نووسینی ژنانه وتنی فه‌لسه‌فه‌ی فێمینیزم
ژینده‌ری مێ له ئێستایا ئه‌و گوزاره‌یه‌یه که به‌شێ گه‌وره له‌و گفتووگۆ هاوچه‌رخانه پێکدێنێ که وتنی جۆراوجۆر له‌سه‌ر دۆزی ژن دێننه‌گۆڕێ. به‌دڵنیاییه‌وه قسه‌کردنیش له‌سه‌ر نووسینی ژنانه به‌شێکه له‌و وتنانه و ده‌روازه‌ش بۆ ده‌ستکاریکردنی گه‌لێ کێشه‌ی تر شیاودهکهن. زۆردووریش ناڕۆین ژنه فه‌یله‌سوف و شیکه‌ره‌وه‌ی ده‌روونی لوس ئیریگهرهی (1932) (Luce Irigaray) له توێژینه‌وه فه‌لسه‌فی و زانستیزمان و شیکردنه‌وه دهروونییهکانیدا، که بوارێ به‌پیت بۆ بزووتنه‌وه‌ی فێمینیزم پێکدێنن ، ڕۆشنای ده‌خاته سه‌ر نووسینی ژنانه écriture féminine(واته ئه‌و نووسینانه‌ی ژن نووسه‌ریه‌تی ،ژن خۆی له‌سه‌ر دۆزی ژن ده‌نووسێ نه‌ک پیاو). ئه‌م ژنه فێمینیستی فه‌ڕه‌نسییه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک به‌لژیکییه له توێژینه‌وه ئه‌کادیمییه‌کانیدا له‌ژێرکاریگه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌گه‌ری دێریدا، پۆستمۆدێرنه‌کان و ئه‌ڵبه‌ته ژاک لاکانیشه. لێ ئیریگهرهی له‌گه‌لێ له تێزه فێمینیستییهکانیا ڕخنه‌ی ئه‌و پیاوه پۆست مۆدێرن و بیرمه‌نده ڕۆژئاواییانهشدهکا (بۆنموونه مارکس ) له‌باره‌ی دۆزی ژنانه‌وه نووسیویانه. لوس ئیریگهرهی بۆئه‌وه‌ی تێزه فه‌لسه‌فییه فێمینیستییه‌کانی بهپیتکا گرینگی به دوانه‌یی سێکسی ده‌دا و له‌لاێتر تیۆری فڕه‌ی جه‌سته‌ییش مانای خۆی له توێژینه‌وه فه‌لسه‌فییه شیکردنهوهدهرونییهکانیشیا هه‌یه. هه‌ربۆیشه گه‌لێ پێیانوایه ئیریگهرهی له‌نێو ژنه بیرمه‌نده فێمینیستهکانا به‌وه ناسراوه که توانیویه‌تی به بینینگهلێ نوێوه ،تایبه‌ت به ئیتیک له بواری فێمینیستی، بێته مه‌یدانی ڕاڤه‌کردنی ژینده‌ر و ده‌ستکاری ئه‌و جۆره پرسیارانه بکا له دۆزی ژنی هاوچه‌رخه‌وه نزدیکن. گه‌لێ له دیدی ئه‌م ژنه بیرمه‌نده فێمینیستییه له ته‌ماشاکردنه‌کانی فیگوره دیاره‌کانی بواری فێمینیستی فه‌ڕه‌نسییه‌وه (هێلێن سیکسو ،ژۆلیا کریستێڤا ، سیمۆن دۆ بۆڤوار) سه‌رچاوه‌ده‌گرن، که ما‌نایان بۆ لێکدانه‌وه‌ی ژینده‌ری مێ هه‌یه.
نووسین له‌سه‌ر ژینده‌ری مێ له‌ئێستایا و له نێوه‌ندی ئه‌کادیمی ڕۆژئاوا خۆی به سێ دیسپلینه‌وه گرێداوه : فه‌لسه‌فه، شیکردنه‌وه‌ی ده‌روونی و زانستی زمان، گشت ئه‌و بوارانه‌ش پێگه‌ی خۆیان له‌به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی گفتووگۆی دۆزی مێ و ئه‌و کێشانه‌ی بۆ ژیندهرناسهکان گرینگی هه‌یه داناوه.هه‌ر ئه‌م لایه‌نه‌ش، واته ئاماده‌بوونی ئه‌م سێ پۆله ئێپستمییه (مه‌عریفییه) ،کاری توێژینه‌وه ژیندهریهکانیان ئاڵۆزکردووه و پرسیارگهلێکیشیان تایبه‌ت به بابه‌تی جه‌سته، ڕه‌گه‌ز، زمان و ماهیه‌ت دروستکردووه فه‌لسه‌فه‌ی فێمینیزمی نوێ له فه‌لسه‌فه‌ی فێمینیزمی کلاسیک جیاده‌کاته‌وه.نه‌ک هه‌ر ئه‌وه بگره ڕوناکبیرانی ژینده‌ری نوێ له توێژینهوهکانیانا ڕه‌خنه‌ی تووند ئاڕاسته‌ی شیکردنه‌وه‌ی ده‌روونی فرۆید ده‌که‌ن و، به‌شێ له دیده شیکهرهوهدهروونیهکانی ژاک لاکانیش ژێرگوماندهخهن و په‌ره به‌و لایه‌نانه ده‌ده‌ن ژیندهرێ مێ وه‌ک بکه‌رێ دیار نه‌ک وابه‌سته‌ی ژینده‌ری پیاو بهرچاودهخهن. بۆیه نووسینی ژنانه له ده‌ستنیشانکردنی جیاوازی سێکسییه‌وه ده‌ستپێده‌کا که ئیریگهرهی یه‌کێکه له بیریاره‌کانی. له توێژینه‌وه‌کانی کولتووری ڕۆژئاوا دا گرینگی و مانای سه‌ره‌کی خۆی هه‌یه..داکۆکیێ زۆریش له سێکس (ڕه‌گه‌ز) و ژن ده‌کا و ئه‌م سێکسهش دابه‌ش دوو لایه‌ن ده‌کا: سێکسی پیاو و سێکسی ژن. ته‌نانه‌ت ڕاناوی منی ژنیش له منی پیاو جیاده‌کاته‌وه و سه‌رنج زۆرتر ده‌خاته‌سه‌ر منی ژن. وه‌کیتریش خود یان ناسنامه‌ی ژن له نووسینه تیۆرییه‌کانی ئه‌م بیریاره ده‌روونناسه به‌شێ سه‌ره‌کی پێکدێنن و، ناوبراو زمان و سێکسگهرایش ده‌کا به بناغه بۆ ڕه‌خنه‌کردنی هه‌ندێ لایه‌نی تیۆری له شیکردنه‌وه‌ی ده‌رونی فرۆید و لاکان. ئه‌م لایه‌نه‌ش له‌م دوایه له ڕۆژئاوا و له شوێنێ وه‌ک فه‌ڕه‌نسا پتر گه‌شه‌یکرد. ئه‌ڵبه‌ته پاش ده‌رکه‌وتنی فیگۆرێ فه‌لسه‌فی وه‌ک میشێل ئۆنفرێ که به‌هه‌موو شێوه‌ێک دژایه‌تی تێزه شیکردنه‌وه ده‌روونیه‌کانی فرۆید ده‌کا و پێیوایه فرۆید بتێکه پێویسته تێکشکێنرێ.
نووسینی ژنانه زه‌مینه بۆ گفتووگۆی جیاوازی سێکسی خۆشده‌کا و ئه‌م جیاوازیه‌ش بۆ جه‌غتکردنه له جیاوازی سێکسی نێوان ژن و پیاو ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو ژیندهره ،لویس ئیریگهرهی وته‌نی، نه هه‌مان شتن و نه‌ش دژ به‌یه‌ک، له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌ندێ تێگه‌یشتنی فه‌لسه‌فیش ڕیشه بۆ هه‌ندێ بۆچوونی هزری تازه داده‌نێ و پێشیوایه ژن توانای گه‌شه‌دان به مهوداێ ژنانه تیایه و، هه‌ر یه‌ک له پیاو و ژنیش زمانی سێکسی جیاوازی خۆیانیان هه‌یه. به‌واتاێ تر، ئیریگهرهی وه‌ک ژنه نووسه‌ر له به‌رهه‌مێکی فه‌لسه‌فی و شیکه‌ره‌وه‌ی ده‌روونی خۆیدا (ئیتیک و جیاوازی سێکسی) زه‌مینه بۆ نووسینی ژنانه داده‌نێت و ، گه‌لێ له‌و واتا نهرێتیانهش (جه‌سته، خود ، ژینده‌ر) کولتووری ڕۆژئاوا له‌سه‌ری مشهخۆربووه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. هاوکات له‌ڕێگای ئه‌و ئیتیکه فه‌لسه‌فییه‌ی ئیریگهرهی باوهڕیپێیهتی ناوبراو جه‌غت له دوانه‌ی سێکسی ده‌کا له‌سه‌ر حسێبی فڕهیهتی و ، جووتی هێترۆسێسکسوالی وه‌ک مۆدێلێ ئیتیکیش ده‌بینێ. به‌پێیئه‌وه‌ی ئیریگهرهی ڕه‌خنه‌ی کولتووری ڕۆژئاوای ده‌کات (لاساییکردنه‌وه، تیۆری ماهیهتگهری)، که شوێنی بۆ زمان و هزری مێییانه مسۆگهرنهکردوه، جیاوازیێ نیشانه‌یی له‌نێوان زمانی قسه‌کردنی پیاو و ژن دا ده‌بینێته‌وه. ئه‌م جیاوازییه‌ش خۆی له‌سه‌ر ئه‌و تێزه فه‌لسه‌فیه بوونیادده‌نێت که زمان له‌نێوان ژن و پیاو دا جیاوازه. جیاوازی ئه‌و زمانه‌ش له زمانه ئه‌وروپاییه‌کان به ووردی دهرکیپێدهکرێ.
هێما بۆئه‌وه‌شده‌که‌ین که ئه‌م هزره‌ڤانه ژنناسه به‌ده‌م گفتووگۆی ئیتیکی جیاوازی سێکسیی نێوان نێر و مێوه یان ڕوونکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی ئیتیکی نێوان نێر و مێ گفتووگۆی فه‌لسه‌فی بینینیه فه‌لسه‌فیه‌کانی هه‌ندێ له کاره‌کانی بیرمه‌ندانی ڕۆژئاوا وه‌ک ئه‌فڵاتوون (خوان)، ئه‌رستۆ (فیزیک)، دێکارت (به سه‌رسامی له خۆشی ڕۆح دا)، سپینوزا (ئیتیک)، میرلۆ- پۆنتی (دیار و نادیار ) و لێڤیناس یش (هه‌مه‌گه‌ری و ناپایانی) ده‌کات. ئه‌گه‌رچی ڕه‌خنه‌ی بینینی دێریدا بۆ ژن ده‌کا لێ هه‌وڵی دامه‌زراندنی ئیتیکیێ نوێ له‌ڕێگای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دوانه‌ی جیاوازی سێکسییه‌وه ده‌دا.
نووسینی ژنانه écriture féminine(واته ئه‌و نووسینانه‌ی ژن نووسه‌ریه‌تی ،یان ژن خۆی له‌سه‌ر دۆزی ژن ده‌نووسێ نه‌ک پیاو) بیرۆکه‌ێ فه‌لسه‌فی خانمه هزره‌ڤانی فه‌ڕه‌نسی ژولیا کریستیڤا و چه‌ند ژنه بیریارێ تری فێمینیستییه (لوس ئیریگهرهی، هێلێن سیکسو، شهنتال شه‌واف،، مونیک وایتهر، کاترین کلیمێنت..) بۆ پشتگیری‌کردن له ژینده‌ری ژن تا به‌پێنووسی خۆیان هزری خۆیان بخه‌نه‌ڕوو که له‌وێڕا جه‌سته‌ی ژن جیاوازی سێکسی له زمان و تێکستدا گرینگی خۆی ده‌بێ. گه‌شتی ئه‌م به‌شه له بیریارانی فێمینیستی فه‌ڕه‌نسی بۆ خولانه‌وه‌یه به‌ده‌وری زمانی تێکسته نووسراوه‌کان له‌مه‌ڕ دۆزی ژنانه‌وه چونکه ئه‌م پۆله نووسه‌ره پێیانوایه زمان له‌و تێکستانه پیاوانه داڕێژراوه بۆیه بۆئه‌مان ده‌ربازبوون له نووسینی پیاوانه به ده‌رکه‌وتنی نووسینی ژنانه چاره‌سه‌رده‌بێ. هه‌ر تایبه‌ت به‌م لایه‌نه ، که پێشتر ئاماژهیبۆکرا ژنه فه‌یله‌سوف و بیریاری فێمینسیتی به‌لژیکی لوس ئیریگهری به‌ده‌م گفتووگۆی ئیتیکی جیاوازی سێکسیی نێوان نێر و مێوه ، بۆ ههڵوێستهکردنیش له‌سه‌ر دۆزی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا تایبه‌ت به ئیتیکی جیاوازی گفتووگۆی فه‌لسه‌فی بینینیه فه‌لسه‌فیه‌کانی هه‌ندێ له کاره‌کانی بیرمه‌ندانی ڕۆژئاوا وه‌ک ئه‌فڵاتوون (خوان)، ئه‌رستۆ (فیزیک)، دێکارت (به سه‌رسامی له خۆشی ڕۆح دا)، سپینوزا (ئیتیک)، میرلۆ- پۆنتی (دیار و نادیار ) و لێڤیناس (هه‌مه‌گه‌ری و ناپایانی) یش ده‌کات. هه‌ر تایبه‌ت به‌ملایه‌نه ئیریگهرهی ڕه‌خنه‌ی بینینی دێریدا بۆ ئافره‌تیش ده‌کات لێ هه‌ولی دامه‌زراندنی ئیتیکیێ نوێ له‌ڕێگای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دوانه‌ی جیاوازی سێکسییه‌وه ده‌دات. هه‌روه‌ها ئیریگهرهی له نوێژینهوهکانیا تایبه‌ت به جیاوازی سێکسی به‌تووندی ڕه‌خنه‌ی دیدی ئیتیکی لێڤیناس بۆ جیاوازی سێکسی نێوان نێر و مێ ده‌کات و جه‌غت له “سینتاکسی دوانه‌ی” ده‌کات که بناغه‌ی ئه‌و جیاوازییه سێکسییهیه که‌پشتگیری لێده‌کات. ئه‌م دوانه‌ییه‌ی ئیریگهرهی باسیلێوه‌ده‌کات پێشنیاری جیاوازی سێسته‌می میتافیزیکی و خسته‌ڕووی دوو خودگهرایش ده‌کات. بۆیه بۆ ئیریگهرهی ئه‌وه پرسیارێ زێده گرینگه که چۆن “من” و “تۆ” ده‌بین به “ئێمه”؟ ئه‌م شێوه پرسیاره له‌سه‌ر ژینده‌ر بۆ ئیریگهرهی خۆی وه‌ک پرسیارێ فه‌لسه‌فی پڕبایه‌خی چاخی ئێستامان نیشانده‌دات. ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ێ ئهویترگهریشی تیا به‌دیده‌کرێت. چونکه ڕیشه‌ی پرسیاره‌که هه‌ڵگری په‌یامێ فه‌لسه‌فی فێمینیستانه‌یه که “ئه‌ویتر ئه‌و که‌سه‌یه له‌ڕووی سێکسییه‌وه له من ناکات”. لێره ئه‌وه‌ی بۆ ئیریگهرهی مه‌به‌سته بووترێت ئه‌وه‌یه که چۆن جیاوازی سێکسی له زمان و هزرا ژیندهردهکرێت. ئه‌ڵبه‌ته ، ئیریگهرهی ئه‌زموونی خۆشه‌ویستیش لهڕوانگهێ فێمینیستیانهوه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، بۆنموونه خۆشه‌ویستی نێوان دایک و کۆرپه، خۆشه‌ویستی نێوان هێترۆسێکسوالهکان ،خۆشه‌ویستی نێوان ژنان، خۆشه‌ویستی نێوان ژناان و جه‌سته‌یان. ئه‌م جهغتکردنهی ئیریگهرهی له خۆشه‌ویستی به‌شێکه له کارکردنه ئیتیکییه‌کانی له‌سه‌ر جیاوازی سێکسی نێوان پیاو و ژن. هاوکات ئیریگهرهی بۆئه‌وه‌ش ده‌چێت که ئه‌و ده‌مه‌ی ژنان سهرنجدهخهنهسهر دروستی به‌رجه‌سته‌بوونی مه‌ودای خۆیان”خۆشه‌ویستی ده‌کارێت ببێت به بناغه بۆ شۆڕشێک له ڕه‌ووشت دا”.به‌قه‌ولی ئیریگهرهیش بێت ” شۆڕش له هزر و ئیتیک دا پێویسته گه‌ر کاری جیاوازی سێکسی شوێن به‌خۆی بگرێت”.ئالێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و سێرکردنه‌ی که نووسینی ژنانه ئه‌و نووسینه‌یه کارله‌سه‌ر جیاوازی سێکسی بۆئهوهدهکا تا ژینده‌ری پیاو و ژن لێکدابڕێ. به‌واتاێتر،بۆئه‌وه‌ی ئه‌م دوو ژیندهره لێکجیاکرێنهوه پێویسته هه‌ریه‌که خاوه‌نی زمانی خۆی بێ.
به‌پێی ته‌ماشاکردنی فێمینیستانه‌ی ئیریگهرهی گرینگه”ئێمه سه‌رله‌نوێ ڕوونکردنه‌وه له‌باره‌ی پێوه‌ندی نێوان خود و وتار،خود و جیهان ، خود و گه‌ردوونی دا بکه‌ین”. واشیدهبینێت که “گشت شتێک له‌وێوه‌ده‌ستپێده‌کات که خود هه‌میشه له فۆڕمی نێر دا نووسراوه “. که‌واته گوزاره‌کان که گه‌ردووناوی و یان بێ لایه‌ن ده‌بن له فۆڕمی ووتنی “پیاو” خۆیان نیشانده‌دن (بۆنموونه: پیاو واچاکه باش بخه‌وێت). به‌پێی ووتنی ئیریگهرهیش بێت “پیاو بووه به خودی وتار ، ته‌نانه‌ت له بواری تیۆری، ڕه‌ووشت و سیاسه‌تیش دا. هه‌روه‌ها ژینده‌ری یه‌زدانیش ، که پارێزه‌ری گشت خود و وتارێکه، له ڕۆژئاوا نێره Masculine”. که‌وابێت زمان و هزر له دیدی ئیریگهرهیهوه ژیندهرکراوه و ئه‌وی پێیده‌ڵێن هزر بێ لایه‌ن Neutral نییه (واته نه نێره و نه‌ش مێ). ئه‌وی بۆ ئیریگهرهی لێره جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که ژن نهرێتیانه به سرووشت و ماده‌وه گرێدراوبووه لهچاوئهوهی به خودێ مێییانهوه گرێدرێته‌وه. بۆیه خودی ژن ئه‌و ده‌مه هه‌بووه که هه‌رسی خودگه‌ری پیاوی کردبێت. ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی خودی ژن خۆبه‌خۆی خۆی نه‌بووه. که‌وابێت، ئه‌وه‌ی ژنخاوهنی خودی خۆی نه‌بێت، به‌بۆچوونی ئیریگهرهی شتێ په‌سه‌ندنه‌کراوه.
ئه‌وه‌ی ئیریگهرهی له توێژینه‌وه‌کانی دا تایبه‌ت به ژیندهرزۆر باوهڕیپێیهتی ئه‌وه‌یه، “کولتووری ڕۆژئاوایی کولتوورێ ئیتیکی نییه و هۆی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕه‌فتاری ئه‌م کولتووره له‌ته‌ک سرووشت و ژن دا”. به‌پێیی بینینی فه‌لسه‌فی ئه‌م تیۆریزه‌که‌ره فێمینیستییه “هیچ شتێک ئه‌م دۆزه ناگۆڕێ ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت که پێویسته بینینمان بۆ خودگه‌ریی، زانست و ئاین بگۆڕین”. بۆیه ئیریگهرهی ” داوای ئه‌وه له پیاو و ژن ده‌کات که ڕێز له‌و جیاوازییه بگرن له‌نێوانیاندایه. ژنان پێویسته خودێ کامڵ بن و پیاوانیش پێویسته وایتێگهن به‌رجه‌سته‌ن”. به‌پێی سێرکردنی مێییانهی ئیریگهرهی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی ئیتیکی له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕێز له ئهویترگهری و خوڵقان له‌ده‌ره‌وه‌ی دووبارهبهرههمهێنان دروستبووه و، ناوبراو گوزاره‌ی “خۆشم ده‌وێیت” یش له پێوه‌ندی نێوان زمان و ئیتیک دا قه‌تیس ده‌کات. هه‌ربۆیشه “جیاوازی سێکسی” ئه‌و ووتنه فه‌لسه‌فییه ئیتیکیهیه که بۆ ئیریگهرهی به‌های خۆی هه‌یه و شایانی ئه‌وه‌شه فه‌لسه‌فه له‌سه‌ری بوه‌ستێ.
هه‌روه‌ک پێشتریش هێمامان بۆکرد خانمه بیریاری فێمینیستی به‌لژیکی لوس ئیریگهرهی له توێژینهوهکانیا جه‌غتێ زۆر له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی فهلسهفێ تایبه‌ت به فێمینیزم ده‌کا، هه‌ربۆنموونه له توێژینهوهێکیا له‌ژێرناوی “”من، تۆ، ئێمه: به‌ره‌و کولتووری جیاوازی”” ، ده‌رگا له گفتووگۆی چه‌ندین بابه‌تی جیاواز ده‌کاته‌وه که مانا و گرینگی خۆیان له نووسینه فێمینیستییهکانا هه‌یه. به‌شێ له گفتووگۆکانی ته‌نیا خه‌سڵه‌تێ ئیریگهرهییانهیان پێوه‌یه و به‌شه‌که‌ی تریشی له نووسینی فێمینیستی هاوچه‌رخه‌وه ، به‌تایبه‌ت وتاری فێمینیستی فه‌ڕه‌نسییه‌وه ، دور نیین. له‌و لایه‌نه زێده وروژێنه‌رانه‌ی ئیریگهرهی له‌م کاره‌یدا ئاوڕیلێدهداتهوه ، که گه‌لێ کێشه‌ی ژنانی تیا ڕه‌چاوکراوه، ئه‌مانه‌ن: ئه‌زموونی دایکایه‌تی ژن، له‌باربردن، قه‌یرانی ئایدز، پیشه‌سازی جوانکاری، وه‌ک ژن نووسین، جیاوازی و یه‌کسانی، ئاین و ئه‌فسانه‌ی مه‌ده‌نی، کولتووری جیاوازی، ماف بۆ ژیان، ئیدیا کولتووریه‌کانی خۆشه‌ویستی ،مافی سێکسی، چۆن ئێمه ده‌بین به ژن؟، چۆن جوانکاری خۆمان دروستده‌که‌ین؟، ته‌ندروستیت چییه یان کێیه؟. به‌م جۆره لوس ئیریگهرهی کار له‌سه‌ر شێوه فێمینیستێ بوونیادنراو له‌سه‌ر جیاوازی سێکسی ده‌کا تا وتنی فه‌لسه‌فه‌ی فێمینیزم بکا بهوتنێ له‌باره‌ی کولتووری جیاوازی. کولتووری جیاوازی بۆ ئیریگهرهی کولتوورێ پێویسته و سه‌رچاوه‌ی تێگه‌یشتنه فێمینیستییهکانیشه تایبه‌ت به جیاوازی سێکسی.
لوس ئیرریگهرهی له شوێنێ له توێژینه‌وه‌که‌ی ده‌پرسێ تۆبڵێی ژن هه‌بێ کتێبه‌که‌ی سیمۆن دۆ بۆڤواری نه‌خوێندبێته‌وه؟ هه‌یه ئه‌م کتێبه‌ی نه‌یخوێندبێته‌وه و نهشبووبێ به فێمینیست؟ ئه‌م جۆره جهغتکردنهی ئیریگهرهی له کتێبی ” سێکسی دووه‌م”ی سیمۆن دۆ بۆڤوار جۆره دانپیاهێنانێکه به گرینگی ئه‌زموونی نووسینی فێمینیستانه‌ی دۆ بۆڤوار و ئه‌و پرسیاره هزرییانه‌ی ئه‌م کاره له‌سه‌رده‌می خۆ‌یا بهرزیکردنهوه. هه‌روه‌ها کتێبی ناوبراو هێماشه له‌سه‌ر نووسینی ژنانه.
پێویسته ئاماژه بۆئهوهشبکهین که جه‌غتی خانمه بیریاری فێمینیستی به‌لژیکی لوس ئیریگهرهی له ڕه‌گه‌ز که یه‌ک ڕه‌گه‌ز نییه و به‌ڵکو دووانه نووسینه فێمینیستییه‌کانی ئه‌م بیریاره‌ی له نووسینی زۆربه‌ی فێمینیسته‌کانی نه‌وه‌ی خۆی جیاده‌کاته‌وه. هاوکات باس له خودگه‌رای ژن و پیاویش ده‌کا به‌پێوه‌ندی به زمان و کولتووره‌وه که چۆن گۆڕان دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی پێده‌ڵێن ” من”ی ژن ” .ده‌کرئ بووترێ که من”ی ژن بابه‌تێ سه‌ره‌کی له نووسینی ژنانهپێکدێنێ . ته‌نانه‌ت سه‌رنجڕاکێشترین خاڵی ئه‌م کاره‌ی ئه‌م بیرمه‌نده خۆی له‌وه‌دا چڕده‌کاته‌وه که نابراو سه‌یری بهوهدێ ژنان له‌نێو پیاوان هه‌روه‌ک چۆن شمه‌ک ده‌گۆڕدرێته‌وه ئاوا ده‌گۆڕدرێنه‌وه. ئه‌وه‌ی ئه‌م ئاڵوگۆڕییهش ده‌کا پیاوانن تا پیاوان پێوه‌ندی هۆمۆسۆسیالی خۆیان دابینکه‌ن.
به‌باوه‌ڕی لوس ئیریگهرهی “من” ی ژن واده‌کا تۆ به‌ویتره‌وه گرێدرێیتهوه، “تۆ” ی جیاوازیش “ئێمه”ێ فڕه دروستده‌کا. به‌بۆچوونی لوس ئیریگهرهی گرینگه ژن ناسنامه‌ی ژنیێتی خۆ دروست‌کا تا به‌هۆی ئه‌وه‌وه وه‌دوی ئاره‌زوو ،پێویستی، ماف و ئه‌رکه‌کانی بگه‌ڕێ. ئه‌م خانمه فێمینیسته فه‌ڕه‌نسییه جهغتلهسهرئهوهشدهکا که ڕه‌گه‌زی مرۆڤ دابه‌ش دوو ژینده‌ر کراوه که بواری به‌رهه‌مهێنان و سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانی خۆی مسۆگه‌رکردووه. بۆ ئه‌م بیرمه‌نده جیاوازی سێکسی له‌نێوان مێ و نێر شتێ حه‌تمییه و هه‌چ هه‌وڵێکیش بۆ لهغوکردنهوهی ئه‌م جیاوازییه بدرێ وه‌ک ئه‌و کۆمهڵکوژییهوایه که هیچکات مێژوو به‌خۆیه‌وه نه‌یدیووه. جیاوازی فێمینیستی لوس ئیریگهرایش له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی خۆی ، تاڕاده‌ێ زۆر، پێوه‌ندی به‌م خاڵه‌وه هه‌یه. له‌مڕوه‌شه‌وه پرسیاری ناسنامه‌ی سێکسی بۆ لوس ئیریگهرای گرنگترین پرسیاری چاخی نوێمانه. هۆی گرینگی ئه‌وه‌ش بۆ دوو لایه‌ن ده‌گه‌ڕێنێته‌وه: یه‌که‌میان له‌به‌رئه‌وه‌ی که جیاوازی سێکسی پێویسته تا ڕه‌گه‌زی مرۆی خۆمان بپارێزین. دووه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی که ستاتۆسی جیاوازی سێکسی پێوه‌ندی به کو‌لتوور و زمانهکانمانهوه هه‌یه. بۆیه له‌دیدی ئیریگهرایهوه ئه‌وه هه‌میشه پرسیارێ هزرییه که چۆن “من” و “تۆ” ده‌بین به “ئێمه”؟ لوس ئیریگهرای له‌و باوه‌ڕه‌دایه که “ئه‌ویتر ئه‌و که‌سه‌یه له‌ڕووی سێکسییه‌وه له من ناکا”. بۆیه بۆ ئیریگهرهی ئه‌وه پرسیارێ زێده گرینگه که چۆن “من” و “تۆ” ده‌بین به “ئێمه”؟ ئه‌م شێوه پرسیاره له‌سه‌ر ژینده‌ر بۆ ئیریگهرهی خۆی وه‌ک پرسیارێ فه‌لسه‌فی پڕبایه‌خی چاخی ئێستامان نیشانده‌دا.
نکوڵیناوێ لوس ئیریگهرهی له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا به‌دووی ئه‌و کێشانه ده‌گه‌ڕێ کێشه‌گه‌لێ تازه‌ی ژنن له جیهانا و به‌بۆچوونی ئیریگهرهی بێ ناسنامه‌ی سێکسی له‌لایه‌نه گرینگه‌کانه له‌سه‌رده‌می ئێستا و فه‌رامۆشکردنی ژینالۆژیای مێیانهش کێشه له‌به‌رده‌م توێژینه‌وه‌ی فێمینیستانه دروستده‌کا. بایه‌خدانی ئه‌م بیرمه‌نده فێمینیستیه به نووسینی ژنانه سهرهتاێکبوو بۆ جیاکردنه‌وه‌ی نووسینی فێمینیستی پیاوان له هی ژنان. هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌شێ هێما بۆئه‌و لایه‌نه‌ش بکه‌ین که له تێگه‌یشتنی فێمینیستی ئیریگهرهی ڕه‌گه‌ز و ژیندهرهکانی زمانه‌وانی ده‌ستنیشانی زمانه‌وانی باوکسالاری ده‌کا. مایه‌وه ئه‌وه‌ش بڵێین که به‌شێ له بۆچوونه تیۆرییه‌کانی ئه‌م کتێبه له‌لایه‌ن هه‌ندێ له فێمینیسته ڕادیکاله فه‌ڕه‌نسییه‌کانه‌وه ڕهخنهدهکرێ که گوایه جه‌غتکردنی ئیریگهرهی له واتای “ژن” نیشانه‌یه له‌سه‌ر ده‌ربازنه‌بوونی ئه‌م خانمه بیریاره فێمینیستییه له ئیدیا پاتریارکاڵهکان. پێشتریش هێمامان بۆکرد که گه‌لێ پێیانوایه ئیریگهرهی له‌نێو ژنه بیرمه‌نده فێمینیستهکانا به‌وه ناسراوه که توانیویه‌تی به بینینگهلێ نوێوه ،تایبه‌ت به ئیتیک له بواری فێمینیستی، بێته مه‌یدانی ڕاڤه‌کردنی ژینده‌ر و ده‌ستکاری ئه‌و جۆره پرسیارانه بکا له دۆزی ژنی هاوچه‌رخه‌وه نزدیکن. گه‌لێ له دیدی ئه‌م ژنه بیرمه‌نده فێمینیستییه له ته‌ماشاکردنه‌کانی فیگوره دیاره‌کانی بواری فێمینیستی فه‌ڕه‌نسییه‌وه (هێلێن سیکسو ،ژۆلیا کریستێڤا ، سیمۆن دۆ بۆڤوار) سه‌رچاوه‌ده‌گرن، که ما‌نایان بۆ لێکدانه‌وه‌ی ژینده‌ری مێ هه‌یه.
ئازاد حه‌مه
1.Luce Irigaray. An Ethics of Sexual Difference. Trans. Carolyn Burke and Gillian C. Gill. Ithaca: Cornell Univ. Press، 1993.
2.Luce IrigarayJe. Tu، Nous: Toward a Culture of Difference. Trans. Alison Martin. New York: Routledge، 1992.
3. Kelly Oliver. Editor Simone de Beauvoir. French Feminism Reader. Rowman & Littlefield Publishers . 2000.