
مه‌رگی مام جه‌لال …. پۆڵا سەعید
له دواهه‌میین سه‌کته‌ی دڵه‌که‌ی مام جه‌لاله‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا قسه له‌سه‌ر ویستی ئازادی مام جه‌لال نه‌کراوه، هه‌ربۆیه ده‌مه‌وێت ئیمڕۆ من قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م. دروسته ئه‌و ستافه‌ی، که مام جه‌لالیان له به‌غداده‌وه گه‌یانده به‌رلین ئامانجیان ڕزگارکردنی ژیانی مام جه‌لال بووه، هه‌ربۆیه کاره‌که‌یان مۆڕاڵانه په‌سه‌نده. به‌ڵام له به‌رلینه‌وه و خراپبوونی ته‌ندروستیی مام جه‌لال و به‌پێی هه‌واڵه‌کانی ئه‌ڵمانیا و کوردستانیش مام جه‌لال له کۆمادابووه، بۆ ئه‌م باروودۆخه‌ش هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک به‌ده‌سته‌وه نییه ته‌نها وته‌ی میدیاکان نه‌بێت، که ئه‌وانیش پشتیان به‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی مێدیسینیی نه‌به‌ستووه. لێره‌وه ویستی مام جه‌لالی تێدا نه‌بووه به‌وشێوه‌یه له به‌رلیندا بمێنێته‌وه، به‌ڵکوو خه‌ڵکی تر بۆ ئه‌و بڕیاریانداوه نه‌ک خۆی.
گریمان مام جه‌لال له کۆمادایه، به‌ڵام له کۆمادا بووندا مانای ئه‌وه نییه، که مام جه‌لال وه‌ک بوونه‌وه‌ره‌که‌ی، وه‌ک ئه‌و ڕۆحه‌ی، که له جه‌سته‌یدا ده‌ژیی بێئاگابێت له ڕه‌وتی ژیان و ته‌ندروستیی خۆی. مرۆڤێکی وه‌ک مام جه‌لال ته‌واوی ته‌مه‌نی خۆی له سیاسه‌تدا خه‌رجکردووه، به هه‌بوونی هه‌ڵه و کاری باش و کاری خراپه‌وه مرۆڤێک بووه، که ویستوویه‌تی له کوردستاندا بژیی. مام جه‌لال مرۆڤێک بووه به‌رگه‌ی ژیانی له ترافیه‌دا نه‌گرتووه، وه‌کوو به‌شێکی گه‌وره‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردیی. مام جه‌لال له هه‌رکوێیه‌کی کوردستان له‌دایکبووبێت هیچ له‌و باسه ناگۆڕێت، که ڕۆحی خاکی سلێمانیی و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری کردووه به ماڵی خۆی.
من دڵنیام مام جه‌لال هه‌ستی به ته‌نیایی و نامۆییه‌کی زۆر له بهرلییندا کردووه، هه‌ستی به‌وه کردووه، که هیچ که‌س له ده‌وری نییه، بێجگه له پزیشک و سسته‌ری ئه‌ڵمانیی نه‌بێت. مرۆڤێک به‌وشێوه‌یه هه‌موو ته‌مه‌نیی له کۆمه‌ڵدا ده‌باته‌سه‌ر و له دوا ڕۆژه‌کانی ته‌مه‌نییدا ته‌نیا هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی ته‌نیایی له کۆمادا ده‌ژیی و ده‌مرێت.
ده‌کرا مام جه‌لال له نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانیی بمرێت، ده‌کرا له قه‌لاچوالان بمرێت، ده‌کرا ئه‌و ڕێز و شانازیی و شکۆیه‌ی پێببه‌خشرایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه دره‌نگه. هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی مام جه‌لال بۆ سلێمانیی هیچ به‌خته‌وه‌رییه‌ک به مام جه‌لال نابه‌خشێت، چونکه ڕۆحی مام جه‌لال له به‌رلین ئازاد بووه، هه‌روه‌کوو چلۆن ڕۆحی برایم ئه‌حمه‌د له له‌نده‌ن ئازاد بوو. هه‌تا مرۆڤه‌که چرکه‌یه‌ک ژیانی تێدا مابێت، ڕۆح پێویستی به‌و شوێنه‌یه، که تێیدا خاوه‌نی ئه‌نه‌رگیی و هێزه نه‌ک له مردنی مرۆڤه‌که‌دا.
ده‌شێت مام جه‌لال یارمه‌تیی به‌شێکی گه‌وره‌ی کوردی دابێت، هه‌تا ڕۆحیان ئاسووده بێت، به‌ڵام که‌س ئاماده‌ی یارمه‌تییدانی ڕۆحی ئه‌وی نه‌بوو. ده‌شێت به‌شێکی گه‌وره‌ی کورد ئێستا غه‌مبار بن، ئێستا له خۆشیی مه‌رگی مام جه‌لال ئاهه‌نگ بکه‌ن، به‌ڵام ڕۆژێک دێت تێده‌گه‌ن، که ئه‌وان چه‌ند نۆیرۆز بوون، چه‌ند هه‌ڵه بوون.
سه‌یره مام جه‌لال و برایم ئه‌حمه‌د هه‌ردووکیان دوو مرۆڤی سیاسیی بوون، که خاوه‌نی یه‌ک چاره‌نووس بوون. پرسیاری ده‌روونناسییانه ئه‌وه‌یه: ئاخۆ ئه‌مه ڕێککه‌وته، که دوو مرۆڤی ئاوها هه‌ردووکیان له تاراوگه‌دا ده‌مرن؟ له ده‌روونناسییدا هیچ شتێک ڕێککه‌وت نییه، هه‌موو شتێک خاوه‌نی “زین”ی خۆیه‌تی. برایم ئه‌حمه‌د و مام جه‌لال ته‌نها ته‌رمه‌کانیان ده‌هێنرێته‌وه بۆ کوردستان، به‌ڵام ڕۆحیان له له‌نده‌ن و به‌رلین جێده‌مێنێت.
17.04.2013