.کەواتە دادپەروەریێک لە مەرگا هەیە.چونکە ئێمە هەموو دەمرین.باشە کە مەرگ نەبایە ژیان هەر بەردەوام دەبوو بەڵام ژیان چی لێدەهات؟کەواتە ماتەمینی نەدەبوو.ئایا ماتەمینی چێژێکی بە مانای ژیان،خۆشەویستی بۆ ژیان،نەداوە؟بۆوەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە ئۆنتۆلۆژیانە دەڵێین:ئەوە مەرگە هەڕەشەیە بەسەر ژیانەوە نەک بەپێچەوانەوە.ژیان لە مەرگ دەترسێ چونکە مەرگ زەفەربەرە بە ژیان.سەلامەتی ژیان والە چنگی مەرگا بەس لەبەرئەوەی مەرگ بێبەزییە گوێلە خواستەکانی ژیان ناگرێ بۆیە شێرکۆی ئێمە ئێستا لەناومان نییە.بەس ئەوە ئێمەین پێمانوایە مەرگ بێبەزی و بێ هەستە.مەرگ خۆی وەک مافخواز دەبینێ.ئەو لەگشت جێیێک ئامادەیە ژیانی لێبێ.لێ نهێنی مەرگ لەوەدایە گشت ژیانەکان لەیەک کات و شوێنا لەناونابا.
بۆئەوەی دوا وتنی خۆمان لەبارەی ئەویلایسەرەوە ووترا بخەینەڕوو دێینەسەر وتنێکی هایدیگەر کەپێیوایە مەرگ ڕیشەی لە قەدەری مرۆڤ و لە سروشتی پایانی بوونی مرۆڤ داکوتیوە.بیریشماننەچێ ئەم دیتنەی هایدیگەر لەوێوە سەرچاوەدەگرێ کە مرۆڤ دەکەوێتەژێرسایەی ژیانەوە.بەپێی ئەم دۆکترینە هایدیگەریە بێ ئێمەی مرۆڤ گەر لەژێرسایەی ژیان نەبین لە مەرگ ناگەین،مەرگ نامانگرێتەوە.کەواتە ماتەمینیش،ماتەمینی پاش مەرگ،دیسانەوە بەشێکە لە ژیان،لەوەی دەکرێ ناونرێ بوون لەوێ.ئەوەش کە لە ماتەمینیدا جێیسەرنجە ئەوەیەکە ماتەمینی لە مەرگمان نزدیکدەکاتەوە.ماتەمینی بۆ شێرکۆ واتە نزدیکبوونەوە لە مەرگی شێرکۆ.ماتەمینی غەمگینیش لەخۆی پەنهاندەدا،غەمگینی بۆ چرکەکانی دوای مەرگی ئەو کەسە.ئێمە ئێستا لە غەمی ئەوەداین بزانین شیعر پاش مەرگی شێرکۆ چیبەسەردێ؟کێ وەک شێرکۆ بنووسێ؟لەخۆیدا ئەو ماتەمینیە خەمۆکیشە.خەمۆکی پێش و پاش مەرگ.هەردوو حاڵەتەکەش هەر مەرگمان بیردەخەنەوە.ترسیش لە مەرگ کرۆکی ئەو خەمۆکییەیە باسکرا.ترسیش لە مەرگ ترسە لە ئاوابوون،لە نەمانی پێوەندیەکان.پاش مەرگ ئێمە پێوەندیەکانمان لەوپەڕی هیچگەرایدا دەژین.کێ ئێستا ئەرکی پێوەندیەکانی شێرکۆ بەڕێوەدەبا؟ئەڵبەتە هیچکەس.چونکە مەرگی شێرکۆ مەرگی خۆیەتی و پێوەندیەکانیشی بەهەمانشێوە.شێرکۆ مەرگێ لەیەکەم ڕۆژی لەدایکبوونیەوە قەرزاربووە وائێستا قەرزەکەی دایەوە.باشە بۆ دەبێ شێرکۆ یان هەریەکێک لە ئێمە مەرگێک قەرزاربین؟ئەم قەرزە بە کێ بدەینەوە؟ئەم پرسیارە ئۆنتۆلۆژیانە پێماندەڵێن ژیانمان لەبڕی مەرگ وەرگرتوە.هایدیگەرانە بێینەگۆ دەڵێین:گشت بوونێ بوونە بۆ مەرگ.واتە خاڵی کۆتای بوونمان مەرگە.چونکە مەرگ” تەنیا دیاردەێ بیۆلۆژی نییە بەڵکو شیاوی دەرەکی ژیانیشە”.
ئازاد حەمە، مامۆستای فەلسەفە لە زانکۆی سلێمانی
azadhama500@yahoo.fr
سەرنج: لەدوا ژمارەی ڕەخنەی چاودێر بڵاوکراوەتەوە