مه‌رگی من: نوقته سه‌ری دێڕ …. ئیدریس عه‌لی
1
له‌سپێده‌ی شیعره‌وه
هه‌تا تاریك‌و لێڵی ئه‌وین،
له پایزی ماچه‌وه
هه‌تا غوباری دووری،
هه‌ر باڵنده‌ی سلاوه
ئه‌دات له‌شه‌قه‌ی ماڵئاوایی‌و
هه‌ر ئه‌ستێره‌ی نیانییه
ئه‌كه‌وێته ئاوی جێهێشتنهوه.
2
تاریكی هروژمی هێنا
باران زریكه‌ی به‌ردایه كۆڵان،
ده‌نگێك له‌و دیو ده‌رگاكه‌وه
به‌ربوویه‌وه،
دڵێك خۆی نووساند به په‌نجه‌ره‌كه‌وه..
خودایه.. ئه‌مه چه‌نده‌مین شیعره
منی تیا ده‌مرم و… ده‌نگێك
له‌ودیو ده‌رگاكه‌وه به‌رنابێته‌وه…. و
دڵێك خۆی نانوسێنێ بهپهنجهرهكهوه.
3
شه‌و رژا
به‌فر هاڕه‌ی كرده خواره‌وه
من به‌ته‌نیا
له‌م باغه چۆڵه‌دا.. خه‌ریكه
میوه‌ی شیعر ده‌گرم.
4
له‌ناكاو
خۆر رژایه كۆڵانه‌وه
شوێنپێ سارده‌كانی تاریكی
سڕییه‌وه
5
دڵی من
له‌سه‌د لای عه‌شقه‌وه شكاوه
به‌و خوایه دڵی من
له‌سه‌د لای شیعره‌وه دڕاوه.
6
مناڵێك هه‌بوو
به‌ردی ده‌كرد به‌ناو ههوهركاناو
بارانی هه‌ڵئه‌وه‌راند.
7
گره‌و ئه‌كه‌م
ده‌سته‌كانی تۆ
بۆ لێكردنه‌وه‌ی گوڵ رواون
نه‌ك بۆ ژێر چه‌ناگه‌ی چاوه‌ڕوانی.
8
دایكم فێری بێده‌نگی بووه
لهنوێژهكانیا..
ئه‌و خودا
لهبێدهنگییا ده‌بینێ .
9
چۆله‌كه دایان به‌سه‌ر باخچه‌كه‌دا
هێلانه داگیر كراوه‌كانی خۆیان
دایه به‌ر ده‌سڕێژی جریوه.
10
به‌یانییه‌ك زوو
خۆم ده‌گه‌ینمه لای (ئه‌حه‌ی گوڵێ) *
هه‌ر به‌پێوه
دوو شیش
دڵ له‌دڵ ناده‌م.
11
بیر له‌مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی
گوڵ چنین ده‌كه‌مه‌وه
كه شه‌وان دههاتنو
دڵیان ده‌نووسی له‌سه‌ر دیواری ماڵه‌كان.
12
دێیته‌وه
به‌باوه‌شی ره‌شه‌باوه
خۆت ده‌كێشی به شووشه‌ی سهبرما.
13
سێوێك ده‌كه‌ین به دوو كه‌رته‌وه
نیو به‌نیو
خیانه‌تێكی تر
ده‌كه‌ین.
14
ماشێنه‌كانی شه‌و
فول ئه‌ستێره‌كان هه‌ڵده‌كه‌ن
نوور بهرئهدهنه
وشه و شه‌قام.
15
باران له‌ناكاو
دایه پڕمه‌ی بارین
خۆم له‌پێچی گۆرانییه‌كدا مهلاسدا
بیرمكرده‌وه
یه‌ك نه‌ختی تر خۆشمبوێیت
ره‌نگه دیق بكه‌م
یان بۆ ئه‌به‌د ببمه شاعیر.
* تێبینی: (ئه‌حه‌ی گوڵێ) جگهرخانهیهكی دێرینی شاری سلێمانییه