بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه
بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه Thinking philosophically مه‌ته‌ڵێ بێ کۆتاییه له ژیانی مرۆڤ و ژینگه‌ی هزری گشت سه‌ده‌کانا و ، به‌پێی ئه‌وه‌ش شوێنی ئۆقرهبوونی هه‌میشه له‌سه‌ر عه‌رشی فه‌لسه‌فه دا خۆیده‌بینێته‌وه ئه‌مه واده‌کا زۆرترین سه‌رنج بخرێته‌سه‌ر دوو ده‌سته‌واژه: یه‌کێکیان بیرکردنه‌وه و ئه‌ویتر فه‌لسه‌فه. بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه بیرکردنه‌وه‌شه له مانای واتای فه‌لسه‌فه، بۆنموونه: بۆ فه‌لسه‌فه هه‌یه؟ چۆن فه‌لسه‌فه کارده‌کا؟ فه‌لسه‌فه بهچییمان ده‌گه‌ێنێ؟ .به‌واتاێتر، بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه ئاشنابوونه به کولتووری فه‌لسه‌فی و بۆیهتی بوونی فه‌لسه‌فه ته‌نانه‌ت خودی کرده‌ی فه‌لسه‌فه‌کردنیش philosophizing به‌شێ بنه‌ڕه‌تییه له پرسیاره‌کان سه‌باره‌ت به بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه. به‌پێی پێویستیش بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه ده‌مانخاته ناو کرۆکی ژیانی ڕۆژانه‌وه و وامانیشلێدهکا له جووڵه نهوهستیین و پرسیاره نووستووه‌کانی ناخمان بێدارکهینهوه. فه‌لسه‌فه به‌خۆشی ویستی بۆ جۆره بیرکردنهوهێک هه‌یه که ڕه‌نگه ئه‌وه ئه‌و پرسیاره‌مان لا دروست‌کا چۆن فه‌لسه‌فییانه بیرده‌که‌ینه‌وه؟ نکوڵی ناوێ بۆئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه بکه‌ین پێویسته فه‌لسه‌فییانه بیربکه‌ینه‌وه. ئه‌م لایه‌نه ئه‌وه‌شمان پێده‌ڵێ که فه‌لسه‌فه‌کردن فۆڕمی ووتن له بوارێکا قهتیسدهکا که فه‌لسه‌فییه. که‌وابێ، کاتێک فه‌لسه‌فییانه بیرده‌که‌ینه‌وه بیرکردنه‌وه دهخهینهژێر چنگی فه‌لسه‌فه‌وه و تاکه بیرکردنهوهێک به‌سه‌ر بیرمانا زاڵده‌بێ فه‌لسه‌فییه. مه‌یلی مرۆڤیش بۆ بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه مه‌یله بۆ جۆره بیرێک کرۆکی خۆی هه‌یه و ئامانجێ دیاریکراویش له‌ناخیدا په‌نهانه. جێی سه‌رنجه، بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه به‌مانای ههڵوێستهکردنیش دێ ، هه‌ڵوێسته‌کردن سه‌باره‌ت به کێشه‌ێک ، که پێویستده‌کا به‌جۆرێ ڕه‌خنه‌ییانه و خوڵقێنه‌رانه دهستهبهرکرێ. به‌پێی ئه‌م دیتنه فهلسهفییهبێ ،گشت بیرکردنه‌وه‌ێکی فه‌لسه‌فییانه بریتییه له ڕه‌خنه‌ییانه بیرکردنه‌وه. به‌ڵام هه‌ندێ جار جۆره ترسێک له بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه به‌دیده‌کرێ، ئه‌مه‌ش به‌زۆری له‌و کولتوورانه تێبینیدهکرێ توانای هه‌رسکردنی فه‌لسه‌فه‌یان نییه یان واله فه‌لسه‌فه حاڵیبوونه که فه‌لسه‌فه زانینێ ڕۆژئاواییه و وروژێنه‌ری پرسیاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانه. پرسیاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کان له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌و جۆره پرسیارانه‌ن وه‌ڵامێ کۆنکرێت و پووختیان بۆ مسۆگهرنهکراوه، بۆنموونه: بۆ ده‌بێ ئێمه هه‌بین؟ یان چۆن هه‌ین؟ و ئایا یه‌زدان بوونی هه‌یه؟
نکوڵی ناوێ، بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه به‌م تێگه‌یشتنه‌ش دێ: مانه‌وه له زۆنی فه‌لسه‌فه و بوونی فه‌لسه‌فه به قه‌ده‌ری بیرکردنه‌وه که ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ بیرکردنه‌وه‌مان له‌ژێر سیحری بیرکردنه‌وه‌ێ تایبه‌ته که شیاوی تر دروستده‌کا و باوه‌ڕیشی به جۆره هونه‌رێکی تره له دادوه‌ریکردن. که بیرکردنه‌وه فهلسهفییانهبوو ویست بۆ پرسیارکردن مانای خۆیدهبێ و له بیرکردنهوهمانا، له‌به‌رئه‌وه‌ی بیرکردنه‌وه‌که فه‌لسه‌فییانه‌یه، پرسیاره‌کان له زیادبووندان و دروستکه‌ری سڵه‌مینه‌وه و گومانهکانیشن. به‌مشێوه‌یه بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی philosophical thinking پرسیارگه‌لێ دروستده‌کا ئه‌وه‌مان لاڕووندهبێ بۆ فه‌لسه‌فه هه‌میشه ده‌ستکاری پرسیاره هه‌ستیاره‌کان ده‌کا؟ بۆنموونه: بۆ باشه باشه؟ بۆ ڕه‌وشت پێویسته؟ ئایا یه‌زدان کۆنه یان گه‌ردوون؟ مرۆڤ چۆن ،یان له چییه‌وه، هاتووه؟ ئه‌مانه ئه‌و پرسیارانهشن وه‌ڵامی فهلسهفهییانهمان لێداوادهکهن و فرێشماندهدهنه ناو زانینێکه‌وه پێشوه‌خت شتێ ئه‌وتۆی لێنازانین. چونکه پرسیارکردنهکهمان، که له‌خۆیدا به‌ری بیرکردنه‌وه‌ی فهلسهفییانهمانه، ئاڕاسته‌ی چۆنیه‌تی گه‌یشتن به زانینمان دیاریده‌کا و ئه‌وه‌شمان لا یهقیندهکا که فه‌لسه‌فه‌کردن ڕێگاێکی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ گه‌یشتن به زانین. گه‌یشتن به زانینیش له‌ڕێگای پرسیارکردنهوهوه له شێوازه دیار و بێوێنه‌کانی فه‌لسه‌فه‌یه و ماهیه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییانه‌ش پێکدێنێ. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییانه بیرکردنهوهیێ گشتی و لاوه‌کی نییه و زهمینهسازکهره بۆ هاتنی بیرکردنهوهیێ پێیئاشنا نیین. له‌وه گرینگتر، ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه پێشوه‌خت جووڵه‌ی دیاریناکرێ و چوارچێوه‌ی گوزارشت و ده‌ربڕینه‌کانی پێشبینیناکرێ. کاتێکیش فه‌یله‌سوف بیرده‌کاته‌وه بۆئه‌وه بیرده‌کاته‌وه تا بگا به سرووشتی شته‌کان(1).ئه‌م خه‌سڵه‌ته له فهیلهسوفا هێنده‌ی دیرۆکی فه‌لسه‌فه دێرینه و مانه‌وه‌ی بیرکردنه‌وه‌ش له فۆڕمی بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییانه پێوه‌ندیێ زۆری به‌م لایه‌نه‌وه هه‌یه. ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ی فه‌لسه‌فه له گۆشه‌نیگای فه‌لسه‌فه‌وه بهومانایهشدێ که گه‌ڕان به‌دوای سرووشتی شته‌کان به‌رده‌وامی به مانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌کردن ده‌دا و به‌هاکانی ژیانیش ڕوون و ئاشکراده‌کا.ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی که بیرده‌که‌ینه‌وه فه‌لسه‌فییانه ژینگه‌ی هزری خۆمان ده‌ستنیشانده‌که‌ین و گرینگی بهوهشدهدهین پێویستمان پێیه‌تی.ئه‌مه له‌کاتێکا سه‌رکه‌وتوانه دهستهبهردهبێ که تێگه‌یشتنی خۆمان بۆ واتای فه‌لسه‌فه دیاریکردبێ. ئه‌گه‌رچی ئه‌م واتایه بریتییه له چالاکیێ ڕوناکبیری به‌ڵام زۆرجار ئه‌م واتایه خۆی وه‌ک واتایێ ناڕوون و نامۆش نیشانده‌دا (2).نامۆی و ناڕوونییه‌که‌ی فه‌لسه‌فه خۆی له‌وه‌دا چڕده‌کاته‌وه که ئێمه له شتێ پشکنین ده‌که‌ین زانینمان له‌باره‌یه‌وه هیچه.ئه‌م هیچییه به‌ڵگه‌شه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌ستپێکردنی تێڕامانه فه‌لسه‌فییه‌کان و قووڵبوونه‌وه‌ی که‌سی بیرکه‌ره‌وه له‌وه‌ی بیریلێنهکراوهتهوه. بیرکردنه‌وه‌ش له بیرلێنه‌کراو به‌شێ زۆری بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی داگیرکردووه و تیشکیشی خستۆته‌سه‌ر مه‌یلی فه‌لسه‌فه بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانین له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی نایزانین.
له‌ڕێگای بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه‌وه له فه‌لسه‌فه نزدیکدهبینهوه و له‌وه‌ش تێده‌گه‌ین فه‌لسه‌فه چییه.ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌پرسین فه‌لسه‌فه چییه به‌مه له‌وه حاڵیده‌بین بۆ فه‌لسه‌فه هه‌یه و ده‌توانێ چیبکا. ئه‌مه به‌و تێگه‌یشتنه‌ش دێ که له‌ڕێگای بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه‌وه به ئامانجه‌کانمان ده‌گه‌ین، له‌وه حاڵیده‌بین ئه‌و کێشانه‌ی هه‌ن پێویسته چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه و ، گه‌ر پێویستیشکا خودی کێشه‌کان له فۆڕمی تردا بورووژێنرێن و چاره‌سه‌ری تازه‌شیان بۆ بدۆزرێته‌وه. بۆیه له فه‌لسه‌فه‌کردن دا پێویستی بۆئه‌وه دێته‌پێشێ که شته‌کان له فۆڕمێ ڕاسته‌قینه‌دا بورووژێنرێ. واته نه‌ک هه‌ر بووروژێنرێن و به‌س به‌ڵکو له تێگه‌یشتن و دیدی پێویست و ڕوندا بورووژێنرێن. فه‌لسه‌فه‌کردن و ورووژاندنی هزری. ئه‌مه‌ش له‌سه‌رێ تره‌وه هێمایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه بێڕاده توانای وروژاندنی تیایه. به‌س فه‌لسه‌فه ئیشی ئه‌وه نییه بووروژێنێ و به‌س به‌ڵکو ئه‌و ووروژاندنانه بگه‌ێنێته شوێنی مه‌به‌ست. گومانی ناوێ بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه چالاکیێ هوشیاری باڵایه و ژینگهیێ هزری تایبه‌تیش له‌پشتیه‌وه‌یه به‌ڵام دانسقهیهتی و بێوێنهییهکهی خودی کرده‌که له گشت کرده و چالاکییه مرۆییه‌کانی تر جیایده‌کاته‌وه.
تایبه‌ت به‌وی لایسه‌ره‌وه ووترا جێی تێڕامانه هێما بۆئه‌وه‌ش بکه‌ین که له هزری مرۆی هاوچه‌رخ دا بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه Thinking philosophically بیرکردنه‌وه‌یه له بیرکردنهوهێک، تێڕامانه، تێڕامانی هزرییه له‌مه‌ڕ تێڕامانێک. بهتێگهیشتنێ تر دوپاتیده‌که‌ینه‌وه که بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه کۆششه بۆ خۆڕاهێنان له‌سه‌ر شێوازێ له تێژیان، تێژیانی هزری. چونکه بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه به‌دیوه‌که‌ی تری واته ئاماده‌بوونی فه‌لسه‌فه له ژیانا، هه‌روه‌ها ژیانی بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ. گرینگی ئه‌م شێوه بیرکردنه‌وانه‌ش له‌وه‌دایه که فه‌لسه‌فییه. چونکه بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییانه له ژیانی ڕۆژانه خۆی وه‌ک پاڵنه‌رێ گه‌وره‌ی ژیان نیشانده‌دا، تێگه‌یشتن له مانای، سرووشتی ژیان و مرۆیبونیشمان. خۆڕاهێنانیش له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه خۆڕاهێنانه له‌سه‌ر بڕیاروه‌رگرتن و شیکاریکردن. واته له‌ژێرڕکێفی بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییه‌کانا ده‌ستکه‌وته‌کان ،سه‌ڵمێنه‌کان، ئاکامه‌کان سه‌رله‌نوێ دادوه‌رییان به‌سه‌ره‌وه ده‌کرێ و گوشارێ هزری زۆریش ده‌خرێته‌سه‌ر ئه‌وی په‌سه‌ند و گونجاوه.چونکه بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی ئه‌و ده‌مه خۆی له بیرکردنه‌وه‌کانی تر جیاده‌کاته‌وه که توانای خوڵقانی زێده‌ڕۆی و کاوێژ و بێمانای نه‌بێ.گشت ئه‌وه‌ش که پێیده‌ڵێن بیرکردنه‌وه یاخود تێڕامان بریتیین له کرده یان چالاکیێ تیۆری یان پراکتیکی که ئامانجلێی گه‌یاندن یاخود پراکتیزه‌کردنی ئه‌و بیرکردنه‌وه یان تێڕامانه بێ.ئه‌مه‌و سهرباریئهوهی، بیرکردنه‌وه‌کان داڕشتن و شێوازی خۆیان ده‌سه‌پێنن و،هزری داڕشتنی گشت جۆره دیدێ یان وێنایێ نوێ و جیهانبینیێ هزری تازه به‌رهه‌می ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه ده‌بێ.ئه‌وه‌ش که بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه به‌شێکه له پرسیاری فه‌لسه‌فه چییه؟ته‌قه‌لاێکه بۆ زانینی یاخود گه‌یشتن به زانین. له‌میانه‌ی بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه‌وه ئه‌وه‌ی پێیدڵێن هزری مرۆڤ کارله‌سه‌ر ڕێسایێ تایبه‌ت ده‌کا و ڕێبازه هزرییهکانیش هه‌رلێره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییانه‌ش زه‌مینه بۆ بوونیادنانی بیری ڕه‌خنه‌ی یاخود دیدی ڕه‌خنه‌ی و ئێپستمۆلۆژی داده‌نێ و ده‌شبێ به به‌شێک له دروستکردنی بیری فه‌لسه‌فی و داڕشتنی دیدی نوێ.
به‌پێیئه‌وه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی Philosophical Thinking بیرکردنهوهیێ دروسته به‌هاکانی ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وانه کاریگه‌ری به‌جێدێڵن و زۆرترین کاریگه‌ریش له‌سه‌ر ژیانمان داده‌نێن. به‌هاکانی ژیانی ئێمه‌ش بۆ فه‌لسه‌فه مایه‌ی پرسیارن و ڕێگاێکیشن بۆ گه‌یشتن به چۆنیه‌تی نرخاندنی بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییه‌کانمان. بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییه‌کانیش له ڕیشه‌دا سه‌رنجن له‌سه‌ر کێشه‌کانی ئێمه، بوونمان، ماهیه‌تمان و چۆنیه‌تی تێژیانمان. بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییه‌کان ده‌بن به‌مه چونکه گوزاره له تێگه‌یشتنێ قووڵ ده‌که‌ن. ئه‌م پێوه‌ندیه‌ش که له‌نێوان بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی و جیهانی ئێمه دروستده‌بێ پێویستی ئێمه بۆ ئه‌م شێوه بیرکردنه‌وانه نیشانده‌دا.که‌واته ژینگه‌ی هزری ئێمه له‌میانه‌ی جووڵه‌ی بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییه‌کانه‌وه نهشونمادهکا و کاریش له‌سه‌ر مانای ژیانمان ده‌کا. وه‌کیتریش به‌هاکانی بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی له‌و شوێنه ده‌رده‌که‌وێ که چ جۆره پرسیارێک له‌سه‌ر ژیانمان ده‌خرێته‌ڕوو. بیرمه‌ندی ئه‌ڵمانی کارل یاسبه‌رز ههڵهینهکردووه که پێیوابووه به‌های فه‌لسه‌فه له‌و پرسیارانه‌دایه که ده‌یخاته‌ڕوو. نه‌رێتی ڕوناکبیری ڕۆژئاوایش ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونده‌کاته‌وه که ئیدیای سه‌ره‌کی له بیرکرنه‌وه فه‌لسه‌فییه‌کانا پهیبردنهبهوهی په‌یپێنه‌براوه.ئه‌گه‌ریش سپینوزا ووته‌نی ڕاستی ئه‌و شته‌یه که جارێ هه‌ر نایزانین له‌ڕێگای بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه‌وه له‌وه قووڵدهبینهوه ڕاستی چ پێوه‌ندیێکی به زانینه‌وه هه‌یه؟ ئه‌مجار چۆن ڕاستی زانین دروستده‌کا؟ ئهمهشلهبهرئهوهی سوفستاییه‌کان پێیانوابوو ڕاستی هه‌مه‌جۆره و جێگیر نییه. ئه‌مه وای له بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییه‌کانی پاش سوفستاییه‌کان کرد ڕاستی وه‌ک خۆی نه‌بینرێ و ڕاستی هه‌میشه یه‌ک شت نه‌پێکێ. دیاره ده‌نگی فه‌لسه‌فی سوفستاییه‌کان سه‌باره‌ت به ڕاستی جێوون نییه له فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا به‌ڵام ئه‌م ده‌نگه له بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی نوێ‌دا وه‌ک بیرکردنهوهیێ بێ وێنه و چارهسهرئامێزی فه‌لسه‌فی نابینرێ.
زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییه‌کان کۆده‌کاته‌وه خولانهوهیانه به‌ده‌ووری بیرکردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ییه‌وه که ئه‌وه‌ش گفتووگۆکردنی کێشه فه‌لسه‌فییه‌کانی به‌لاوه مهبهستدهبێ. بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه به کورتی ڕاڤه‌که‌ین چ وانه‌ێک له‌م بینینه‌وه فێرده‌بین؟ ئاماژه بۆئه‌وه‌ده‌که‌ین که به‌ده‌نگهاتنی فه‌یله‌سوفه‌کان له‌سه‌ر ناکۆکی و کێشه فه‌لسه‌فییه‌کان تێکڕای فه‌یله‌سوفه‌کان له‌سه‌ر هه‌مان سفره‌ی فه‌لسه‌فی کۆده‌کاته‌وه. بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییه‌کان هه‌نگاوێکن بۆ دروستکردنی سڵه‌مینه‌وه ده‌رهه‌ق به‌و دیاردانه‌ی که‌سی بیرکه‌ره‌وه لێیحاڵینابێ ئه‌وکاته‌ش بیرکردنه‌وه فهلسهفیییانه ده‌بێ ڕاده‌ی گوێگرتن و نزدیکبونه‌وه له‌ویتر زۆرتر ده‌بێ بۆیه فه‌یله‌سوفه‌کان بهگفتووگۆکردنی کێشه فه‌لسه‌فیی و ناچووستیهکان وایانلێدێ زۆرتر له خه‌ڵک نزدیکببنهوه و بهردهوامیشبن له گه‌ڕان به‌دووی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و وه‌ڵامی گونجاو بۆ گرفت و کێشه فه‌لسه‌فییه هه‌ڵبه‌ستراوه‌کان. ئه‌زموونه فه‌لسه‌فییه‌کان که بریتیین له ئه‌زموونه‌کانی بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییه‌کان له یۆنانی کۆنه‌وه تا ئێستا کاریان بۆ گه‌یشتن به زانین کردوه و ڕه‌خنه‌شیان له هه‌ڵوێستی ئه‌و جۆره فه‌یله‌سوفانه گرتووه چاره‌سه‌ری گونجاوییان بۆ کێشه فه‌لسه‌فییه‌کان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.وه‌کیتریش که قسه له بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه ده‌که‌ین پێویسته پێوه‌ندی نێوان بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه و ویستی تێگه‌یشتن ڕوونکرێتهوه. گه‌ر ڕۆشچینه ڕه‌ک و ڕیشه‌ی ویستی تێگه‌یشتنه‌وه بۆماندهردهکهوێ گشت تێگه‌یشتنێ بریتییه له چالاکیێ هزری و ئه‌وه‌ش خۆی وه‌ک به‌رهه‌می بیرکردنه‌وه نیشانده‌دا بۆیه له‌گشت سه‌رده‌م و چاخێکدا فه‌یله‌سوفه‌کان کێشه‌یان له‌ته‌ک هزرپووچی و ده‌مارگیری هه‌بووه. به‌واتاێتر کێشه‌یان له‌ته‌ک ئه‌وانه‌دا هه‌بووه وه‌ڵامی ئاماده‌یان بۆ گشت پرسیارێک لادهستکهوتوه. ههربۆنموونهش شه‌ڕی سوکرات له‌ته‌ک پیاوه سیاسیه‌کانی ئه‌سینا و شه‌ڕی ئه‌فڵاتوون له‌ته‌ک سوفستایه‌کان و شه‌ڕی بیریارانی سه‌رده‌می سهدهتاریکهکان له‌ته‌ک کڵیسه و پیاوهئایینیهکان و هه‌روه‌ها به‌زمی بیریارانی سه‌رده‌می تازه له‌ته‌ک هێزه به‌د و تۆتالیتهریهکان هه‌موو ئه‌وانه نیشانه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فه‌یله‌سوفه‌کان هه‌میشه له‌کاتی خۆ‌یا هاتوونهتهقسه و له کێشه و چه‌وتیه‌کان بێدهنگنهبوونه. بۆیه ده‌کرێ بووترێت فه‌یله‌سوفه‌کان له کۆمه‌لگه و شارستانیه جیاجیاکانا کاریان ڕه‌خنه‌کردن و گه‌ڕان بووه به‌دووی هه‌قیقه‌تدا و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه و نادادپهروهریهکانیش. فه‌یله‌سوفه‌کان له‌ڕێگای ئه‌وه‌وه ویستویانه وه‌ک زۆرینه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌لگه بیرنه‌که‌نه‌وه و خۆیان له هێزه به‌د و تاریکه‌کان نزدیکنهکهنهوه و تاپێشیانکراوه ڕووبهڕوویانبوونهتهوه و لهتهکییانا به شه‌ڕهاتوون (3).
بۆئه‌وه‌ی وێنه‌ێ نهخشینتر و ڕوونتر له‌سه‌ر ئه‌وی پێشتر له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه ووتومانه بڵێین به‌پێویستی ده‌زانین هێما بۆئه‌وه‌بکه‌ین که بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤه، بیرکردنه‌وه‌یه له‌وی له بوونمانا ئاماده‌یه. هێزی ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه له‌و شێوه گهڕانهوهیهدایه له بیرمانا بۆ مه‌به‌ستێ دێ و ده‌چێ. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه له سرووشتی فه‌لسه‌فه دا په‌نهانه و ویستیشه بۆ خوڵقانی فه‌لسه‌فه. لێره ویست بۆ فه‌لسه‌فه ویسته بۆ گه‌یشتن به ڕاستی ڕه‌نگه له‌ڕێگای سه‌رسامبوونه‌وه ئه‌م ویسته پراکتیزهکرێ یان له میانه‌ی تێڕامانه‌کانه‌وه که ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێسته‌کردنه له ئاست ژیانی ڕۆژانه. ژیانی ڕۆژانه و بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییه‌کانمان لێکدی دانابڕێن و، ئه‌م بیرکردنه‌وانه‌ش شوێنێکن بۆ خوڵقانی مانا، مانا له‌باره‌ی هه‌نووکه و داهاتوه‌وه. بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌یه که ڕه‌وایه‌تی ژیانمان ده‌خاته ژێرپرسیاره‌وه و گشتیێتی ژیانیش وه‌ک کرده‌ێ له جووڵه، جووڵهیێ بێڕهههند، ده‌بینێ. به‌مشێوه‌یه فه‌لسه‌فه ئێستایه و دواتریشه. فه‌لسه‌فه ئه‌وه‌یه که هه‌یه و ئه‌وه‌شه که دێ. ئه‌م لایه‌نه‌ش له نه‌رێتی ڕۆژئاوادا خۆی سه‌پاندووه و ناسنامه‌ێ دیاریشی له‌ناو دیسپلینه‌کانی تر بۆخۆی دابینکردووه. فه‌لسه‌فه ئه‌مه‌ی که پێش گشت دیسپلینه‌کانی تر کردووه له‌به‌رئه‌وه‌بووه فه‌لسه‌فه تاکه پۆلێک بووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانین (دانایی). فه‌لسه‌فه وه‌ک دیسپلینێ مرۆی کاریگه‌ری خۆی هه‌یه و باڵادهستنیشی له‌ناو دیسپلینهکانا دیاره. بۆ بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییانه بیرکردنه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی دیسپلینێک. هه‌چ توێژینهوهێکیش له‌مباره‌وه سه‌باره‌ت به مێژووی فه‌لسه‌فه بکرێ ئه‌و بینینه‌مان لا یهقیندهکا که فه‌لسه‌فه گه‌ڕانه ئه‌م گه‌ڕانه‌ش ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌یه لایسه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا. که ده‌شپرسین “بۆ فه‌لسه‌فه‌ده‌که‌ین؟” به‌و وه‌ڵامه ئاشناده‌بین فه‌لسه‌فه ئه‌ڤیندارییه بۆ زانین (دانایی) که ئه‌وه‌ش سرووشتی فه‌لسه‌فه‌مان وه‌ک خۆی بۆنیشاندهدا. گه‌ر گشت دیرۆکی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاواش به‌نموونه وه‌رگرین ده‌بینین ئه‌م دیرۆکه به ووردی کاری له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه کردووه و ئه‌وه‌شی ڕاڤه‌کردووه چۆن و چه‌ند فه‌لسه‌فه (بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییه‌کان) وه‌رچه‌رخاندنیان له دیرۆکی مرۆڤایهتیکردووه یان ئه‌م بیرکردنه‌وانه پێویست و گرینگبوونه.
بۆئه‌وه‌ی زێده‌تر ڕۆچینه نێو ئه‌و تێگه‌یشتنانه‌ی لایسه‌ره‌وه به‌پێویستی ده‌زانین ئاقاری گفتووگۆکه‌مان به‌ره‌و شوێنێبهرینتر به‌رین تا زۆرترین بینینمان تایبه‌ت به‌و لایه‌نانه لا دروست‌کا که له ڕیشه‌ی بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییه‌کان ده‌کۆڵێته‌وه. چونکه زۆربه‌ی ئه‌و گفتووگۆیانه‌ی تایبه‌ت به ماهیه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی ئه‌نجامده‌درێن له‌زۆربه‌ی ئاستهکانا پشکنینن له پرسیارێ زێده ژینالۆژی که به‌مشێوه‌یه یه: چۆنیه‌تی ده‌رکه‌وتنی فه‌لسه‌فه؟ که ئه‌وه‌ش وه‌ک هه‌میشه ده‌مانباته‌وه ناو باسی بۆیهتی فه‌لسه‌فه؟ یان بۆ ده‌بێ فه‌لسه‌فه هه‌بێ؟ بۆئه‌وه‌ی ووردتر ڕۆچینه ناو داڵانه‌کانی ئه‌م پرسیاره‌وه که به‌شێ زۆر له ژیانی فه‌لسه‌فاندنی داگیرکردوو ده‌گه‌ڕێینه‌وه لای ژاک دێریدا به‌تایبه‌ت ئه‌و کاته‌ی دێریدا خۆی به‌م لایه‌نه‌وه سه‌رقاڵده‌کا. دێریدا تایبه‌ت به‌م لایه‌نه‌ی ئێمه ده‌خوازین تێڕامانی لهبارهوهکهین ده‌پرسێ ئایا “پرسیاری فه‌لسه‌فه چییه؟ ده‌چێته خانه‌ی فه‌لسه‌فه‌وه؟ (یان ئینتیمای بۆ فه‌لسه‌فه هه‌یه؟) ” به‌بۆچوونی دێریدا ده‌شێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به‌مجۆره وه‌ڵامبدرێته‌وه: “به‌ڵێ و نه‌خێر”. واته له‌یه‌ک کاتا هه‌م به‌ڵێ و هه‌میش نه‌خێر. پێیشوایه “له‌ڕووی فۆڕمیهوه وه‌ڵامه‌که ناکۆکه”. به‌س نه‌ک به‌و مانایه که وه‌ڵامه‌که به‌تاڵه چونکه ئینتیما بۆ فه‌لسه‌فه ئینتیما نییه بۆ شتێ گشتی (خاوه‌نداریه‌تی، ده‌وڵه‌ت یان نیشتیمان، دامه‌زراوێ مه‌عریفی و..). له دیدی دێریدا “گشت بهرپرسیاریهکهش له‌سه‌ر پێویستی یان شیاوی ئه‌م نه‌خێر و به‌ڵێیه وه‌ستاوه”. “لێ کاتێ چی؟ ده‌خرێته‌پاڵ بۆنموونه زانست یاخود هونه‌ره‌وه به‌بۆچوونی فه‌یله‌سوفه‌کان ئه‌مه ده‌چێته خانه‌ی فه‌لسه‌فه‌وه. ئه‌مه‌ش واته ئه‌و مافه‌ی فه‌لسه‌فه هه‌یه‌تی. هه‌روه‌ها که ده‌ووترێ فیزیا و کۆمه‌ڵناسی و ئه‌نسرۆپۆلۆژیا و ئه‌ده‌ب یاخود مۆسیقا چییه؟ پرسیاره‌که سرووشتێ فه‌لسه‌فی هه‌یه به‌ڵام ئایا پرسیاری ئه‌و شته چییه که فه‌لسه‌فه‌یه؟ ده‌چێته هه‌مان خانه‌وه؟ دێریدا پێیوایه “لێره ئێمه خۆمان له‌به‌رده‌م زۆرترین پرسیار و که‌مترین فه‌لسه‌فی ده‌بینینه‌وه، ئه‌و پرسیاره‌ش ده‌چێته‌ڕیزی بڕیاره دامهزراوهیهکانهوه که کێ فه‌یله‌سوفه؟ و فه‌یله‌سوف چییه؟ و کێ مافی ئینتیمای بۆ فه‌لسه‌فه هه‌یه؟ هه‌روه‌ها چۆن ئه‌مڕۆ و یان به‌گشتی به گوێیێ فه‌لسه‌فی ئاشناده‌بین؟ له‌ڕێگای چ نیشانهێکهوه به بیرۆکه‌ێ، دێڕێ، ئه‌زموونێ یان پرۆسێسێکی فه‌لسه‌فی ئاشناده‌بین؟ هه‌روه‌ها په‌یڤی فه‌لسه‌فی مانای چییه؟”.یاخود ده‌شێ ئێمه ڕێککه‌وین له‌سه‌ر بابه‌تی ئه‌وه‌ی پێیده‌ڵێن فه‌لسه‌فی و ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌م پرسیارانه تیایا دێنهسازان و ڕه‌وایه‌تیوه‌رگرتن؟” (4).
بیرکردنه‌وه له فه‌لسه‌فه به‌وجۆره‌ی لایسه‌ره‌وه دێریدا به‌ره‌و ئه‌و جۆره پرسیارانه‌ش ده‌با که فه‌لسه‌فه چییه؟ فه‌لسه‌فه چیده‌کات؟ فه‌لسه‌فه چی پێده‌کرێ؟ یاخود فه‌لسه‌فه چی له‌گه‌ڵ ده‌کرێ؟ ئه‌م پرسیارانه گه‌ڕانن به‌دووی سوودی فه‌لسه‌فه، ئه‌و زانینه‌ی به‌هۆی فه‌لسه‌فه‌وه ده‌ستده‌که‌وێ، واته چی به‌ناوی فه‌لسه‌فه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێ؟ و چۆنیش ڕه‌فتار له‌ته‌ک فه‌لسه‌فه‌دا ده‌کرێ؟ “بیرکردنه‌وه له بوونی فه‌لسه‌فی فه‌لسه‌فه” دێریدا والێدهکا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش ببێته‌وه واله فه‌لسه‌فه ده‌که‌ن له‌ناو زانسته کۆمه‌ڵایه‌تی یان مرۆییه‌کانا، ئه‌ڵبه‌ته دیراساتی تایبه‌ت به ئه‌ده‌ب و زمان و وه‌به‌تایبه‌ت له‌فه‌ڕه‌نسا، بتوێته‌وه (5). ترسی دێریدا له توانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه له‌ناو ئه‌و جۆره دیسپلینانه ترسه له وونبوونی فه‌لسه‌فه، له بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی. بۆئه‌وه‌ی ئه‌مه ڕوونه‌دا، بۆئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه ، بۆئه‌وه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی وون نه‌بێ، ئێمه وایبۆده‌چین مرۆڤایه‌تی پێویستی به فه‌لسه‌فییانه بیرکردنه‌وه‌یه. فه‌لسه‌فییانه بیرکردنه‌وه ڕێگاێکه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه له‌ویتر، واته له‌وی فه‌لسه‌فی نییه. هه‌ربۆیه پرسیاری بۆ بیرکردنه‌وه پێویسته هه‌میشه وه‌ک پرسیارێ فه‌لسه‌فی ببینرێ. بیرکردنه‌وه‌ش که فه‌لسه‌فییانه ده‌بێ ئه‌و تێگه‌یشتنه‌مان لا دروستده‌کا که بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و دروستکه‌ری جیاکاریشه. ئه‌مه لهولاوهبوهستێ که گشت خه‌سڵه‌ته‌کانی فه‌لسه‌فه ئه‌وکاته ده‌شێ ببینرێ یان کاریپێکرێ که بیرکردنه‌وه‌کان ده‌ستپێده‌که‌ن.
ئازاد حه‌مه، مامۆستای فه‌لسه‌فه له زانکۆی سلێمانی
سه‌رچاوه‌کان:
1.George Stuart Fullerton. An Introduction To Philosophy. Create Space Independent Publishing Platform .2011.p.1.
2.Edward Craig. Philosophy: A Very Short Introduction. Oxford University Press. 2002. P.3.
3.بڕوانه ئه‌م دوو سه‌رچاوه‌یه‌ی لایخواره‌وه:
Richard E Creel . Thinking Philosophically. An Introduction to Critical Reflection and Rational Dialogue. Blackwell Publishers. 2001.
Jurgen Habermas. Postmetaphysical Thinking: Obscenity and the Origins of Modernity. Philosophical Essays. Translated by William Mark . MIT Press (MA).1994.
4.Jacques Derrida.Who’s Afraid of Philosophy?: Right to Philosophy 1. Translated by Jan Plug. Stanford University Press. 2002.p.7.
5. Ibid.، p.9-10.