نوێژه به‌سه‌رچووه‌كانی قه‌یره كچێ
1
هێنده به‌ئاسته‌م ده‌ستم گرتی
نه‌م زانی لێم ئه‌بێته
تۆپێ ئاگر
هه‌موو جه‌سته‌م ئه‌سوتێنێ
ئه‌ی خودا
ده‌بێ جه‌سته‌ت كه ئاوێزانی
جه‌سته‌م بوو
چ ئاگرێكم تێ به‌ربدا
چۆن بسووتێم
له‌و شه‌وه‌دا
2
حه‌زم ئه‌كرد ئه‌م به‌یانیه
ئامێزت كه‌م
تێر هه‌ڵاڵه‌ی سینه‌ت بمژم
هێند تامه‌زرۆیانه
باوه‌شت كه‌م
وه‌ك باڵنده‌ی خۆشه‌ویستی
تاكو مه‌ست بوون به‌رت نه‌ده‌م
3
كه‌ی ڕێ ئه‌ده‌ی
له‌سه‌ر جه‌سته‌ت به‌لێوی ماچ
نه‌خشه‌ی نێوانمان بكێشم
به‌شه‌پۆلی ده‌ست گوشین و
تێ هه‌ڵچوونمان
گوڵا پژێنی جه‌سته‌ت بكه‌م
كه‌ی ڕێ ئه‌ده‌ی
4
پێیان ووتم
چاوه‌كانت ده‌بنه دوو ده‌نكه گێلاس
پێیان خۆشه له سنگی تابلۆوه
به‌هه‌ناسه‌ی تێڕامانیان
ڕه‌نگیان بكه‌ی
بۆیه هه‌رچی ڕه‌نگه كۆبونه‌وه
بڕیاریان دا
له‌تۆ جوانتر هیچ وێنه‌یه‌ك
ڕه‌نگین نه‌كه‌ن
به‌په‌نجه‌و ئیقاعی فڵچه
ئاوازێكی وات بۆ پچڕن
له ئه‌لبومی ڕۆژگارتدا
هه‌رگیز پێشانگا نه‌ی دیبێ
له چاوتدا
5
من ئه‌زانم به‌رله‌وه‌ی
ئاوێزانت بم
ئه‌شێ بمرم ..؟
چ خه‌مێكه ئه‌وه‌ته‌ی هه‌م
من له‌سه‌ر باڵی ئه‌شك ئه‌نووم
چه‌ند دڵا ڕه‌قی
من حه‌ز به‌دیدارت ئه‌كه‌م
تۆش پێم ئه‌ڵێیت
ئه‌بێ بمری
6
به‌ئاسته‌م گوێم له ده‌نگته
یه‌خه به‌كۆسپێ ئه‌گریت
ئه‌بێ بۆچی لێوی تینوی ئه‌و
حه‌رام بێت
لێوی مه‌ستی ڕه‌زێ بمژی
من نه‌توانم تا ئه‌توانم
به‌سه‌روی باڵایدا هه‌ڵ گه‌ڕێم
چ یاسایه‌ك ڕێم پێ ئه‌گرێ
به‌نه‌فره‌ت بێ
7
سپێده‌یه‌و به‌ره‌به‌یان
چاو به‌باڵاتا ئه‌گێڕێ
تۆ چاو به‌چیدا ئه‌گێڕی
ئه‌وه نیه من به‌فیزه‌ی چاوه‌كانت
چاوه‌كانت ڕێ‌ی پێداوم
چاو به‌جه‌سته‌دا بگێڕم
8
خه‌مه‌كانت تۆ ئاوێته‌ی
ده‌رونم كه
بۆ نازانی هێنده‌ی باڵای خه‌مه‌كانت
منیش باڵای خه‌مم به‌رزه
به‌ئه‌ندازه‌ی شه‌ونخونیت
وه‌كو بارانه به‌هاره
تاوی پڕمه‌ی گریانمه‌و
تاوی به‌باڵای خه‌می تۆ
سه‌ره تاتكێی ئازارمه
9
باوانه‌كه‌م چه‌ند حه‌ز ئه‌كه‌م
ماچ له‌سه‌ر ماچ
ماچ پژێن و ده‌ست له‌مل و گه‌ردنت كه‌م
كفر نابێ چه‌رخی ڕۆژگار خۆ ناسوڕێ
گه‌ر به‌ماچێ پێش وازیم كه‌ی
توند به‌سنگی خۆته‌وه‌م نێیت
ئامێزم كه‌یت
باوانه‌كه‌م چه‌ند حه‌ز ئه‌كه‌م
10
به‌رله خۆركه‌وتن
به‌رله ماڵا ئاوای ئه‌ستێره‌كان
به‌گوێ‌ی بای ده‌شتما چپاند
وتم خانمێك به‌ئێشه
بچۆ سه‌ر باڵی ئه‌ستێره
چیت پێ جوان له‌سنگی ده
تا چاك ببێ و
بۆ هه‌توانیش
چه‌ند ماچێكی منی بۆ بنێره
11
تۆ بته‌وێ یان نه‌ته‌وێ
ژیان وابوه‌و وائه‌بێ
یه‌كێ ده‌رده داری دونیا‌و
یه‌كێ ئالوده‌ی مه‌ی ئه‌بێ
بۆچی له‌به‌ختت بێزاری
ئه‌ی ئه‌و گوڵه‌ی
وه‌كو نه‌سیم و هه‌ناسه
ئاوێته ژیان ئه‌بێت
چ ئازارێكت سه‌وز كردوه
وا له‌ئه‌وینم بێزاری
12
به‌یانیت باش
ئه‌ی ئه‌و گوڵه‌ی
به‌ر له خۆركه‌وتن هه‌ڵاتی و
دوای ئاوابوون من چاوه‌كانم
دواندی
ساڵا دێت و ساڵیش ئه‌ڕوا
من له چاوه‌ڕوانی تۆدا
ڕۆژ ئه‌ژمێرم
چه‌ند حه‌ز ئه‌كه‌م ببمه چه‌ترێ به‌سه‌رته‌وه
گوڵا بژێری جه‌سته‌ت بكه‌م
ئه‌ی خه‌مه‌كه‌م
13
چه‌ند زاڵمی به‌ئاگری ئه‌م
دوریه ئه‌م سوتێنی
بۆ تێم ناگه‌ی
بۆ نازانی ئه‌م دووریه بۆته یه‌ڵدای
ئه‌م به‌نده‌یه بۆته ئافاتی ڕۆژانه و
خۆره‌یه‌كه به‌باڵای بیره‌وه‌ری
له ئاوێته‌ی باڵاتا
وێنه‌كانم لێ وون ئه‌كا
چه‌ند زاڵمی
14
له‌بێ ده‌نگیت
ئه‌م گێتیه سه‌رسامه
به‌بێ ده‌نگی چه‌رخی ڕۆژگار
ئه‌وه‌ستێت و
دڵیش ئه‌بێ ته به‌ندی تۆ
به‌ر له‌وه‌ی له‌خه‌م بدوێ‌ی
پێ بزانی یان نه‌زانی
خه‌میش ئه‌بێـته
خۆره‌ی تۆ.
15
ده‌به‌س بگری
بۆ سنگی ئاسمان دائه‌دڕی
بچۆ سه‌رباڵی ئه‌ستێره
به‌ر له ئاوێزانی ئه‌شك
ئاوێزانی ئه‌وینم به
ده‌به‌س بگری
16
وانه‌زانی كه لێم دووری
ئێستاش چاوم چاوه‌ڕێته
من ئه‌و كاته تۆم خۆش ئه‌وێت
كه تۆ ئه‌لێ ی ڕقم لێته
17
بۆ ئه‌وه‌ی بۆنی هه‌ڵاڵه‌ی
لێوت كه‌ن
ده‌یان هه‌نگاو بۆ ناو به‌سته‌ی
ئاوازه‌كانی تۆ ئه‌نێن
به‌بێ ئه‌وه‌ی پێ بزانی
شیله‌ی لیوت ئه‌مژن
توڕه‌ت ئه‌ده‌ن
چاك بزانه
ئه‌ی خانمه‌كه‌م
18
چاوه‌كانت دوو ئه‌ستێره‌ی
دره‌وشاوه شین ئه‌نوێنن
بۆ ڕۆژگاری من ئاوێته‌ی
ئه‌ی نازانی تازه له ڕۆحما جێگیر
بووی
زۆر زه‌حمه‌ته بێ تۆ هه‌ڵكه‌م
تا هه‌ڵاڵه‌ی سینه‌ت تێر نه‌مژم
لێووم ئاوقای لیوت نه‌كه‌م
چۆن واز دێنم
19
به‌ر له‌خۆر كه‌وتن ئه‌م به‌یانیه
لام میوان بوویت
چی ڕاز هه‌بوو بۆت باس كردم
پشان هێمن ده‌ستت گرتم
توند ئاوێزانی یه‌كتر بووین
ئای له‌و ساته‌ی به‌تاسه‌وه یه‌كمان
جێ هێشت
كه‌ڕاچڵه‌كیم چاوه‌كانم ته‌ڕ ته‌ڕ
ببوون
هێنده بۆ دووریت گریابوون
20
چۆن پێم ئه‌ڵێیت
بۆچی ئاوا چاوه‌كانت پڕ نوور بووه
لێم مه‌پرسه چونكه ڕووحم
پڕ عه‌شق بوه
ئازیزی چاوه‌ڕێم ئه‌كا
ساڵانێكه ڕۆژ ئه‌ژمێرم
له چاوه‌ڕوانی عشقی دا
21
وابڕیار بووهه‌موو ڕۆژێ
به‌نامه‌یه‌ك گوڵا پژێن و
سۆماو دیده‌ت نور پژێن كه‌م
به‌ڵام به‌وشه‌یه‌ك
هێنده ئازاری ڕوحت دام
چاوه‌كانم هیچ نابینن
بۆیه ده‌رونم ڕه‌ش تاڵه‌و
نامه‌كانم وا بێ‌ناز بوون
22
گه‌ر لێم پرسن
ئاچه‌ند حه‌ز به‌دیدارت ئه‌كه‌ی
ده‌ڵێم …
هێنده‌ی حه‌زی وه‌لی بۆ شه‌م
هێنده‌ی عه‌شقی زینیش بۆ مه‌م
23
گر ئه‌پرسی
بۆچی هێنده بێ ئارامی
چاوه‌كانی بۆخۆی بردوی
بۆ نازانی گوڵی دڵی بۆخۆی بردم
هه‌ر ئه‌و گوڵه‌ش
چه‌ند ڕۆژێكه
شوشه‌ی دڵیشی شكاندوم
24
هێند ئازاری دڵت دام
واهه‌ست ئه‌كه‌م كه‌من مردووم
دوور له باڵات
بۆ نازانی لاشه‌ی مردوو
حه‌زه‌كانی له‌گه‌ڵا خۆیدا
به‌ڕێ كردوه
بۆ هێنده ئازاری دڵت دام
دڵت كوشتم , كه‌تۆ جه‌سته‌ی
منیشت ناشت
قه‌ت مه‌پرسه بۆچی ئێوارانێك
به‌ڕێم ناكات
25
ئه‌و نوێژانه‌ی بۆ عه‌شق كردت
نوێژی نزا‌و پاڕانه‌وه
بۆ جووت بوون بوون
ئه‌ی بۆ له ئه‌وینم
هه‌ڵدێ‌ی
كه‌من پاداشتی نزا‌و
ئه‌وینی عه‌شقی به‌رماڵا بووم
بۆ ئه‌و نوێژه بیرچوانه
من نزا بووم
26
من وام زانی بۆ ئه‌م عیشقه
پایزیه‌مان
ده‌بیته شه‌ماڵی وه‌شت و
جارێكی تر تاوه‌بارانی عه‌شق
به‌سه‌ر ته‌مه‌نی ماندودائه‌بارێنی .. ؟
نه‌م زانی ئه‌بیته ئازارێكی تر
جارێكی تر خه‌م ئه‌ڕوێنی
چه‌ند زاڵمی ده‌ڵێیت بۆ ئه‌وه
دروست بویت
پایزه عه‌شق بسووتێنیت
27
ئای له نیگات كوشنده‌یه
جارێك ئه‌وین ئه‌بارێنێ
جارێك بێ باك شه‌ر ئه‌فرۆشێ
ئه‌ی خودا من له ئه‌وینی تێ ناگه‌م
یان به ئه‌وینت ئامێزم كه
یان له ئاگری نیگاتا
مه‌م سوتێ نه
28
به‌م پایزی ته‌مه‌نه‌وه چه‌نده
جوانی
وه‌ك خانمێكی زۆر ئاغر عه‌شقی
جوانێ له‌دڵا ئه‌گری
چه‌ند ناسكی كه به ئاسته‌م
په‌یڤه عه‌شق ده‌ر ئه‌بڕی
29
ئه‌م شه‌و ناخم گێنگڵا ئه‌دا
سبه‌ی جه‌ژنه
ئای له جه‌ژنانه‌و جه‌ژنی ئه‌و
نوقڵانه‌ی شه‌ربه‌تی تاڵه
بۆئه‌م به‌راتی جه‌ژنانه
من به‌جه‌ژنانه‌ی عومرم به‌ختیارم
ئارام بگرێ ئه‌و چاوانه
30
ساڵا دێت و ساڵیش ئه‌با
بۆ جه‌ژنانه من عومری خۆمت پێ
ئه‌ده‌م له‌م جه‌ژنه‌دا
ئه‌ی تۆ ڕۆحه شیرینه‌كه‌م
چۆن جه‌ژنانه‌ی جه‌ژنم ئه‌دا
ساڵێك له عومرم به‌سه
پێش كه‌شت كه‌م له‌م جه‌ژنه‌دا
31
بۆ ئه‌م جه‌ژنه چیت پێ جوانه
بۆت بنێرم
چه‌پكێ وشه‌ی خۆشه‌ویستی
دور له بوغز‌و كینه‌ی ناو دڵا
بۆ ئه‌زیزی خۆشم ئه‌وێ
هێنده‌ی بینای چاوانم
پیرۆزت بێ نوری دیده‌و
شه‌كره شیرینی جه‌ژنانه‌م
32
پێیان وتم ئه‌و ناتوانێ
بۆ ئه‌وینت بێته پاساری خه‌یاڵت
په‌پوله وشه بفرێنێ له باخچه‌ی
شیعرێكی نوێ‌دا
بێته دێڕه شیعرێكی جوان
له‌ناو په‌یڤ و خه‌یاڵتدا
گوڵه شیعر له سینه‌ی باو
ماچ بفڕێنێ
33
بۆ جه‌ژنانه چیت پێ جوانه
چی له گه‌ردن و باڵات دێت
ملوانكه‌یه‌ك له شیعری جوان
یان ڕه‌ونه‌قی شوشه‌ی كۆگای
زه‌ڕه‌نگه‌رێ
یه‌كه‌م هه‌ناسه‌ی شاعیره‌و سۆز
ئه‌ی چنێ
دووه‌م ڕه‌ونه‌قی زێڕه
گیرفانی چڵێس ئه‌ی كڕێ
له مابه‌ینی دوو هه‌نگاودا
گوڵم
وه‌شت بۆنی گوڵا ئه‌پژێنی
دڵی ڕه‌قی پاره‌داریش
بۆتۆی ئه‌كڕێ
34
با یاری به پرچت ئه‌كا
ده‌ستم به‌جه‌سته‌ی نه‌رمی تۆ
ئه‌ی خودایه چه‌ند دڵا ڕه‌قه
وه‌كو ماسی شه‌پۆلی سه‌ره‌و ژوور
ئه‌برێ
چه‌نده سركه له په‌نجه‌كانی
من هه‌ڵدێ
35
تۆ پێت وایه
عیشق هه‌روا سانانییه
وه‌ك سوراوه په‌مه‌یه‌كه‌ی لێوت
كه‌ی كاڵا بوه‌وه
تۆخی بكه‌یت یان به‌ڕه‌نگێكی تر
بی گۆڕی
بۆ نازانی عیشق سوتانی له دوایه
وه‌كو تۆفانی سه‌رشێته
یان سه‌ری خۆی له كێوێكدا
تێك ئه‌شكێنێ
یان بێ گوێدان به به‌رده‌می
به‌رده‌می خۆی ڕاده‌ماڵی
36
من پێم خۆشه بۆ ئاوێنه‌ی یاده‌كانت
دووچاوی تیژی یادگار بم
من پێم خۆشه بۆ هه‌میشه
له ئه‌لبومه بیره‌وه‌ری
ڕۆژگارتدا . وه‌كو ناوت له‌گه‌ڵتابم
مه‌بوره لێم گه‌ر نه‌متوانی ئاوێزانی
خه‌مانت بم
یان له سێبه‌ری ژوانتدا
جێ ماچێ جێ نه‌هێڵم
له ئه‌لبومی ئه‌و ڕۆژه‌دا
له‌جێ‌ی هه‌موو وێنه‌كانت
گوڵزار نه‌بم
37
ئه‌م به‌یانیه به عیشقه‌وه
چاوه‌ڕوانی دیتنم
ئه‌ڵێم خوایه ئه‌بێ كه‌ی بێت
من بی بینم
به‌چاو ئاوێزانی رۆح و
به‌چاو له چاویا تێر بنوم
38
هێنده خه‌مت من لێده‌خۆم
خه‌م ده‌بێته ئافاتێك و سه‌رم ئه‌خوا
ئه‌ی خودایه من گه‌ردنی ئازاد ئه‌كه‌م
بائه‌و ئازاری ڕووحم دا
ڕۆژێك ئه‌بێ له چا‌وانیا جێگه‌م بكا
39
چیت پێ بڵێم له‌وه زیاتر
بۆ هه‌زار جار كه‌پێم ووتی
خۆشم ئه‌وێیت
به‌ڵام ڕۆژێك گوێت نه‌گرت لێم
بۆچی هێنده ئازارم ئه‌ده‌ی
كه ئه‌زانی هێنده‌ی چاوم خۆشم ئه‌وێیت
40
به‌عیشقه‌وه بۆت ئه‌سووتێم
بۆ نازانی ئه‌ی ئه‌و كچه‌ی
دوای ئاغر بوون به‌نیگایه‌كی كوشنده
بۆم ئه‌ڕوانی
تۆ ئه‌گه‌ر سه‌ردانی ڕووحم كه‌ی
بۆ بێ له خۆت كه‌سی تری
تیا ئه‌بینی
41
ئه‌م به‌یانیه به‌عیشقه‌وه
چاوه‌ڕوانی دیتنتم
ئه‌ڵێم خوایه ئه‌بێ كه‌ی بێت من
بی بینم
به‌چاو ئاوێزانی ڕۆح و
به‌چاو له چاویا تێر بنووم
42
ئه‌ی ئه‌و كچه‌ی به‌م پایزی ته‌مه‌نه‌وه
عیشق ده‌پۆشی
ته‌مه‌نمان هێنده به‌ڕێ كرد . نیگاكانمان جێ
متمانه‌ی تیا نه‌ماوه
بۆچی له عیشقم ڕاده‌كه‌ی
نیگاكانم ته‌نها جێگه‌ی جێ
ماچێكی له‌لا ماوه
43
هه‌رچی بڵێم پێم ئه‌سته‌مه
حه‌زیش ناكه‌م ئازارت ده‌م
ئه‌زانی بۆ ..؟
چونكه من خۆشم ئه‌وێیت و
خۆشه‌ویستانم ئازار ناده‌ن
عه‌شقی سه‌رشێت
بۆیه تۆش هێنده بێ باكی
سیسركایه‌ك دڵی بردوی
بۆیه له منیش بێزاری
44
ئای له‌و ساته‌ی به تاسه‌وه
ماچت ئه‌كه‌م.
چی عیشق هه‌یه ئه‌ی پژێنم
ده‌بمه باڵنده‌ی عه‌شق و ورده‌نیگا
به‌دزیه‌وه ئه‌پژێنم
سه‌رزه‌مینی له به‌رامه‌ی عیشقێكی نوێ
وه‌ك نوقڵانه‌ی وه‌رزێكی نوێ ئه‌پژێنم
45
ئه‌ی ئه‌و كچه‌ی هه‌رگیز له‌بیر ناچیته‌وه
گه‌رچی به‌م پایزی ته‌مه‌نه‌وه
سڵا له پیریم ناكه‌یته‌وه
بۆ نازانی هه‌موو عومرم
ئه‌ده‌م به تۆ ؟
به‌س به‌مه‌رجێ
چاوه‌كانت له چاوه‌كانما
جێ كه‌یته‌وه
46
وه‌ك دوو ده‌نكه ترێ
چاوه‌كانت له‌دوا پێكما ئه‌م دوێنێ
بۆ لێم ئه‌بێته ترۆپكی به‌رز
به‌م ته‌مه‌نه پایزیه‌وه
من بێ له چاوه‌كانت
هیچ شك نابه‌م
من ئێستاكه نه‌دوا پێك
دادم ئه‌دات
نه‌مه‌ستی خڵته‌ی بنی پێكێ
هێنده له چاوتم ڕوانیوه
ڕه‌نگم له ڕه‌نگی عه‌شق ئه‌چێ
بۆ تا ئێستا تۆ نازانی
چاوه‌كانتم چه‌ند خۆش ئه‌وێ
47
چۆن دڵم دێت ئازارت ده‌م
تۆ ئاوێنه‌ی دڵی منی
له‌هه‌ناوما به‌هارێكی پڕ له گوڵ و
له چاومدا ڕه‌نگه‌كانی
په‌لكه زێڕینه‌ی
گوێ چه‌می
48
ئه‌ی ئارامی ئه‌وینی دڵا
كچی شیعر
به‌م پایزی ته‌مه‌نه‌وه
ڕۆژ ئه‌ژمێرم
ئه‌و ئێواره‌ی په‌نجه‌ی عه‌شقمان
بۆیه‌ك ئه‌گوشی.
ئه‌ستێره سه‌یری ئه‌كردین
ته‌مه‌ن هه‌مووی له پێشه‌وه به‌ڕێ
چوو بوو
ئه‌و ئێواره دوو په‌یڤی هێند
عاشق بووین
په‌پوله‌ی ماچ هه‌ڵده‌فڕین
ده‌سته‌كانیش پشتێنی
به‌ژنی كه‌مه‌ر بوون
49
ئه‌ی ئه‌و خانمه‌ی ساڵانێك
به‌ر له ئێستا
گوڵت شه‌رمه‌زار ئه‌كرد
من به‌چاوی ئه‌و ساڵانه سه‌یرت ئه‌كه‌م
تاوێ بزه‌ت بۆ گوڵا ئه‌كرد
تاوێ گوڵت شه‌رمه‌نده ئه‌كرد
50
كه جێت هێشتم
سپاردتمه ده‌ست ئارامی
شه‌وی پایز
شه‌و درێژه‌و خه‌و چاوانمی
بۆ خۆی دزی
بۆ له ئه‌وینم هه‌ڵهاتوویت
51
قه‌یره كچێ . شه‌كره ژنێ
تاوی له نسێ‌ی عه‌شقمدایه
تاو تاوی ڕۆحم ئه‌دزێ
تاو تاو بزه‌و ورده ماچی
له ده‌م ئه‌فڕێ
52
له گه‌مه‌ی نه‌خێر قه‌د
بێزار نابم
خۆ من ئه‌زانم بۆ عه‌شقێ
ئه‌ژیت
سه‌فه‌ری عومر هه‌ر بۆ فه‌نایه
ئه‌ی بۆچ ناهێڵیت
شیله‌ی ماچێكم بكه‌مه
خه‌ڵاتت
53
بۆچ حه‌ز ناكه‌ی
من له چاوه‌كانتا سه‌وز ببم
نه‌بمه په‌رژینی خۆشه‌ویستیت و
ئاشنای چپه‌ی ڕۆحت
نه‌بم
چ یاسایه‌ك ڕێ له عیشقی
ئێمه ئه‌گرێ
هۆ خانمه‌كه‌م
خوا‌و كتێبه ئاسمانیه‌كان
نه‌فره‌ت له عیشق ناكه‌ن
بۆ ڕێ گری . بۆ ناهێڵی
له‌گه‌ڵا بزه‌و قاقایه‌كدا
بۆ پێشوازی من به‌ڕێ كه‌ی
سلام سعید مولود
ئاب 2010 سلێمانی