دیمانه له‌گه‌ڵ مامۆستا محه‌ممه‌دی كوڕی مه‌سعوود محه‌مه‌د
م. محمد مسعود محمد:
به‌شێكی زۆر له‌ڕۆشنبیرانی كورد نه‌یانزانی مه‌سعوود محه‌ممه‌د چی ده‌وێ و بۆچی واده‌كات!
كاتێ ده‌رگای حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌مان كرده‌وه، له ناخه‌وه ڕاچڵه‌كام، خۆ ئه‌مه هه‌مان ماڵی مامۆستا مه‌سعوود محه‌مه‌ده كه كاتی خۆی له‌گه‌ڵ كاك حه‌سه‌نی هاورێم نزیكه‌ی 8جار زیاتر سه‌ردانمان كرد، ئه‌ها ئه‌مه شوێنی دانیشتنیی بوو، ئه‌مه‌ش هه‌مان كوڕه‌كه‌یه‌تی كه كت و مت له باوكی ده‌چێت، ئه‌مه‌ش نه‌وه‌كه‌یه‌تی كه مامۆستا به‌سۆزه‌وه له باوه‌شی ده‌گرت و ده‌یگوت: له خۆم زیاتر خۆشترم ده‌وێت!. بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌كات وه‌رگرین هه‌ر زوو روومان له مامۆستا محه‌ممه‌دی كوڕی مه‌سعوود محه‌مه‌د كرد‌و كۆمه‌ڵێك پرسیارمان سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی باوكی ئاڕاسته‌كرد، ئه‌ویش به شێوه‌یه‌كی واقیعی و ڕاستگۆیانه به‌م چه‌شنه هاته‌گۆ.
دیمانه:حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: سه‌ره‌تا حه‌زده‌كه‌ین بۆ زیاتر به‌رچاو ڕوونی به‌ناسینی جه‌نابته‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین ؟
محمد مسعود: من محمد مسعود محمد، كوڕی مسعوود محمدم، كارم: نووسین و وه‌رگێران و هه‌مان ڕێبازی باوك و باپیرانه، حه‌وت تا هه‌شت كتێبم نووسیووه و, ئێستاش له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری فه‌رمانبه‌رم.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: به حوكمی ئه‌وه‌ی 30 ساڵ له خزمه‌ت باوكت ژیانت بردوه‌ته سه‌ر، به چ پێناسه‌یه‌ك ده‌ته‌وێت گوزارشتی خۆتی به‌رامبه‌ر ده‌رببڕی؟
محمد مسعود محمد: مسعوود محمد نووسه‌رێكی لیبڕاڵ و ئازادیخواز بوو، ڕاستیه‌كانی ژیانی به‌جوانی ده‌بینی. پێوه‌ره‌كانی ئه‌و له ئاستی ڕۆشنبیرێكی میسڕی یان ئه‌وروپایی بوون, به‌م پێیه كه‌م و كوڕیه‌كانی عێراق و كوردستان و ژیانی مرۆڤی ده‌دیت و ڕه‌خنه‌ی ده‌گرت.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: له نووسیندا, له بیركردنه‌وه‌دا، له تێڕوانین بۆ ژیان و واقیع، ئایا كاریگه‌ری باوكتان به‌سه‌ره‌وه هه‌یه؟
محمد مسعود محمد: بێ گومان به‌ڵێ، كه‌سایه‌تی باوكم, قسه و هه‌ڵوێسته‌كانی كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر من كردووه. من له زۆر شت‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وم و پشتگیری ده‌كه‌م، له هه‌نده‌ك شتی تریش له گه‌ڵی نیم و ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرم، بێگومان سۆزی باوكایه‌تیش كاریگه‌ری خۆی هه‌رده‌بێ !
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: مسعوود محمد له‌نووسینه‌كانی ڕه‌خنه‌گرێكی حه‌قبێژو چاونه‌ترسه، به بۆچوونی تۆ ئه‌م چاو نه‌ترسییه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
محمدمسعودمحمد: مسعوود محمد كوڕی مه‌لای گه‌وره‌یه، مه‌لای گه‌وره سه‌رباری ئه‌وه‌ی مه‌لاێكی گه‌وره بووه، موڵكداریش بووه، ناچاری ده‌ستی هیچ كه‌س نه‌بووه، هه‌رئه‌مه‌ش له‌كوڕی ئه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ! له‌بیرمان نه‌چێ سه‌ره‌تای ژیانی مسعوود محمد دونیا به‌ره‌و عه‌لمانیه‌ت چووه، به‌ڵام داخه‌كه‌م عه‌لمانیه‌تی كوردی به‌ره‌و ده‌روێشی رۆیی، له جێگای ئیسلام ئایدۆلۆژیاێكی تریان هێنا، له‌جیاتی خودا ماركسیان دانا، له جیاتی محمد لینین دانرا، واته: هه‌ندێك توێكڵ و قه‌پێلكیان گۆڕی نه‌ك كاكڵه‌كان. هه‌رچۆنێك بێت, ئه‌م حه‌قبێژیه بۆ مسعوود له‌م كاته‌دا شتێكی سه‌یر نیه.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: مسعود محمد له یه‌كێك له چاوپێكه‌وتنه‌كانی دا ده‌ڵێ” له جیهاندا چوار ملیار مرۆڤ شایه‌نی ئه‌وه‌نین پێیان بڵێین مرۆڤ” ئه‌م وته‌یه‌ی چۆن شیكاری بۆ ئه‌م وته‌یه‌ی ده‌كه‌ی؟
محمد مسعود: له كام كتێب؟
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: له په‌رژینی بێده‌نگی ، دیداری هه‌ڵۆ به‌رزنجی.
محمدمسعود محمد: وانازانم ئه‌م ده‌ربڕینه بۆ سووكایه‌تی مرۆڤ ببووبێت و باوه‌ڕیش ناكه‌م به قه‌ڵه‌می خۆی ئه‌وها بنووسێت, ره‌نگه به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌نێو براده‌ران قسه‌یه‌كی ئه‌وهای ده‌رپه‌ڕاندبێت چونكه قسه‌ی كۆڕ و مه‌جلسی كورده‌واری پڕه له شتی زه‌ق, به‌ڵام ئه‌گه‌ر به نووسینی خۆی بایه ئه‌وسا گله‌ییتان كردبایه, ده‌نا ئه‌و تا مردن بۆ ئازادی مرۆڤ ی كۆشیوه. بۆنموونه, باوكم له‌ژیانی دا زۆر دژایه‌تی كۆمۆنیزمی كرد، به‌ڵام بێ حیساب خزمه‌تی شوعیه‌كانی كردووه، كه وه‌زیربوو به سه‌یاره‌ی خۆی شوعیه‌كانی ڕزگار ده‌كرد. ئیتر وه‌ك نه‌ریتی هه‌میشه‌ی قسه‌ی ڕه‌قی ده‌كرد به‌ڵام وه‌ك جۆرێك بێزاری ئه‌و قسانه‌ی ده‌رده‌بڕی.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: یارو نه‌یاری “مسعوود محمد” له‌زۆری دا بارته‌قای یه‌كن، یاره‌كانی به “فه‌یله‌سوف” ی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و نه‌یاره‌كانیشی به “ره‌جعیه‌كی” زیره‌ك! له نێو ئه‌و هه‌موو یارو نه‌یاره ده‌بێ پێگه‌ی مسعوود محمد له كوێ بێ؟
محمد مسعود محمد: خاڵێك هه‌یه ده‌رباره‌ی باوكم كه‌وا كه‌م كه‌س ده‌یزانێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه زۆر كه‌س ڕێز‌و ته‌قدیرێكی زۆریان ده‌گرت ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له قسه ئاڵۆزه‌كانی نه‌ده‌گه‌یشتن. وه‌ك چۆن جووتیارێكی كوردی نه‌خوێنده‌وار له قورئان ناگات كه‌چی رێزێكی زۆر گه‌وره‌ی بۆ داده‌نێت, هه‌مان گێژاوی نه‌فامی و (سام له شتی نه‌دیو) له‌گه‌ڵ باوكم دووباره بۆته‌وه. ئه‌مه له‌لایه‌ك, له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ندێك كه‌س مسعوود محمدیان ته‌قدیس ده‌كرد ته‌نیا چونكه لایان وابوو مسعوود محمد له‌بنه‌وه پیاوی سه‌ددامه؟! با نموونه‌یه‌ك بگێڕمه‌وه كه به‌راستی دڵم پێی ئێشا, له 1994، تازه له‌به غدا گه‌رابوومه‌وه بۆ كوردستان، یه‌كێك له ئه‌ندامانی حیزبێكی كورد كه گوایه رێزێكی زۆر گه‌وره‌یان بۆ باوكم داده‌نا, له‌م كاته‌دا ته‌له‌فیزیۆن سه‌بعاوی نیشان دا كه ئه‌وسا عوده ته‌قه‌ی لێ كردبوو. قسه كرا كه سه‌بعاوی كێیه و چۆنه, منیش هه‌روا گوتم: ماڵی سه‌بعاوی له‌نزیك ماڵی ئێمه‌یه له‌به‌غدا، له دووری كیلۆمه‌ترێك كه‌متره.. هێشتا قسه‌كه‌م ته‌واو نه‌كردبوو ئه‌م پیاوه تێكهه‌ڵپه‌ڕی و گه‌شایه‌وه و گوتی: توخوا,,, براده‌ری باوكته؟!! به‌ڕاستی كه ئه‌مه‌م لێ دیت هه‌موو دونیا له پێش چاوم ڕه‌ش بوو، توومه‌ز هه‌موو ڕێز‌و ته‌قدیری بۆ مسعوود محمد ئه‌وه‌بووه كه گوایه له ژێره‌وه پیاوی سه‌ددامه!. به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه ده‌بێ بزانن كه مسعوود محمد خه‌ڵكی نه‌دیتكه و عاشقه ده‌سه‌ڵاتی به‌مرۆڤـ هه‌ژمار نه‌ده‌كرد. ئیتر تۆ بڕوانه بۆ ئه‌م جۆره ئیزدیواجیه‌ته و ئه‌م لێكترازانی قسه‌و ڕفتار؟
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: گه‌لێك له ڕۆشنبیران قسه‌یان له‌سه‌ر مسعوود محمد هه‌یه، تۆ پێت وانیه زۆرێك له‌وان هێشتا نه‌گیشتوونه ئه‌و ئاسته‌ی له مسعوود محمد بگه‌ن، یاخوود به هه‌ڵه له‌م نووسه‌ره حاڵیبوونه؟
محمد مسعود محمد: به‌ڵێ، به‌شێكی زۆر نه‌یانزانی ئه‌م پیاوه چی ده‌وێ و بۆچی واده‌كات، حاڵی حازر نامه‌یه‌كی “مسعوود محمد”م له‌ژێر ده‌ست دایه، له ساڵی 92 بۆ (سعدون حمادی) ناردووه، نزیكه‌ی (50) لاپه‌ڕ ده‌بێت و من كردوومه به كوردی, نامه‌كه به‌مزووانه به كوردی و عه‌ره‌بیش ده‌گاته ده‌ست خوێنه‌ران و له‌وێدا ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی باشتر له بۆچۆنه‌كانی مه‌سعود محه‌مه‌د بگه‌ن. ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌ی له خه‌یالێ مسعوود محمددا بریتی بوو له 3 خاڵ : 1-سه‌ربه‌خۆیی دادگا.
2- مافی راده‌بڕین.
3- بازاڕی ئازاد. ئه‌مه به‌واتای كه تا بكرێ حكومه‌ت ده‌ست له بازاڕ وه‌ر نه‌دات, هه‌موو ئه‌ورووپا و هه‌موو بنه‌ماكانی دیمۆكراسی ئه‌وه ده‌گه‌یێنن كه میلله‌ت, تاك, هاووڵاتی ئه‌وانه خاوه‌ن بڕیار بن نه‌ك حكوومه‌ت و وه‌زاره‌ت و (لوجنه موشته‌ره‌یات) و ئه‌و قسانه, كه‌چی به‌داخه‌وه ئێمه عه‌قڵ و هۆشمان به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م خاڵه‌یه, هه‌رچی روو ده‌دات خه‌ڵكه‌كه یه‌كسه‌ر ده‌ڵێن “پێویسته حكومه‌ت سنوورێك بۆ فڵان كه‌س دابنێت” سابوونێك یا جگه‌ره‌یه‌ك له بازاڕ گران ده‌بێ خه‌ڵكه‌كه له‌باتی ئه‌وه‌ی به‌رپه‌رچی ئیحتیكار و پاوانكاریی به‌رپرسه‌كان بده‌نه‌وه ده‌چن داوا ده‌كه‌ن به‌رپرسه‌كان ده‌ستیان توندتر بكه‌ن و به كوته‌ك راوی بازرگانه‌كان بنێن. به‌داخه‌وه, میلله‌تی ئێمه به‌ره‌و سۆسیالیزمێكی نه‌فتی زۆر دواكه‌توو ده‌ڕۆن، هیچ رۆشنبیریه‌كی ئابووریمان نیه ته‌نیا عه‌قڵیه‌ته كۆنه‌كه‌ی (مه‌عاش و ده‌عم و ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت).
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: جارێك له خزمه‌ت مسعوود محمد بووم، كچۆڵه‌یه‌ك وابزانم نه‌وه‌كه‌ی بوو، چایه‌یه‌كی بۆ هێناین، مامۆستا گوتی: گه‌ر به ده‌سی چه‌پ بۆم دانێی نایخۆم ، ئایا ئه‌مه له دیدی دینداریه‌وه بووه، یاخوود ده‌یویست وه‌ك له نووسینه‌كانی دژی چه‌پڕه‌وی بووه، له‌ژیانی ساده‌ش ئه‌مه پیاده بكات؟
محمد مسعود محمد: نا، مه‌به‌ستی ته‌نیا گاڵته بووه، باوكم زۆر حه‌زی له‌قسه‌ی خۆش بوو و له‌لایه‌كی دیكه چونكه زۆر له نێو مه‌لاو فه‌قێ دا ژیاوه، جاروبار قسه‌یه‌كی سه‌یری شه‌رع و فه‌قێیانی ده‌گێڕایه‌وه ته‌نیا وه‌كو نوكته.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: د.مارف خه‌زنه‌دار ده‌ڵێ: مه‌سعوود محمد زۆرزان بوو، به‌ڵام زانا نه‌بوو، ممتاز حیدریش ده‌ڵێ: مه‌سعوود محمد “متدین” بوو، به‌ڵام باوكی (مه‌لای گه‌وره) عه‌لمانی بوو، ئه‌مه تاچه‌ند ڕاسته؟
محمد مسعود محمد: قسه‌ی یه‌كه‌م جێگه‌ی ڕێز و بایه‌خ نیه، سه‌باره‌ت به‌قسه‌ی كاك مومتاز حه‌یده‌ری, له راستیدا مسعوود محمد عه‌لمانی بوو نه‌ك دیندار، به‌ڵام ناتوانم بلێم (مه‌لای گه‌وره) عه‌لمانی بووه، ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه هه‌ردووكیان باوه‌ڕیان به خوزه‌عبه‌لات نه‌بوو و سووكایه‌تیان به‌و قسانه ده‌كرد كه بۆنموونه ده‌ڵێن “ئه‌گه‌ر جوڵه‌یه‌كت كرد خوا هه‌لا هه‌لات ده‌كات” ئه‌م ترس و له‌رزه لای هه‌ردووكیان وجوودی نه‌بوو.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا:مه‌سعوود محمد له شێوه‌ی پابه‌ندبوون به‌دینه‌وه چۆن بووه؟
محمد مسعود محمد: ئیلتیزامی به توێكڵه دیینیه‌كانه‌وه نه‌بوو.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا:واته هێندێ جار نوێژی كردووه؟
محمد مسعودمحمد: به‌لێ، به‌ڵام به‌كه‌می و به ئازادی، وه‌ك چۆن نه‌یاری ماركس په‌رستی بوو، نه‌یاری په‌رستنی هه‌موو عه‌قیده‌یه‌ك بوو, دینی و ماددی. واته هه‌ر عه‌قیده‌یه‌ك كه بوو به مایه‌ی ماڵ وێرانی, ئه‌وسا با نه‌بێ زۆر باشتره. ئه‌م پابه‌ندیه به ده‌ققه وشكه‌كانی شه‌ریعه‌ت له هیچ سه‌رده‌مێكدا سه‌ری نه‌گرتووه و سه‌رناگرێت, تۆ ته‌ماشای ئیمامی عومه‌ر بكه له خه‌لافه‌تی خۆی دا حوكمی ده‌ست بڕینی ڕاگرت و كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری پێڕه‌و كرد به‌گوێره‌ی پێویست, چ جا پاش 1000 ساڵ؟
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: مامۆستا مه‌سعوود محمد ده‌لێ: هه‌موو نووسینه‌كانی من له ژێر سێبه‌ری: لیس من قصاری عقل البشری أن لایفهم الاشیا‌و بل یفسرها تفسیرات خاگئه) تۆ ئه‌م وته‌یه‌ی چۆن لێكده‌ده‌یه‌وه؟
محمد مسعود محمد: به‌ڵێ, زۆر جار ئه‌مه‌ی دووباره ده‌كرده‌وه هه‌روه‌ها باسی “جانب السلبی من العقل” زۆر به‌جوانی شیده‌كرده‌وه، ده‌یگوت: عه‌قڵ لایه‌كی گه‌شی هه‌یه و لایه‌كی ره‌شی هه‌یه, لایه ره‌شه‌كه دیارده‌كانی ژیان به هه‌ڵه ته‌فسیر ده‌كات، بۆ نموونه: ته‌فسیركردنی بروسك به‌قامچی ئیمام عه‌لی، یان له كاتی مانگیران له ته‌نه‌كه‌یان ده‌دا ده‌یانگوت نه‌هه‌نگ قووتی داوه, ئه‌وانه لایه‌نه ره‌شه‌كه‌ی عه‌قڵن و به‌كورتی پێیان ده‌گوترێ كوێره‌وه‌ری. به‌ڵام جۆره كوێره‌وه‌ریێكه كه خۆی به راست ده‌زانێت.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: وه‌ك ئاشكرایه نووسینه‌كانی مه‌سعوود محه‌مه‌د خه‌ستن, چڕ و پڕ و تووندن، ئایا له‌ژیانی ڕۆژانه‌ش دا مه‌سعوود محه‌مه‌د هه‌روا بوو یان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و خاكه‌ڕایی مامه‌ڵه‌تی ده‌كرد؟
محمد مسعود محمد: له هه‌ندێك شت‌دا زۆر ئاسایی و ساده‌بوو، به‌ڵام وه‌ك باوك له باوكه هه‌ره باشه‌كان نه‌بوو، هه‌مان سروشتی “عباس عقاد”ی هه‌بوو “ئه‌نیس مه‌نسوور” له‌كتێبه‌كه‌ی ” كان لنا أیام فی صالون العقاد”، باسی ورده‌كاریه‌كانی عه‌ققاد ده‌كات، سبحان الله كاتێك كتێبه‌كه‌م خوێنده‌وه وامزانی له‌سه‌ر باوكم نووسراوه! . جیاوازی عه‌ققاد و باوكم ئه‌وه‌بوو كه عه‌ققاد بڕیاری دا ژن نه‌هێنێت, به‌ڵام باوكم به پێچه‌وانه‌ی عه‌ققاد خاوه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو و ئینجا ژنیشی هێنا, ئیتر كه ژنت هێناو منداڵت به‌سه‌ر جیهان خست كه‌واته ده‌بێ پابه‌ندیان بی, به‌ڵام ئه‌و هه‌ر عه‌ققاده‌كه بوو به ژن و منداڵ و بنه‌ماڵه‌یه‌كیش به مله‌وه. شتێكیش هه‌یه حه‌ز ده‌كه‌م بیڵێم, گه‌ر باوكم سێ مانگ عه‌سكه‌ریی كردبایه ئه‌وسا باوكێكی باشتر ده‌بوو و زۆر له بۆچوونه سیاسیه‌كانیشی ده‌گۆڕی.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: به بۆچوونی تۆ بۆچی وابوو؟
محمد مسعود محمد: خوشك و ئامۆزا و ئافره‌تێكی زۆر له ماڵی باپیرم هه‌بوون كه به‌رده‌وام خۆیان به‌قوربان ده‌كرد، ئیتر ئه‌گه‌ر مه‌لائیكه‌تیش وای لێبكه‌ن كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپی ده‌بێ، باوكم و زۆر له سه‌رۆك بنه‌ماڵه‌كانی كورد وا ڕاهاتبوون هه‌ر خزمه‌ت بكرێن و هه‌ر به‌گوێیان بكرێ، باوكم دڵی زۆر ناسك بوو، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ پیاوێكی زۆر ڕاستڕه‌و بوو، نه‌ده‌بوو هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك بكات!
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا : خۆشه‌ویستی مه‌سعوود محه‌مه‌د بۆ “مه‌لای گه‌وره”بێ سنووره، له هه‌موو نووسراوه‌كانی ئه‌مه ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، ئه‌مه بۆچی؟
محمد مسعود محمد: به‌ڵێ، مه‌سعوود له هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی دا ده‌یگوت: هه‌رگیز جێگای باوكم پڕنابێته‌وه.! من له دڵی خۆمدا پێم ده‌گوت ئاخر بابه‌گیان، ئه‌ی مه‌سعوود محه‌مه‌د، تۆ دوو هێنده‌ی (مه‌لای گه‌وره)ت كردووه، كه‌چی هێشتا واده‌زانی نه‌گه‌یشتویه ئه‌ژنۆی مه‌لای گه‌وره!.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: مه‌سعوود محه‌مه‌د له ساڵی 61 له ته‌مه‌نی 42 ساڵی ژنی هێناوه، ئه‌م دره‌نگ وه‌ختیه بۆ ژن هێنان حه‌زی خۆی بووه یان كه‌می ده‌رامه‌ت بووه؟
محمد مسعود: نه‌خێر بێ ده‌رامه‌تی نه‌بووه، به‌ڵام بۆچی وا دره‌نگ ژنی هێناوه نازانم! به ڕای من ده‌بوایه هه‌ر ژنی نه‌هێنابایه, ده‌نا كه ژنت هێنا ئیتر ژیانت ته‌نیا بۆ خۆت و باوه‌ڕه‌كانت نیه !
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا : ئه‌ی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه لێره‌و له‌وێ ده‌لێن مه‌سعوود محه‌مه‌د ڕاوێژكاری سه‌ددام بووه؟
محمد مسعود محمد: به پێچه‌وانه‌وه ئێمه له ساڵی 78 ه‌وه تاكو 84 له ژیانێكی زۆر ناخۆش بووین له به‌غدا، چه‌ند جار ته‌قه‌یان له‌ماڵمان كردووه و نه‌مانده‌زانی كه‌ی دین راپێچه‌كمان ده‌كه‌ن. به‌ڵام له 83 “ئیبتسام عبدالله” دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ باوكم كرد، ئه‌م دیمانه‌یه له هه‌موو عیڕاق ده‌نگی دایه‌وه، له سه‌ددامه‌وه تاكو ساده‌ترین فه‌رمانبه‌ر ته‌ماشای كرد. مه‌سعوود محه‌مه‌د یه‌كه‌م كه‌س بوو له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیون بڵێ: (نوری پاشا ، الله یرحمه) مه‌به‌ستی له نووری سه‌عید بوو, و قسه‌ی زۆر بوێرانه‌ی كرد به شێوازێكی ئاسایی. دوابه‌دوای ئه‌م دیمانه‌یه وه‌زیری رۆشنبیری (له‌تیف نوسه‌یه‌ف جاسم) هاته لای باوكم، گوتی: (السید الرئیس یستقبلك). به‌ڵام باوكم هه‌ر گوتی: باشه, ئینشائه‌ڵڵا. به‌كوردی خۆی له‌م دیداره دزیه‌وه، له‌تیف نوسه‌یه‌ف جاسم به باوكمی گوت: باشه بۆچی ناچی بۆ دیده‌نی سه‌ددام، كێ دیده‌نی ئه‌و ڕه‌ت ده‌كاته‌وه, خه‌ڵك له‌سه‌ر سینگ بۆ لای ئه‌و ده‌چن !! دواتر باوكم گوتی: له به‌رئه‌وه نه‌چووم چونكه سه‌ددام وه‌ك قیتاڕ ڕیگای خۆی گرتوه‌ته به‌ر، هه‌ركه‌سێك بكه‌وێته سه‌ر ڕێگاكه‌ی ورد‌و خاشی ده‌كات، منیش له‌سه‌ر ڕێگای خۆم لاناده‌م جا گه‌ر به‌ر یه‌ك بكه‌وین بێگومان من له نێو ده‌چم. به رای من ده‌بایه بۆ دیده‌نی سه‌ددام چووبایه هه‌م بۆ سوودی خۆی و هه‌م بۆ سوودی كورد و ده‌وروبه‌ری. هه‌رنه‌بێ دوو كه‌سی له سێداره رزگار ده‌كرد و موویه‌كیش له‌و كه‌وڵه به‌رازه ده‌بۆوه بای ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆی پێ تیێر بكات له‌باتی ئه‌و ژیانه وشكه‌ی كه تێدابووین. ده‌فه‌رموو ئێستا كێ پێت ده‌ڵێ مه‌منوون بۆ ده‌یان ساڵ برسیاتی و نه‌داری؟ خۆ ئه‌گه‌ر وه‌كو عه‌بباس عه‌ققاد بێ ژن و منداڵ بایه ئه‌وسا كه‌س گله‌یی لێ نه‌ده‌كرد.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا : د. كمال مه‌زهه‌ر ده‌ڵێ: ئێمه شه‌وانه تاكو سعات 12 ی شه‌و له كۆڕی زانیاری كورد له به‌غدا، له‌گه‌ڵ مه‌سعوود محه‌مه‌د و هه‌ژار ده‌ماینه‌وه، زاراوه‌ی نوێی كارگێڕیمان داده‌تاشی، له‌م نێوانه‌دا هه‌ست به دۆستایه‌تی هه‌ژارو مه‌سعوود محه‌مه‌د ده‌كرێ، به‌ڵام هه‌ژار له (چێشتی مجێو‌ر)دا ته‌نها چوار جار باسی مه‌سعوود محه‌مه‌د ده‌كات، وا ده‌خوێندرێته‌وه له كۆتایی دا نێوانیان گرژ بووبێت؟
محمد مسعود محمد: من هه‌ژارم نه‌دیووه، به‌ڵام باوكم كه باسی ده‌كرد، به‌داخێكه‌وه باسی ده‌كرد، ده‌یگوت: ئای هه‌ژار چۆن خۆی دۆڕاند!! چۆن له كۆتاییدا گه‌ڕایه‌وه سه‌ر منداڵبازاڕی ماركسیه‌ت. وا پێده‌چێ كه له عیراق بووه و كاتێك مه‌سعود محمه‌د ڕه‌خنه‌ی له بیری ماركسیه‌ت گرتووه ، ئه‌ویش گوتویه‌تی ڕاسته، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه مهاباد روخسارێكی جودای پۆشیوه و ئه‌م ده‌نگووباسه‌ش به باوكم گه‌یشتوه‌ته‌وه‌و توڕه بووه……
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا :مه‌سعوود محمه‌د له كۆتایی ته‌مه‌نیدا، دڵی زۆر ناسك بووه‌و ، دووچاری له بیرچوونه‌وه هاتووه‌و خه‌ڵكی نه‌ده‌ناسیه‌وه، ئایا ئه‌مه چۆن بووه؟
محمد مسعود محمد: مه‌سعوود محه‌مه‌د تووشی (ئه‌لزیهایمه‌ر) بوو و تێكڕای مه‌سه‌له‌كه‌م له رۆژنامه‌ی هه‌ولێر (ژماره 519-520-521) بڵاو كردۆته‌وه و ده‌توانن سه‌یری بكه‌ن.
مه‌سعوود محه‌مه‌د یادگاریه‌كانی ئه‌مڕۆی له بیر نه‌ده‌ما، به‌ڵام یادگاریه‌كانی 1935ی زۆر به‌جوانی ده‌گێڕایه‌وه، له‌ڕاستی دا له ساڵی 1999 مه‌سعوود محه‌مه‌د مرد، به‌ڵام جه‌سته‌ی تاكو 2002 مایه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا جمیل ڕۆژبه‌یانی كوژرا، باوكم توشی واهیمه‌یه‌ك بوو هه‌رچی ده‌ی دی ده‌یگوت: ئه‌وه ده‌یه‌وی بمكوژێ، له پێش هه‌موان یه‌خه‌ی منی گرت.