ژماره حه‌وت و خه‌وێكی سه‌یر
ناخۆشترین خه‌ونبوو دیتم چ خه‌وێكی سه‌یر بوو. تۆ بلێیت داهاتوو جێگه‌ی به‌دی هاتنی خه‌وێكی وای له‌هه‌گبه‌كه‌یدا هه‌ڵگرتبێت ؟. بۆ نا ده‌شێت ئه‌وه‌ی به‌بیرماندا نه‌یه‌ت ڕِووبدات . كی گره‌و له‌سه‌رداهاتوو ده‌كات كه‌س نا‌توانیت داهاتوو وه‌ك ڕابردووی بخوێنێته‌وه. هیچ مرۆڤێك نیه هه‌مه‌جۆر خه‌ونی نه‌دیبێت به‌ڵام خه‌ونێكی وا جێگه‌ی سه‌رسامیه ، خه‌ونبینی وا له‌و خه‌وه درووست كراوه گه‌رم و گوڕانه‌ی ژنان ناچێت كه له پرسه‌دا باسی ده‌كه‌ن. ڕه‌نگه به‌هۆی ماندووبون و كه‌می پشودانه‌وه میشك خه‌وی واش به‌رهه‌م بهێنی ، به‌ڵام بۆ كه‌سێكی وه‌ك و من كه‌تووڕه‌بوونی ژنانم له پێكه‌نینی پیاوان پێ خۆشتره سه‌یره كه‌وا تاوانباربكرێم له خه‌وێكی وادا وه‌لێ وه‌ك خواستی دادگا و دانیشتوانی گه‌ڕه‌ك و شاری ناو خه‌وه‌كه‌م نا… له‌مندالیشدا ئه‌وه‌نده‌ی هۆگری به‌یان بووم ئه‌وه‌نده‌ش حه‌زم به‌چاره‌ی میران نه‌بوو. كه‌م ڕۆژنه‌بوو له‌كۆلان له‌میران نه‌ده‌م و سنووری دایكی نه‌یه‌ته سه‌رماڵمان و به‌دایكم نه‌ڵێت ،كه دایكم پێی ده‌ووتم منیش به دایكم ده‌ووت له‌گه‌ڵ به‌یان یاری ده‌كه‌ین ئه‌و دێت لێمان تێك ده‌دات ، ڕه‌نگه ئه‌وه درۆیه‌كی جوان بووبێت له و كاته‌دا ، من و به‌یان هاوته‌مه‌ن بووین.
من تاقانه‌ی دایك و باوكم بووم.دایك و باوكم له‌هه‌شت منداڵ منیان بۆ ده‌مێنێت.ئه‌وانی تر پاش
هه‌فته‌یه‌ك له دایك بوونیان ده‌مردن ، باوك و دایكم چه‌ندین جار سه‌ردانی دكتۆر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هۆی مردنی منداڵه‌كانیان بزانن به‌ڵام وه‌ڵامێكی دروست و هۆیه‌كی دروستیان ده‌ست ناكه‌وێت. خۆشه‌ویستیان بۆ مانه‌وه‌ی منداڵێك وایان لێده‌كات ڕوو له زۆر شوێن بكه‌ن ته‌نانه‌ت سه‌ردانی شوێنه پیرۆزه‌كانیش له هه‌ركوێیه‌ك هه‌واڵێكیان ده‌ست كه‌وتبێت كه ڕه‌نگه بتوانێت مندالێكی بۆ بمێنێت به‌ده‌نگیه‌وه چوون و ڕوویان تێ كردووه.
كاتێك من دوای حه‌وت منداڵ له‌دایك ده‌بم به‌درێژی ڕۆژی حه‌وته‌م باوكم له ته‌نیشت دایكمه‌وه داده‌نیشێت و پێكه‌وه ڕۆژه‌كانی ته‌مه‌نم ده‌ژمێرن تا حه‌وته‌م ڕۆژ تێپه‌ڕێنم وته‌مه‌نم بگاته به هه‌شته‌م ڕۆژ ، له حه‌وته‌م ڕۆژی ته‌مه‌نم بۆ ڕۆژی هه‌شته‌م نا خۆشترین ڕۆژ بووه له ته‌مه‌نی دایك وباوكمدا ، چاوه‌ڕوانیان بۆ به‌خشه‌نده‌ی و به‌زه‌ی خودا وایان لێده‌كات تا به‌یانی نزا‌و پاڕانه‌وه‌بكه‌ن ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان دێت بیكه‌ن به‌خێر بۆ مانه‌وه‌ی من. ڕۆژی حه‌وته‌م تێده‌په‌ڕێت و له‌مالًَِی ئێمه‌دا ده‌بێت شای گۆرانی ووتن و حه‌ڵوا به‌خشینه‌وه. ئه‌مجاره مردن ڕوو له ماڵی ئێمه ناكات و دراوسێی ده‌سته‌چه‌پمان كوڕێكی منداڵی ته‌مه‌ن دوو سالیانَ ده‌مرێت گه‌ر بمایه ئه‌ویش وه‌ك میران یاری له‌من و به‌یان تێك ده‌دا. قسه‌و باسی ژنانی گه‌ڕه‌ك دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه قه‌زای من له‌و منداڵه‌ی دراوسێمان كه‌وتووه و ئیزرائیل ماڵی ئێمه‌ی لێ تێك چووه.ئه‌و گه‌ڕكه‌ی ئێمه تێیدا ده‌ژیاین له هه‌شت ماڵ پێك هاتبوو ماڵی ئێمه هه‌شته‌م ماڵ بوو ، گه‌ڕه‌كیكی هه‌ژارنشین و به‌ڕه‌وشت و بێ كێشه و ئارام بوو ، دراوسێكان به‌خه‌می یه‌كدیه‌وه‌بوون به‌ڕێزه‌وه لێكدیان ده‌ڕوانی.
. وه‌ك ده‌لێن من زۆر به‌خۆشه‌ویستی و به‌نازداری به‌خێو كراوم ، له دوای له‌دایك بوونم براو خوشكێكم نابێت و ده‌بمه تاقانه‌ی دایك و باوكم.من كاتێك گه‌وره‌بووم هه‌موو مێژووی منداڵیم له ڕێگه‌ی دایكمه‌وه زانی.دایكم كاتێك باسی هه‌شته‌م ڕۆژی ده‌كرد فرمێسكی خۆشی به‌چاویدا ده‌هاته خواری و سوپاس گوزاری خواوه‌ندبوو. له‌منداڵیمدا بێدڵی نه‌كراوم داوای هه‌رچیه‌كم بكردایه بۆم دابین ده‌كرا، له‌بیرم دێت كاتێك ته‌مه‌نم پێنج ساڵان بوو دراوسێی ده‌سته ڕاستمان كچێكیان هه‌بوو ناوی ڕێزان بوو حه‌وت ساڵ له‌من گه‌وره‌تر بوو . دواتر زانیم كه ڕێزان كچێكی فێڵبازبوو ، ئه‌و زۆرجار ده‌هاته‌ماڵی ئێمه‌و یاری بۆ ده‌كردم ، ئه‌وكات ئه‌و له‌لام ده‌بوو دایكم بێخه‌م كاری ناومالێی ده‌كرد. ڕێزان گه‌ر حه‌زی له هه‌ر شتێك ببوایه به‌منی ده‌ووت بۆ ئه‌وه‌ی من ووڕك بگرم و ده‌ست به‌گریان بكه‌م تا بۆم ئاماده‌نه‌كرایه شینی حه‌سه‌ن و حسه‌ینم ده‌كرد.له بیرم دێت زۆر جارپێی ده‌ووتم هیوا ده‌زانی كه‌باب زۆر خۆشه منداڵ زوو گه‌وره‌ده‌كات ئیتر خۆی ده‌توانی بچێته بازاڕ‌و جۆلانی و یاری خلیسكێنی بكات و دایك و باوكی ده‌ستی نه‌گرن.هێنده به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌گریان بكه‌م وحه‌وته‌م ڕۆژ به‌بیری دایك و باوكم بهێنمه‌وه ، هێنده‌ی كردنه‌وه و داخستنی پێڵوی چاوم خۆم له باوه‌شی دایكم ده‌دیه‌وه ،دایكم له ڕێزانی ده‌پرسی چ بووه ، ڕێزان وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌ره مه‌رگدا بێت به‌ده‌نگێكی كز به‌دایكمی ده‌ه‌وت داوای كه‌باب ده‌كات. ئێسته ده‌زانم ڕێزان چۆن ده‌یزانی حه‌زوسكی خۆی به‌گریانی من تێر بكات. چوومه قوتابخانه له‌هاوینی هه‌مان ساڵدا ماڵی ڕێزان له گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی ئێمه ده‌گوێزنه‌وه وده‌چنه‌جێگه‌یه‌كی دی . ئیتر بی ئاگابووین له‌یه‌كتری. كاتێك من ده‌گریام و به‌دایكم ده‌مووت كوا ڕێزان بۆ نایه‌ت یاری بكه‌ین دایكم به‌وه ژیری ده‌كردمه‌وه ده‌یوت ڕێزان چووه بۆ ئاسمان ئه‌ستێره‌ت بۆ بهێنیه‌ت ، ئیدی من شه‌وانه سه‌یری ئاسمانم ده‌كرد و به‌دوای ڕێزاندا ده‌گه‌ڕام تاوای لێهات كات زۆر تێپه‌ڕی و نا‌ئومێد بووم و ڕَێزان ئه‌ستێره‌ی بۆ نه‌هێنام و وورده وورده ڕێزانم له‌بیر چوه‌وه. له‌ته‌مه‌نێكی درێژدا ڕێزانم دیته‌وه له سه‌ر چرپای مردن له‌نه‌خۆشخانه‌ڕاكشابوو ، پێم گووت چاوه‌ڕوان بووم ئه‌ستێره‌م بۆ بهێنیت. دیار بوو نه‌یده‌ناسیم ووتی ئه‌ستێره‌ی چی ؟. خۆم پێناساندو فرمێسك به‌چاویدا هاته خواره‌وه.به‌ده‌نگێكی كز پێی ووتم ده‌زانیت كه‌باب چه‌ند خۆشه بۆ كه‌سێك كه‌فشاری خوێن و نه‌خۆشی دڵی هه‌بێت زوو ده‌یكوژێت له‌داره مه‌یتدا ده‌ستی ناگرن وجۆلانه‌ی پێده‌كه‌ن.
دوای ڕێزان زیاتر له جاران هۆگری به‌یان بووم پێكه‌وه یاریمان ده‌كرد. تا ته‌مه‌نمان باڵای كرد‌و چیتر نه‌مان توانی یاری بكه‌ین به‌ڵام خۆشه‌ویستییه‌كی متبوو له‌نێوانمانا هه‌بوو.له‌خه‌وه‌كه‌مدا به‌یان دادوه‌ر بوو له‌تاوانه‌كه‌می ده‌پرسیه‌وه و پرسیاری لێ ده‌كردم تا له‌كۆتایدا به‌حه‌وت ساڵ زیندانی سزادرام ،
كاتێك گه‌شتمه ته‌مه‌نی لاوێتی باوكم زۆر ئاموژگاری ده‌كردم ، باوان بۆنه‌وه‌كانیان هه‌رچه‌نده گه‌وره‌شبن هه‌ر به‌منداڵ سه‌یریان ده‌كه‌ن. باوكم پێی ده‌ووتم ئاگاداری خۆتبه كچان دنیایه‌كی سه‌یریان هه‌یه ده‌زانن چۆن كوڕان ڕاو ده‌كه‌ن ، من نازانم دایكم له ته‌مه‌نی گه‌نجێتی خۆیدا ڕاوكه‌رێكی باش بووبێت یان نا به‌ڵام وه‌ك باوكم ده‌یووت نێچێریكی چه‌وری ئه‌وبووه. باوكم ده‌یگووت كچان ده‌زانن كوڕان تامه‌زرۆی بینینی كام به‌شی جه‌سته‌ی كچانن و ده‌زانن چۆن سه‌رنجیان ڕاده‌كێشن به‌لای خۆیاندا ،كاتێك به‌رده‌رگا ده‌شۆن جلێك له‌به‌رده‌كه‌ن زۆرترین ماده‌ی لایلۆنی تیدابێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌گیانیانه‌وه بنوسێت لای قاچه‌كانیان هه‌ڵده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پوزیان ده‌ركه‌وێت چاوه‌كان له بینیان قوتار نه‌بێت ،یان وه‌ك ئه‌وه‌ی بێَ ئاگابن كاتێك كوڕیێك به‌وێدا تێده‌په‌ڕێت داده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی درزی نێوان مه‌مكه‌كانیان ده‌ركه‌وێت كوڕان شه‌یدا بكه‌ن ،وه‌ك باوكم ده‌یووت له‌گه‌ڵ دایكمدا له گه‌ڕه‌كێكدابوون بۆیه كاتێك ئه‌و قسانه‌ی بۆ ده‌كردم دایكم به‌پێكه‌نینه‌وه ده‌یگووت ڕۆله هیوا باوكت هه‌شت جارخوازبێنی كردم تا ئیتر به‌رده‌رگای ماڵی ئه‌وم شۆرد.
دایك و باوكم هیوایان بوو له‌شایمدا هه‌ڵپه‌ڕن وپێش مردنیان منداڵی من ببینن به‌ڵام ئه‌وه هیوایه‌كی نه‌زۆك بوو به‌و ئاواته‌یان نه‌گه‌شتن و له‌ڕۆژێكدا مه‌رگ یه‌خه‌ی هه‌ردووكیانی گرت ئه‌و ڕۆژه وه‌ك حه‌وته‌م ڕۆژه شومه‌كانی مێژووی ژیانی ئه‌وان بوو بۆ من.پاشان ئیتر به‌یانیانی ڕۆژانی هه‌ینی ده‌چوومه سه‌رقه‌بران بۆ سه‌ردانی گۆڕه‌كانیان.دوای مه‌رگیان به‌چوارساڵ خوێندنم ته‌واو كردوو له نه‌خۆشخانه وه‌ك كارمه‌ندی تیشك كارم ده‌كرد.هه‌رله‌هه‌مان گه‌ڕه‌كدا مامه‌وه به‌یان كۆلیژی یاسای ته‌واوكردو له‌گه‌ڵ میراندازه‌ماوه‌ندیان كرد.من نازانم بڕیاریكی وا له‌لایه‌ن به‌یانه‌وه هۆی چی بوو، ڕه‌نگه ئه‌و یاریه‌ی میران به منداڵی نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ به‌یاندا بیكات به‌گه‌وره‌ی كردی.
ئه‌و شه‌وه وه‌ك هیچ شه‌وێكی تر نه‌بوو ڕه‌نگه هیچ شه‌وێكی تری وا له‌ژیانمدا دووباره‌نه‌بێته‌وه. حه‌زم ده‌كرد ئه‌وشه‌وه هه‌رنه‌خه‌وتمایه‌و وه‌ك منداڵی سه‌یری ئاسمانم بكردایه به‌دوای ڕێزاندا بگه‌ڕامه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌م بۆ بهێنی به‌ڵام ماندووبونی كار‌و كه‌می پشودانه‌وه هه‌ر زوو وای لێكردم خه‌و داگیریم بكات و خه‌وم لێ بكه‌وێت .(( له ژووری دادگادا وه‌ك تاوانبارێك وه‌ستابووم هیچ پارێزه‌رێك ئاماده نه‌بوو پارێزگاریم لێبكات دادگاش هیچ پارێزه‌رێكی بۆ دانه‌نام تا پارێزگاریم لێبكات له‌سه‌رئه‌و تۆمه‌ته‌ی كه له‌سه‌ری ده‌ستگیر كرابووم.هه‌ر حه‌وت ماڵی گه‌ڕه‌كه‌كه داوایه‌كیان پێشكه‌ش به بنكه‌ی پولیسی كردبوو واژۆی هه‌موویانی له‌سه‌ربوو ، داوایان كردبوو له گه‌ڕكه‌دا دووربخرێمه‌وه چوونكه بوومه‌ته هۆی به‌ڕووشتی و ناشیرین كردنی گه‌ڕه‌كه‌كه.بنكه‌ی پۆلیس داوایاكه‌یانی ڕووبه‌ڕووی دادگاكرده‌وه. دادگاش بڕیاری دادگایمی دا. ڕۆژی دادگایم هه‌ریه‌ك له دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه به‌جۆریك گه‌واهی دا له سه‌رتاوانه‌كه‌م دا دادوه‌ر پرسیاری ده‌كردو ئه‌وان وه‌ڵامیان ده‌دایه‌وه.
دراوسێی یه‌كه‌م ووتی :
– به‌ڕێز جه‌نابی دادوه‌ر ئه‌مه كه‌سێكی شه‌رمن و بێ هه‌سته ئه‌وه‌نده‌ی له‌و گه‌ڕه‌كه‌دایه به‌یانیان كاتێك چووه‌ته‌سه‌ر كار كاتێك كچه‌كانمان به‌ر ده‌رگایان شۆردوه سه‌یری نه‌كردون.
دراوسێی دووه‌م ووتی :
– به‌ڕێز جه‌نابی دادوه‌ر بوونی كه‌سانی وا له شاره‌كه‌ماندا ده‌بێته هۆی تێك چوونی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه خه‌ریكه‌ڕێچكه‌ی خۆی ده‌گرێت بۆیه داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌م تووندترین سزابدرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی تر نه‌توانێت شوێن پێی ئه‌و هه‌ڵگرێت.
دراوسێی سێیه‌م ووتی :
– به‌ڕێز جه‌نابی دادوه‌ر ئه‌و تاوانباره‌ی له‌و قه‌فه‌زه‌دا وه‌ستاوه هیچ كاتیك به‌شداری ئاهه‌نگی شه‌وانه‌ی دانیشتوانی گه‌ره‌ِكی نه‌كردووه ئه‌م مرۆڤه وه‌ك مردوویه‌ك بینراوه راستی ئه‌م قسانه‌ش له به‌رده‌م به‌ڕێزتا ده‌یكه‌م ژنان و كچانی گه‌ڕكه‌كه‌مان ده‌یسه‌لمێنن كه مرۆڤی وا نه‌بوونی باشتره له بوونی.
دراوسێی چواره‌م ووتی :
– به‌ڕێز جه‌نابی دادوه‌ر ئایا ڕاسته كه‌سێكی وا نه توانێت ته‌نهای تێپه‌ڕێنێت و له شارێكی وادا بێده‌نگی داداگیری بكات و كچان و ژنانی ئه‌م شاره له‌و دیو خۆشیه‌وه بیبینن.
دراوسێی پێنجه‌م ووتی :
– دادوه‌ری به‌ڕێز :ئه‌م كه‌سه كه‌سێكی به‌ڕه‌وشته و ده‌یه‌وێت ئه‌و جۆره ژیانه‌ی هه‌مانه بیشێوێنی.
دراوسێی شه‌شه‌م ووتی :
– ئه‌م تاوانباره لاوه‌كانمان هان ده‌دات بۆ به‌ڕه‌وشت بوون.
تا دراوسێی حه‌وته‌م ووتی :
– گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان به‌و حه‌وت ماڵه‌وه جوانه‌و ده‌مانه‌وێت وه‌ده‌ری نێیت و سزایه‌كی تووندی بده‌یت ، چوونكه به‌نهێنی خه‌ریكی كاری ڕێكخراوه‌ی به‌ڕه‌ووشتیه.
دادوره‌كه‌م ڕووی تێ‌كردم و ووتی :
– وه‌لامت چیه بۆ ئه‌و تۆمه‌تانه؟.
ووتم : به‌ڕێز هه‌ر مرۆڤه‌و جۆرێك له هه‌ڵس و كه‌وت و ئاكاری هه‌یه.
دادوه‌ر ووتی : ئه‌و هه‌ڵس و كه‌وته ده‌بێت به‌ده‌ر نه‌بێت له ڕه‌وشتی باوی كۆمه‌ڵگه.
ووتم : به‌ڕێز من ناتوانم وه‌ها ڕه‌وشتێكم هه‌بێت.
دادوه‌ر ووتی : تۆ ده‌ته‌وێت ڕه‌ووشتی كۆمه‌ڵگه تێك بده‌یت.
ووتم : به‌ڕێز ئایا یاسایه‌ك هه‌یه‌بۆ ئه‌وه‌ی كه من تاوانباركات به‌رامبه‌ر ئاكار و به‌ڕوشت بوونم ؟
دادوه‌ر ووتی : به‌ڵی یاسای ژماره حه‌وتی سزاكه هه‌قی گشتی پێشێل ده‌كات.
دوای چه‌ند دانیشتنێك دادگا بڕیاری حه‌وت ساڵ زیندانی و به‌ده‌ركردن له كاره‌كه‌م سزای دام.
ماوه‌ی زیندانیم كه‌سێك نه‌بوو سه‌ردانم بكات. له به‌ندیخانه به چاوێكی سووك سه‌یر ده‌كرام.
كاتێك ماوه‌ی زیندانیه‌كه‌م ته‌واوبوو دوورخرامه‌وه له و شاره‌ی تێیدا ده‌ژیام و چوونم بۆ شارێكی تر ، له‌وشاره‌ش به‌ڵێن نامه‌م لێوه‌رگیرا كه جارێكی تر هیچ كارێكی وا نه‌كه‌م كه كۆمه‌ڵگا لێی زه‌ره‌رمه‌ندبێت.
كاتێك به ئاگا هاتم له خه‌وه‌كه‌م گیانم نیشتبووه سه‌ر ئاره‌قه‌یه‌كی سارد. له خۆم پرسی ناخۆشترین خه‌ونبوو دیتم چ خه‌وێكی سه‌یره. تۆ بلێیت داهاتوو جێگه‌ی به‌دی هاتنی خه‌وێكی وای له‌هه‌گبه‌كه‌یدا هه‌ڵگرتبێت ؟. بۆ نا ده‌شێت ئه‌وه‌ی به‌بیرماندا نه‌یه‌ت ڕِووبدات . كێ گره‌و له‌سه‌رداهاتوو ده‌كات كه‌س نا‌توانیت داهاتوو وه‌ك ڕابردووی بخوێنێته‌وه. هیچ مرۆڤێك نیه هه‌مه‌جۆر خه‌وی نه‌دیبێت به‌ڵام خه‌وێكی وا جێگه‌ی سه‌رسامیه ، تۆ بلێیت ڕۆژێك بێت كه‌سێكی به‌ڕووشت له كۆمه‌ڵگادا جێگه‌ی نه‌بێته‌وه ؟.
ره‌حمان مه‌حمود احمد
rma.kurd@yahoo.com