فێستیڤاڵێك له ویژدانی كه‌ركووكییاندا به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه
ڕاستیتان ده‌وێ ئێمه‌ی كه‌ركووكییان وا ڕاهاتووین له زۆربه‌ی بواره‌كاندا هه‌میشه غه‌درلێكراو بووین، له قۆناخه‌كانی پێشتر و تا ئێسته‌ش هه‌ر وا بووه، ئه‌مه وا ده‌كات زۆر گه‌شبین و دڵخۆش نه‌بین به‌چه‌پڵه درۆزنانه‌كان، مه‌به‌ستم له‌و چه‌پڵانه‌ی به‌شانوباڵی ئه‌و شاره و دانیشتوانه‌كه‌یدا هه‌ڵده‌ده‌ن.. بۆ هونه‌رمه‌ندانیش به‌هه‌مان شێوه‌یه.. جیا له‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه سه‌روكارم له‌گه‌ڵ هونه‌ر و نووسیندایه و دیاره ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه‌م نییه بۆ كه‌سێك ڕێز له ئه‌زموونی خۆی بگرێ، هاوكات به‌رپرسیاریه‌تیم بۆ ماوه‌ی ساڵانێك له‌ناو ڕێكخراوه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركووكدا فێریان كردم ئه‌و شوێنانه ئاسان بناسمه‌وه كه كه‌ركووكییانیان تێدا فه‌رامۆش ده‌كرێ، زۆری به‌داخه‌وه هه‌رچه‌ندی بڵێی زۆرن، واته خاوه‌نی گوێچكه‌یه‌كی مشكانه‌م بۆ ئه‌وانه‌ی موزایه‌ده به‌سه‌ر كه‌ركووك و هونه‌رمه‌ندانی شاره‌كه‌دا ده‌كه‌ن و به‌زوویی ده‌یانخوێنمه‌وه.
ئه‌مه وایكردووه به‌دیتنی ویژدانی زیندوو شاگه‌شكه بین، شاگه‌شكه تا ئه‌و ئاسته‌ی به‌لامانه‌وه نامۆ بێ تا ئێسته ئه‌و جۆره ویژدانه له ناوه‌نده‌كه‌دا مابن.. به‌ڕاست ئه‌وه‌ی له فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ شانۆی كوردستان له 26/5/2011 بینیمان، هه‌ڵوێستێكی ده‌گمه‌نه و ده‌هێنێ له‌سه‌ری بوه‌ستین، چونكه تێیدا جووڵه و سه‌ما هونه‌رییه‌كانی كه‌ركووكییان به‌رز ڕاگیران، وێڕای ئه‌وه‌ش تا ئه‌م ده‌مه نه‌مپرسیوه لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌و فێستیڤاڵه كێ بوون، هاوكات بۆ دڵنیایی خۆمان له به‌دواداچوونمدا ئه‌وه‌شم بۆ ده‌ركه‌وت كه هونه‌رمه‌نده به‌شداره‌كانی كه‌ركووكیش چ نزیكایه‌تییه‌كیان له‌ناو ئه‌و دادوه‌رانه‌دا نه‌بوو، بۆیه ده‌كرێ به‌بوێریی پتره‌وه بڵێین ئه‌وه‌ی له‌و فێستیڤاڵه‌دا حوكمی كرد، ته‌نیا وێژدانی زیندوو بوو.
شانۆیی (كوێره‌كان) له ده‌رهێنانی نه‌ژاد عه‌زیز كه له‌و فێستیڤاڵه‌دا له‌لایه‌ن تیپی شانۆی سێكانیی كه‌ركووكه‌وه پێشان درا، بووه خاوه‌نی 3 خه‌ڵاتی گرنگی ئه‌و فێستیڤاڵه، خه‌ڵاتی یه‌كه‌می باشترین سینۆگرافیا كه سینۆگرافییه‌كه‌ی پێوه‌ست به‌هونه‌رمه‌ند عه‌زیز عومه‌ر بوو، هه‌روه‌ها دووه‌م خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان، به‌هه‌مان شێوه دووه‌م خه‌ڵاتی باشترین نمایش، هه‌موو ئه‌مانه به‌هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركووك و ئه‌و تیپه شانۆییه به‌خشران.
من قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه نییه هونه‌رمه‌نده به‌شداره‌كان تاچه‌ند شه‌ونخوونییان به‌و شانۆگه‌رییه كردووه و تێیدا ماندوو بوون تا له فێستیڤاڵدا به‌و ئاسته بگه‌ن، قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش نییه كه تا ئه‌م ده‌مه زۆر هه‌ن پێیان وایه ته‌واوی بواره‌كانی هونه‌ر له كه‌ركووكدا نه‌خۆشن، چونكه ئه‌و جۆره بۆچوونانه ته‌نیا له ده‌روونی نه‌خۆشه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، بگره قسه‌م له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌قڵانه‌یه كه نه‌یانویست ویژدانیان بكه‌نه قوربانی موجامه‌له‌ی بێسه‌روبه‌ری شاربازی و هه‌وه‌سبازی و لێخه‌مه‌لێخه‌ی پێوه‌ندییه تایبه‌ته‌كانه‌وه، ئه‌مه‌بوو وایكرد ئه‌مجاره‌یان كه‌ركووكییه‌كان خۆیان به‌كه‌وتووی سكه‌خشكه نه‌زانن و ئومێدیان به‌داهاتوو پتر بێ، بۆیه ده‌هێنێ له‌لایه‌كه‌وه ئه‌و جوانییه‌ی فێستیڤاڵه‌كه له‌به‌رچاو بگرین، له‌لایه‌كی تریشه‌وه گه‌شبین بین به‌وه‌ی تا ئێسته‌ش هه‌ندێك ویژدانی زیندوومان تێدا ماونه‌ته‌وه.
دوای فێستیڤاڵه‌كه، هونه‌رمه‌ندانی تیپی شانۆی ئاشتی له كه‌ركووك وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان كه به‌هه‌ڵوێسته جوانه‌كان ده‌ناسرێنه‌وه، كۆڕێكی ڕێزلێنانیان بۆ ستافی شانۆیی (كوێره‌كان) له كه‌ركووكدا ساز كرد، به‌داخه‌وه ده‌رفه‌تم نه‌بوو له كۆڕه‌كه ئاماده‌بم، مه‌به‌ستیشم نییه له بابه‌تی كۆڕه‌كه بدوێم، به‌ڵام به‌پێی زانیاریی من، له گوته‌یه‌كدا هونه‌رمه‌ند سیروان بێلانه سه‌رۆكی تیپی ئاشتی ئاماژه‌ی به‌وه دابوو دوای 40 ساڵ له پێشاندانی شانۆیی (ته‌قینه‌وه) و وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ناو شاره‌كانی كوردستاندا، ئێسته‌ش شانۆگه‌ریی (كوێره‌كان) هه‌مان خه‌ڵات وه‌رده‌گرێت.. هه‌ر ماڵی وێرانم، ئه‌وه 40 ساڵه هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركووك له زه‌واقه نراون و له هه‌ڵسه‌نگاندنێكدا نه‌كوتوونه‌ته به‌ر بایه‌خه‌وه؟.. بۆیه ئه‌وه‌ی فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ شانۆی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركووك كردی، جیا له‌وه‌ی شیاوی ڕێزی زۆره، وا ده‌زانم له ویژدانی كه‌ركووكییاندا به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.