
سێ ئاوێنه و په‌یامێك … حه‌سه‌ن مسته‌فا
1-
تا دینامێتێك چێ ده‌كه‌ن،
“قوباد” ده‌نووكێك له‌ئاو ده‌دا و
هه‌رمێ ده‌خاته نێو دێڕ و له وه‌سفی لیمۆ ده‌بێته‌وه‌و
شیعرێك به‌باڵای ژن هه‌ڵده‌دا.
تا سێره له‌چاوی گوڵێك ده‌گرن
ده‌یان رهوه مه‌لی تر به‌ڕێده‌كه‌ون.. تا
ژیان پڕكه‌نه‌وه له جریوهجریوو.
2-
“ئه‌و” ناتوانێ بۆ ئێره بێت
ئه‌م هه‌وایه فاسد بووه، ئه‌م خاكه غه‌زه‌ب لێیداوه
به‌خوێن نه‌بێ پاك نابێته‌وه.
3-
” ئه‌و” ده‌لێ:
من هاتووم مانیفێستی خۆمتان بده‌مێ
ئه‌وه‌ی ئێوه پێی ده‌ڵێن ژه‌هر به‌لای ئێمه شه‌كره.. شه‌كر
ئه‌وه‌ی ئێوه پێی ده‌ڵێن قین به‌لای ئێمه ڤینه ..ڤین
ئێوه ژیانتان ئاوهژووكردۆتهوه
زۆرتان دوور خستۆته‌وه
ده‌بێ ژیان بگه‌ڕێنینه‌وه یه‌كه‌م ماڵ..
یه‌كه‌م ئه‌شكه‌وت..سهرلێكدانی یه‌كه‌م ستێوبهرد
ئه‌و هه‌موو زانیارییه بۆ چیه؟
ئێوه مێشكتان جه‌نجاڵ كردووه
ئێوه ژیانتان قهرهباڵغكردووه به ده‌نگه‌ده‌نگ
ئێوه ژیانتان هه‌راسانكردووه به به به‌خشینی ره‌نگ
ده‌نگێك به‌سه
ره‌نگێك به‌سه.
ئێوه ساده‌ن له لوتفی ( ئه‌میر ) تێناگه‌ن
ئه‌و كه‌سێكی میهره‌بانه
ئه‌وه‌نده ناسك و ساده‌یه
له‌چوونه ناو مزگهوتهكانتان ده‌ترسێت
له ئاهه‌نگ و رێوڕهسمهكانتان ده‌ترسێت
ئه‌و كه‌سێكی به‌گومانه
له بزه‌ی سه‌ر لێو .. ته‌نانه‌ت له جلوبهرگیشتان ده‌ترسێت…
4-
ده‌روازه‌كان كراوه‌ن و..
ئه‌وان گفتوگۆ نازانن.. ته‌نها به زمانێك ئاشنان
نه له‌زمانی كۆتر ده‌چێت، نه لهبێزمانی زه‌ڕافه و نه له زمانی باران ده‌چێت .
ئێوه كێن .. ئێوه بهرۆحمان ئاشنانین
ئێوه تاقتاقكهرهی كام سنوورن
چ ره‌شه‌بایه‌ك ئێوه‌ی بێره وهركرد
ئێوه نامۆن به‌م خاكه‌وه.. ئێوه كوڕی ئه‌و وهرزانهن
كه به‌ڕووی وه‌رزه‌كانمان ناكرێنه‌وه .
ئێوه سه‌رئێشه‌ی سه‌رده‌من… ژانی به‌سوێی دڵی دایكمن.
مۆته‌كه‌ی هۆشن…حه‌ز كوژن
سادیین…نهرگسین…بهفێڵن…
بڕۆن لێره مه‌مێننه‌وه..
به‌دوای خۆتان ده‌روازه‌كان به‌كراوه‌یی جێبهێڵن .
2\2\2011
حه‌سه‌ن مسته‌فا- رواندز