
ئه‌مه‌یه به‌خته‌وه‌ری … سۆران عه‌زیز
له‌و بروایه‌دام گه‌ران به‌دوای به‌خته‌وه‌ریدا ئامانجی راسته‌قینه‌ی ژیان بێت. گه‌ر بروات به‌ئایین هه‌بێت یان نا، بروات به‌م ئایین یان ئه‌و ئایین هه‌بێ ئه‌مه جیاوازی نییه به‌ڵكو هه‌مووی بریتییه له‌گه‌ران به‌دوای به‌خته‌وه‌ریدا. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا به‌خته‌وه‌ری ئامانجێكی به‌جێیه؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌بێ سه‌رێ له‌رۆحی بودیزم بده‌ین و له‌وێووه ئه‌و په‌یامه رۆحییه گرنگه‌ی تبتییه‌كان بخوێنینه‌وه، ئایینێك دووهه‌زار و پێنجسه‌د ساڵه باس له‌راهێنانی هزر ده‌كات، بۆیه رێی تێده‌چێ كه بودیزم شتێك بهاوێته سه‌ر تێگه‌یشتنمان، بودیزم به‌واتا ترادسیۆنهكهی شتێك نییه له‌سه‌ر بنه‌مای ئیماندارێتی بنیاتنرابێ، راستییه‌كه‌ی كاتێ بودا كه‌وته وانه وتنه‌وه ئامۆژگاری پهیرهوكهرانیكرد كه‌به‌بێ بروای راسته‌قینه و كوێرانه باوه‌ر به‌وانه‌كانی نه‌كه‌ن، داواشی لێ‌كردن كهبۆخۆیان راستی تیۆرییه‌كانی بسه‌لمێنن و رێبازه‌كه‌ی تاقیبكه‌نه‌وه، هه‌ر بۆیه شتههاوبهشهكانی زانست و بودیزم پشتبه‌ستنه به‌تاقیكردنه‌وه‌ی زانستیانه و په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌گۆر به‌راستی و خۆبه‌ستنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری به‌دۆزینه‌وه‌ی ماكی راستییه‌وه، بۆیه دوای دووهه‌زار و پێنجسه‌د ساڵ، دوای ئه‌و مێژووه لهرۆچوون به‌ناو ناخی زیاتر له‌سه‌دان هه‌زار مرۆڤدا دالای لاماش ده‌ڵێ: گه‌ر زانستی سه‌رده‌م سه‌لماندی به‌شێك له‌كتێبی بودیزم یان ئایینی بودیزم دژی سه‌رده‌م و زانسته‌كه‌یه ئه‌وا بێ سێ و دوو پێویسته ئه‌م ئایین و كتێبه بێته گۆرین. ئه‌مه خاڵێكی هێجگار پرشنگداره لهبودیزمدا كه‌تا ئاستێكی زۆر رێگه به ئازادی هه‌ڵبژاردن ده‌دات و دواتریش رێگه ده‌دات گه‌ر ئه‌م ئایینه پێچه‌وانه‌ی زانستی سه‌رده‌م كه‌وێته‌وه ئاوا بێهیچ دودڵییه‌ك ده‌بێ بێته گۆرین، ئه‌وه له‌كاتێكدا زانستی سایكۆلۆژی راوبۆچونه‌كانی بودا و په‌یره‌وكه‌رانی ئایینی بودی له‌مه‌ر به‌خته‌وه‌ری پشتراستكردۆته‌وه، تبتییه‌كان ده‌مێ ساڵه راهێنان له‌باره‌ی هزره‌وه ده‌كه‌ن به‌مه‌ش گه‌شتوونه‌ته ئه‌نجامی باش، ئه‌ویش وه‌ده‌ست هێنانی ئارامی و دواتر به‌خته‌وه‌ری، ئه‌وان له‌م راهێنانه‌دا سه‌ره‌تا ئارامی رۆحی دروستده‌كه‌ن و دواتر ئه‌م ئارامییه درێژه‌ی پێده‌ده‌ن تا ده‌بێته به‌شێك لهخورهوشتیان. به‌ڵام وه‌ده‌سهێنانی به‌خته‌وه‌ری هه‌روا شتێكی ئاسان نییه، لهبودیزمدا ئاماژه به‌چوار ئاستی به‌خته‌وه‌ری ده‌درێ، ده‌وڵه‌مه‌ندی، قایل بوونێك كه له‌دونیا دیدهییهوه هاتبێ، رۆحیانه‌ت، رۆشنگه‌ری.ئه‌مانه تێكرا به‌خته‌وه‌ری تاكه‌كه‌س پشتێنئاسان، بۆنمونه گه‌ر ئه‌م هه‌لومه‌رجانه‌ی له‌ته‌ندروستی و سامانێكی باش‌دا ره‌خساون، به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو بۆ یاریده‌دانی كهسانێكیتری بخهیهنهگهر، ئه‌وسا ئه‌مه ده‌بێته به‌دیهێنانی ژیانێكی به‌خته‌وه‌رتر، بێگومان ئه‌م توانا مادی و سه‌ركه‌وتنانه جێگه‌ی خۆشی و بهختهریمانن. به‌ڵام بهبێتێروانینێكی راسته‌قینه‌و گوێدان به‌هۆكاری راست و دروستی هزرمان، هه‌مووئه‌مانه نرخی پوشێكیان نابێ و لهمهودایی دوردا هه‌ستی به‌خته‌وه‌ری دروستناكه‌ن، بۆنمونه گه‌ر تۆ له‌ناخی خۆتدا كه‌سێكی كیناوی و بوخز له‌سك و توره‌بیت ئه‌وا گومانی تێدا نییه كهتهندروستیت دادهرمێنن، دیسان گه‌ر تۆ كه‌سێكی توره و وه‌رس بیت به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌شێكی ته‌ندروست به‌فریات ناكه‌وێ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه گه‌ر دان به‌خۆتدا بگریت و له‌بارێكی هزری هێمندا بیت، ئه‌وا باتهندروستیشت باش نه‌بێ به‌ڵام ده‌كرێ به‌خته‌وه‌ر بیت، یان گه‌ر خاوه‌ن سامان و ماڵێكی سهرسورهێنهریش بیت به‌ڵام یه‌كبینه توره و كین لهدڵبیت ئه‌وه هه‌ر بێجگه له‌گرفتاری چیترت نییه، بۆیه ئه‌مرۆ له‌كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كاندا كه‌خاوه‌نی توانایه‌كی مادی زۆرن، هێشتا زۆر نابهختهوهریان تێدایه، هه‌ر له‌ژێر ئه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندی و جوانییه روكهشهدا جۆرێك لهبێئارامی هزری واخۆی مه‌ڵاسداوه، كه‌بۆته هۆی په‌نابردنه ده‌رمان و ماده بێهۆشكه‌ره‌كان و كهولییه‌كان. ئه‌مانه هه‌موو واده‌كه‌ن كه هۆكاری باری هزری كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ژیانی رۆژانه‌ماندا هه‌بێ، بۆیه ده‌بێ زۆر به‌گرنگییه‌وه له‌و هۆكاره بروانین. باساتێك تێروانینی پراوه رۆحییه‌كان بخه‌ینه لاوه، ته‌نانه‌ت له‌روانگه‌ی دنیابینیشهوه تاحاڵهتی هزرمان ئارامتر بێت، زیاتر و چاتر خۆشی له‌ژیانی رۆژانه‌مان ده‌بینین، تاهزریشمان هێورتربێ، ئه‌م چێژوهرگرتنهوهمان له‌به‌خته‌وه‌ری ژیان زیاتر په‌ره‌ده‌سێنێ. دالای لاما له‌م باره‌وه ده‌ڵێ: من كاتێك باس له‌هزرێكی ئارام و سه‌رێكی سارد ده‌كه‌م، وه‌نه‌بێ به‌مه‌ستم هزرێكی بێهه‌ست و بێباكبێ. هزر و ده‌رونێكی ئارام، واناگه‌یه‌نێ كهبۆش و به‌تاڵبێ، ئارامی ئاسوده‌ی باری هزری ره‌گی له‌سۆزدا داكوتاوه. به‌بروای دالای لاما گه‌ر له‌ناخی خۆتدا دیسپلینێكی واتنهبێ كه‌ئارامی بیروهۆشت پێببه‌خشێ، سه‌ره‌رایی دابینكردنی گشت ئامرازێكی لهباربۆت، ئه‌سته‌مه ئه‌و به‌خته‌وه‌رییه‌ی به‌دوایدا وێڵیت پێیبگه‌یت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ر خاوه‌نی ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندییه خۆرسكه بیت، ئه‌وا گومانی تێدا نییه تۆ ئاسوده‌ی به‌ده‌سهێناوه.
تا ئێره ئه‌وه‌ی وتمان شتێكی بچوك بوو لهتێروانینهكانی دالای لاما و بودییه‌ت، كه له‌كتێبێكدا خراونهتهگهر به‌ناوی “هونه‌ری به‌خته‌وه‌ری” كه‌مامۆستا دكتۆر فواد ئه‌حمه‌د بابان، له‌ئینگلیزیه‌وه كردوویه‌ته كوردی به‌رێز ساڵح محه‌مه‌د ئه‌مینیش كوردییه‌كه‌ی دارشتۆته‌وه، ئه‌م كتێبه چاپی ده‌هه‌مه كه دكتۆر”سی. كوتلهر” ئاماده‌ی كردووه، له‌راستیدا ئه‌م كتێبه یه‌كێكه له‌و كتێبانه‌ی بۆمن نرخێكی هێجگار گه‌وریی هه‌یه ئه‌ویش بریتییه له‌وانه‌یه‌كی مه‌زن ده‌رباره‌ی “دانبه‌خۆداگرتن” كهلهئایینی بودیزمدا یه‌كێكه له‌وانه سه‌ره‌تای و بناغهییهكانه، بۆیه راهیبێكی تبتی دوای چل ساڵ ئازارخوردن له‌زیندانی چینییه‌كاندا كاتێك به‌رده‌بێ لێده‌پرسن له‌چی ده‌ترسایت ئه‌وماوه درێژه لهزیندانبوویت، له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێ شتێك زۆر لێی ده‌ترسام ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌وام لێبێت “رقم لهچیینییهكان بێت”، ئه‌مه واده‌كات مرۆڤ راوه‌ستێنێ و به‌راستی بیر بكاته‌وه، ئایا بۆچی بودییه‌ت ئه‌وه‌نده دژی رق و كینه‌یه؟ ئایا بۆچی ئه‌م ئایینه زۆر پێلهسهر راهێنانی هزر داده‌گرێت له‌باره‌ی دانبه‌خۆداگرتن، دالای لاما له‌م باره‌وه ده‌ڵێ گه‌ر ئه‌م بروایه نه‌بوا كاتێك به‌ر له‌چل ساڵ له‌وڵاتی خۆم ده‌ركراوم و ئاواره بووم و خه‌ڵكه‌كه‌م ده‌گیرا و له‌ناوده‌برا چۆن ده‌متوانی دانبهخۆمدابگرم. ئه‌و كاته‌ی دالای لاما له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكدا دانیشتووه و باسی به‌خته‌وه‌ریان بۆده‌كات، دوای ته‌واو بونی كۆبونه‌وه‌كه دكتۆر “سی.كوتلهر” لێی ده‌پرسێ ئایا به‌راستی تۆ به‌خته‌وه‌ری؟ دالای لاماش ده‌ڵێ :به‌ڵێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ ئه‌وه‌یه‌كه به‌خته‌وه‌ری ئه‌و ته‌نها له‌چاكه و هاوسۆزی و فریاكه‌وتن و یارمه‌تیدانی خه‌ڵكیدا و نیشاندانی هه‌ستی خۆشه‌ویستی ره‌نگی داوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یه واده‌كات مرۆڤ به‌خته‌وه‌ری هه‌میشه‌یی وه‌ده‌ست بێنێت.
كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانمان
دالای لاما له‌مباره‌وه پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێ كه زۆر گرنگه له‌هۆكاری سه‌رچاوه‌ی ئێَش و ئازار بكۆلێنهوه و بزانین چلۆن سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، ده‌بێ یه‌كێك سه‌ره‌تای ئه‌م پرۆسه‌یه به‌وه‌ده‌ست پێبكات، به‌پێی زانینی ئه‌و راستییه‌ی كه‌سروشتی بونمان خۆی له‌خۆیدا كورته و تاهه‌تایی نییه، شت، رووداو، دیارده، هه‌رهه‌موویان دینامیكین، (چوست و چالاك یان لهگۆراندان) شتێك نییه له‌نگه‌ری گرتبێت و نه‌بزوێت، گه‌ر لهسورٍانی خوێنی خۆمان وردبینه‌وه باشترین به‌رجه‌سته‌كه‌ری ئه‌م دیده‌یه، خوێن یه‌كبینه لهسورٍاندایه و ده‌بزوێت و هه‌رگیز لهجوڵهناكهوێت، ئه‌مه نیشانی ده‌دات شه‌ته‌كان بۆهه‌تایه خۆیان به‌یه‌ك شێوه بۆراگیرناكرێ و به‌و واتایه‌ی ناتوانن وه‌ك چۆنن ههروابنمێننهوه، كه‌واتا هیچشتێكیش له‌ژێر زه‌بری هێزی سه‌ربه‌خۆی خۆیدا وه‌ك خۆی نامێنێته‌وه‌و هه‌موو شتێك لهژێرهێز و كاریگه‌ری چه‌ندین هۆكاری دیدان،كه‌واتا له‌هه‌ر چركه‌ساتێكدا چه‌ند دڵخۆش و لهههوایی خۆتدا بیت، ناشێ ئه‌و باره درێژه بكێشێت. ئه‌مه ده‌بێته بنه‌مای بابه‌تێكی ئێشوئازار، كهلهبودیزمدا به‌ژانی گۆران ناسراوه.
له‌دیدی بودییه‌وه چه‌مكی نه‌مان رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێرێت لهخۆرامان، خۆرامان له‌نه‌مان له‌نێو رێبازی بودیدا خزمه‌تی دوو ئه‌ركی چالاك ده‌كات له‌ئاسته باوه‌كه، یان لهرۆژانهیهكهیدا، مهشقدهره بودیهكه له‌نه‌مانی خۆی راده‌مێنێ، ئه‌و راستییه‌ی كه ژیان لاوازه و هه‌رگیز نازانین كه‌ی كۆتایمان دێ، كاتێ ئه‌م خۆرامهنه له‌گه‌ڵ ئه‌و دیده‌ی بهدهگمهنبوونی مرۆڤ یه‌ك ده‌گرێته‌وه، بۆرزگار بوون له ئێشوئازار زنجیره‌یه‌كی ناكۆتای بوژاندنه‌وه و ئه‌گه‌ری بارێكی رزگاربونی رۆح دێنێته‌دی، ئه‌وكاته ئه‌و خۆرامانه توانایی مهشقدهرهكه په‌ره‌پێده‌دات، تابهباشترین شێوهلهپێناو به‌دیهێنانی رزگاریدا بهخۆخهریككردن به‌مه‌شقی رۆحییه‌وه كات به‌سه‌ربه‌رێت، له‌ئاستێكی قوڵتردا، خۆرامانی لایه‌نه شاراوه‌كانی نه‌مان و سروشت و نه‌مانی سه‌رجه‌م دیارده‌كان، ئه‌وسا مه‌شقده‌ر سروشتی راستی حه‌قیقه‌تی لائاشكرا ده‌بێ، به‌م تێگه‌یشتنه‌ش نه‌زانی خۆی ده‌سرێته‌وه، كهنهزانیش سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئێشووئازارهكانمانه.
كه‌واتا له‌كاتێكدا له‌نێو بودیزمدا تێرامانی نه‌مان ئه‌و به‌ها مه‌زنه‌ی هه‌یه،ئه‌و پرسیاره قوتده‌بێته‌وه: ئایا ده‌كرێ تێرامان و تێگه‌یشتنی نه‌مان، به‌هه‌مان شێوه له‌ژیانی رۆژانه‌ی كه‌سێكی نابودیدا به‌كاربێت؟. ئه‌گه‌ر له‌گۆشه‌نیگای گۆرانه‌وه له‌چه‌مكی نه‌مان بروانین، ئه‌وا وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ڵێ یه‌كی بێچه‌ندوچونه. دوای ئه‌وه‌ی كه وتمان جا ژیان له گۆشه‌نیگای بودیوه بێت یان خۆرئاوای یانیش خۆرهه‌ڵاتی بێ، راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه “ژیان گۆرانه”به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی ئێمه ئه‌وراستییه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و به‌رهه‌ڵستی گۆرانی سروشتی ژیان بكه‌ین، ئه‌وا به‌رده‌وام درێژه بهئێشوئازارهكانمان ده‌ده‌ین، باوه‌ر به‌مه فاكته‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ئازارهكانمانه كه‌به‌ده‌ستی خۆمان دهیانخولقێنین. دالای لاما نمونه‌یه‌كی هێجگار قه‌شه‌نگ له‌سه‌ر خۆی دێنێته‌وه كه ئه‌وكاته‌ی نیشتیمانه‌كه‌ی له‌ده‌ستچووه ئه‌وه گه‌وره‌ترین كارهساتبووه له‌ژیانیدا، هاوكات به‌رده‌وام وێرانكاری له‌وڵاته‌كه‌یدا هه‌یه، به‌ڵام دالای لاما وابیری نه‌كردۆته‌وه كه ئه‌مه كاره‌ساته به‌ته‌نها، به‌ڵكو زۆرجار وابیری له ئاواره‌ی كردۆته‌وه كه وڵات و نه‌ته‌وه و زمانیتری دییووه، خۆی ده‌ڵێ گه‌ر ئه‌وه نه‌بوایه نه‌یده‌توانی ئه‌و هه‌موو رهنگاڵیهی ژیانی ببینێت، هه‌روه‌ها باسیش له‌وه‌ده‌كات كه ئاواره‌ی وایلێكرد خۆی وه‌ك كه‌سێكی لووت به‌رز نه‌بینێت ئه‌و سادهبوونهوهش به ده‌سكه‌وتێكی مه‌زن ده‌ژمێرێ.
ساده‌ی و خاكهرای و هاوسۆزی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانی دی‌دا یه‌كێكه له‌بنه‌ماكانی راهێنانی هزری بودییه‌ت، ئه‌وان ته‌مه‌نێك خۆیان له‌سه‌ر هاوسۆزی و خۆشویستنی ئه‌وانیدیه‌وه خه‌ریك ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش بێجگه له‌وه‌ی ئیراده‌یه‌كی پۆڵاینی مرۆی ده‌خولقێنێ هاوكات ئارامییه‌كی هه‌میشه‌یش بۆتاكی مهشقكهر دێنێ، هه‌روه‌تریش له‌گه‌ڵ گه‌وره بونی و فراوانبوونی بۆجیهانی مرۆی ئه‌و تێروانینه خۆشبه‌ختی له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌هه‌مووان دێنێت، بۆیه دالای لاما زۆر بایه‌خ به‌وه ده‌دات كه خۆشبه‌ختی ده‌بێ سه‌ره‌تای سه‌ره‌تا له‌ناخی خۆمانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، ئه‌وجا بیر له خۆشبه‌ختی بۆ ئه‌وانیتر بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنراوه كه كه‌سێك خۆی بهختهوهرنهبێت ناتوانێت به‌خه‌ته‌وه‌ری بداتهكهسانیتر. ئێستا ئه‌وه‌ی ماوه بوترێ ئه‌وه‌یه بۆئه‌وه‌ی زیاتر له‌مه بخوێنینه‌وه ده‌بێت ئه‌م كتێبه”هونه‌ری به‌خته‌وه‌ری” خۆی بخوێنینه‌وه تا سه‌رجه‌م راهێنانه نه‌رمه‌كانی دالای لامامان پێئاشنا بكات، كه‌م راهێنانه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی لهبهدهسهێنانی ئارامی دهرونیماندا هه‌یه، تا ئارامییه‌كی قوڵ دانیشن به‌خێر.
سه‌رچاوه: هونه‌ری به‌خته‌وه‌ری دالای لامای له‌گه‌ڵ د.سی كوتلهر نووسیویانه.
وه‌رگێرانی دكتۆر فواد ئه‌حمه‌د بابان، له‌ئینگلیزیه‌وه كردوویه‌ته كوردی ساڵح محه‌مه‌د ئه‌مینیش كوردییه‌كه‌ی دارشتۆته‌وه.