باشتر وایه ! …. شیعری : ته‌یب جه‌بار
باشتر وایه !
ده‌ست بكه‌ین ..
به هاڕینی تاریكی .
ئارده‌كه‌ی بكه‌ین به په‌ین ..
بۆ چیمه‌نی ئه‌ستێره .
ده‌ست بكه‌ین ..
به ڕنینی قژی مانگ .
هه‌گبه‌یه‌كی لێ بچنین ..
بۆ سه‌فه‌ری رێی كاكێشان .
پڕی بكه‌ین له كولێره .
ده‌ست بكه‌ین ..
به شێلانی هه‌ویری ره‌چه‌ڵه‌ك .
به‌ڵكو سه‌ره‌داوێك ده‌دۆزینه‌وه ،
بۆ مێژووی راسته‌قینه‌ی ..
خه‌ڵكی ئێره .
باشتر وایه !
ئه‌م پرۆژانه ته‌واو بكه‌ین :
پرۆژه‌ی شه‌قامی ..
( ئاوڕدانه‌وه بۆ پێشه‌وه ) .
پرۆژه‌ی باڵه‌خانه‌ی ..
( شاخی قوول ) .
پرۆژه‌ی پردی ..
( په‌ڕینه‌وه‌ی راوه‌ستان ) .
پرۆژه‌ی به‌نداوی ..
( ده‌ریاچه‌ی قۆقز ) .
پرۆژه‌ی كارگه‌ی ..
( كۆكردنه‌وه‌ی ورده با ) .
باشتر وایه ،
بچینه پێشه‌وه :
بۆ رێگرتن له هاتنه‌وه‌ی ..
په‌نابه‌رانی دۆزه‌خ .
بۆ رێكخستنی ..
سه‌ره‌ی ته‌ماشای گیاندان .
بۆ هه‌ڵكه‌ندنی ..
سه‌نگه‌ری خۆشاردنه‌وه .
بۆ وێنه‌گرتنی ..
به‌زم و ئاهه‌نگی دۆڕان .
باشتر وایه .
بگه‌ڕینه‌وه :
بۆ شێوه زاری كانی ،
تاكو سه‌ر له پاكانه‌ی گۆرانی
روبار ده‌ربكه‌ین .
بۆ بنه‌تۆی متمانه ،
تاكو نهێنی دابه‌شبوون ..
ئاشكرا بكه‌ین .
مایس /2011
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
• له ژماره (15) ی پاشكۆی ( ئاسۆی ئه‌ده‌ب ) رۆژی (28/6/2011 ) دا بڵاوبۆته‌وه .