ڕٶژنامەگەری لە کۆمەڵگە – بەشی دووهەم
گۆڕه‌پانی خه‌ڵک به ساکاری ئه‌و پێناسه‌یه‌ی بۆ ده‌کرێت که شوێنێکه تیایدا خه‌ڵکی بیر و ڕاو بۆچونه‌کانی خۆیانی تیادا به‌یان ده‌که‌ن. یاخود پێگه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه یان ناوچه‌ییه بۆ خه‌ڵک بۆ تاوتوێکردنی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسیه‌کانی ڕۆژانەیان. له دنیای ته‌کنه‌لۆژیا و سه‌ر‌ده‌می دیجیتاڵی ئه‌مڕۆماندا ، ئه‌م گۆڕه‌پانه پێده‌چێت پلاتفۆرمێکی سه‌ر هێلی ئه‌نته‌رنێت بێت. مێژووی ئه‌م کۆنسێپته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی کۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌هه‌م که خه‌ڵکی له قاوه‌خانه و چوکلێتخانه‌کاندا له له‌نده‌ن دانوستانی کێشه‌کانیان تیادا ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌وه ڕۆژنامه‌گه‌ری بوو که ڕاسته‌خۆ به‌شداری کرد له فراوانکردنی ئه‌م گۆره‌پانه‌دا به تایبه‌تی له دوای بڵاوبوونەوەی یه‌که‌مین ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه له به‌ریتانیا، چونکه ئیدی ڕۆژنامه‌کان بوونه سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌می هه‌واڵ و زانیاری و خه‌ڵکی له‌وانه‌وه هه‌واڵی ڕۆژانه‌یان پێده‌گه‌یشت نه‌ک له ده‌می یه‌کتره‌وه.
ئه‌مڕۆکه زۆربه‌ی زۆری ڕه‌خنه‌گرانی بواری رۆژنامه‌گه‌ری پێیان وایه که ئه‌م گۆره‌پانه له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنه گشتی و باوه‌کانه‌وه کۆنترۆل کراوه و ئه‌وه ئه‌وانن که گۆره‌پانه‌که‌یان داگیرکردووه نه‌ک بیر و بۆچونه‌کانی خه‌ڵک. میک تیمپڵ ، یه‌کێکه له ناودارترین ره‌خنه‌گرانی ئه‌م بواره له به‌ڕیتانیا هه‌مان بۆچونی هه‌یه و له نوێترین لێکۆڵینه‌وه‌یدا بۆ روونکردنه‌وه‌ی ئه‌م داگیرکارییه ده‌ڵێت: ” ئه‌مڕۆ گۆڕه‌پانی خه‌ڵکی هێنده له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنه‌وه کۆنترۆل کراوه ، له راستیدا مانابه‌خشتره ئه‌گه‌ر ناوی بنێین گۆڕه‌پانی ڕاگه‌یاندنی خه‌ڵك” (تێمپل.2008.ل 10)
ئه‌م گۆڕه‌پانه‌ی که ڕاگه‌یاندن خوڵقاندوویه‌تی به قه‌ولی تێمپڵ زۆر نیگه‌تیڤه، چونکه ئه‌و باسانه‌ی که تیایدا ده‌کرێن له راستیدا له‌لایه‌ن ده‌زگا و بنکه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه دیاریکراون بۆ خه‌ڵکی ، لەگەڵ ئەوەشدا چونکه یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی ڕاگەیاندن دانانی ئەجێندەی گشتییه، بۆیه دێت به ئه‌نقه‌ست یان بێمه‌رامیش ڕاگه‌یاندن باسە سەرەکییەکانی گۆڕه‌پانه‌که داگیر ده‌کات. ئیدی خه‌ڵکی ئه‌و ئه‌جێنده‌یه باس ده‌که‌ن که سه‌رنووسیاره‌کان بۆ کۆمەڵگەیان دیاری کردووه نه‌ک تاک له گه‌ڕاندا ئه‌جێندەیسه‌ربه‌خۆی خۆی دیتبێته‌وه بۆ تاوتێکردن له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی نێو کۆمه‌ڵه‌که‌ی. پێم وایه لایه‌نێکی نیگه‌تیڤی تری ئه‌م داگیرکاریه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کان ئه‌وه‌یه که ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و بڵاوکراوه‌کان ده‌توانن کێشه‌گه‌لێک به شێوه‌یه‌ک گه‌وره‌بکه‌ن که له ڕاستیدا هیچ له قازانجی گشتیدا نین، بۆ نموونه ده‌توانن باسه‌کانی وه‌ک ئه‌ستێره هونه‌ریه‌کان و کێشه تایبه‌تیه خیزانیه‌کانیان یان وه‌رزش و وه‌رزشه‌وانه‌کان بکه‌نه باسی رۆژانه‌ی خه‌ڵک له ناو کۆمه‌ڵ، له به‌رامبه‌ریشدا کیشه‌گه‌لێکی تر وه‌لا بنرێن له‌سه‌ر مانشێته‌کان که له واقیعدا پێویستیان بە سه‌رنجدانی جدی هەیە له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه، وه‌ک کێشه‌کانی هه‌ژاری و جه‌نگ و ماڵویرانی هاوڵاتیان و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و داهاتووی نه‌وه‌ی نوێ.
هه‌نووکه له دنیای رۆژنامه‌گه‌ریدا ئه‌م جۆره داگیرکاریه کارلێکی کردۆته سه‌ر هه‌واڵ و ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته هه‌واڵیه‌کانیش، به شێوه‌یه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک ترسناک . ره‌خنه‌گرێکی تری بواری راگه‌یاندن له به‌ریتانیا شارلی بروکه‌ر که به‌رنامه‌ی (نیوس وایپ) پێشکه‌ش ده‌کات به چڕی باس له ترسانکی ئه‌م که‌لتووری داگیرکردنه ده‌کات و خۆپیشاندانه‌کانی له‌نده‌نی به نموونه هێناوه‌ته‌وه که ڕاگه‌یاندنه سه‌ره‌کییه‌کان هیچ گرنگیان پێنه‌دان .
له کاتی خۆپیشاندانه‌کانی (G20 ) ی دژی گلۆبەڵایەزەیشن و هەژاری کە لە ساڵی ٢٠١٠ له له‌نده‌نی پایته‌خت کران و هاوڵاتیه‌ک له‌لایه‌ن ده‌سترێژی پۆلیسه‌وه تیایدا گیانی له‌ده‌ستدا و سه‌رباری ئاماده‌بوونی سه‌دان هه‌زار خه‌ڵک له هه‌موو دنیاوه که پرۆتێستیان ده‌کرد دژی هه‌ژاری و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و نه‌دانی موچه‌ی مانگانه‌ی خه‌ڵک بۆ ڕزگارکردنی بانکه‌کان له داڕوخان، لە بەرامبەردا ڕاگه‌یاندنه‌کان و ده‌زگا هه‌واڵییه‌کان له بڵاوکراوه‌کانه‌وه بۆ هه‌واڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌کان باسیان له ووتاری که‌سایه‌تییه سیاسیه‌کان نه‌کرد که ئاماده‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه بوون. له کاتێکدا یه‌کێک له به‌ناوبانگترین و خۆشه‌ویسترین ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی خه‌ڵكی به‌ریتانیا، تۆنی بێن، ئاماده‌ی خۆپیشاندانه‌که بوو و ووته‌ی بۆ خۆپێشانده‌ران ده‌دا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌روارد بکه‌ین له گه‌ڵ هه‌واڵێ ئه‌ستێره‌یه‌کی هونه‌ری، له راستیدا هه‌ر به‌راورد ناکرێت، مردنه‌که‌ی مایکڵ ژاکسۆن له هه‌موو که‌ناڵه‌کانه‌وه بۆ هه‌فته‌یه‌ک ڕاسته‌خۆ په‌خشده‌کرا و سه‌رت به سه‌ر هه‌ر پێگه‌یه‌کی هه‌واڵدا ده‌کرد مەحاڵ بوو له وێنه‌ی ژاکسۆن خۆت ڕزگار بکه‌یت، له دوکانێکی سه‌ر کۆڵانی هه‌واڵه‌وه تا په‌خشی جیهانی که‌ناڵی بی بی سی.
له‌م دیدگایه‌وه ئه‌مڕۆ زۆربه‌ری هه‌ره زۆری ڕه‌خنه‌گران و رۆژنامه‌نووسان پره‌نسیبه‌کانی رۆژنامه‌گه‌ری وه‌ک ئایدیاڵ و کۆمه‌ڵه تیۆرێک سه‌یر ده‌که‌ن له‌وه‌ی پره‌نسیبی بنه‌ڕه‌تی و واقیعی بن، که ڕاگه‌یاندنه گشتی و سه‌ره‌کییه‌کان له ئاستێکی باڵادا پراکتیکی بکه‌ن. به‌ڵام به بڕوای من پرسه‌که لێره‌دایه ، ده‌بێت ئه‌وه چی هیزێک بێت که رۆژنامه‌گه‌ری کردۆته‌وه ئه‌م چوارگۆشه‌یه‌وه و له بری ئازادی خۆی خودی خۆی پێ به‌ندکردووه ؟ بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمان به چوونه ناو ئه‌رشیف و کون و که‌له‌به‌رکانی مێژوو هه‌یه که ته‌نها گه‌واهی بێلایه‌نن له‌سه‌ر دوێنێمان. لە بەشی سێهەمی ئەم لێکۆڵینەوەیەدا بەو مێژووەدا دەچینەوە.