وازهێنان له سیاسه‌ت … ئازاد حه‌مه
ئێمه‌ی مرۆڤ له هه‌نووکه‌دا لهههرکوێبین به سیاسه‌ته‌وه گرێدراوین و،کرده‌ی سیاسیش له‌خودیخۆیدا توانای ئهوهیههیه کاریگه‌ری مه‌زن به‌سه‌ر ژیانی تاک و کۆوه به‌جێبێڵێ و،وه‌کیتریش له‌ناو کولتوورێ سیاسی ئه‌وتۆشدا ده‌ژین که سیاسه‌ت تیایدا وه‌ک که‌لوپه‌ل له‌به‌رده‌کرێ،وه‌ک خواردن ده‌خورێ و وه‌ک هه‌ناسه‌ش ده‌درێ.له ههنووکهیوادا زۆر ئاسایه سیاسه‌تی نابینا، سیاسه‌تی لێوان‌لێو له قه‌یران و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه به‌رهه‌مبێ و خۆشی سهروهرکا.دیاره گه‌لێ دیارده‌ش که له‌و ههنووکهیهدا خۆیان پراکتیزهدهکهن سه‌رچاوه له‌و کولتووره سیاسییه‌وه هه‌ڵده‌گرن جۆره گشتیبوونێکی به‌خۆوه دیووه.ڕه‌نگه لایه‌نێ له‌و دیاردانه دیارده‌ی وازهێنان بێ له سیاسه‌ت که له به‌شێ له‌و کولتووره سیاسییانه‌ی لێره‌و و له‌وێ گه‌شه‌ده‌که‌ن بوونی نه‌بێ و،کولتووری سیاسی کوردیش، له‌لایه‌نخۆیه‌وه،به‌هیچ جۆرێ دیارده‌ی وا تیایا نه‌شونمای نه‌کردوه و زه‌مینه‌ێ سیاسی بهتهندروستیش بۆ چرۆدهرکردنی ئه‌مشێوه دیارده‌یه تا هه‌نووکه له‌ئارادا نییه.
به‌پێی ووتنه‌کانی لایسه‌ره‌وه‌مان بێ وازهێنان له سیاسه‌ت(یان ده‌ستهه‌ڵگرتن له سیاسه‌تکردن)گرینگه له مێدیای کوردی و له نێوه‌ندی سیاسی کوردی بۆله‌مه‌ولا ببێ به بابه‌تێ بۆ گفتووگۆ.چونکه وازهێنان له هونه‌ر یان له گۆرانی ووتن یاخودیش وازهێنان له وه‌رزش و له چی و چی بوونی هه‌یه و گشت وازهێنانێکیش سوودێ تایبه‌ت و گشتی خۆی هه‌یه و هه‌بووه.لێ به‌پێیئه‌وه‌ی خودی سیاسه‌ت بوارێکه ڕاسته‌وخۆ گشت ده‌گرێته‌وه ڕه‌نگ نییه هیچ وازهێنانێ هێنده‌ی وازهێنان له سیاسه‌ت سوودی گشتی زۆربێ.که‌وابێ هه‌موو وازهێنانێ له سیاسه‌ت به سوودی گشت و زۆرینه‌ی خه‌ڵک ده‌گه‌ڕێته‌وه و،ئه‌ڵبه‌ته حاڵاتی تریش هه‌یه که حاڵه‌ته پێچه‌وانه‌که‌یه(و له‌ناو کورد دا ڕووینه‌داوه)بۆنموونه وازهێنانی که‌سانێ له سیاسه‌ت که دواتر ده‌شێ به زیانی میله‌ت،که زۆرینهکهیه،بگه‌ڕێته‌وه و گشت ئه‌سه‌فی ئهوهبخوا بۆ ئه‌م وازهێنانه؟هیچدوور ناڕۆین گه‌ر عه‌ره‌فات یان جه‌مال عه‌بدولناسیر له 1960کانا ده‌ستیان له سیاسه‌تکردن بکێشایه‌ته‌وه،یان ستالین شوێنیخۆی به ترۆتسکی بدایه چاره‌نووسی سیاسی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی یان کۆمۆنیزم به‌ره‌و کوێدهچوو؟؟بۆیه لێره‌وه باسه‌که په‌له‌کێشی ناو هه‌ستیارترین بواری ژیانی سیاسیمان ده‌که‌ین و ده‌پرسین بۆ تائێستا نه‌رێتی وازهێنان له سیاسه‌ت له‌ناو کورددا بوونی نییه؟ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌م نه‌رێته هه‌شبووبێ به‌و جۆره نییه ئێمه له‌م نووسینه گفتووگۆیدهکهین.ڕاسته له‌م ساڵانه‌ی دوای تاک و ته‌را له کوردستان ده‌ستیان له سیاسه‌تکردن هه‌ڵگرتووه لێ ئه‌وانه یان به‌جۆرێتر سیاسهتدهکهنهوه یانیش خۆیان بۆ سیاسه‌تکردنێ تر مه‌ڵاسداوه.سه‌باره‌ت به‌وانی یه‌که‌م،واته ئه‌وانه‌ی وازیان له سیاسهتکردنهێناوه لێ به‌جۆرێتر سیاسهتدهکهنهوه ئه‌مانه چه‌ند جۆرێکن و به‌رچاوترینیان،بۆنموونه،ئه‌وانه‌ن که خه‌ریکی بازرگانین و دۆستی هه‌ره نزدیکی سیاسیه‌کانی شارن و هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ی که پێشتر سیاسیبوونه و ئێستاش هاوڕێی باشی سیاسیه‌کانن کاری بازرگانیان بێکێشه به‌ڕێوه‌ده‌چێ و پشکی شێری بازرگانیکردنی شاریشیان به‌رده‌که‌وێ.هه‌رچی ئه‌وانی دووه‌مه،واته ئه‌وانه‌ی خۆیان بۆ سیاسه‌تکردنێ تر مه‌ڵاسداوه،ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن که به‌جۆرێ له‌جۆره‌کان به‌رده‌وام پاێکیان له‌ناو سیاسه‌ته،یاخود هه‌میشه هیوایێ سیاسیان هه‌یه کاری سیاسیبکهنهوه.به‌کورتی ئه‌مانه و ئه‌وانی یه‌که‌میش ئه‌و سیاسییانه‌ن که تۆراون نه‌ک وازیان له سیاسه‌تکردن هێناوه.به‌واتێتر،ئه‌و دوو گرووپه که پێیانوایه وازیان له سیاسه‌تکردن هێناوه هه‌میشه له ده‌وروخولی سیاسه‌ت و سیاسیهکاندان و خۆیان وه‌ک که‌سانێ ڕه‌نجاو و دڵشکاو نیشانده‌ده‌ن.که‌وابێت ئه‌مه وازهێنان له سیاسه‌ت نییه و ،یان وازهێنان له سیاسه‌ت به‌وجۆره نیه که له تێگه‌یشتنی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م نووسینه‌دایه.
بۆئه‌وه‌ی پتر ڕاڤه‌کردن و ڕوونکردنه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تی وازهێنان به‌رده‌ست خوێنهربخهین له‌م دوو پرسیاره‌وه وه‌سه‌ره‌تادێین: مه‌به‌ست له وازهێنان له سیاسه‌ت چییه؟ئامانج و مه‌رام له‌م جۆره بابه‌تانه،که داواشده‌که‌ین بۆله‌مه‌ولا ببن به بابه‌ت بۆ گفتووگۆ،چیین؟ له‌ڕیشه‌دا مه‌به‌ستی ئێمه له وازهێنان له سیاسه‌ت به‌و مانایه دێ که که‌سی سیاسی ده‌ست له سیاسه‌تکردن هه‌ڵگرێ ،هه‌روه‌ک ئه‌و پادشایه‌ی واز له پادشایه‌تی دێنێ یان ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ستله کارێ دیاریکراو ده‌کشێنێته‌وه،یان له کاری سیاسی دوورده‌که‌وێته‌وه و جارێ‌تر سیاسه‌ت ناکا.وازهێنان له‌م حاڵه‌ته ده‌ستهه‌ڵگرتنه له کارێ یان پیشهێ بۆ هه‌تایه. ئه‌مه‌ش هه‌میشه ڕێگالهبهردهم ئه‌ویتر ده‌کاته‌وه بێته‌پێشێ یان ئهویدێ ئه‌وه‌بکا که نه‌کراوه. زۆرجار وازهێنان و ده‌ستهه‌ڵگرتن له کارێ یان پیشهێ شتێ که‌سییه و ئامانج لێی هیوادانه به‌وانیتر و،به‌وه‌ی که که‌سێ تر ئه‌و ڕێگایه یان پیشه‌یه بگرێته‌ئه‌ستۆ یانیش پهرهبهوهبدا که‌پێشتر به‌وجۆره نه‌دراوه.لێ ئه‌وی به وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌مه‌وه تایبه‌ته ئه‌وه‌یه که ئامانج و مه‌رامی ئێمه له‌م جۆره بابه‌تانه،که داواشده‌که‌ین بۆله‌مه‌ولا ببێ به بابه‌ت بۆ گفتووگۆ ئه‌وه‌یه وازهێنان له سیاسه‌ت له‌ناو ئێمه‌ی کورد نه‌بووه به نه‌رێت و وتاری ناسیۆنالیزمی کوردیش له‌مباره‌یه‌وه شایه‌ته. له‌به‌رئه‌وه‌ی وازهێنانی هه‌ندێ ده‌موچاوی سیاسی له کورددا زۆرجار ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م له‌دایکبوونی ستراتیژی نوێ ده‌ڕه‌خسێنێ و له‌باربردنی ئاسته‌نگه‌کان له‌به‌رده‌م سیاسه‌تکردنێ فیعلی مسۆگه‌رده‌کا ئه‌مه‌واده‌کا جه‌غتله‌وه‌بکه‌ین وازهێنانی هه‌ندێ ڕووی سیاسی ڕه‌وشی سیاسی له کومه‌ڵگه ده‌گۆڕێ و که‌ش و ههواێ سیاسی تر دێنێته گۆڕێ.ئه‌مه به‌و واتایه‌ش دێ که ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی هه‌ندێ سیاسی کورد له سیاسه‌تکردن لانیکه‌م ده‌رفه‌تی تر و بواری تازه له‌به‌رده‌م کرده‌ی سیاسی ده‌ڕه‌خسێنێ و پرۆسه‌ی سیاسه‌تکردنیش له توندوتیژی سیاسی و ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی هیچگه‌را به‌دوورده‌گرێ.وازهێنانی هه‌ندێ که‌سایه‌تی یان ڕووی سیاسی کوردی له‌ئێستادا له سیاسه‌تکردن ههنگاوگهلێ به‌رهه‌مدێنێ کرده‌ی سیاسی له کۆمه‌ڵگه‌که‌مانا بێئه‌ندازه پێویستیه‌تی.به‌پێیئه‌وه‌ش سیاسه‌ت شوێنێکه بۆ بڕیاردانێ مه‌زن، بۆ گۆڕینی شته گه‌وره‌کان،مه‌رجه چاره‌نووسی ئه‌و شوێنه(واته سیاسه‌ت)به‌ده‌ست که‌سانێ به‌ئاگا له چاره‌نووس بێ،یان لانیکه‌م ئه‌و که‌سانه له چاره‌نووسسازی به‌ئاگابن و تێگه‌یشتنێ هزریشیان بۆ ئاینده و داهاتووی سیاسه‌تکردن هه‌بێ.به‌ڵام داخۆ سیاسی کورد له گوزاره‌ی وازهێنان له سیاسه‌ت تێده‌گا؟ ئاشتیانه،بێ ته‌ڵه‌نانه‌وه بۆ ئه‌ویتر و،بێ نانه‌وه‌ی ئابرووچوونی(سکانداڵ)سیاسی ده‌ست له سیاسه‌تکردن هه‌ڵده‌گرێ؟ئایا وازهێنان له سیاسه‌ت بۆ سیاسی کورد ئاخرزه‌مانێ سیاسی نییه؟
ناونیشانی وازهێنان له سیاسه‌ت(یان ده‌ستهه‌ڵگرتن له سیاسه‌تکردن)ده‌کارێ ههڵیشمانداته ناو تێڕامان له دوو دیارده‌ی سیاسییه‌وه.یه‌که‌میان بهمیراتیکردنی سیاسه‌ت و ئه‌ویتر کاتێ گشت شتێ بهسیاسیدهکرێ.سه‌باره‌ت به‌وی یه‌که‌م هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێین که ئاره‌زوو بۆ سیاسه‌تکردن له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له لوتکه‌دایه و گشت ئه‌یه‌وێ به‌رده‌وام و بۆهه‌میشه سیاسهتبکا ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ێ سیاسی بۆ به‌میراتیبوونی سیاسه‌ت خۆشکردوه.لێ کاتێ گشت شتێ بهسیاسیدهکرێ لێره‌وه جۆره پۆلینکردنێ سامناک به‌رهه‌مده‌هێنرێ که هیچ شوێنێک له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت بوونی نامێنێ.بۆیه ئه‌وی یه‌که‌م له وازهێنان له سیاسه‌ت ناگا یان وه‌ک ئاخرزه‌مانێ سیاسی ده‌یبینێ.به‌پێی یه‌کێ له تێزه‌کانی فه‌یله‌سوفی هاوچه‌رخی فه‌ڕه‌نسی ژاک ڕانسیێربێ “سیاسه‌ت پێویسته خۆی خودی خۆی دیاریکا چونکه سیاسه‌ت شتێ نییه بۆ پڕاکتیزه‌کردنی ده‌سه‌لات” و ئه‌و وه‌خته‌ی سیاسه‌تیش ده‌بێ به مه‌کۆی ده‌سه‌ڵات به‌بێگومانه‌وه سیاسی ده‌بێ به به‌رهه‌مهێنه‌ری زۆرترین هه‌ڵه.به‌بۆچوونی دێریداش بێ”مرۆڤ ته‌بریئه نابێ له‌و هه‌ڵه سیاسییانه‌ی کردونی ته‌نانه‌ت گه‌ر زۆرترین نرخی ئه‌و هه‌ڵانه‌ش بدا”.لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و جێیه‌ی که پێمانده‌ڵێ به‌میراتکردنی سیاسه‌ت نه‌رێتی وازنه‌هێنان له سیاسه‌ت بڵاوده‌کاته‌وه.ئه‌مه‌ش ئه‌و لۆژیکه سیاسییه پراکتیزهدهکا که بوونیادێ سیاسی کوشنده و تایفی هه‌یه.لۆژیکی له‌مجۆره دوژمنی هه‌ره‌گه‌وره‌ی جیاوازی و ناهاوشێوهییه.به‌پێی ئه‌م شێوه سیاسه‌ته،یان لۆژیکه سیاسییه،بێ ئه‌وی وه‌ک هاوشێوه‌کان بیرنه‌کاته‌وه ترسناکه.ئه‌م قۆناغه ده‌شێ به‌وه ههَلوهشێنرێتهوه مێدیا ئازاد کرێ و پێشههموو شتێکیش گه‌نده‌ڵی سیاسی بنهبڕکرێ و تایفه‌گه‌ری سیاسی بۆ به‌شداری سیاسی زۆرینه له بڕیارهکانا بگۆڕدرێ و سیاسه‌ت لهوهبکهوێ گشت ژیان بگرێته‌وه و یان ژیانی تاکه‌کان بهسیاسینهکرێ،واته وه‌ستاندنی به‌سیاسیکردن.گه‌ر توانرا ئهمانهبکرێ ئه‌وا”ژیانی گشتی خه‌ڵک”بهسیاسیدهکرێ و شوێنێک بۆ ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت نامێنێ ئه‌و ده‌مه‌ش ژیانی گشتی خه‌ڵک بهسیاسیدهکرێ دوژمن و یان هاوڕێی هاوبه‌ش دروستده‌کرێ و به‌شێ له‌و دوژمن یاخود هاوڕێیانه وه‌همی و دروستکراودهبن و گشت ئه‌ویترێک که وه‌ک هاوشێوه‌کان بیرنه‌کاته‌وه خائین و دۆزه‌خییه.گشت ئه‌مانه‌ش دۆزێک بۆ هاتنه‌کایه‌وه‌ی سیاسه‌تی مرداره‌وه‌بوو دروستده‌کا.به‌مجۆره‌بێ ده‌شێ بپرسین:چۆن ڕهفتارلهتهک سیاسیێکدا ده‌که‌ی نوێنه‌رایه‌تی سیاسه‌تێ مردارهوهبووبکا؟ ئه‌وی به‌ناو سیاسه‌ته‌وه له‌ئێستا له کوردستانا ده‌گوزه‌رێ به‌دووی مه‌رگی موحهقهقی خۆیدا وێڵه.مه‌رگی سیاسه‌ت هیچکات هێنده‌ی ئێستا له کوردستان خۆی پراکتیزهنهکردووه.مه‌رگی سیاسه‌ت مه‌رگی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه له هه‌نووکه‌دا له کوردستانا ده‌گوزه‌رێ،ئه‌و سیاسه‌ته‌ی هیچی به‌دیاری بۆ هه‌موان پێیه.هیچی له سیاسه‌تی کوردی هێدیهێدی به‌ره‌و هیچگه‌رای نه‌ک ته‌نیا سیاسی بگره کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌وشتیشی بردوین.بۆیه ئێمه ده‌بایه ڕۆژانه گوێمان له گوزاره‌ی وازهێنان له سیاسه‌ت بوایه ئه‌مه‌ش تا سیاسییه‌کانی کورد به‌که‌مترین هه‌ڵه لهوهبێنهدهرێ که تیاین.به‌پێیئه‌وه‌ی که‌من ئه‌و سیاسیانه‌ی به‌شداریان له بههیچگهراکردنی کرده‌ی سیاسی،نه‌کردبێ ئه‌مه ئه‌و وێنه‌یه‌مان تیادهڕسکێنێ بڵێین:سیاسه‌تکردن له هه‌نووکه له‌ناو کورددا له کرده‌ێ هزری ئاڵۆزه‌وه بووه به کرده‌ێ لێوان‌لێو له هیچگه‌رای.هیچگه‌رای سیاسیش هیچی له هه‌ره‌سی سیاسی،له پووکانه‌وه‌ی جه‌سته‌ی سیاسی نه‌ته‌وه،له داڕمانی سیاسی گه‌وره که به‌رۆکی چرکه‌ێ مێژووی ده‌گرێ، که‌مترنییه.
سه‌رباریئه‌وه،وازنه‌هێنانی ڕوویێ سیاسی زۆر له سیاسه‌ت له ئێستای کوردستان ئاماژه‌یه له‌سه‌ر تێنه‌گه‌یشتن له ئاڵوگۆڕه‌کان. کێشه‌که‌ش له‌وێوه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ که زۆرێک له سیاسیه‌کانی کوردستان خۆیان به‌سه‌ر سیاسه‌تکردن له کوردستانا سه‌پاندووه و خۆیان به به‌شێ دانه‌بڕاوی سیاسه‌تکردن له کوردستان ده‌زانن و ئه‌م هه‌سته‌شیان وێرانی سیاسی به‌دواوه‌یه.وازنه‌هێنان له سیاسه‌ت که گرفتێ ده‌روونی سیاسیه‌کانی کوردمان بۆنیشاندهدا له‌و بیرۆکه‌یه‌دا خۆی چڕده‌کاته‌وه که سیاسیه‌کانی کوردستان نیازمه‌ندن زۆربه‌ی ته‌مه‌نیان له سیاسه‌تکردن ببه‌نه‌سه‌ر بێئه‌وه‌ی کرده‌ی سیاسی خۆیان بخهنهژێرپرسیارهوه، بێئه‌وه‌ی له‌خۆیان بپرسن ئێمه خاوه‌نی چ ڕوانگهگهلێکین؟ئه‌م ڕوانگهیانهمان ئێمه و گه‌له‌که‌مانی به کوێ گه‌یاندووه؟ ئایا به‌سه که ڕیزێ زانکۆ و فرۆکه‌خانه و کۆمپانیامان له کوردستان هه‌یه؟ئایا ئه‌مه‌یه ئه‌و ژێرخانه ئابووریه‌ی که ده‌بایه هه‌مان بێ؟ سیاسه‌ت که له‌ئێستا له کوردستان به‌نیوه‌چڵی پراکتیزه‌ده‌کرێ گشت شته‌کانی نیوچڵئامێزکردوه و دژواریه‌کان ڕۆژله‌دوایڕۆژ پێشبڕکێ لهنێوخۆیانا ده‌که‌ن.ئه‌م دژواریانه جۆره هه‌ژارێکیان له کوردستانی نوێ،کوردستانی پاش 22 ساڵ له ڕاپه‌ڕین،به‌رهه‌مهێناوه ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه ناویده‌نێین هه‌ژاریێ نوێ.ئه‌م جۆره هه‌ژاریه(هه‌ژاری نوێ)جۆره هه‌ژارییه نه‌رێتی و کلاسیکه‌که تێده‌په‌ڕێنێ.چونکه هه‌ژاری ئه‌مڕۆی کوردستان تایبه‌ته و خه‌سڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی خۆی هه‌یه.سیاسه‌تی پاش 22 ساڵ له ڕاپه‌ڕین،که نه‌ک هه‌ر ناکارێ هه‌ژاری سهرکوتکا به‌ڵکو فۆڕمێ تری به هه‌ژاری داوه،وایکردوه بهوسێرکردنه بگه‌ین که ئه‌مڕۆ چهشنهبیرێکی سیاسی له کوردستانا زاڵه ته‌نیا ئه‌و چهشنهبیره له هاتنه‌دونیای ئه‌م هه‌ژاریه نوێیه به‌رپرسیاره.بیریشماننه‌چێ ئه‌وی ئێستا له کوردستان له‌ڕووی سیاسییه‌وه ده‌گوزه‌رێ به‌رهه‌می دووپاتبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه سیاسیه کوردیه‌کانه که وتاری ناسیۆنالیزمی کوردی ده‌مێکه پێیئاشنایه.واته هیچنه‌کردن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وی وه‌ک گرفت خۆی ده‌رده‌خا.تاڕاده‌ێ زۆر ئه‌مه‌شه ناواخنی وتاری ناسیۆنالیزمی کوردی که گرفت چاره‌سه‌رکه‌ر نییه به‌ڵکو گرفته‌کان له‌نیوه‌ی ڕێگا بێ که‌س و بێ ده‌ره‌تان به‌جێدێڵێ.
سه‌یره‌که له‌وه‌دایه گشت ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی سیاسه‌ت،وتاری ناسیۆنالیزم،بۆ کوردیان هێناوه نه‌بوونه به وانه بۆ سیاسیه‌کانی کورد و چه‌ند ده‌نگێ لێره و له‌وێ به‌رزنه‌بوونه‌ته‌وه که نه‌فره‌تی شێوازی سیاسهتکردنهکانی کوردبکه‌ن و دواتر هه‌رگیز نه‌شبوونه‌ته مایه‌ی ده‌ستهه‌ڵگرتنی سیاسیه‌کانی کورد له سیاسه‌ت.کاتێ سیاسه‌ت نههامهتیهێنهربێت و سیاسیش بێباک و خهمساردبێ ده‌شێ چ هیوایێ به‌و سیاسیانه بکرێ ئێمه‌یان وه‌ک زیندوێکی مردوو ده‌وێ؟ئه‌مه‌شوایکردوه شکستیه‌کانی وتاری ناسیۆنالیزم دۆخێ بۆ ئێستای کورد دروستکه‌ن سیاسه‌ت وه‌ک بوارێ قێزه‌وه‌ن خۆیدهرخا و هیوا به سیاسه‌ت نه‌مێنێ یان سیاسه‌ت نه‌کارێ ببێبه بوارێ بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌ێ به‌ته‌ندروست و تاکی بهرپرسیارئامێز. بۆیه به‌شه گه‌وره‌که‌ی برینی سیاسی ئێمه به‌رهه‌می بێهزری و بیرکورتی سیاسی ئه‌و سیاسیانه‌ن هه‌میشه سیاسهتدهکهن و ده‌یانه‌وێ لهپێشیپێشهوهی شانۆی سیاسیبن ههرئهمانهشبوونه سیاسه‌تیان کردووه به سه‌کۆ بۆ خوڵقانی سیاسه‌تێ که‌مدرامه‌ت،ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له هه‌نوکه‌دا خۆی له کوردستانی پاش ڕاپه‌ڕین پراکتیزهدهکا و نههامهتیهێنهریشه.
وازنه‌هێنانی سیاسیه‌کانمان له سیاسه‌ت بهشێکهلهو ناپاکدامێنیه ڕهووشتیهی ئێستا له کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌خولێته‌وه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بێباکی سیاسی دروستکردووه.به‌س وازنه‌هێنان له سیاسه‌ت ڕووێکی تری ئه‌و سیاسه‌ته قێزهوهنهشه دیموکراسیه‌تی بهشتکراو بهخێویدهکا.گه‌ر دیموکراسیه‌ت(ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک)بریتیبێ له دێمۆ(خه‌ڵک)و کراتی(ده‌سه‌ڵات) سیاسه‌ت و دێمۆس(خه‌ڵک)له‌پێوه‌ندیدان له‌ته‌کیه‌کا،لێ له‌و کۆمه‌ڵگانه‌ی سیاسه‌ت قێزهوهنکراوه دێمۆس دژی سیاسه‌ته. له کۆمه‌ڵگه‌ی وه‌ک ئه‌وی ئێمه،که وازهێنان له سیاسه‌ت ئاخرزه‌مانێ سیاسی دروستده‌کا،پێویسته دیمۆس دژی سیاسه‌ت بێ.فه‌یله‌سوفی هاوچه‌رخی فه‌ڕه‌نسیش ژاک ڕانسیێر مافی خۆیه‌تی پێیوابێ دیموکراسیه‌ت به‌ده‌رکه‌وتنی دێمۆسهوه گرێدراوه.بۆئه‌وه‌ی ئه‌م گرێدانه‌وه‌یه کاریخۆیکا ده‌بێ سیاسه‌ت ئامانجی مرۆی هه‌بێ و له‌کۆمه‌ڵگه‌دا بهرههمهێنهربێ.ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ دیمۆس له پێوه‌ندیدا ده‌بێ سیاسه‌تێکه پشت له خه‌ڵک ناکا و مه‌رامی ته‌نیا خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگه‌یه.سیاسه‌تێ خه‌می خه‌ڵک بێ نادادپه‌روه‌ری و بێمافی دروستناکا،نههامهتیناهێنێ.گومانناکه‌ین ناهزری سیاسی کوردی که وه‌ک شتێ میتافیزیکی خۆینیشانده‌دا نههامهتیههێنهره،چاره‌سه‌ری بۆ گرفته گه‌وره‌کان پێنیه،ئه‌و بهمیتافیزیکبوونهی سیاسه‌تیش له ئێستا له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه تیایده‌ژی له نه‌هامه‌تی زیاتر شتێ ئه‌وتۆی بۆ زۆربهپێنییه.کێشه‌که لێره ناوه‌ستێ چونکه سیاسه‌ت وه‌ک بیرکردنه‌وه(یان هزراندن)له ژیانی سیاسیمانا ئاماده‌بوونی نییه.به‌واتاێ به‌رینتر،سیاسه‌ت له کۆمه‌لگه‌ی ئێمه وه‌ک بوارێ هزری نابینرێ،شوێنێک نییه بۆ بیرکردنه‌وه.سیاسه‌ت خومخانهئاسا وهگهڕدهخرێ و تائه‌وپه‌ڕی لهبێههستیدا نووقمه.بۆ؟چونکه سیاسی له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه نه بیرمه‌ندێ سیاسییه نه‌ش چالاکهوانێ سیاسی به‌ڵکو سیاسییه و به‌س،ئه‌و سیاسییه‌یه کهوازله سیاسه‌ت ناهێنێ مه‌گه‌ر ئاخرزه‌مانێ سیاسی ڕووبدا.تاکی سیاسی ئێمه که تاکێ دووباره و ناتایبه‌ته سیاسه‌تێ ده‌رده‌دار وه‌گه‌ڕده‌خا.سیاسه‌تی ده‌رده‌دار کار بۆ چاره‌سه‌رکردنی دۆزه سیاسیه‌کان ناکا،یان چاره‌سه‌ره‌کانی له فۆڕمی کۆنکرێتدا ده‌رناکه‌ون.ئه‌مشێوه سیاسیه که وێرانکاری سیاسی له‌پاش خۆی به‌جێدێڵێ دوژمنی هه‌ره گه‌وره‌ی وه‌فاداری سیاسییه،ئه‌و ده‌ربڕینه سیاسیه‌ی له لێکسیکۆنی سیاسی ئێمه شوێنی بزره.وه‌فاداری سیاسی دروستکه‌ری سیاسه‌تی ڕاسته‌قینه‌یه،ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئامانجی سازدانی هه‌قیقه‌تی سیاسیه له‌ڕێگای ئه‌وه‌وه سیاسه‌ت وه‌ک شتێ هزری خۆی نیشانده‌دا.که سیاسه‌ت له وه‌فاداری ده‌که‌وێ سیاسه‌تی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌بێ.دۆزی سیاسی ئێمه کهپێویستیدهکرد بیریاری سیاسی دروست‌کا،نه‌ک که‌سی سیاسی چه‌نه‌باز و گه‌نده‌ڵ،له دۆزی گشتی خۆی حاڵینییه و له‌وه‌ش حاڵینییه که ڕووداوه سیاسیه‌کانمان بیریارییان به‌سه‌ره‌وه نه‌کراوه و دۆزی سیاسی ئێستا پڕه له بێوه‌فای سیاسی.بۆئه‌وه‌ی بێوه‌فای سیاسی بنهبڕکرێ پێویستمان به‌وه‌یه سیاسه‌ت له‌ناو دۆز نهشونماکا،یان ئالان بادیو وته‌نی وه‌فاداری له پێوه‌ندیێ وهزیفهئامێزبێ له‌گه‌ڵ ڕووداو.حه‌یف کرده‌ی سیاسه‌تکردن له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌م پێوه‌ندیه ناگا و له ههنووکهشهوه دووره و،بۆئه‌وه‌ی کرده سیاسیه‌کانیش بهههنووکهکرێن پێویستیان به‌وه‌یه له‌ئێستا له‌و پرۆسه سیاسییهبگهن له‌کۆمه‌لگه له‌سه‌رپێیه.ئه‌ڵبه‌ته له خه‌تا گه‌وره‌کانی کرده‌ی سیاسی ههنووکهشمان ئه‌وه‌یه ئه‌و پرۆسه سیاسییه‌ی ئێستا له کوردستان له‌سه‌رپێیه کاربۆ به‌شتکردنی دیموکراسیه‌ت ده‌کا،دیموکراسیه‌ت له‌ژێرسایه‌ی دهستهبژێرێ سیاسی که واز له سیاسه‌تکردن ناهێنێ به‌رهه‌مهێنانی دیموکراسیێکی بهشتکراو باشترین داهێنانیه‌تی.به‌مجۆره،دیموکراسیه‌ت له‌ژێرسایه‌ی دیارده‌ی وازنه‌هێنان له سیاسه‌ت لهوهدهبێتهوه وه‌ک پرۆسه‌ێ هزری ئاڵۆز ته‌ماشاکرێ.هه‌روه‌ها سیاسی له‌جۆری کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ئه‌زموونی خۆی هه‌یه له به‌بازاڕیکردنی دیموکراسیه‌ت و کردنی دیموکراسیه‌ت به کرده‌ێ هیچگه‌را و بێناواخن.بهواتاێبهرینتر،له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه،که کۆمه‌ڵگه‌ی وازنه‌هێنانه له سیاسه‌ت،سیاسه‌ت به‌رامبه‌ر به گشت ناته‌بای و ناهاوتایهکان به‌رپرسیاره.وازنه‌هێنانی ئه‌و ئیلیته‌ی(ده‌سته‌بژێره‌ی)ئه‌مڕۆ له کورددا سیاسهتدهکهن سیاسه‌ت لهمرۆیدهخا.سیاسه‌تی ڕاسته‌قینه که توانای دروستکردنی کرده‌ی مرۆی هه‌یه له‌ژێرسایه‌ی سیاسه‌تی ههڵهئامێزدا به‌شداری له نامرۆیکردنی ژیانی ڕۆژانهدهکا.ڕاسته ترۆپکی نامرۆیبوونی سیاسه‌ت دیارده‌ی دیکتاتۆریه‌ته به‌ڵام گه‌نده‌ڵی له‌و فۆڕمه‌ی له‌ئێستایا له کوردستان هه‌یه چی له دیکتاتۆریه‌ت جیایه؟ هه‌ردوو قوربانی دروستکه‌رن،هه‌ردوو تاوانسازی تۆمارده‌که‌ن جا سیاسی بێ یان یاسای، ئابووری بێ یان مرۆی. بێده‌نگبوون له گه‌نده‌ڵی به‌شێکه له پرۆسه‌ی لهمرۆیخستنی سیاسه‌ت.دۆزی بازاڕ و سیاسه‌ت شانبه‌شانی یهکتردهڕۆن چونکه سیاسی و بازرگان هه‌مانشتن، هه‌ردوو هه‌مان خه‌میان هه‌یه،هه‌ردوو خوازیارن ئه‌زموونه سیاسیه‌که تێکنه‌چێ بۆئه‌وه‌ی ئه‌زموونه بازرگانیه‌که وهکخۆیبمێنێتهوه. سێسته‌می بازاڕ و سێسته‌می سیاسییمان هاوشێوه‌ن و هه‌ردووش کاره‌کانیان به‌نیوه‌چڵی و ناکۆنکرێتانه ئه‌نجامده‌ده‌ن
دوا وتنیشمان له‌مباره‌وه ئه‌وه‌یه که، وازنه‌هێنانی سیاسی کورد له سیاسه‌ت سیاسه‌تکردنی کردوه به یاری. سیاسه‌ت بۆ ئه‌مانه ئه‌و یاریه خۆشه‌یه به‌ختی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیانی تیاتاقیدهکهنهوه.وازهێنان له سیاسه‌ت بڕیارێ سانا نییه و پێشئه‌وه‌ی بڕیارێ ده‌روونی یان کۆمه‌ڵایه‌تی بێ بڕیارێ سیاسی پووخته.ئه‌م جۆره بڕیاره‌ش،که له‌ڕیشه‌دا سیاسیه و سیاسیێ هزریشه،داوای هوشیارێ سیاسی له که‌سی بڕیاردهردهکا.له‌و کۆمه‌ڵگانه‌ش سیاسه‌ت وه‌ک نان و ئاوی لێهاتووه وازهێنان له سیاسه‌ت له ئه‌سته‌مه‌کانه چونکه سیاسه‌تکردن ڕێگاێکه بۆخۆش و باش ژیان بۆیه ئه‌و ده‌سته‌بژێره سیاسییه‌ی له کوردستان سیاسهتدهکهن ئاماده‌نین بیر له وازهێنان له سیاسهتبکهنهوه.ده‌روونی که‌سی سیاسی کوردیش له‌به‌رده‌م ئه‌م جۆره بڕیار و بیرکردنه‌وانه هه‌میشه خۆی وه‌ک تهگهرهیێ نیشانده‌دا و هه‌ندێ لایه‌نی تریش مانای خۆیان بۆ دروستنه‌بوونی ئه‌م جۆره بڕیار و بیرکردنه‌وانه هه‌یه.له‌وانه ،زۆربه‌ی زۆری سیاسیه‌کانی کورد پێیان وایه مافی سیاسه‌تکردنێ ئه‌به‌دییان هه‌یه و ئه‌م مافه به‌خۆیان ڕاده‌بینن و ناشخوازن ئه‌م مافه نه له‌گه‌ڵ ئه‌ویتر بکه‌ن به دوو که‌رته‌وه و نه‌ش ده‌ستبه‌رداریبن.هۆیئهوهی ئه‌مان ئه‌م مافه به‌خۆیان ده‌ده‌ن بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که گوایه زوو ده‌ستیان داوه‌ته سیاسه‌تکردن و یان لهبارودۆخێکا سیاسه‌تیان کردوه کورد پێویستی بهمانبووه و یان ئه‌و وه‌خته‌ی ئه‌مان سیاسه‌تیان کردوه له وه‌خته ناسک و دژواره‌کان بووه و،ئامادهشبوونه ژیانی خۆیان به‌ختکه‌ن و لاوێتیخۆشیان له ڕێگای سیاسه‌تکردن سه‌رفکردوه و ئێستاش له سیاسه‌تکردن به‌ولاوه شتێ‌تر شکنابه‌ن.لایه‌نێتر ئه‌وه‌یه که زۆرینه‌ی سیاسییه‌کان پێیانوایه ئه‌وان شوانی ڕاسته‌قینه‌ی کوردن گه‌ر ئه‌مان ئه‌م شوانییه نه‌که‌ن گورگه‌کان مه‌ڕه‌کان ده‌خوا.ئه‌م دوو لایه‌نه به‌رده‌وام خۆی تازه‌ده‌کاته‌وه و له‌ناو وتاری سیاسی کوردیشا گه‌رای سیاسی سه‌یر سه‌یری داناوه.که‌واته بۆلهولا پێویستمان به گۆڕینی هه‌نده‌سه‌ی سیاسیمانه ئه‌ڵبه‌ته به سه‌رله‌نوێ پێناسه‌کردنه‌وه‌ی نه‌ک هه‌ر واتای سیاسیمان به‌ڵکو تاکی سیاسیشمان.
ئازاد حه‌مه
سه‌رنج: ئه‌م سه‌روتاره له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی به 3 به‌ش له مانگی ئه‌پریلی 2013 دا بڵاوبۆته‌وه.