هێزه‌كانتان بنێرن بۆ سنوور … عه‌لی مه‌ولود
له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه وا راگه‌یه‌نراوه رۆژی 15/7 خۆپیشاندان ده‌كرێت ، هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌ته‌واوی كه‌وتوونه‌ته ئینزاره‌وه و به‌تایبه‌تی له‌ناوشاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری هێزێكی زۆر جێگیركراوه، نه‌ك هه‌ر شوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌هێزه چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی ناوخۆ به‌ڵكو شوێنی له‌بابه‌تی رێكخراوه دیموكراتیه‌كانیش كه به‌پێی پێناسه ده‌بێت جێگای چالاكوانانی مه‌ده‌نی و هه‌ڵسوڕاوانی رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی چین و توێژه‌كان بێت، سیخناخكراوه له‌و هێزانه‌ی ئاماده‌كراون بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران و به‌پێی هه‌ندێك هه‌واڵا ته‌نانه‌ت چه‌كیان به‌سه‌ر ئه‌ندامانی حیزبیشدا دابه‌شكردووه.
هاوكات له‌گه‌ڵا ئه‌و ئاماده‌كارییه فراوانه‌دا بۆ په‌لامارو سه‌ركوتی خۆپیشاندانه‌كان و تاساندنی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك، كۆماری ئیسلامی ئێران، دۆستی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی هه‌رێم و دوژمنی سه‌رسه‌ختی خه‌ڵكی كوردستان، دوای مانگێك له تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئاواره‌بوونی دانیشتوانه‌كه‌ی ( كه‌هه‌موو ساڵێك له‌وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كاندا ئه‌و كاره ده‌كات)، وابڕیاره هێرشی هێزی پیاده‌ش له‌ناوخاكی هه‌رێمدا ده‌ست پێبكات و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك ئه‌وه‌ی رووداوه‌كان له وڵاتێكی تر بن، بۆ خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیارێتی ته‌نها به‌نامه‌یه‌كی گله‌یی ئامێزی دۆستانه هه‌ڵوێستی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن، ئه‌ویش بۆ چاوبه‌ستكردنی رای گشتی و بۆ داپۆشینی ئه‌و هاوده‌ستییه‌ی هه‌واڵه‌كان باسیده‌كه‌ن.
ئه‌مه نمونه‌ی بێوێنه‌ی نابه‌رپرسیارێتیه له‌جیهاندا، له‌هیچ شوێنێكی دنیادا نه‌بووه‌و نیه ده‌سه‌ڵاتێك له‌به‌رامبه‌ر هێرش و ده‌ستدرێژی ده‌ره‌كیدا ئاوا سازشكار و بێئیراده بێت و له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانی خه‌ڵكیشدا نه‌ك هه‌ر ته‌واوی توانا‌و هێزی خۆی به‌ڵكو هێزی ده‌ره‌كیش به‌كاربێنێت بۆ سه‌ركوت و دامركاندنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌گه‌ر به‌راستی خۆی به‌خاوه‌نی كوردستان ده‌زانێت و سه‌دیه‌كی خۆپیشانده‌ران دڵسۆزی و خه‌مخۆری هه‌یه بۆ ئه‌م هه‌رێمه‌و چاره‌نووس و داهاتووه‌كه‌ی باهێزه‌كانیان له‌ناوشاره‌كان بپێچنه‌وه‌و بیانبه‌ن بۆ سنووره‌كان و وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رپرس ( كه‌لێیان ناوه‌شێته‌وه) سنوورێك بۆ ملهوڕی و ده‌ستدرێژییه‌كانی حكومه‌ته‌كانی ئێران و توركیا دابنێن، كه كوردستانی بێده‌رگاو په‌نجه‌ره‌و هه‌رێمی بێده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌یان كردووه به مه‌یدانی سیناریۆ و نمایشكردنی هێزی خۆیان له‌دژی نه‌یاره‌كانیان له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كانیاندا. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌جیاتی هاوكاری ئه‌و هێزه داگیركار‌و سه‌ركوتگه‌رانه با هاوكاری خه‌ڵكی كوردستان بكات بۆ به‌دیهێنانی ئازادی و خۆشگوزه‌رانی و سه‌ربه‌خۆیی و پاراستنی ئه‌م هه‌رێمه له‌ده‌ستدرێژی ده‌ره‌كی، له‌جیاتی گوێڕایه‌ڵی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كانی توركیا‌و ئێران، با گوێ له‌داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بگرێت و له‌جیاتی جێبه‌جێكردنی داواكارییه ناڕه‌واكانی ئه‌وان با داواكاریه ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان جێبه‌جێبكات. ئه‌گه‌رنا خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌تورێك نه‌وێت و داوای رۆیشتنی بكات. ده‌سه‌ڵاتێك كه له‌ناوخۆدا دژی ئازادی و سه‌ربه‌ستی و خۆشگوزه‌رانی بێت و سنووره‌كانیشی پێنه‌پارێزرێت، یاخود هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌و كارانه به‌ئه‌ركی خۆی نه‌زانێت، ئیتر به‌كه‌ڵكی چی خه‌ڵك دێت.