
شه‌قــــــــام ….. عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌نی
شه‌قام سه‌وزه له توڕه‌یی
خه‌ریکه لافیته‌کان چاو ده‌که‌نه‌وه
ووشه‌کان دێنه‌وه گۆ
خوێن گوڵ ده‌گرێ
ئازادی باڵ ده‌رده‌کات
ترسیش ووشک ده‌بێ و ده‌مرێ!!
ئێره سپیه له بێ ده‌نگی
له‌و لاشه‌وه،
هه‌ر تفه‌نگه‌و چه‌ور ده‌کرێ
تێڵا خراوه‌ته ئاو و
دار‌و لاسیکیش له‌سه‌ر پێ!
ئای خودا!!
ده‌بێ چه‌ند که‌سی تر، مه‌دالیای جه‌لادی وه‌رگرێ!!؟
ده‌بێ چه‌ند مه‌مکه‌مژه‌ی تر،
له‌سه‌ر لێوی ئه‌نه‌سه‌کا‌ن وشك بکرێ!!؟
ده‌بێ چه‌ند تاقانه‌ی تر،
باخی گه‌نجی تاڵان بکرێ!؟
ده‌بێ چه‌ند حیکایه‌تی تر،
له شاری کتێب ده‌رکرێ!؟
خودا ده‌بێ دڵی چه‌ند گه‌ڕه‌کی تر،
شوشه‌ی پێکه‌نینی بشکێ!؟
ده‌بێ هه‌ناوی چه‌ند که‌ڵه ژن،
پوشی ئۆقره‌یان گڕ بگرێ!؟
ده‌بێ چه‌ند ده‌ستگیرانی تر،
له پیره خه‌م ماره بکرێ !؟
چ مه‌هزه‌له‌یه‌که خودای من،ئه‌مجاره‌شیان،
باڵ باڵێ خۆی بشکێنێت و
پیره ته‌وریش خه‌و ببینێ!
چاو قه‌ره‌وڵ له چاو بگرێ و
برا گوڵۆبه‌ڕۆ‌ژه‌ی سینه‌ی برای داته‌کێنێ!
چ کا‌ره‌ساتێکه خودا،
برا ده‌نگی براکه‌ی خۆی
به گازی ڕق بخنکێنێ!
گه‌لێک ده‌ترسم خودای من، ئه‌مجاره‌شیان،
شار بسووتێ و…
شه‌قام بمرێ و……
نیشتمانم شه‌هید بکرێ و
تفه‌نگیش هه‌ر پێ بکه‌نێ!
عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌نی هاوینی 2011
ئه‌ڵمانیا