
ماسكه‌كانی ئۆپۆزسیۆن … عه‌زیز ڕه‌ئووف
ئه‌و گومانانه‌ی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی پێنچ قۆڵی ئه‌نجام ده‌دران هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ڕوون وئاشكرا بوون، ئه‌مه‌ش به‌وپێودانگه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌یویست كات بكوژێت و ئۆپۆزسیۆنیش ده‌یویست نیه‌تی پاكی خۆی بۆ شه‌قام و هه‌وادارانی ده‌ربڕێت، به‌ڵام دۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تره و هه‌رچۆنێك بێت ده‌ركه‌وته‌كانی دوای چوار كۆبوونه‌وه پێیانوتین ئێمه ده‌ستكورتین له گه‌یشتن به میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دواجار هیچ له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك شین نابێت كه كارتی داواكاریه‌كان و پرۆژه‌كان كارتێكی هێنده ئاسانه كه هه‌ركه‌س له‌لای خۆیه‌وه ده‌توانێت پرۆژه‌یه‌ك گه‌ڵاڵه بكات.
ئه‌و چه‌كه‌ی به‌ده‌ست ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌یه چه‌كێكی هێنده ئاسانه كه ده‌سه‌ڵات به ئاسانی به‌ده‌ستی ده‌كه‌وێت. هه‌ر بۆیه كه ئۆپۆزسیۆن پرۆژه‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد ده‌سه‌ڵاتیش هه‌ستاو پرۆژه‌یه‌كی خۆی پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاته بۆ ئۆپۆزسیۆن كه ئه‌وه‌ی تۆ شتێكی تازه نیه و ئێمه‌ش ده‌توانین پرۆژه‌یه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل بنوسین، هه‌ر بۆیه زۆرجار به‌رپرسانی یه‌كێتی ده‌ڵێن ئێمه خۆمان سه‌رچاوه‌ی گۆڕان و گۆڕانكارین نه‌ك هێزێك له‌ده‌روه‌ی ئێمه.
ئۆپۆزسیۆن زۆربه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبڕینه‌كانی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پاره و زمانی ژماره‌كانه، له‌كاتێكدا ئه‌م سێ هێزه ده‌یانتوانی كاری زۆر گه‌وره‌تر بكه‌ن و وا له كۆمه‌ڵگه بكه‌ن كه سامان ئه‌و گرنگیه‌ی نه‌مێنێت، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌یان نه‌كرد به‌ڵكو وای لێهاتووه كه شه‌ڕی ئێسته‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن زیاتر له شه‌ڕی پاره و ئیمتیاز ده‌چێت. باشترین نمونه‌ش شه‌ڕی ئه‌ندام پارله‌مانه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه بۆ زیادكردنی ئیمتیاز و زیادكردنی پاسه‌وان بۆیان، كه ئه‌مه به‌بۆچوونی من حه‌یابه‌رترین كارێك بوو ئۆپۆزسیۆن له‌ناو پارله‌ماندا.
ئه‌و گه‌مه‌یه‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌یكات له‌م دۆخه‌دا گه‌مه‌یه‌كی ناله‌باره. ناكرێت تۆ پێیه‌كت له خۆپیشاندانه‌كاندا بووبێت و پێیه‌كیشت له‌ده‌ره‌وه، ئێستا به‌ناوی شه‌قامه‌وه قسه بكه‌یت و ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كان به بنبه‌ست گه‌یشت بگه‌ڕێیته‌وه بۆ شه‌قام و گه‌نجه‌كان هان بده‌یت و خۆشت له گردێكی به‌رزه‌وه ته‌ماشایان بكه‌یت. ئه‌گه‌ر شه‌ڕێك هه‌یه ده‌بێت ئێوه‌ش بیكه‌ن و باجه‌كه‌شی بده‌ن، ئه‌گه‌ر نا خه‌ڵك كوڕی خۆی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه ئێوه یاری به چاره‌نوسی بكه‌ن. من ئاگادارم به‌شێكی زۆر له خۆپیشانده‌رانی ئه‌م دواییه بێلایه‌ن بوون، باشه ئه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كاندا بۆ نوێنه‌ری شه‌قام ئاماده نه‌بوون؟ كێ پێیوتن ئێوه له ئێستاوه به‌ناوی شه‌قامه‌وه قسه بكه‌ن؟ له‌هه‌مووشی كاره‌ساتتر نهێنی كۆبوونه‌وه‌كان بشارنه‌وه و ناشه‌فاف بن له‌گه‌ڵ شه‌قام و كۆمه‌ڵگه و ته‌نانه‌ت هه‌وادارانی خۆشتاندا.
ده‌سه‌ڵات له‌م كۆبوونه‌وانه‌دا ئۆپۆزسیۆنی ڕاكێشایه ناو چاڵێكه‌وه كه چاوی نه‌بینێت و نه‌توانێت تاكه مه‌رجێك بسه‌پێنێت. ئاخر ئاسایی نیه تۆ له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان دانیشیت و چالاكوانانیش بكه‌ونه به‌ر لێدان و ته‌قه‌كردنی ده‌ستێكی نادیار و تۆش له‌ودیوی دیواره‌كانه‌وه خه‌ریكی قسه‌كردن بیت له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك كه ده‌سه‌ڵات خۆی باش ده‌زانێت هه‌ر ئه‌وه‌یه خه‌له‌له‌كان و باشیش ده‌زانێت له پرۆژه‌كه‌ی تۆ جوانتر و باشتر بنوسێت.
ده‌رئه‌نجام ئێمه له‌به‌رده‌م ئۆپۆزسیۆنێكداین كه خه‌ریكه بێئومێدمان ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه مۆدێلێكی نوێ له سیاسه‌ت بخوڵقێنن. من ده‌زانم ئۆپۆزسیۆنیش گۆشت و خوێنه و ئه‌گه‌ری هه‌ڵه و كه‌م و كوڕی هه‌یه، به‌ڵام ناكرێت تۆ بانگه‌شه‌ی نوێنه‌ری خه‌ڵكی فه‌رامۆشكراوی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه بكه‌یت و به‌سه‌ر پشتیاندا سه‌ربكه‌ویت و شه‌ڕ له‌سه‌ر ئیمیتازه‌كانی خۆت بكه‌یت. ئه‌گه‌ر تۆ له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه جیاواز نه‌بیت له براده‌رانی ده‌سه‌ڵات، ئه‌م ماسكه‌ی به‌ستووته ڕۆژێك هه‌ر ده‌كه‌وێت، ئێسته كۆمه‌ڵگه له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتێكی خراپ و ئۆپۆزسیۆنێكی ماسكداردایه.
azizrauf75@yahoo.com